په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\١٠\٢٠٢٢

تازەترین چالاکییەکانی سی و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران.

 

مەنسوور جیهانی


کورتە فیلمی "فەیلەسووف" لە وڵاتی ئیسپانیا بۆ ئۆسکاری ٢٠٢٣ وەرگیرا.

هەڵبژێردراوانی بەشی کێبڕکێی "سینەمای نێودەوڵەتی" و بەشی پێشبڕکێی "سینەمای ئێران"ی سی و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی تاران ناسێندران و کورتە فیلمی "فەیلەسووف" لە دەرهێنانی هاوبەشی "کۆنچا بانەرکۆیرۆ" و "ئاڵخاندرۆ ئاڵڤارادۆ" لە وڵاتی ئیسپانیا بۆ ئۆسکاری ٢٠٢٣ وەرگیرا.

ڕێوڕەسمی کۆتایی سی و نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران بە پێشکەشکاریی "محەمەد سلوکی" لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی نێونەتەوەیی "تاوەری میلاد" لە تاران بەڕێوەچوو و هەڵبژێردراوەکانی بەشی کێبڕکێی "سینەمای نێودەوڵەتی" و بەشی کێبڕکێی "سینەمای ئێران" بەم شێوەیە دیاریکران و خەڵاتی گەڵای زێڕینی ئەم ڕووداوە سینەماییە بەسەریاندا دابەشکرا:

بەشی کێبڕکێی "سینەمای نێودەوڵەتی".

لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا، ئەندامانی لیژنەی دادوەرانی بەشی "کێبڕکێی نێودەوڵەتی" سی و نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران کە بریتی بوون لە: "مەحموود کەلاری" Mahmoud Kalari، "میرۆنا ڕادو" Mirona Radu، "ئەدڤیناس پوکستا" Edvinas Pukšta، "تەحسین ئیشبیلێن" Tahsin Isbilen و "سێرجیۆ گۆمێز" Sergio Gomez ناوەکانی هەڵبژێردراوان و براوەکانی ئەم بەشەیان بەم شێوەیە ناساند:
لەم بەشەدا "تەحسین ئیشبیلێن" Tahsin Isbilen لە ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانی بەشی "کێبڕکێی نێودەوڵەتی" گوتی: سوپاسی ئاستی بەرزی فیلمەکانی ئەم خولەی فێستیڤاڵ دەکەم؛ فیلم گەلێکی سەرسووڕهێنەر کە هەڵبژاردنی قورس دەکرد.
خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشێن بە "نەبوون" Absenc لە دەرهێنانی "مارک هەریچێر" لە وڵاتی فەرەنسا بەخشرا.
خەڵاتی باشترین فیلمی ئەزموونی بە "حەوزی بچووکی سەرنجڕاکێش" BASSIN OF ATTRACTION لە دەرهێنانی "جاناتان پێ" Jonathan PÊPE لە وڵاتی فەرەنسا
بەخشرا.
خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەیی و دیکۆمێنتاری بە "زێدی لە دایکبوون" HEIMAT لە دەرهێنانی "جیوانی مۆنتانیا" Giovanni Montagna لە وڵاتی ئیتاڵیا پێشکەش کرا.
خەڵاتی باشترین فیلمی چیرۆکی بە "پەنجەرە کۆنەکان" Old Windows لە دەرهێنانی "پاوڵ هالبروک" Paul Hulbrook لە وڵاتی ئینگلتەرا پێشکەش کرا. دەرهێنەری ئەم فیلمە لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا گوتی: وەرگرتنی ئەم خەڵاتە هاوکات یەک شۆک و شەرەف و شانازی بوو. بردنەوەی یەک خەڵات لەم فێستیڤاڵە وەک خەونێک وابوو کە هاتبێتە دی، بە ئێوە بۆ بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی ئەم فێستیڤاڵە گەورە و مەزنە پیرۆزبایی دەڵێم و بۆ ئەم خەڵاتە سوپاستان دەکەم.

خەڵاتی گەورەی بەشی نێودەوڵەتی.

خەڵاتی گەورەی بەشی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی ئەزموونی بۆ فیلمی "فەیلەسووف" Descartes لە دەرهێنانی هاوبەشی "کۆنچا بانەرکۆیرۆ" Concha Barquero و "ئاڵخاندرۆ ئاڵڤارادۆ" Alejandro Alvarado لە وڵاتی ئیسپانیا پێشکەش کرا.
دەرهێنەرانی ئەم فیلمە لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕایانگەیاند: خۆشحاڵین بە وەرگرتنی ئەم خەڵاتە و سوپاسی دەستەی ناوبژیوان و دەستەی هەڵبژاردن دەکەین. ئەم خەڵاتە بۆ ئێمە یەکجار پڕبایخە و مانای زۆری هەیە. ئەم فیلمە چیرۆکی قۆناغێکی مێژووی ئیسپانیا دەگێڕێتەوە و فیلمێکە لە ژانری ئەزموونیدا، ئەم خەڵاتە دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی کەشوهەوای فیلمی ژانر لە ئیسپانیا و بەرەوپێشی ببات.

بەشی کێبڕکێی "سینەمای ئێران".
فیلمی ئەزموونی:

ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانی بەشی رکابەری بەرهەمە ئەزموونییەکانی "سینەمای ئێران" لە سی و نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران، کە بریتی بوون لە: "مەسعوود مەدەدی"، "سەعید نەجاتی" و "تی‌یام یابەندە"، ناوەکانی هەڵبژێردراوانی ئەم بەشەیان بەم شێوەیە ناساند:
لەوحەی رێزلێنانی باشترین دەرهێنەری فیلمی ئەزموونی بە "مورتەزا فەرهادنیا" بۆ فیلمی
"نانی بەیانی" بەخشرا.
گەڵای زێڕین بە "ئیحسان میرزایی" بۆ فیلمی ئەزموونی "ژووری ئاغای وەن" بەخشرا.

فیلمی ئەنیمەیشێن:

ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانی بەشی رکابەری بەرهەمە ئەنیمەیشێنەکانی "سینەمای ئێران" لە سی و نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران کە بریتی بوون لە: "مریەم کەشکولی نیا"، "هادی محەمەدیان" و "محەمەدئەمین هەمەدانی" ناوەکانی هەڵبژێردراوانی ئەم بەشەیان بەو شێوەیە ناساند:
گەڵای زێڕینی باشترین ئەنیمەیشێن بە "فەرنووش عابدی" بۆ فیلمی "سەمپاش" بەخشرا.

بەڵگەفیلم:

ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانی بەشی رکابەری فیلمەکانی بەڵگەیی و دیکۆمێنتاری "سینەمای ئێران" لە سی و نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران کە بریتی بوون لە: "محەمەد سادق ئیسماعیلی"، "عەتییە زارع"، "یاسر فەریادرەس"، "حەسەن نەقاشی" و "مازیار هاشمی" ناوەکانی هەڵبژێردراوانی ئەم بەشەیان بەو شێوەیە ناساند:
گەڵای زێڕینی باشترین لێکۆڵینەوە و توێژینەوە بە "سۆلماز عەلیزادە" بۆ فیلمی "سوری" بەخشرا.
گەڵای زێڕینی باشترین دەرهێنانی فیلمی بەڵگەیی بە "موجتەبا حەیدەری" بۆ فیلمی "من زیندوو گەڕامەوە" پێشکەش کرا.

پاڵپشتی دامەزراوەی سینەمایی فارابی ئێران لە سێ سینەماکار.

خەڵاتی تایبەتی دامەزراوەی سینەمای فارابی ئێران بە "محەمەدرەزا مرادی" دەرهێنەری فیلمی "ڕەنگاڕەنگ" بەخشرا و بڕوانامەی یەکەمین فیلمی درێژی خۆی وەرگرت، بڕوانامەی دیکە بە "عەتا موجابی" بەخشرا. هەروەها "ئەمیر پەزیروفتە" ئەم بڕوانامەیەی بۆ چێکردنی یەکەمین فیلمی درێژی سینەمایی خۆی لە "سەیدمەهدی جەوادی" بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی سینەمایی فارابی ئێران وەرگرت.
هەروەها لەم رێوڕەسمەدا جەوادی بەڕێوەبەری گشتیی فارابی رایگەیاند کە ئەمشەو بڕوانامەیەک لە لایەن دامەزراوەی سینەمایی فارابی بە "ئومێد وەفایی" دەبەخشرێت.

بەشی فیلمی چیرۆکی:

ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانی بەشی رکابەری بەرهەمە چیرۆکییەکانی "سینەمای ئێران" لە سی و نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران کە بریتی بوون لە: "محەمەدرەزا سکووت"، "ڕوحوڵڵا سوهرابی"، "ڕەسووڵ سەدر عاملی"، "هادی موقەدەم دووست" و "حوسێن نەمازی" ناوەکانی هەڵبژێردراوانی ئەم بەشەیان بەو شێوەیە ناساند:
گەڵای زێڕینی باشترین مۆسیقا بە "بێهنام عەمران" بۆ فیلمی "لێرەوە بکرێتەوە" بەخشرا.
گەڵای زێڕینی باشترین گریم و ماکیاژ بە "ئومێد گۆڵزادە" بۆ فیلمی "پارچەیەک لە تۆ" بەخشرا.
گەڵای زێڕینی باشترین دیزاینی دیمەن و جلوبەرگ بە "ڕەیحانە ئیسماعیلیان" و "مینا سەلیمی" بۆ فیلمی "شەیهە" پێشکەش کرا.
گەڵای زێڕینی باشترین دیزاینی جیلوە تایبەتەکان بە "حەسەن نەجەفی مەنێش" بۆ فیلمی "نۆشابەی ڕەش" بەخشرا.
گەڵای زێڕینی باشترین ئەکتەر بە "نازەنین ئەحمەدی" بۆ فیلمەکانی "پێشوازی سیمین" و "پارچەیەک لە تۆ" پێشکەش کرا.
گەڵای زێڕینی باشترین فیلمهەڵگر بە "ئارمان فەیاز" بۆ فیلمی "پارچەیەک لە تۆ" بەخشرا.
گەڵای زێڕینی باشترین مۆنتاژ بە "عەلی گۆرانی" بۆ فیلمی "نۆشابەی ڕەش" بەخشرا.
گەڵای زێڕینی باشترین دەنگ بە "پێژمان ڕاژ" و "ئازاد سادقی" بۆ فیلمی "٣:٣٣" پێشکەش کرا.
گەڵای زێڕینی باشترین سیناریۆی وەرگیراو بە "عەتا موجابی" بۆ فیلمی "جناکات" بەخشرا.
گەڵای زێڕینی باشترین سیناریۆ بە "نەفیسە زارع" و "عاتفە ساڵحی" بۆ فیلمی "شەیهە" بەخشرا.
گەڵای زێڕینی باشترین دەرهێنان بە "محەمەد پەیدار" بۆ فیلمی "نۆشابەی ڕەش" بەخشرا.
خەڵاتی تایبەتی دەستەی دادوەران لە بەشی دەرهێنانی فیلمی چیرۆکیدا بە "ئەمیر هونەرمەند" بۆ فیلمی "کرمی ئاوریشم" پێشکەش کرا.
گەڵای زێڕینی باشترین فیلم لە بەشی پێشبڕکێی سینەمای ئێران بە "ئەمیر پەزیروفتە" و ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێران بۆ فیلمی "ئەندەروا" پێشکەش کرا.

خەڵاتی باشترین فیلم لە روانگەی بینەرانەوە.

خەڵاتی باشترین فیلم لە ڕوانگەی بینەرانەوە بە "نۆشابەی مەشکی" لە دەرهێنانی "محەمەد پایدار" و لە بەرهەمهێنانی "محەمەدجەواد موەحید" بە ١٦٣٢ دەنگ پێشکەش کرا.

خەڵاتی تایبەتی دەبیری فێستیڤاڵ.


خەڵاتی تایبەتی دەبیر و بەرپرسی فێستیڤاڵ بەهۆی تێڕوانینێکی جیاواز بۆ پرسی ژنان لە کۆمەڵگای ئەمڕۆدا بە "مانا پاک سرێشت" بۆ فیلمی "پچڕان" پێشکەش کرا.

فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران TISFF وەکوو یەکێک لە فێستیڤاڵە گرینگ و پڕبایخەکانی کورتە فیلم لەسەر ئاستی جیهان و لە زومرەی فێستیڤاڵەکانی پەسندکراوی "ئۆسکار کوالیفاید" OSCAR® qualifying دێتە ئەژماردن کە سی‌ونۆهەمین خولی بە دەبیری و بەرپرسایەتی "مەهدی ئازەرپێندار" لە لایەن ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێران، بە دروشمی "هەمەجۆریی لە ژانر" و تەوەرەی تایبەت بە "ژانر" لە دوو بەشی رکابەری "سینەمای نەتەوەیی" و رکابەری "سینەمای نێونەتەوەیی"، بە شێوەی ئامادەبوونی سینەماکاران و بە نمایش کردنی زیاتر لە ٦٤ کورتە فیلمی چیرۆکی، بەڵگەفیلم، ئەنیمەیشێن و ئەزموونی لە دەرهێنەرەکانی ٣٢ وڵاتی جیهان و ٩٩ کورتە فیلم لە سینەماکارانی سەرتاسەری ئێران و بە ئامادەبوونی دەستەی دادوەران لە وڵاتانی پورتوگال، تورکیا، لیتوانیا، ڕۆمانیا و ئێران و هەروەها رێکخستنی کۆڕ و کۆبوونەوەکانی پسپۆڕانەی مامۆستایانی نێودەوڵەتی هونەری سینەما لە رۆژانی ١٩ تا ٢٤ی ئوکتۆبەری ٢٠٢٢ لە پەردیسی سینەمایی "میلەت" لە شاری تاران بەڕێوەچوو.

 


بەرهەمە بەشداربووەکانی "کان"، "ڤێنیز"، "بەرلین"، "ساندەنس" و "کلێرمۆنت فرانت" لە فێستیڤاڵی تاران نمایشکران.
 


ئەو بەرهەمانەی کە لە فێستیڤاڵەکانی "کان"، "ڤێنیز"، "بەرلین"، "ساندەنس"، "کلێرمۆنت فرانت"، "ئەدینبۆرگ"، "تیرانا"، "ئۆبەرهاوزن"، "تامپێرە" و "فرایبۆرگ" ئامادە بوون؛ لە بەشی نێودەوڵەتی سی و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران نمایشکران.
کورتە فیلمە دیارەکانی سینەمای جیهان کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە فێستیڤاڵەکانی پڕبایخ و بەناوبانگی سینەمای جیهانیدا بەشدارییان کردووە؛ لە بەشی نێودەوڵەتی سی و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران کە لە لایەن ئەکادیمیای ئۆسکار OSCAR®qualifying پەسەند کراوە، ئامادەن و بۆ بەدەستهێنانی تەندیسی فێستیڤاڵەکە و خەڵاتی گەورە و دوو هەزار دۆلاری ئەم ڕووداوە سینەماییە و هەروەها بۆ ناساندن بۆ ئەکادیمیای ئۆسکار پێکەوە رکابەری دەکەن.
بەشێک لەو بەرهەمە کورتە فیلمانە کە لە سی و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاراندا بەشدارییان کردووە، بریتین لە؛
١ - کورتە فیلمی چیرۆکی "بارودۆخی هەمیشەیی" Same Old لە دەرهێنانی "لۆید لی چۆی" Lloyd Lee Choi لە ئەمریکا لە بەشی "رکابەری کورتە فیلم" لە حەفتاوچوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان" Cannes لە فەرەنسا لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینی
٢ - کورتە فیلمی ئەنیمەیشێنی "مرۆڤەکان گەمژەترن، کاتێک لە تەنیشت یەکتری دەخرێنە پاڵ یەک" Humans Are Dumber When Crammed Up Together لە دەرهێنانی "لۆرن فێرناندێز" لە فەرەنسا لە بەشی "رکابەری کورتە فیلم" لە حەفتاوپێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان" Cannes لە ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی
٣ - کورتە فیلمی ئەنیمەیشێنی "ئێسکەکان" The Bones لە دەرهێنانی "کریستۆبال لێئۆن" و "خواکین کۆچینیا" Joaquín Cociña لە شیلی لە بەشی "رکابەری کورتە فیلم" لە حەفتاوهەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" Venice لە ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی
٤ - کورتە فیلمی ئەزموونی "خێزانی ئەنگەل" Parasite Family لە دەرهێنانی "پراپات جیوا رانگسان" Prapat Jiwarangsan لە تایلەند لە حەفتاوسێهەمین خولی فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتی فیلمی "بەرلین" Berlinale لە ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی
٥ - "کچی ڕاوچی" The Headhunter’s Daughter لە دەرهێنانی "دۆن ژۆزێفۆس رافائێل ئێبلاهان" لە فلیپین و براوەی خەڵاتی گەورەی لیژنەی دادوەرانی کورتە فیلم لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ساندەنس" Sundance لە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی
٦ - کورتە فیلمی "تکایە دوای بیستنی دەنگی تۆن پەیامەکەت دابنێ" Please Leave a Message After the Tone لە دەرهێنانی "ریستۆ پێکا بلۆم" Risto-Pekka Blom لە فینلاند لە پەنجاویەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تامپێرە" لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینی
٧ - کورتە فیلمی ئەنیمەیشێنی "ڕزگاری ناوێکی نییە" Salvation Has No Name لە دەرهێنانی "جۆزێف واڵاس" Joseph Wallace لە ئینگلتەرا لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئەدینبۆرگ" Edinburgh سکۆتلەندا لە ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی
٨ - کورتە فیلمی چیرۆکی "فاتجۆنا" Fatjona لە دەرهێنانی "ستیڤ باچێ" Steve Bache لە ئەڵمانیا لە بیستەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تیرانا" Tirana ئەلبانیا لە ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی
٩ - کورتە فیلمی چیرۆکی "ترش و شیرین" Malabar لە دەرهێنانی "ماکسیمیلیان بادیەر رۆزێنتاڵ" Maximilian Badier-Rosenthal لە فەرەنسا لە بەشی "رکابەری نەتەوەیی" لە چل و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کلێرمۆنت فرانت" Clermont-Ferrand لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینی
١٠ - کورتە فیلمی ئەنیمەیشێنی "سەری پچڕاو" Disconnected Head لە دەرهێنانی "ئەندریاس هانس دویێر" لە ئەڵمانیا لە شەست و هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی ئۆبەرهاوزن Oberhausen لە ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینی
١١ - کورتە فیلمی چیرۆکی "زمانی کوشتن" Murder Tongue لە دەرهێنانی "عەلی سوهەیل جەورا" لە پاکستان لە بەشی "رکابەری سەرەکی" لە سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "فرایبۆرگ" Fribourg لە سویسرا.
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران وەکوو فێستیڤاڵی سەرەتایی خەڵاتی ئۆسکار و لە زومرەی فێستیڤاڵەکانی "ئۆسکار کوالیفاید" OSCAR® qualifying لە ئاستی دونیا کە سی‌ونۆهەمین خولی بە نمایش کردنی ٦٤ کورتە فیلمی چیرۆکی، بەڵگەفیلم، ئەنیمەیشێن و ئەزموونی لە دەرهێنەرەکانی ٣٢ وڵاتی جیهان لەوانە؛ ئەمەریکا، فەرەنسا، شیلی، ئەرژەنتین، ژاپۆن، ئەڵمانیا، نەمسا، چین، بەریتانیا، ئیتاڵیا، پۆڵەندا، لوبنان، کەنەدا، قێرقیزستان، هیندوستان، ئیسپانیا، فینلەندا، سویسڕا، دانیمارک، تایلەند، کرۆواسی، هەنگاریا، فیلیپین، لیتوانیا، پاکستان، مەغریب (مەراکێش)، ئەرمەنستان، کازاخستان، لۆکزامبۆرگ، عێراق، تورکیا و ئێران بە دەبیری و بەرپرسایەتی "مەهدی ئازەرپێندار" بەڕێوەبەری گشتی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێران؛ بە شێوەی ئامادەبوونی سینەماکاران و هەروەها ٩٩ فیلم لە دەرهێنەرەکانی ئێرانی لە رۆژانی ١٩ تا ٢٤ی ئوکتۆبری ٢٠٢٢ لە پەردیسی سینەمایی "میلەت" لە شاری تاران بەڕێوەچوو.

 


کۆبوونەوەکانی پسپۆڕانەی سی و نۆیەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران بەڕێوەچوو.
 


بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە سینەماکارانی دیاری ئێرانی و نێودەوڵەتی وەکوو مامۆستایانی کۆر و کۆبوونەوە پسپۆڕانەکانی "٣٩ -٢٠"ی سی و نۆیەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران بەڕێوەدەچێت و ئەو مامۆستایانەی شارەزای سینەما، ئەزموونەکان و زانیاریی خۆیان لەگەڵ خوێندکاران و ئارەزومەندانی سینەما خستەڕوو.
بەم پێیە کۆر و کۆبوونەوە و دیدارە پسپۆڕانەکانی "داهێنان لە ژانردا" بە ئامادەبوونی دکتۆر ئەحمەد ئەلەستی، "ڕووناکی و وێنەگرتی فیلم لە سینەمادا" بە ئامادەبوونی مەحموود کەلاری، "ئەزموونگەرایی لە ژانردا" بە ئامادەبوونی ڕەسووڵ سەدر عاملی، "پرسیار لە دەورگێری ئەکتەرەکان" بە ئامادەبوونی ڕەزا کیانیان، "دەرهێنان" بە ئامادەبوونی ئەحمەدرەزا دەروێش، "سیناریۆ و فیلمنامە" بە بەشداری بێهرووز ئەفخەمی لە سی و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران بەڕێوەچوو.
هەروەها لە ناونیشانەکان و سەردێڕەکانی دیکەدا، بەشی کۆر و کۆبوونەوە و دیدارە پسپۆڕانەکانی "٣٩ -٢٠"ی فێستیڤاڵەکە، لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی "ژانر لە کورتە فیلمدا (سنووردار کردن یان کردنەوەی)" بە ئامادەبوونی دکتۆر رامتین شەهبازی، "ژانر"، فۆرم، شێواز؛ جیاوازییەکان و لێکچوونەکان" بە ئامادەبوونی دکتۆر مەجید شێخ ئەنساری، "ئامادەکردن و بەرهەمهێنان" بە ئامادەبوونی محەمەد ڕەزا مێسباح، "لێکدانەوەی نموونەی کورتە فیلمەکانی ژانر" بە ئامادەبوونی مریەم ئێسمی خانی و کازم دانشی، "جیلوە بینراوەکان" بە ئامادەبوونی ئەمیررەزا موعتەمێدی، "دیزاینی سەحنە و داڕشتنی دیمەن" بە ئامادەبوونی سۆهەیل دانێش ئێشراقی و "دابەشکردن و پەخش و بڵاوکردنەوە" بە ئامادەبوونی پوویان سێدقی میواندارێتی هۆگران و ئارەزوومەندانی سینەما و فێرخوازنی هونەر و خوێندکاران کرد.
هەروەها "بن تامسۆن" بەڕێوەبەری بەرنامە داڕشتن و پلاندانانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ترایبیکا" و "تام پاڵمەن" یەکێک لە دامەزرێنەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئومێئۆ"ی سوید و کیۆریتۆری فێستیڤاڵە جیهانییەکان و بەرهەمهێنەر، لە میوانەکانی دەرەوەی ئێران بوون.
تامسۆن وەکوو مامۆستا و پرۆفیسۆری دانیشتنی پسپۆڕانەی "رەوتی فێستیڤاڵەکانی فیلمی ژانر" و پاڵمەن وەک مامۆستا و پرۆفیسۆری دانیشتنی پسپۆڕانەی "بەرهەمهێنانی هاوبەشی فیلمەکانی ژانر" میوانەکانی سی‌ونۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران بوون.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی تاران TISFF بە یەکێک لە گرنگترین و پڕبایخترین فێستیڤاڵەکانی کورتە فیلم لەسەر ئاستی جیهان دێتە ئەژماردن کە لە لایەن ئەکادیمیای ئۆسکار OSCAR®qualifying پەسەند کراوە، کە سی و نۆیەمین خولی بە دەبیری و بەرپرسایەتی "مەهدی ئازەرپێندار"، لە لایەن ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێران، بە دروشمی "هەمەجۆریی لە ژانر" و تەوەرەی تایبەت بە "ژانر" لە دوو بەشی رکابەری "سینەمای نەتەوەیی" و رکابەری "سینەمای نێونەتەوەیی"، بە شێوەی ئامادەبوونی سینەماکاران و بە نمایش کردنی زیاتر لە ٦٤ کورتە فیلمی چیرۆکی، بەڵگەفیلم، ئەنیمەیشێن و ئەزموونی لە دەرهێنەرەکانی ٣٢ وڵاتی جیهان و ٩٩ کورتە فیلم لە سینەماکارانی سەرتاسەری ئێران و بە ئامادەبوونی دادوەرانی وڵاتانی پورتوگال، تورکیا، لیتوانیا، ڕۆمانیا و ئێران و هەروەها کۆڕ و کۆبوونەوەکانی پسپۆڕانەی مامۆستایانی نێودەوڵەتی هونەری سینەما لە رۆژانی ١٩ تا ٢٤ی ئوکتۆبەر رێکەوتی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پەردیسی سینەمایی "میلەت" لە شاری تاران بەڕێوەچوو.
 



لیژنەی دادوەرانی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" سی و نۆیەمین فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران ناسێندران.
 


ئەندامانی لیژنەی دادوەرانی بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" سی و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران ناسێندران.

بەپێی راپۆڕتی لێژنەی راگەیاندنی سی و نۆیەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران، ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانی بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی سی و نۆیەمین فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران بە تێکەڵاوێک لە دادوەرانی ئێرانی و دەرەوەی ئێران ناسێندران کە "مەحموود کلاری" Mahmoud Kalari، "میرۆنا ڕادو" Mirona Radu، "ئێدویناس پۆکێستا" Edvinas Pukšta، "تەحسین ئیشبیلێن" Tahsin Isbilen و "سێرجیۆ گۆمێز" Sergio Gomez ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانی ئەم خولەی فێستیڤاڵەکە پێکدەهێنن.

مەحموود کەلاری.

"مەحموود کەلاری" وێنەگری فۆتۆگرافەر، فیلمهەڵگری فیلمی سینەمایی، دەرهێنەری پێشەنگی سینەما لە ساڵی ١٣٣٠ لە تاران لەدایکبووە. ئەو کاری وێنەگرتنی چەندین فیلم و بەرهەمی سینەمایی لەوانە؛ "عەنکەبووت" واتە جاڵجاڵۆکە، "بۆمب؛ ڕۆمانسییەتێکی ئەویندارانە"، "بوهت" واتە سەرسووڕمان، "بەراز"، "کاتژمێر ٥ی ئێوارە" و... ئەنجام داوە و لە زۆربەی فێستیڤاڵەکانی ناوخۆیی و بیانیدا چەندین خەڵاتی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.

میرۆنا ڕادۆ.

"میرۆنا ڕادو" دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر لە ساڵی ١٩٨٦ لە شاری بوخارێست لەدایکبووە کە نزیکەی ١٥ ساڵە لە پیشەسازی فیلمدا (بەرهەمهێنان و پەخش و بڵاوکردنەوەی فیلم) لەوانە فێستیڤاڵە گرنگەکانی نێودەوڵەتی چالاکی دەکات. ئەو دامەزرێنەری فێستیڤاڵی O’Clock واتە (کاتژمێر) ە و لە ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی وەک بەڕێوەبەری هونەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەنیمەیشێنی ABIFF بوخارێست دەستنیشان کراوە. میرۆنا لە ساڵی ٢٠٢٠ لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤێنیز وەک ئەندامی لیژنەی دادوەرانی لەیبڵی سینەماکانی ئەوروپا کار و چالاکی کرد.

ئێدویناس پۆکستا.

"ئێدویناس پۆکێستا" لە ساڵی ١٩٧٤ لە شاری ویلمیوس لەدایکبووە. ئەو پرۆگرامەر و بەرنامەداڕێژ و ئەندامی ئەکادیمیای فیلمی ئەوروپایە لە لیتوانیا. لە هاوینی ٢٠١٨ی زایینی وەک ڕاوێژکار بۆ فێستیڤاڵی فیلمی BLACK NIGHTS لە شاری تالین چالاکی هەیە. ئێدویناس لە ساڵی ٢٠٠١ بەردەوام لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلم لە ئەورووپا، ئاسیا، ئەفریقیا، ئەمریکای باشوور و هتد بەشداری دەکات. ئێدویناس کارناس و شارەزای لیژنەی هەڵبژاردنی خەڵاتەکانی فیلمی ئەورووپایە. ئەو هەروەها پێشتر وەک ئەندامی لیژنەی ناوبژیوان لە زۆربەی فێستیڤاڵەکان وەکوو کان و بووسان دادوەری لەسەر کورتە فیلمەکان و فیلمە بڵیندەکان کردووە.

تەحسین ئیشبیلەن.

"تەحسین ئیشبیلەن" لە ساڵی ١٩٦٤ لە شاری ئیزمیر لەدایکبووە، ئەو وەکوو بەڕێوەبەری وێنەگرتنی فیلم و دەرهێنەر لە پیشەسازی سینەمادا چالاکی دەکات. تەحسین وەک وێنەگرێک لەگەڵ کەناڵە تەلەفزیۆنییە بەناوبانگەکانی وەکوو History Channel واتە کەناڵی مێژوو و ARD هاوکاری هەبووە. ئەو تا ئێستا لە چەندین فێستیڤاڵی نەتەوەیی و نێودەوڵەتیدا لە یۆنان، تورکیا و... ئەندامی دەستەی ناوبژیوانان بووە.

سێرجیۆ گۆمێز.

"سێرجیۆ گۆمێس" لە ساڵی ١٩٧٧ لە شاری پرۆتۆ لەدایکبووە، ئەو لە ساڵی ٢٠٠١ی زایینی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی و بەناوبانگی "ڤیلا دۆ کۆنە" لە پورتوگال وەک پلاندانەر و بەرنامەداڕێژ و ڕێکخەری کەرتی پیشەسازی و بەشی رکابەری چالاکی دەکات.
 

 


لیژنەی دادوەرانی فیلمە چیرۆکییەکانی سی و نۆیەمین فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران ناسێندران.
 


"محەممەدرەزا سکووت"، "ڕوحوڵڵا سوهرابی"، "ڕەسووڵ سەدر عاملی"، "هادی موقەدەم دووست" و "حوسێن نەمازی" بەرپرسایەتی ناوبژیوانی کردنی بەرهەمەکانی بەشی چیرۆکی سی و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران لە ئەستۆ دایە.

ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانیی بەرهەمەکانی بەشی چیرۆکیی ئەم ڕووداوە نێودەوڵەتییەی سینەمای ئێران بەم شێوەیە ناسێندران:

محەممەد ڕەزا سکووت.

"محەممەد ڕەزا سکووت" لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٤ لە شاری قەسر شیرین، بەڕێوەبەری وێنەهەڵگرتنی فیلم و مامۆستای سینەمایە. ئەو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و کارگێڕی ماڵی سینەما لە ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠٢٢ و ئەندامی ئەنجومەنی وێنەهەڵگرانی فیلم لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٩ بووە. ئەو تا ئێستا بەڕێوەبەری وێنەهەڵگرتنی زیاتر لە ٥٠ فیلمی سینەمایی و دەیان زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی و بەرنامەی نمایشکردنی تۆڕی ماڵەوە لەوانە؛ "دوورگە"، "چوارقامک"، "بە درێژایی شەو"، "پیاسە بە دەوری مندا"، "گینس"، "ڕۆژی رووناک"، "چەتری سەوز"، "من و زیبا"، "ئەسپ ئاژەڵێکی شەریفە"، " بۆنی گەنم"، "پەری دەریایی"، "پاداشت، "نیشتمانی کۆن"، "راگەیەندراوێکی واژۆکراو بۆ خودا"، "سەرکەوتنی ئیجباری"، "باخچەکانی کەندلۆس"، "نهێنییەکان"، "کافە تڕانزیت"، "من بێن لادن نیم"، "بەرەوڕووبوونەوە"، "ئایەتە زەوینییەکان"، "پەپوولەیەک لە بادا"، "چەند تاڵێک قژ"، "منداڵانە"، "خامۆشیی دەریا"، "ساقی"، "تەوژمی مردوو" و بردنەوەی خەڵاتەکان و نازناوەکانی وەک پاڵێوراوی سیمورغی بلوورین بۆ دوو فیلم لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر و براوەی خەڵاتی تایبەتی دەستەی ناوبژیوانانی فێستیڤاڵی ڕوشد بۆ فیلمی "راگەیەندراوێکی واژۆکراو بۆ خودا" لە ئەستۆیدا بووە.

ڕوحوڵڵا سوهرابی.

ڕوحوڵڵا سوهرابی ساڵی ١٩٧٩ لە شاری هەمەدان لەدایکبووە و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هونەر، بڕوانامەی ماستەر لە زانستەکانی سیاسی لقی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها خاوەنی دکتۆرای پسپۆڕی لە زانستەکانی سیاسییە. ئەو ئەندامی فەرمی بنکەی دەرهێنەرەکانی ماڵی سینەما، ئەندامی فەرمی ئەنجومەنی زانستە سیاسییەکانی ئێران، ئەندامی یانەی توێژەران و بلیمەتە گەنجەکان، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسەت دانانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی (مقاومت) بەرخۆدان، ئەندامی دەستەی هەڵبژاردنی بەشی سینەمایی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرخۆدان، ئەندامی لیژنەی دادوەرانی بەشی سینەمایی و ڤیدیۆیی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی مقاومت بەرخۆدان و ئەندامی ئەنجومەنی پێدانی مۆڵەتی بەرهەمهێنانی ڤیدیۆیی لە وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامییە. ئەو تا ئێستا نووسین و دەرهێنانی بەرهەم گەلێک لەوانە "دەورووبەر و مەودای هەوری"، "خۆڵەمێش و بەفر"، "گۆرانی ئاگر"، "هێمن دەبینەوە" و بەرهەمهێنانی فیلمی ڤیدیۆیی "گەڕانەوە"ی لە ئەستۆدا بووە. هەروەها بەدەستهێنانی چەندین خەڵاتی لە کارنامەی کاری و ژیانی پیشەیی خۆیدا هەیە.

ڕەسووڵ سەدر عاملی.

ڕەسووڵ سەدر عاملی لە ساڵی ١٩٥٤ لە شاری ئیسفەهان لەدایکبووە و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرای فەخری لە بواری دەرهێنانی سینەمادایە. ئەو بەرهەمهێنەر و نووسەر و دەرهێنەرە و لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی دامەزراوەی پەخش کردنی فیلمیران و دەبیر و بەرپرسی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی حسنات واتە چاکەخوازی مرۆیی لە ئیسفەهانە. دەرهێنانی زیاتر لە ٢٠ فیلمی سینەمایی، لەوانە "ساڵی دووەمی کۆلێژی من"، "لە چاوەڕوانی موعجیزەیەکدا"، "ژیان بە چاوی داخراو"، "کچێک بە پێڵاوی کەتانی"، "گوڵە داوودییەکان"، "من تەرانە تەمەنم ١٥ ساڵە" و بەرهەمهێنانی دەیان بەرهەمی سینەمایی وەکوو "مەلەی پەپوولە"، "سۆنامی"، "بووکەڵەی فەرەنگی"، "دوێنێ شەو باوکتم بینی، ئایدا"، "ڕۆژانی باشی ژیان" و... ئەنجام داوە.
هەروەها بەدەستهێنانی چەندین خەڵات و رێزلێنانی وەک باشترین فیلمی جەژنی ماڵی سینەما، باشترین فیلمی مەکۆی منداڵان و مێرمنداڵان، خەڵاتی تایبەتی لیژنەی ناوبژیوانان بۆ دۆستایەتی گەلان لە پەنجاهەمین فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین لە ئەڵمانیا، خەڵاتی تایبەتی لیژنەی ناوبژیوانانی فێستیڤاڵی فیلمی لۆکارنۆ لە سویسڕا، خەڵاتی تایبەتی شاری رێن لە چواردەهەمین فێستیڤاڵی فیلمی رێن لە فەرەنسا، براوەی خەڵاتی پەپوولەی زێڕین لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵان لە ئیسفەهان و... لە کارنامەی کاری و ژیانی هونەریی خۆیدا هەیە.

هادی موقەدەم دووست.

"هادی موقەدەم دووست" ساڵی ١٩٧١ لە تاران لەدایکبووە و نووسەر، دەرهێنەر و مامۆستای وانەبێژی سینەمایە. نووسین و ڕەخنەی بابەتەکان و وتارگەلی فێرکاری و وتووێژ لە گۆڤارەکانی سروش، فیلم نگار و مانگنامەی فیلم و هەمشەهری داستان، هەمشەهری جەوان و هەمشەهری مانگ، وانەوتنەوە لە سیناریۆنووسین لە ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێران، حەوزەی هونەری و دامەزراوە و ناوەندەکانی فەرهەنگی و فێرکاری، ئەندامی دەستەی ناوبژیوانی و دەستەی هەڵبژاردەی فێستیڤاڵەکانی فیلمی فەجر، رویش، فیلمەکانی ١٠٠ چرکەیی، حەسەنات، شەهر و... لە زومرەی ئەزموونەکانی ئەوە.
موقەدەم دووست هەروەها نووسین و دەرهێنانی بەرهەم گەلێکی وەک "لەدایکبوونێکی دیکە"، "سەر بە مۆر"، "بێ پووڵی"، و زنجیرە درامای تەلەفزیۆنییەکانی "گوڵ مەن گولی"، "کاشانە"، "سوانح العشاق"، "ئەمە یەک دادگا نییە"، " ئەمە ڕێگاکەی نییە"، "دۆخی سپی"، "سەرباز"، "لێواری دەریا" و... لە ئەستۆیدا بووە.

حوسێن نەمازی.

"حوسێن نەمازی" لە ساڵی ١٩٨١ لە شاری تویسرکان لەدایکبووە، دەرهێنەر، نووسەر و مامۆستای وانەبێژی سیناریۆنووسینە و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی سینەمایە. ئەو لە ساڵی ١٩٩٦ لە ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێران دەرچووە و لە بواری نووسین و دەرهێنانی کورتە فیلم و فیلمی درێژی سینەمایی و زنجیرە دراماکاندا کار و چالاکی دەکات. نەمازی ئەندامێتی لە لیژنەی هەڵبژاردن و دادوەری ژمارەیەک لە فێستیڤاڵەکانی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی و دەبیری و بەرپرسایەتی بەشی کورتە فیلمی فێستیڤاڵی شانتیئی لە فەرەنسا لە کارنامەی کاری و ژیانی هونەریی خۆیدا هەیە.
ئامادەبوون و بەشداریکردن لە فێستیڤاڵە جۆراوجۆرەکان بە فیلمی سینەمایی "ئاپاندیس" و بردنەوەی چەندین خەڵات لەوانە باشترین سیناریۆ لە فێستیڤاڵی فیلمی مۆنترال کەنەدا، خەڵاتی تایبەتی لیژنەی دادوەرانی ئاسیاپاسیفیک بۆ دەرهێنان، خەڵاتی باشترین سیناریۆ لە فێستیڤاڵی ئیمیجین ئیندیا لە ئیسپانیا و نووسین و دەرهێنانی فیلمی سینەمایی "شادڕەوان" و بەشداری لە کۆڕی باشترین فیلمەکانی چلەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر لە ڕوانگەی دەنگی گشتی خەڵکی و زنجیرە درامای "دەورووبەری پاییز" و ناوزەد بوون لە بەشی باشترین دەرهێنەری جەژنی حافز بۆ ئەم بەرهەمە لە زومرەی ئەزموونەکان و شانازییەکانی ئەم هونەرمەندەیە.
ئەم لیژنەیە، وێڕای دادوەری کردنی بەرهەمەکانی بەشی سینەمای چیرۆکی، هەروەها بەدواداچوون و لێکدانەوە بۆ ئەو بەرهەمانەش دەکات کە لە لایەن دەستەکانی ناوبژیوانی بەشەکانی دیکەوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین دەستکەوتەکانی تەکنیکی ناسێندراون.

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک