په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٨\٢٠١٣

تێبینییەک لەسەر ''نەوشێروان مستەفا لە دووتوێی نهێنییەکاندا''.


نەبیل وەهاب


لە ناوەڕاست و کٶتایی مانگی حەوت (١٤\٧\٢٠١٣ و ٢٩\٧\٢٠١٣)دا نووسینیک بە ناوی (نەوشیروان مستەفا لە دووتوێی نهێنییەکاندا) لە لایەن کاک ''شاسوار''ەوە بە دوو بەش لە ''ماڵپەڕی ئەمڕۆ'' بڵاوکراوەتەوە.. لەوە دەچێ درێژەش بکێشێ.

پێشەکیی دەستتان خۆش بێ، ئەوە مێژووە بە بەهێز و لاوازییەکانیەوە... میراتگرەکانیشی ئەو کەسانەن کە بەدوایەوەن، بە لەبەرچاوگرتنی ئاست و سەردەمەکەی بە پێی پێویست دەیهێننەوە ناوان، بۆ خستنەوە بەردەمی ئەو پێوەرەی کە پێشبڕکێیەکانی دەسەڵات لە شەڕی ژیان جودادەکاتەوە.

کورتەی قسەمان ئەوەیە: لە هەردوو بەشەکەدا پەنجە بۆ ئەوە راکێشراوە کە گوایە بەڵگەنامەکان بە پێنووسی خودی نەوشیروان مستەفا نووسراوە.. واتە دەسنووسی نەوشیروان مستەفایە؟

بە پێی نزیکایەتییمان لە شەهید ''وریا'' و بەڵگەنامەکان وەک (برا و پێشمەرگایەتی شاخ و هاوڕێی یەک رێکخراو) دەتوانم بڵێم کارەکان بەو شێوە رێکخراوییە لە نێوان (سەرکردایەتی رێکخستنی ناوخۆ و مەفرەزەی سەرکردایەتی رێکخستنی ناوخۆ) جێبەجێ کراوە.. وەکو بەڵگەنامەکان خۆشیان ئاماژەیان بۆ کردووە ''واتە وریا و مەفرەزەکەش لە کاتی ئەنجامدانی ئەو کارانەدا سەر بە سەرکردایەتی رێکخستنی ناوخۆ بوون نەک سەرکردایەتی شاخ و نەوشیروان''، قسەی ئێمە لەسەر شێوەی کارەکان نییە بەڵکو لەسەر ناوەرۆکی کارەکانە، هەروا دەتوانین پێداگریی لەسەر ئەوەش بکەین کە دەستنووسەکان هی دوو بەرپرسە، ئەو دوو بەرپرسە کێن؟

ئەوە روونە لامان کە شەهید ''جەمال تایەر'' لەو سەردەمانەدا یەکێک بووە لە سەرکردە دیارەکانی سەرکردایەتی رێکخستنی ناوخۆ(شارەکان). ئیتر نازانین کاک شاسوار ئەم پێداگرییەی لە کوێوە هێناوە؟! چونکە ئێمە لە نووسین و سەرنجەکانی پێشووماندا - کە لاتان هەیە - پەنجەمان بۆ دەربڕینێکی وا رانەکێشاوە.


لە کۆتاییدا دەڵێین تێبینییەکەمان بۆ ئەوەیە کە بە هەڵە تێگەیشتنێک لە نێواندا دروست نەبێ.

 

لەگەڵ رێزی دووبارەمان.

 


n.wahab@live.de

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک