٤\٩\٢٠٢٠
تێبگە.

ئەرسەلان مەحمود
•
مرۆڤی ئازاد،
روو لە هەر كوێ و جێیەك بێ،
هۆش و دڵی پێش پێیەكانی
دەگەنە جێ!
•
ئەوەی
ئازااااد نەبێت،
هەرگیز بڕوات پێی نەبێت!
مرۆڤی گەمارۆدراو هەست
بە لێپرسراوێتیی
ناكات!
•
ژیان و
هەررر شتێك، ئەگەر
نەبێتە جێی پرسیار،
هیچ نییە!
•
نە ھەموو نزیکێک
نزیکە و، نە ھەموو دوورێک، دوور!
ئەمەک و ھاوڕێیەتی و مرۆیی بوون
ئازاد بابەتی بوونە!
• تۆۆۆ
رابمێنە و بدوئ
لەگەڵ خۆتدا، پرسیارەكانت
بكە و بە شوێن وڵامەکاندا بگەڕێ،
تەنهاا لە ناو سیاسییەكان و تەنهااا
لە ناااو پەرتووەكاااان و تەنهااا
لە نااو مێگەلدا
نەبێ!!
•
ژیان
تراویلکەیەکە ھەڵخڕێنەر!
بە باڵی "با" نایگەیتێ!
تێبگە!
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|