تازه ریفۆرمخوازه‌کان.
عومه‌ر هه‌نگاو
ماوه‌یه‌که هه‌ندێک له راگه‌یاندنه‌کان که‌وتونه‌ته سه‌ما بۆ نمایشکاره ئێسک قورسه‌کانی به‌شێک له سه‌رانی ده‌سه‌لاتدار،که دوای مێژویه‌کی دوور‌و درێژ له راونانی به‌رهه‌لست کارانی خۆیان له ماوه‌ی حزبایه‌تی شاخه‌وه و دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی زیاتر له هه‌ڤده ساڵی ده‌سه‌لاتیان ده‌ستیان نه‌پاراستوه له هه‌ر تاوانێک که له توانای خۆیاندا بووبێت. هه‌ر له کوشتن و گرتن و شوێنبزرکردنی خه‌لک و زیندانیکردنی چه‌ندین ساڵیی که‌سانیک بێدادگاییکردن و سه‌رکوتکردنی هه‌ر حزب و ریکخراوێک که هه‌ستیان کردبێت مه‌ترسیه بۆ له‌ده‌ستدانی کورسیه‌کانی ده‌سه‌لاتی پاوانخوازییان له‌وپه‌ری راسته‌وه بۆ ئه‌وپه‌ری چه‌پ سه‌رکوتیان کردووه.
ئێستا هه‌ر ئه‌وانه‌ن ده‌یانه‌وێت به هه‌ر جۆرێک بێت ڕووی خۆیان له به‌رامبه‌ر خه‌لکدا سپی بکه‌نه‌وه، بۆیه که‌وتونه‌ته دروستکردنی شانۆگه‌ری ریفۆرمخوازیی.. که‌سانێک که ده‌ستیان هه‌بووه له کوشتنی چه‌ندین مرۆڤی بێ تاوان و به ئاشکرا کوشتنی دیله‌کانی ئه‌و شه‌ڕه ناوخۆییانه‌ی که هه‌ر خۆیان ده‌یانسه‌پاند ،ئێستا هه‌ر ئه‌وانه‌ن له راگه‌یاندنه‌کاندا خۆیان وه‌کو پاله‌وانی ریفۆرمخوازیی نیشان ده‌ده‌ن گوایه که‌سانێک هه‌ن له ناو حیزبه‌کانیان که ئه‌و(نیشتمان په‌روه‌ر)انه‌یان شه‌رمه‌زار کردووه!
هه‌ر ئه‌و ریفۆرمخوازانه چه‌ندین ساله خه‌ریکی تالانکردنی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌لکی کوردستانن و پارووی ده‌می منالانی خه‌لکی هه‌ژاری کوردستان ده‌فڕێنن و پاشان له ته‌له‌فزیۆنه‌کانیانه‌وه پیشانیان ده‌ده‌ن که چۆن ده‌پاڕێنه‌وه له‌و تاوانباره ریفۆرمخوازانه به‌لکو خێرێکیان پێ بکه‌ن، له کاتێکدا هه‌ر کامێک له‌و ریفۆرمخوازانه خاوه‌نی سه‌روه‌ت و سامانی زۆرن و دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار له لایه‌ن که‌سانی ئازادیخوازه‌وه داوای ئه‌وه کراوه که پاره و پوولی تاڵانیه‌کانیان ئاشکرا بکه‌ن به‌لام ئاماده‌نین له‌مه‌یاندا ریفۆرم بکه‌ن!
بۆیه ئێستا ئیتر نابێ خه‌ڵکی کوردستان باوه‌ڕ به هاتوهاواری هیچ کامێک له‌وانه بکات که رۆژێک هه‌ره‌شه‌ی جیابوونه‌وه له حیزبی ده‌سه‌ڵات و هه‌ندێکیان هه‌ره‌شه‌ی دروستکردنی لیستی هه‌ڵبژاردن و هه‌ندێکیان دوای(خانه‌نشینبوونیان)ره‌خنه‌ی فریوکارانه له ده‌سه‌ڵات ده‌گرن .ئه‌م کاره‌یان ته‌نها به مه‌به‌ستی چه‌ند باره خۆڵکردنه چاوی خه‌لکانێکه‌وه‌یه که تاکو ئێستا به هه‌ر جۆرێک بووه پشتیوانی‌یان لێکردوون. بۆیه له جیاتی پشتیوانیکردن ده‌بێ خۆیان و هاوکار و هاوبه‌شی تاوانه‌کانیان ریسواتر بکرێن .
omer_hangaw@yahoo.com
|