په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\١١\٢٠٢١

تازەترین دەنگوباس سەبارەت بە فیلمەکانی

''بێ نیشتیمان، پاڵەوان، نانی پیرۆز، ئەزموون، زاڵاوا''.

 

مەنسوور جیهانی

 

"بێ نیشتمان" لە لایەن بینەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دھۆکەوە پێشوازیی لێکرا.

فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" سێیەمین بەرھەمی بڵندی سینەماکاری کورد "توورج ئەسڵانی" لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی" لە ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" نمایشکرا و لە لایەن بینەرانی ئەم ڕووداوە سینەماییەوە پێشوازیی لێکرا.

فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" Landless لە نووسین، دەرھێنان و بەرھەمھێنانی سینەماکاری کورد "توورج ئەسڵانی"، بەرھەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد مووڤی" MAAD Movie و ھەروەھا بەرھەمی ھاوبەشی "ڕەز ھەڵکەوت ڕەشید" لە ھەرێمی کوردستان، لە دووھەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا بە ئامادەبوونی "توورج ئەسڵانی" و ھەندێک لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی ئەم فیلمە کوردییە، لەوانە: "ھانی موجتەھیدی"، "شوان عەتووف"، "جاھیت شاھین یاڵچین"، "بوڵەنت کاسێر"، "ڕێکێش شەھباز"، "بەنگین عەلی" و "بەڕۆژ ئاکرەیی" و ھەروەھا "ڕەز ھەڵکەوت ڕەشید" و "ئیلاھە نەوبەخت" بڵاودەکرەوەی نێودەوڵەتی ئەم فیلمە لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی" لە ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" Duhok لە دوو سانسی جیاوازدا لەوانە: لە کاتژمێر ٥ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەمە ١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ لە ھۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دھۆک و ھەروەھا لە کاتژمێر ٩ی شەوی ١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ لە ھۆڵی سینەمایی ناوەندی "دھۆک مۆڵ" لە شاری دھۆک لە ھەرێمی کوردستان چووە سەر پەردەی سینەماکان و لە لایەن بینەرانی ئەم ڕووداوە سینەماییەوە پێشوازییەکی بێوێنەی لێکرا بە شێوەیەک کە تەواویی کورسییەکانی ھۆڵەکانی نمایشی ئەم بەرھەمە کوردییە پڕبوو لە بینەر و ژمارەیەکیش لە ھۆگرانی ھونەری سینەما لە داڵانەکاندا و لەسەر زەویی دانیشتبوون و سەیری ئەم فیلمەیان کرد.

ئەم دوو نمایشەی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" لە فێستیڤاڵی فیلمی "دھۆک" پێشکەش کرا بە ڕەاونشاد "ھەکار عەبدوالقادر محەمەد" ئەکتەری کۆچکردووی ئەم بەرھەمە سینەماییە کە بەم دوایانە بە ھۆی وەستانی دڵەوە ماڵئاواویی لە جیھانی ھونەر و ھەڤاڵانی سینەماکاری کرد.

دوای نمایشی "بێ نیشتمان" کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەم فیلمە سینەماییە لە ھۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دھۆک بەڕێوەچوو و "توورج ئەسڵانی" و بەٍشێک لە ستافی فیلمەکە وڵامی پرسیاریی پەیامنێران، ڕۆژنامەنووسان و ڕخنەگرانی ئامادەبووی کۆڕەکەیان دایەوە.

"بێ نیشتمان" لە لایەن کۆمپانیای "تسویر گستر الھە پارسی" (ئێلی ئیمەیج) Eli Image بە بەرپرسیارییەتی خاتوو "ئیلاھە نەوبەخت" لە ئاستی جیھاندا بڵاودەکرێتەوە.


لە "بێ نیشتمان"دا کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی وڵاتانی تورکیا، سووریا، عێراق و ھەرێمی کوردستان، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی و فارسی تیایدا ڕۆڵیان بینیوە.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" ئەندامی باوەڕپێکراوی ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی خەڵاتەکانی ئسکرین "ئاسیا پەسیفیک" ناسراو بە "ئۆسکاری ئاسیا" APSA لە وڵاتی ئۆستوڕاڵیایە و لە ئاستی وڵاتی عێراقدا بەرھەمە سینەمایی و بەڵگەفیلمەکان بەم ڕووداوە گرینگە سینەماییە دەناسێنێت.

لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی"ی ئەم فێستیڤاڵەوە تەندیسی گەڵا مێویی زێڕ و زێو، لەوحەی فەخری و خەڵاتی ١٠ ھەزار دولاری بۆ باشترین فیلمی سینەمایی، خەڵاتی ٥ ھەزار دولاری تایبەتی ئەندامای لێژنەی دادوەران بۆ باشترین دەرھێنانی فیلمی سینەمایی، خەڵاتی ٤ ھەزار دولاری بۆ باشترین سیناریۆی فیلمی سینەمایی، خەڵاتی ٣ ھەزار دولاری بۆ باشترین ئەکتەری پیاو، خەڵاتی ٣ ھەزار دولاری بۆ باشترین ئەکتەری ژن، خەڵاتی ٥ ھەزار دولاری بۆ باشترین بەڵگەفیلم، خەڵاتی ٨٥٠٠ دولاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و لاوانی دھۆک بۆ باشترین کورتە فیلم بۆ پشتیوانی لە سازکردنی پڕۆژەی نوێ دەرھێنەری ئەم بەرھەمە، خەڵاتی ١٠ ھەزار دولاری تایبەتی ئەندامای لێژنەی دادوەران بۆ باشترین کورتە فیلم کە لە ناوچەی بادینان بەرھەمھاتووە، خەڵاتی ١٠ ھەزار دولاری پارێزگاری دھۆک بۆ باشترین فیلمی سینەمایی فیلم کە لە ناوچەی بادینان بەرھەمھاتووە، خەڵاتی ٤ ھەزار دولاری یەکێتی نووسەرانی کورد بۆ باشترین فیلمی کوردیی کە لە دەرەوەی سنوورەکان سازکرابێت و ھەورەھا خەڵاتی ٣ ھەزار دولاری ئەنستیتۆ "گۆتە"ی ئەڵمانی بۆ باشترین بەڵگەفیلمی کورت پێشکەش دەکرێت.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" بە سەرۆکایەتی "ئەمیر عەلی محەمەد تاھیر" و بە دەرھێنانی ھونەری "شەوکەت ئەمین کورکی" بە یادی سینەماکاری ھەرمانی کورد "یەڵماز گۆنای" Yılmaz Güney دەرھێنەری براوەی خەڵاتی گەورەی "چڵە خورمای" فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا (١٩٨٢) و بە مەبەستی پردی پەیوەندی نێوان دەرھێنەرە کوردەکان و سینەماکارانی سەرتاسەری جیھان و ھەروەھا ڕەخساندنی ئاڵووگۆڕی کەلتووری نێوان نەتەوەکانی دنیا دامەزراوە.

ھەشتەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە، ڕۆژی ١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی فەڕشی سوور و بە نمایشی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam چوارەمین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، لە ھۆڵی "کۆنگرە" لە زانکۆی دھۆک بە فەرمی دەستی پێکرد و بە نمایشی ٩٣ بەرھەمی دیکە، لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیھان"، واتە: ٩ فیلمی بڵندی سینەمایی، ٥ بەڵگەفیلم و ٩ کورتە فیلم، بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی"، واتە: ٦ فیلمی بڵندی سینەمایی، ٦ بەڵگەفیلم و ١٢ کورتە فیلم، بەشی "ڕوانینێک بە سینەمای جیھان"، واتە: ٨ فیلمی بڵندی سینەمایی، ٤ بەڵگەفیلم و ٧ کورتە فیلم، بەشی "پانۆڕامای سینەمای کوردی"، واتە: ١٧ کورتە فیلم، بەشی "نمایشی تایبەت بە سینەمای ئەفغانستان" ٨ فیلمی بڵندی سینەمایی و ھەروەھا بەشی "نمایشی تایبەت بە سینەمای کوردستان" ٢ فیلمی بڵندی سینەمایی، ڕۆژی ٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ بە پێشکەش کردنی خەڵاتەکان بە سینەماکارانی براوە کۆتایی پێدێت.

بۆ زانیاریی پتر:
http://www.duhokiff.com 


بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان"

 

 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

بەشداریی "پاڵەوان"ی ئەسغەر فەرھادی لە ھەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک".

فیلمی سینەمایی "پاڵەوان"ی لە دەرھێنانی سینەماکاری ناوداری ئێرانی "ئەسغەر فەرھادی" بەشداریی لە ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" دەکات.


فیلمی سینەمایی "پاڵەوان" (قھرمان) A HERO لە دەرھێنانی سینەماکاری بەناوبانگی ئێرانی "ئەسغەر فەرھادی"، ھەڵگری دوو خەڵاتی ئۆسکار باشترین فیلمی بیانی، براوەی خەڵاتی "ورچی زێڕین"ی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕلینالە"ی ئەڵمانیا و خەڵاتی گەورەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا، لە بەرھەمھێنانی "ئلێکساندێر مالەگی" Alexandre Mallet-Guy، دوای بەشداریی لە فێستیڤاڵە گرینگە جیھانییەکان و بەدەستھێنانی چەندین خەڵاتی گرینگی جیھانی دیکە، لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی "ڕوانینێک بە سینەمای جیھان" لە ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" Duhok لە ھۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دھۆک و ھەروەھا لە ناوەندی سینەمایی "دھۆک مۆڵ" لە شاری دھۆک لە ھەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.


فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" ئەندامی باوەڕپێکراوی ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی خەڵاتەکانی ئسکرین "ئاسیا پەسیفیک" ناسراو بە "ئۆسکاری ئاسیا" APSA لە وڵاتی ئۆستوڕاڵیایە و لە ئاستی وڵاتی عێراقدا بەرھەمە سینەمایی و بەڵگەفیلمەکان بەم ڕووداوە گرینگە سینەماییە دەناسێنێ.


لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیھان"ی ئەم فێستیڤاڵەوە تەندیس، لەوحەی فەخری و خەڵاتی ١٠ ھەزار دولاری "یەڵماز گۆنای" بە باشترین فیلمی سینەمایی، خەڵاتی ٥ ھەزار دولاری بۆ باشترین دەرھێنانی فیلمی سینەمایی، خەڵاتی ٥ ھەزار دولاری بۆ باشترین کورتە فیلمی نێودەوڵەتی، خەڵاتی ٥ ھەزار دولاری بۆ باشترین بەھرەمەندی نوێ، خەڵاتی ١٥٠٠ دولاری تایبەتی ئەندامای لێژنەی دادوەران بۆ باشترین کورتە فیلم و خەڵاتی ٥ ھەزار دولاری ئەنستیتۆ "گۆتە"ی ئەڵمانی بۆ باشترین بەڵگەفیلمی نێودەوڵەتی پێشکەش دەکرێ.


فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" بە سەرۆکایەتی "ئەمیر عەلی محەمەد تاھیر" و بە دەرھێنانی ھونەری "شەوکەت ئەمین کورکی" بە یادی سینەماکاری ھەرمانی کورد "یەڵماز گۆنای" Yılmaz Güney دەرھێنەری براوەی خەڵاتی گەورەی "چڵە خورمای" فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا (١٩٨٢) و بە مەبەستی پردی پەیوەندی نێوان دەرھێنەرە کوردەکان و سینەماکارانی سەرتاسەری جیھان و ھەروەھا ڕەخساندنی ئاڵووگۆڕی کەلتووری نێوان نەتەوەکانی دنیا دامەزراوە.


ھەشتەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە، ڕۆژی ١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی فەڕشی سوور و بە نمایشی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam چوارەمین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، لە ھۆڵی "کۆنگرە" لە زانکۆی دھۆک بە فەرمی دەستی پێکرد و بە نمایشی ٩٣ بەرھەمی دیکە، لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیھان"، واتە: ٩ فیلمی بڵندی سینەمایی، ٥ بەڵگەفیلم و ٩ کورتە فیلم، بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی"، واتە: ٦ فیلمی بڵندی سینەمایی، ٦ بەڵگەفیلم و ١٢ کورتە فیلم، بەشی "ڕوانینێک بە سینەمای جیھان"، واتە: ٨ فیلمی بڵندی سینەمایی، ٤ بەڵگەفیلم و ٧ کورتە فیلم، بەشی "پانۆڕامای سینەمای کوردی"، واتە: ١٧ کورتە فیلم، بەشی "نمایشی تایبەت بە سینەمای ئەفغانستان" ٨ فیلمی بڵندی سینەمایی و ھەروەھا بەشی "نمایشی تایبەت بە سینەمای کوردستان" ٢ فیلمی بڵندی سینەمایی ڕۆژی ٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ بە پێشکەش کردنی خەڵاتەکان بە سینەماکارانی براوە کۆتایی پێدێ.


بۆ زانیاریی پتر:

http://www.duhokiff.com

 

 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


"نانی پیرۆز"ی "رەحیم زەبیحی" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "دھۆک" نمایش دەکرێ.


بەڵگەفیلمی "نانی پیرۆز" لە دەرھێنانی ڕەوانشاد"رەحیم زەبیحی" و لە بەرھەمھێنانی "توورەج ئەسڵانی"، لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی" لە ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی"دھۆک" نمایش دەکرێت.

بەڵگەفیلمی "نانی پیرۆز" (نان مقدس) Holy Bread دوایین بەرھەمی سینەماکاری کۆچکردووی کورد "رەحیم زەبیحی"، لە بەرھەمھێنانی سینەماکاری ناوداری کورد "توورەج ئەسڵانی" و بەرھەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی"؛ دوای بەشداریی فێستیڤاڵە گرینگە جیھانییەکان و بەدەستھێنانی چەندین خەڵاتی پڕبایخ، لە نوێترین و دەیەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا بە ئامادەبوونی "توورەج ئەسڵانی" بەرھەمھێنەر و "ئیلاھە نەوبەخت" بڵاوکەرەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرھەمە کوردییە لە دوو سانسی جیاوازدا لەوانە: کاتژمێر ٥ی ئێوارێی ڕۆژی پێنجشەمە ١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ و ھەروەھا لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی ھەینی ١٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ لە ھۆڵی سینەمایی ناوەندی "دھۆک مۆڵ" لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی" لە ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" نمایش دەکرێت.

"نانی پیرۆز" لە لایەن کۆمپانیای "تسویر گستر الھە پارسی" (ئێلی ئیمەیج) بە بەرپرسیارییەتی خاتوو "ئیلاھە نەوبەخت" لە ئاستی دنیادا بڵاودەبێتەوە.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" Duhok کە بە یادی "یەڵماز گۆنای" دەرھێنەر ناوداری سینەما و براوەی خەڵاتی چڵە خورمای فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا (١٩٨٢) و بە مەبەستی پردێکی پەیوەندیی لە نێوان دەرھێنەرە کوردەکان و فیلمسازانی سەرتاسەری جیھان و ھەروەھا ئاڵووگۆڕی فەرھەنگی نێوان نەتەوە جۆراوجۆرکانی دنیا دامەزراوە؛ ھەشتەمین خولی بە نمایشی ٩٤ فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیھان"، بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی"، بەشی "ڕوانینێک بە سینەمای جیھان"، بەشی "پانۆڕامای سینەمای کوردی"، بەشی "نمایشی تایبەت" و ... لە ڕۆژانی ١٥ تا ٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ لە ھۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دھۆک و ھەروەھا لە ھۆڵە سینەماییەکانی ناوەندی "دھۆک مۆڵ" لە شاری دھۆک لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

"نانی پیرۆز" لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" بیست و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دینی ئەمڕۆ" لە شاری تڕێنتۆ لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایشکرا و توانی خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی ئەم ڕووداوە گرینگە سینەماییە بەدەستبێنێت.

بیست و چوارەمین خولی ئەم ڕووداوە ھونەرییە بە نمایشی فیلمە سینەماییەکان، بەڵگەفیلم و کورتە فیلمەکانی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە ڕۆژانی ٢٢ تا ٢٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢١ لە شاری تڕێنتۆ لە وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.

بۆ زانیاریی پتر:

http://www.duhokiff.com


بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی بەڵگەفیلمی "نانی پیرۆز"

 

 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


بە "ئەزموون" ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" دەکرێتەوە.

بە نمایشی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" بە فەرمی دەست پێدەکات.


فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam چوارەمین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، لە بەرھەمھێنانی "مەمەد ئەکتاش"، بەرھەمی ھاوبەشی ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ دوای بەشداریی لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" Crystal Globe لە پەنجا و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" لە وڵاتی کۆماری چیک و بەدەستھێنانی خەڵاتی فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی ڕخنەگرانی فیلم "فیپێڕشی" FIPRESCI ئەم ڕووداوە گرینگ و پلە یەکەی سینەمای جیھان و ھەروەھا نمایش لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" نۆزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تیرانا" Tirana لە وڵاتی ئەڵبانیا و بەدەستھێنانی خەڵاتی باشترین سیناریۆی ئەم ڕووداوە گرینگە سینەماییە باوەڕپێکراوەی ئاکادیمیای ئۆسکار Oscar® qualifying؛ لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە کاتژمێر ٦ی ئێوارێی ڕۆژی دووشەمە ١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ لە ڕێوڕەسمی دەستپێکی ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" لە ھۆڵی "کۆنگرە" لە زانکۆی دھۆک دەچێتە سەر پەردەی سینەما و ھەروەھا لە کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەمە ١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ لە دووھەمین سانسی خۆیدا لەم ڕووداوە سینەماییە نمایش دەکرێت.


فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" کە بە یادی "یەڵماز گۆنای" دەرھێنەر ناوداری سینەما و براوەی خەڵاتی چڵە خورمای فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا (١٩٨٢) و بە مەبەستی پردێکی پەیوەندیی لە نێوان دەرھێنەرە کوردەکان و فیلمسازانی سەرتاسەری جیھان و ھەروەھا ئاڵووگۆڕی فەرھەنگی نێوان نەتەوە جۆراوجۆرکانی دنیا دامەزراوە؛ ھەشتەمین خولی بە نمایشی ٩٤ فیلم لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیھان"، بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی"، بەشی "ڕوانینێک بە سینەمای جیھان"، بەشی "پانۆڕامای سینەمای کوردی"، بەشی "نمایشی تایبەت" و ... لە ڕۆژانی ١٥ تا ٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ لە ھۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دھۆک و ھەروەھا لە ھۆڵە سینەماییەکانی ناوەندی "مازی مۆڵ" لە شاری دھۆک بەڕێوەدەچێت.


"ئەزموون" بەرھەمی کۆمپانیای "میتۆس فیلم"ی بەڕلین و کۆمپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی کە بە پاڵپشتی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەرھەمھاتووە و لە لایەن کۆمپانیای ئەڵمانی "ئاڕت ھوود" ArtHood لە جیھاندا بڵاودەبێتەوە.


لەم فیلمە سینەماییەدا کۆمەڵێک ئەکتەری بەئەوموونی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ چەندین ئەکتەری گەنجی کوردستان تیایدا ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە: ئاوان جەماڵ، ڤینا سالار، حوسێن حەسەن، شوان عەتووف، ھوشیار زێڕۆ نێروەیی، نیگار عەسمان، کاوە قادر، عادڵ عەبدوالڕەحمان، حەمە ڕەشید ھەرەس و یانا توانا.

بۆ زانیاریی پتر:

http://www.duhokiff.com

لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە ئینستاگرام:

https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link

لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە فەیسبووک:

https://www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86 -106319785023346


بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی "ئەزموون"

 

 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


"زاڵاوا" لە فێستیڤاڵەکانی "فیلادێلفیا"، "ھۆنگ کۆنگ"، "مەکزیک"، "سائۆپۆلۆ" و "دھۆک".


فیلمی سینەمایی کوردی "زاڵاوا" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "ئەرسەلان ئەمیری" لەم ماوەیەدا لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلمی "فیلادێلفیا"، "ھۆنگ کۆنگ"، "مەکزیک" و "سائۆپۆلۆ" نمایشکراوە و ھەروەھا لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی" لە ھەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" نمایش دەکرێت.

فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" Zalava لە دەرھێنانی سینەماکاری سنەیی "ئەرسەلان ئەمیری" لە درێژەی بەشدارییە جیھانییەکانی خۆیدا لە ڕۆژانی ٢٤ و ٣١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ لە بەشی "ئاسۆی ئێران" لە ٣٠یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "فیلادێلفیا" Philadelphia لە شاری فیلادێلفیا لە ویلایەتی پێنسیلوانیا لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا.


ئەم بەرھەمە کوردییە لە بەرھەمھێنانی خاتوو "سەمیرا بەرادەری" و "روحوڵڵا بەرادەری" ھەروەھا لە ڕۆژانی ٢٨ی ئۆکتۆبەر و ٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ لە بەشی Crake لە ھەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی "فیلمە ئاسیاییەکان" لە وڵاتی ھۆنگ کۆنگ چووە سەر پەردە.

"زاڵاوا" لە نووسینی ھاوبەشی خاتوو "ئایدا پەناھەندە"، خاتوو "تەھمینە بەھرام" و "ئەرسەلان ئەمیری" لە درێژەی بەشدارییە نێودەوڵەتییەکانی خۆیدا لە یەکەمین نمایشی لە ئەمەریکای لاتین لە بەشی پێشبڕکێی "دەرھێنەرە نوێیەکان" لە چل و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سائۆپائۆلۆ" São Paulo لە وڵاتی بڕازیل نمایشکرا.

ئەم فێستیڤاڵە کە گرینگترین ڕووداویی سینەمایی ئەمەریکای لاتینە، لە ڕۆژانی ٢١ی ئۆکتۆبەر تا ٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ لە شاری "سائۆپائۆلۆ" لە وڵاتی بڕازیل بەڕێوەچوو.

فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" یەکەمین بەرھەمی بڵندی سینەماکاری کورد "ئەرسەلان ئەمیری" لە درێژەی بەشدارییە جیھانییەکانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی چواردەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆربیدۆ" Morbido گرینگترین فێستیڤاڵی فیلمە تۆقێنەرەکانی وەحشەت و فانتاسی (سەیر و سەمەرە) لە ئەمەریکای لاتین نمایشکرا و بۆ بەدەستھێنانی کەلەسەریی نوقرەیی ئەم ڕووداوە سینەماییە لەگەڵ چەندین فیلم لە ڕکابەریدا بوو.

ئەم ڕووداوە سینەماییە بە مەبەستی ناساندنی بەرھەمە جیاوازەکانی سینەمایی ژانڕی دەگمەن لە سەرتاسەری جیھان، ھەموو ساڵێک بە بەشداریی فیلمی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆر لە ڕۆژانی ٢٨ی ئۆکتۆبەر تا ٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ لە شاری مێکزیکۆسیتی لە وڵاتی مەکزیک بەڕێوەدەچێت.

ھێمای فەرھەنگی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆربیدۆ"، جەژنی مردووەکانی مەکزیکە کە تەندیسێکی کەلەسەریی نوقرەیی وەکوو خەڵاتی فەرمی ئەم ڕووداوە سینەماییە بە براوەکان پێشکەش دەکرێت.

"زاڵاوا" لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی" لە ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" Duhok نمایش دەکرێت. ئەم ڕووداوە سینەماییە لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیھان"، بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی"، بەشی "ڕوانینێک بە سینەمای جیھان"، بەشی "پانۆڕامای سینەمای کوردی"، بەشی "نمایشی تایبەت" و ... لە ڕۆژانی ١٥ تا ٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ لە ھۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دھۆک و ھەروەھا لە ھۆڵە سینەماییەکانی ناوەندی "مازی مۆڵ" لە شاری دھۆک بەڕێوەدەچێت.

ئەم فیلمە پاییزی ساڵی ڕابردوو لە گوندی شیانی شاری سنە و خوڕەمڕوود لە پارێزگای ھەمەدان لە ٤٩ ڕۆژدا بە بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی "محەمەد ڕەسوولی" وێنەگیراوە و کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی سینەمای ئێران و کوردستان، لەوانە: نەوید پوورفەرەج، پووریا ڕەحیمی سام، خاتوو ھودا زەینوالعابدین، باسیت ڕەزایی، شاھۆ ڕۆستەمی، فەرەیدوون حامیدی، ساڵح ڕەحیمی و زاھید زەندی لەگەڵ ئەکتەرەکانی شانۆ و تەلەڤیزیۆنی کوردستان تیایدا ڕۆڵیان بینیوە.

"زاڵاوا" کە لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی دانیماڕکی "لیولک" LevelK لە ئاستی جیھاندا بڵاودەبێتەوە، لە یەکەمین نمایشی جیھانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "ھەفتەی ڕخنەگران" Critics' Week لە حەفتاوھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" Venice لە شاری ڤێنیز لە وڵاتی ئیتالیا نمایشکرا و توانی خەڵاتی "فیپڕشی" FIPRESCI واتە "فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی ڕخنەگرانی سینەما" بە ناونیشانی باشترین فیلمی سێ بەشی "ڕۆژەکانی ڤێنیز" و ھەروەھا خەڵاتی گەورەی "ھەفتەی ڕخنەگران" بەدەستبێنێت.

"زاڵاوا" کە بە پشتیوانی "فڕۆم فیلمی ھۆنگ کۆنگ" HAF، "مالی فیلمی کۆریای باشوور" KOFIC، بەشداریی ڕێکخراوەی سینەمایی "فاڕابی" ئێران و ھەروەھا دانانی سەرمایەی کۆمپانیای سینەمایی "تووبا فیلم" Touba Film بەرھەمھاتووە، ھەروەھا لە بەشی پێشبڕکێی "شەپۆلی دوایی" Next Wave لە ھەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "فانتاستیک فێست" Fantastic Fest لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا و توانی خەڵاتی ئەم ڕووداوە گرینگە سینەماییە بەدەستبێنێت.

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک