٢٠\٧\٢٠١١ (تێد پۆ) و ئێران.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە 45 هەزار سەربازی ئەمریکایی بە پێی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و عێراقیەکان دەبێ تا ئاخری ئەمساڵ ئەو وڵاتە چۆڵ بکەن، مەگەر ئەوەی ئەمریکا داوا بکات کە ماوەی مانەوەی بەشێک لەو هێزانە درێژتر بکرێتەوە. کۆمەڵێک لە پسپۆران لە سەر ئەو باوەرەن کە گەراندننەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەم کاتەدا، ئەگەری ئەوەی لێدەکەوێتەوە کە بۆشاێیەک دروست بێت و رژێمی ئیسلامی ئێرانیش ئەو هەلە بقۆزێتەوە و زیاتر دەست لە کاروباری نێو خۆی ئەو وڵاتە وەر بدات. هەر لەو پێوەندەدا نوێنەری ئیاڵەتی تگزاس دەڵێت: وابزانم تا ئەو کاتەی هەست نەکەین کە هێزەکانی عێراق دەتوانن ئەمنیەتی وڵاتەکەیان بپارێزن، نابێ ئەو وڵاتە چۆڵ بکەین و دەوڵەتی عێراقیش دەبێت بە پێی توانایی خۆیی بتوانێت لە بەرانبەر وڵاتێک وەکوو کۆماری ئیسلامی بوەستێت. بە بروای من ئەحمەدی نژاد دیکتاتۆرە و کردەوەکانی نیشاندەری ئەوەن کە دەیەوێت دەستێوەردانەکانی خۆی لە جیهان پەڕە پێبدات و هەرچەن عێراق جێگەی نیگەرانی ئێمەیە، بەڵام من وا هەست دەکەم کە ئەحمەدی نژاد چاوی برێوەتە ئەو وڵاتە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆمەڵێک لە بەرپرسان و نوێنەرانی ئەمریکا لە سەفەری خۆیان بۆ عێراق و لە وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی عێراقی دەڵێن: ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە بمێننەوە، بەڵام گرۆپەکانی عێراقی لەم بارەوە ناکۆکن، دەوڵەتی ئەمریکا هیوادارە کە بەشێک لە هێزەکانی خۆی لە عێراق بهێلێتەوە بۆ ڕاهێنانی هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەو وڵاتە. هەر لەو حاڵەدا "تد پۆ" لە مەڕ سوریە دەڵێت: من لە گەڵ قسەکانی "هیلاری کلینتون" دام کە دەڵێت "بەشار ئەسەد" بایەخ و توانایی بۆ بەرێوە بردنی وڵاتی نەماوە. ناوبراو لەر درێژەدا دەڵێت: "بەشار ئەسەد" بۆ سەرکوتی نەیارانی خۆی رێکارێکی زۆر وەحشیانەی گرتوەتە بەر و هێرش کردنە سەر سفارەتی ئەمریکاش بە هاوئاهەنگی دەوڵەتی سوریە و بە کەلک وەرگرتن لە هەوادارنی خۆی ئەنجامیان داوە. نوێنەری ئیاڵەتی تگزاس لە درێژەدا دەڵێت: ئەگەر شاڕۆمەندانی سوریە دەیانتوانی مافی هەڵبژاردنیان هەبێت، ئەسەدیان لە کار لادەبرد، بەڵام لە حکومەتێکی دیکتاتۆرییدا وەها خاڵێک بوونی نیە.
"تدپۆ" جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە
باشترین خاڵ بۆ سوریە گۆڕانی سیستم و دەسەڵاتە لەو وڵاتە و جیهان.
جێگەی ئاماژەیە "تد پۆ" یەکێکە لە لایەنگرانی خەڵکی ئێران و زۆرترین
رێژەی پەنابەرانی ئێرانی لە حەوزەی نوێنەری ئەودا دەژین. ئەو لە مەڕ
ئێرانییەکان دەڵێت: ئێرانیەکان خەڵکێکی زۆر باش و گەورەن و دەبێ ئەوە
بزانن کە زۆربەی خەڵکی جیهان، بە تایبەتی ئەمریکاییەکان و نوێنەرانی
ئەم وڵاتانە بەرگری لە بەرخودانی ئازادیخوازانەی شارۆمەندانی ئێران
دەکەن. هەروەها دەڵێت: ئێرانیەکان بە زووترین کات بە ئازادی دەگەن و
دەوڵەتێکی ئازادیان دەبێت نە دەوڵەتێکی دیکتاتۆر کە بەوان بڵێت چۆن
بژین و دەبێ چی بکەن.
|