١٣\١١\٢٠٢٤
تایبەتمەنـدییەکانی پاڵەوان لە چیڕۆکی
منـداڵان.
رەزا سـاڵح
گـرنگـتریـن
رەگـەز لە رەگـەزەکانی چیڕۆکی منـداڵان کارەکـتەرەکانـن، بە تایبـەتیـش
پاڵەوانەکانی چیڕۆکەکان، رۆڵـێکی سەرەکی و گـرنگ و چارەنووسساز
دەگـێرێن، بۆ گەیاندنی رووداو یا رووداوەکانی چیرۆکەکان، بە ئاکامێکی
دڵخوازی منداڵان. چیرۆک بەبێ پاڵـەوان نـابێـت. مەرجـیش نییە، پاڵەوانی
چیڕۆکەکانی منـداڵان، تەنیا مـرۆڤـبن، منداڵبن (کچ یا کوڕ) بن. دەکرێـت
ئاژەڵ و باڵندە و دار و درەخت و گوڵ و پەپـوولە و زینـدەوەری تربـن،
یان شتی بێ گیان بـن. یان پاڵەوانی ئەنـدێـشەیی و ئەفـسانەیی بن، وەک:
دێـو و چـەتـەوڵ و جـنـۆکە و سـیـمـرخ و ئـەژدیـهـای بـاڵـداری حـەوت
سـەر و قەقـنەس و جادووگەربـن. وەک لە چیڕۆکە ئەفـسانەییەکاندا هـەن.
پاڵەوانی چیڕۆک هـێمای هـێز و بوێـری و ئیرادە و متمانە و رەنگـدانەوەی
بەهـا و بنەماکانی چیڕۆکە.
پاڵەوانی چیرۆک کارەکتەرێکە، خوێنەر لە رێگەیەوە دەچێتە ناو جیهانی
چیرۆکەکەوە. رووبەڕووی کـێشە و ملمـلانی سەخـت و بەرهـەڵـستییەکان
دەبێـتەوە. بە ئازایەتییەوە لەبەردەم هـێزێکی دژەبـەرەدا دەوەستێتەوە،
بۆ گەیشتن بە ئامانج و بە خواستی خۆی.
کارەکتەری پاڵـەوان لە کـورتە چیڕۆکی منـداڵانـدا، کارەکـتەری
سەرەکـییە، دینـەمـۆی چیڕۆکەکەیە و رووداوەکـان بە دەوریـدا
دەسـووڕێنـەوە. بەرپـرسـیارێـتی سـەرەکی لە چیڕۆکەکەدا هەڵـدەگرێت.
پاڵـەوان پەیـامێکی هـەیە دەیەوێت بە منـداڵانی خوێنەری یا گـوێگـری
چیڕۆکەکە بـگەیـەنـێـت. رەنـگە پاڵـەوانـێکی راسـتەقـیـنە بـێـت، کـە
کـاری قارەمانانە و سەرەکێشی و سەرچـڵی ئەنجـام بـدات. یان رەنگە
کەسێکی ئاسایی بێـت. یان کەسایەتییەکی ئەفـسانـەیی بێـت، بتوانێـت
کـاری لە تـوانابـەدەر ئەنجـام بـدات.
لە جیهـانی وێـژەی منـداڵانـدا، پاڵـەوان وەک کەسـایەتـیـیەکی بـەرز و
ئـیـلهـابەخـش و ئاراسـتەکەری منـداڵانی خوێـنەرە. لە رێـگەی خەبـات و
کـۆشـش و سەرکەوتـنـییەوە، نەک هەر سەرگەرمی و خۆشی بە منـداڵان
دەبەخـشێت، بەڵکو پەیام و وانەی گرنگی ئازایەتی و میهـرەبانی و
کۆڵنەدان و متمانەبەخۆبوون و سەرکەوتنیان پێـدەبەخـشێت. خوێنەرانی
منداڵان بانگهـێشتی جیهانێکی پڕ لە هـیوا و گەشبینی دەکات، کە ئەستەمی
تێـدا نییە. لە سایەی خەبات و تێکـۆشـان و خـۆراگـری و سـووربـوون و
کـۆڵـنەدانـدا، سەردەکەون و هـیوا و خەونەکانیان دێنـنەدی. منـداڵان
فـێری ئەوە دەکەن، بە بوێـر و متـمانە بەخۆبـوون و بە ئیـرادە و
ورەیـەکی بەرزەوە رووبەڕووی تـرس و ئاستەنگی
و بەرهەڵستییەکانیان ببـنەوە. فـێری بەهـای بـەرز و هـاوسۆزی و
دڵسـۆزییان دەکەن. فـێریان دەکەن پشت بە خۆیان ببەستن و هەوڵبدەن خۆیان
کێشەکانیان چارەسەربکەن. منـداڵان لە رێـگەی پاڵـەوانانی چیڕۆکەکـانەوە،
فـێری بەهـا بـەرزەکـان و پـرەنـسیـپە مـرۆڤـایەتیـیەکان و چـەمکەکـان
دەبـن، وەک: راسـتگـۆیی و دڵسـۆزی و هـاوکاری و قـوربانیـدان و
فـریـادڕەسی و خـۆشـەویـستی و سـۆزداری و رێـزداری و... هـتد.
منـداڵ بە سـروشتی، بە دوای پاڵـەوانە دڵخـوازەکەیـدا دەگەڕێـت، کە وەک
نمـوونەی خـۆیەتی. سـەرسـامی کەسـایەتی و رەفـتارەکـانیـیەتی. لاسـایی
کارەکـانی و شـێوازی جـووڵـە و قـسەکـانـیـشی دەکـاتـەوە. تەنـانـەت
ئـەگـەر چیڕۆکـەکـان لـە جـیهـانـێکی ئەندێشەیی و فانتازیشدا رووبـدەن.
پاڵەوانی چیڕۆک، وەک هـێزێکی پاڵنەری پشـت چیڕۆکەوە کاردەکـات. زۆر
جـار منـداڵ پەیـوەنـدیی سـۆزداری، لەگەڵ پاڵـەوانەکـەدا دروسـت دەکـات.
پـاڵـەوان لـە چیڕۆکـێکـەوە بـۆ چیڕۆکـێکی دیـکە، بـەپـێی ئـەو
کۆنتێکست و مانا و مەبەستەی کە چیرۆکەکە هەڵیدەگرێت، رەنگە جیاوازی
هەبێت.
مەبەستیـش لە پاڵـەوانی چیڕۆکەکانی منـداڵان، تەنهـا لە رووی
جەسـتەییـەوە نییە. بەڵکـو لە رووی دەروونی و زیـرەکی و زانـایی و
دانـایـشەوەیە. دەشـێـت پاڵـەوانێ چیرۆک، منـداڵێکی وێنەکـێشی بە توانا
بێـت. یان لە سایەی بلیمەتییدا پاڵەوان بێت.
کارەکـتـەری پـاڵـەوان لە چیڕۆکی منـداڵانـدا، بـە زۆری بە چـەنـد
تـایـبەتـمـەنـدی و جیاوازییەک دەناسـرێتەوە. دیاریتـرینی ئەو
تایبەتـمەنـدیـیانە، بە کورتی بـریتیـن لە:
١ـ ئازایـەتی: پێویستە پاڵەوانی چیرۆک بوێـر و دلـێر و ئازایەتییەکی
گەورەی هەبێت. نابێت ترسنۆک و لاواز و بێ دەسەڵات بێت. متمانەی بە
توانای خۆی هـەبێت و بەبێ تـرس، رووبـەڕووی ئەو مەتـرسی و
بەرهـەڵستییانە بـبـێتەوە کـە دێـنە رێی. ناشبێت زیادەڕۆیی لە کەسێتی
پاڵەوان بکرێت، کە منداڵان باوەڕیان بە توانا و رۆڵەکی نەبێت.
٢ـ ئیـرادە: پاڵەوان بەوە ناسراوە، کە هـێزێکی نـاوەوە و ئیرادەیەکی
تۆکـمەی هـەیە. خۆڕاگر و کۆڵنەدەرە و توانـای زاڵـبوون و سەرکەوتنی
بەسەر سەخـتییەکانـدا هـەیە، سـوورە لەسەر سەرکەوتن و گەیـشتـن بە
هـیوا و بە ئامـانجـەکەی.
٣ـ بـاوەڕ: پاڵەوان باوەڕێکی پتەو و نەگۆڕی بە بەها رەوشتییەکان و بە
پرانسیپەکانی مرۆڤـایەتی هەیە. باوەڕیشی بە ئەستەم نییە و لەو
باوەڕەدایە، کە لە سایەی خەبات و تێکـۆشـان و کـۆڵـنەدانـدا، هـەمـوو
هـیوا و ئامـانجـێک دێـتـەدی.
٤ـ زیـرەکی: پاڵەوان لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا زیرەک و داهـێنەرە، بە
بەکارهێنانی ئەقـڵ و جەسـتە و هـێز، بـۆ بەرەنـگاری و
رووبـەڕووبـوونـەوەی بەرهـەڵـستـیـیەکـان.
٥ـ خـۆبەخـشین: پاڵـەوان بە خـۆبەخـتکـردن و گیانبەخـشـین، لە پێـناوی
ئـەوانی تـردا، تایبەتمەنـدە و بەرژەوەندیی هەمووان دەخاتە پێش
بەرژەوەندییە تایبەتیەکانی خۆیەوە.
٦ـ دادپـەروەری: پاڵـەوان هـەڵگـری بەهـاکـانی دادپـەروەری و
دەسـتـپاکـییە، هـەوڵی چـاکەکـردن و بەرەنگاربـوونـەوەی سـتەم و
زۆرداری و نادادپـەروەری دەدات.
٧ـ مـرۆڤـایەتی: پاڵەوانی چیڕۆک، تایبەتـمەنـدیی مـرۆڤـایەتی تێـدایە،
وەک: بەزەیی، هـاوسۆزی، لـێبووردن، مـیهـرەبـانی، خـێرخـوازی، هـاوکاری
و فـریادڕەسی،... هـتد.
٨ـ گەشـبـیـنی: پاڵـەوان تایـپەتـمـەنـدیی گەشـبـیـنی و هـیواخـوازی و
ئەرێـنی هـەیە. رۆخـۆش و لـێو بەخەنـدەیە. شادی دەخـاتە دڵی کەسـانی
دیـکەوە. پاڵەوانی چیڕۆک کەسێکی کـنجکاوی نوێخوازە و حەز بە داهـێنان و
بە دۆزینەوە و بە ئافراندن دەکات.
٩ـ هـاوڕێـتی: پاڵەوان رێـز لە هـاوڕێتی و دەگرێت و پەیـوەنـدی ئەرێـنی
دروستدەکات.
١٠ـ ئیلهامبەخشین: پاڵەوان ئیلهام و متمانە بە منداڵانی خوێنەر
دەبەخشێت. کە توانای هـێنانەدیی هـیوا و ئامانج و خەونەکانیان هـەبێت.
دەسـتیش لە مافـەکانیان هـەڵـنەگرن.
١١ـ راستگـۆیی: پاڵەوان راستگـۆیە و فـرت و فـێـڵ و درۆ لەگەڵ کەسانی
تـردا ناکات.
١٢ـ دڵـسـۆزی: پاڵـەوان هـەمیـشە بە ئەمـەکە و دڵسۆزی هـاوڕێکانـێتی،
لە تەنگانەدا دەبـێـت بە فـریـادرەسـیان. بـۆ یـارمەتیـدانیان
ئامـادەیە هـەمـوو شـتـێک بـکات.
١٣ـ خـاکی: پێـویـسـتە پاڵـەوان کەسـایەتیـیەکی خـاکی و سـادە بێـت.
پـۆز لـێـنەدات و خـۆی بە ئەنجامـدانەکانیـیەوە هـەڵـنەکـێشـێـت و
سـووکایەتی بە هـیچ کەسێک نەکات.
١٤ـ سەرکردەیی: پێویسـتە پاڵـەوان توانـای رابەری و سەرکردەیی هـەبێت و
بتوانێت بە سەرکەوتـوویی، سەرکـردایـەتی کەسانی تـر بـکات، بـەرەو
ئامـانـجـێکی هـاوبەش.
١٥ـ ئەندێشە فـراوانی: پاڵەوان ئەنـدێشەیەکی فـراوانی هـەیە، بە قووڵی
بیردەکاتەوە، بـۆ چـارەسەرکـردنی ئـەو کـێـشە و ئاستەگـیـیانەی کە
رووبـەڕوویـان دەبـێـتـەوە.
١٦ـ ئاستی پاڵـەوان: پێویستە پاڵەوانەکانی چیڕۆکەکانی منداڵان، لە
ئاستی گونجاوی ئەو قـۆنـاغـە تەمەنە منـداڵـییە دابـن، کە چیڕۆکنووس
چیڕۆکەکانی بۆیـان نووسیوە.
________________________________________________
• تا رادەیەک سـوودم لە چەنـد سایـتـێکی ئینگـلیـزی و عـەرەبی
وەرگـرتـووە.
سـوێد - ٢٠٢٤
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|