په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٨\٢٠١٦

تا خاوەنی ئێوە بین حاڵمان لەوە باشتر نابێ؟!

شەماڵ عادل سەلیم  


دوای ئەوەی نووری مالیكی لە فڕۆكەخانەی سلێمانی لەلایەن پارێزگاری سلێمانی ،و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێشوازی گەرمی لێكرا ،زۆنی زەرد دەنگی ناڕەزایی خۆی بەرامبەر هاتنی مالیکی بەرزکردەوە ،و بووە هەراو دۆڵ کوتین و تۆمەت بەشینەوەوهاوار و هاشووهوشێکی زۆر ، تا کار گەیشتە ئەوەی کە بلێن : ئامانج لە سەردانەکەی مالیکی بۆ شاری سلێمانی دەستوەردانە لە کاروباری نێوخۆی هەرێمی بەتەمای خودا ،و هەوڵێکە بۆ لێکترازنی نێو ماڵی کورد ..!!


من لێرەدا دەمەوی بەکورتی وبەکوردی رووی دەمم ئاڕاستەی ئەو بەریزانە بکەم کە سەردانەکەی ئاغای مالیکیان بۆ شاری سلێمانی بە دەستوەردان و لێکترازانی نێو ماڵی کورد وەسف کرد ،و پێیان بڵێم : ئێوە وادەزانن کە خەلکی هەرێمی بەتەمای خودا هێندە کاڵ فام و بێ زاکیرەن هەتا باوەڕ بەم پرۆپاگەندانە بکەن ؟


نا بەرێزان ، خەلکی بەشمەینەتی هەرێمی بەتەمای خودا باش دەزانن ئەوە خۆمان بووین سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانمان ئاودیوی زۆنی سەوز کردو پەرلەمانمان ئیفلیج کرد و سەنگەرەکانمان جارێکی دیکە ئاوەدان کردەوە .


بەڵێ ، هەموومان باش دەزانیین ئەوە خۆمانیین ماڵی خۆمانمان وێران کردوە ،و هەرێمی بەتەمای خوداشمان دوای ئەم هەموو ساڵە جاریکی دیکە بەسەرسەنگەرە کۆنەکانی‌ شەڕی‌ ناوخۆدا دابەش کردەوە.....!!


بەڵێ ، ئەوە خۆمانیین کەوتوینەتە گیانی یەکتر،پارتی لە سەنگەرێک بەتەنیا و چوار حیزبە سەرەکیەکەی دیکەش لە سەنگەری بەرامبەر هەڕەشە ی مان و نەمان لە یەکتر دەکەن .


ئێ باشە ،مادەم ئەوەیە حاڵمان بۆ دەستی چەوری خۆمان بە مالیکی بسڕینه‌وه‌ و کاتی خۆمان بە شین و ڕۆ ڕۆو تەخوین کردن و گومانكردن و بەخائین دانانی ئەویتربەفیرۆ بدەین ؟


بەرێزانیزۆنی زەرد ، دڵگران مەبەن ، دوێنی سلێمانی بوو، بەیانیش نۆرەی هەولێرە بەفەرشی سور پێشوازی لە مالیکی دەکات ، لێدوانەکەی کاک نێجیرڤان بارزانیش کە گوتی: ( ئەگەر مالیکی بیویستبا بێتەھەولێر ئێمە پێشوازیمان لێدەکرد ) ...!! باشترین بەڵگەو دەلیلە بۆ سەلماندنی ئەم راستییە .


دووریش مەبینن لەداهاتوەکی نزیکدا ، مالیکی ببێتە کۆتری ئاشتی و چادرێکیپان و بەرین ،ئێوەی شەڕکەر و ناتەبا بە (دوعایەک )کۆبکاتەوە ،و کێشە و ناکۆکییەکانتانبۆ چارەسەربکات ،و ماڵە وێرانەکەشتان بۆ رێک بخات،و بزوتنەوەی بەرەو ریفراندۆمیشتان بۆ پێکبهێنێت ...!!


بۆ نا ، مادەم ئیوە بەبێ بێگانە رێک ناکەون ،و هەتا ئێستا لە ئازاری پێوەدانی مار تێنەگەیشتوون ، یان باشتر بڵێم ناتانەوێ تێبگەن ، با مالیکی ئەم جارە لەبری (مادلین ئۆلبرایت )تەشریف بهێنێت و کێشەکانتان بۆ چارەسەر بکات ، هەرنەبێت ئاغای مالیکی سەرکردەیەکی عەرەبی عێراقە ،(گۆشتیشتان بخوات ئێسقانەکانتان ناشکێنێت)!

 

ماڵپەڕی شەماڵ عادل سەلیم


 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک