١\٨\٢٠١٦
تایبەتییترین چرکەکانی ئەوین.

سوهیلا مەیهەمی
هەڵچوونی حەز
بە شاشەی پێست،
هەفپەیڤینی دەست و ستیان.
پرتەقاڵەکانی ئاسۆ بێ ئوقرە،
بە بەرچنی باخی بەختەوەرییمان.
هەڵمژینی لێوی زەریا و قەراخ...
من بە ئاسمانی چاوەکانت،
چ کۆترم.
ئاڵۆز بە پرچەکانمدا...
شەرابییترین شیعرت،
کە تەڕە
لێوانلێوی لێو روواوە شکۆفەکانی تکا.
هاندانی ماچەکان پیرۆزترین وشەی خۆشمدەوێ
لە شێتخانەیێ کە ئامێزە...
سەرشێتترین دانیشتووی من.
پەنجەرە، پاموورەی لاولاو دەچنێتەو،
شکۆدارە سەمای پەردە بە بزەی سروە.
هەڵکوڕمانی تاریکیی و دزەی تریفە
تایبەتییترین چرکەکانی ئەوینم ...
من لە ئیزگەی مانگ دادەبەزم.
سنە
ماڵپهڕی
سوەیلا مەیهەمی
|