٦\٥\٢٠١١
تێگه‌یشتنه‌کانی
مه‌ریوان له ئاستی ڕووداوه‌کاندا نیین.

بژار
گوێڕایه‌ڵیی ، پێش ئه‌وه‌ی به سیستمه سیاسییه‌کانه‌وه په‌یوه‌ست بێت
، تایبه‌تمه‌ندییه‌کی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه و پێکهاته‌یه‌کی
په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ئه‌رکێکی ئایینی و ئایدۆلۆژی و
خاسیه‌تێکی خێزانییانه و پێداویستییه‌کی تاکی سه‌ر به " کۆ " یه .
گوێڕایه‌ڵیی بۆ سیستمه سیاسییه‌کان له‌و گوێڕایه‌ڵییانه‌ی تره‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرن . خودی کۆمه‌ڵگا ، کۆمه‌ڵگای "کۆ " یه نه‌ک
کۆمه‌ڵگای تاک . تاکی بێ " کۆ " له کۆمه‌ڵگادا بوونی نییه . هه‌موو
تاکه‌کان به زۆر به‌ستراونه‌ته‌وه به " کۆ " وه . گوێڕایه‌ڵیی له
کۆمه‌ڵگادا بریتییه له گوێڕایه‌ڵیی تاک بۆ کۆ . تا له‌م هاوکێشه‌یه
نه‌ده‌یت ، چاره‌سه‌ری کێشه‌ی گوێڕایه‌ڵیی سیاسییانه‌ت بۆ ڕژێمه دژه
مرۆییه‌کان بۆ ناکرێت . گرفته‌که‌ی مه‌ریوان له ووتاری " حزب و
سیاسه‌تی گوێڕایه‌ڵیی "دا لێره‌وه ده‌ست پێده‌کات .
مه‌ریوان ، گوێڕایه‌ڵیی وه‌کو کولتوورێک و فاکته‌رێکی دروست بوون و
مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا و پرۆسه‌یه‌کی مێژوویی و حاڵه‌تێکی داسه‌پاوی
کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی سه‌ر تاکه‌کان نابینێت . ئه‌و زیاتر وه‌کو
خاسیه‌تێکی سیستمی سیاسی و مه‌سه‌له‌یه‌کی ویژدانیی تاکه‌کان ده‌یبینێت
. مه‌ریوان ، زنجیره‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و نوێنه‌رایه‌تی و
عه‌قڵسالاری له ده‌ست و قاچی تاکه‌کاندا وێنا ناکات . ئه‌و تاکاکان
به مرۆڤه باڵاکانی نیتشه له قه‌ڵه‌م ده‌دات و پێی وایه هه‌ر
یه‌که‌یان ده‌بێت له‌و کاتانه‌ی که مه‌ریوان ڕای له سه‌ریه‌تی، خۆی
له سه‌رووی کۆمه‌ڵگا و سیستمه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و
،،،،هه‌تده‌کانیه‌وه دابنێت . مه‌ریوان ، ئه‌و تاکانه‌ی که کوێرانه
گوێڕایه‌ڵیی له یاساکان و فه‌رمانه‌کان و ئه‌رکه خه‌مڵیوه‌کانی ناو
مێشکیان ده‌که‌ن . به تاکه ته‌سلیم بووه‌کان له کۆتایی
ووتاره‌که‌یدا ناویان ده‌هێنێت ، به‌بێ ئه‌وه‌ی که پێناسه‌ی خۆیشی
وه‌کو تاکێکی ته‌سلیم بوو بکات . له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا که‌س نییه
ته‌سلیم نه‌بووبێت . هه‌ر یه‌که‌و به جۆرێکی تایبه‌ت له لایه‌ن هێز و
یاسا و کو‌لتوور و ڕۆشنبیری باو و ڕای گشتی و ئایین و ئایدۆلۆژیا و
سیاسه‌ت و ....هتده‌وه تاسلیم بووه . کێشه‌که له کۆمه‌ڵگای
پێچه‌وانه‌دا له ته‌سلیم بوونی مرۆڤه‌کاندا نییه ، به‌ڵکو له پله و
جۆری ته‌سلیم بوونه‌کاندایه .
ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ته‌وێت ئه‌و مرۆڤانه له گوێڕایه‌ڵی کوێرانه بۆ یاسا و
فه‌رمان و ئه‌رک ، ڕزگار بکه‌یت ، ئه‌وا : 1 - یاسا و فه‌رمان و ئه‌رک
، له پرۆسه‌یه‌کی مێژوویی‌دا شی بکه‌ره‌وه .
2 - په‌یوه‌ندییان به سیستمه سیاسییه جۆربه‌جۆره‌کان و به ته‌واوی
په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ڕه‌وشه ئاببوورییه‌کانه‌وه ڕوون
بکه‌ره‌وه .
3- له باری تیۆرییه‌وه چۆنیه‌تی وه‌لانانی ئه‌م دیارده‌یه " واته
گوێڕایه‌ڵیی کوێرانه " له ناو داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان و
دامه‌زراوه ئایینی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بۆ کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵک دابڕێژه .
4 - شێوازی کرده‌یی بوونه‌وه‌ی وه‌لانانی ئه‌و دیارده‌یه ، له
گردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک و خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی بێ توندوتیژیدا
به هه‌موان بناسێنه .
5 - پله‌ی ده‌رفه‌ته ڕه‌خساوه‌کان بۆ هه‌ڵپێچانی گوێڕایه‌ڵییه‌کان ،
به پێی تێگه‌یشتنه‌کانی خۆت بۆ بارودۆخه جیاوازه‌کان ، سه‌باره‌ت به
تاکی سه‌ربه‌کۆ ده‌ستنیشان بکه .
تاکه که‌س لای " مه‌ریوان " ه‌وه هه‌میشه تاکی سه‌ربه " کۆ " یه .
واته تاکی دانه‌بڕاوه له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و
ئه‌رکی نه‌ته‌وایه‌تی و کو‌لتوور و په‌یوه‌ندییه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئابووری و ڕۆشنبیرییه‌کان و مێژوو . مه‌ریوان تاکی سه‌ربه‌خۆ به
فه‌رمی ناناسێت . تاکێک ده‌ناسێت که وابه‌سته بێت به کۆمه‌ڵگای
پێچه‌وانه و له‌وپه‌ڕی یاخی بوون و شۆڕشگێڕ بوونیشیدا له سنووری
جوانکاری کردنی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه واوه‌تر نه‌ڕوات . واته مه‌ریوان له
پاشکۆ بوونی تاکه‌وه بۆ کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه ، ئازادییه‌کانی تاک به
فه‌رمی ده‌ناسێت . مه‌ریوان ، مرۆڤه‌کان له‌و پاشکۆیه‌تییه و له ژێر
باری تاڵان کردنه‌کانی هه موو جۆره ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و .....هتدکان ڕاده‌گرێت و دوای ئه‌وه‌ش لۆمه‌ی
بێ ویسته‌گی " ئیراده " و به ده‌مه‌وه نه‌چوونی ویژدانییانه و
له‌بیرکردنی ئه‌رکی مرۆییان ده‌کات . له مه‌سه‌له‌ی "حزب " یشدا که
دواتر ئاماژه‌ی پێده‌که‌مه‌وه ، مه‌ریوان له لایه‌که‌وه ناچێته ناو
پرۆسه‌ی شیکردنه‌وه‌ی حزب و چۆنیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی چه‌وساندنه‌وه‌کان
تیایدا و له لایه‌کی تریشه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان حزب و
ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگا و سیستمه‌کانی یه‌کاڵا ناکاته‌وه و له‌وێشه‌وه
چۆنیه‌تی به ده‌ستهێنانی ماف و ویسته‌گی و ئازادییه‌کانی بیر و
کارکردن گه‌ڵاڵه ناکات .
گرفته‌که له‌ویادا نییه که شیکردنه‌وه‌ی بۆ دیارده‌ی گوێڕایه‌ڵیی
کردووه ، به‌ڵکو له‌ویادایه که له بنه‌وه‌ڕا نه‌یتوانیوه ئه‌و
شیکردنه‌وه‌یه بکات . ئه‌م ته‌نیا له ڕووه ساده‌که‌یدا و ئه‌توانم
تا ڕاده‌یه‌ک بڵێم ڕۆمانسییانه ، هاتووه قسه‌وباسێکمان له‌و
باره‌یه‌وه بۆ ده‌کات . نه‌هاتووه خوێنه‌ر به‌رێته ناو
قووڵاییه‌کانه‌وه و به ڕه‌گوڕیشه‌ی دیارده‌که‌یان ئاشنا بکات .
مرۆڤه‌کان هه‌میشه له ئاسته ساده‌کاندا له شته‌کان ده‌گه‌ن .
ڕۆشنبیره‌کانیش که له نووسینی بابه‌ته‌کانیاندا له‌و ئاستانه
تێناپه‌ڕن ، جۆرێک له که‌مته‌رخه‌می به‌رانبه‌ر به خوێنه‌ر و
گرنگیدان به مه‌زنایه‌تی خۆیان پیاده ده‌که‌ن . واته پێش ئه‌وه‌ی
له هه‌وڵی بردنه پێشه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری و یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی
کێشه‌کاندا بن ، له هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رسامییه‌کانن به خۆیان .
به پاشکۆ کردنی تاک بۆ کۆمه‌ڵگا و سیستمه‌کانی ناوی و له هه‌مان
کاتیش‌دا داوا لێکردنی بۆ بوون به پاڵه‌وان و خاوه‌ن ویسته‌گی خۆیان ،
فاکته‌رێکی دیکه‌ی دروست بوونی تراژیدیایه له فکری مه‌ریوان دا .
ئه‌م هه‌موو ده‌سه‌ڵاته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و
ڕۆشنبیرییانه‌ی که له کۆمه‌ڵگادا کۆبوونه‌ته‌وه ، هه‌موویان
ده‌سه‌ڵاتی تاڵانکراوی تاکه‌کانن . ئه‌و هه‌موو تاڵانکردنانه‌یه که
تاکه‌کانی بێ ویسته‌گی " بێ ئیراده " کردووه . مرۆڤ به‌و بڕه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی لێده‌سێندرێته‌وه ، به‌و بڕه‌ش له هه‌بوون و به‌کارهێنانی
ویسته‌گی بێبه‌ش ده‌کرێت . هه‌رچه‌نده ناتوانرێت تاڵانی ده‌سه‌ڵاتی
تاکه‌کان به ڕه‌هایی بکرێت ، به‌ڵام ئه‌و تاڵانکردنانه تا سنووری
ملکه‌چ کردنێکی تۆقێنه‌رانه ده‌به‌ن .
حزب دیارده‌یه‌کی بۆگه‌نی کۆمه‌ڵگا و ئامڕازێکی دزێو و
کۆنه‌په‌رستانه‌ی بردنه پێشه‌وه‌ی ململانێی تاڵانچییه‌کانه . هیچ
حزبێک نییه له دنیادا و لای منه‌وه له‌م پێناسه‌یه به‌دوور بێت .
ئه‌و به‌گه‌ڕ خستنه‌ی پرۆسه‌ی جیاوازییه‌کان و ئه‌و گه‌وجاندنانه‌ی
ئه‌ندامه‌کانی خواره‌وه و ئه‌و به کۆیله کردنانه‌یان له حزبه ڕاست
و چه‌په‌کاندا ، وێنه‌یه‌کی دروستی ئه‌و کۆمه‌ڵگا مرۆییه‌ی ئه‌وانه
که له سبه‌ینێی فه‌رمانڕه‌واییاندا دایده‌مه‌زرێنن . حزب ئامڕازی
خڕکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئامڕازی چه‌وساندنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه و
ئامڕازی داماڵینی مرۆیی بوونی مرۆڤه . لابردنی کۆیله‌یه‌تی له حزب دا
ته‌نیا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌کته‌ب سیاسی و کۆمیته ناوه‌ندی و
زنجیره مه‌راتب ده‌بێت . هیچ حزبێکی ئازادیخواز و مرۆڤپه‌روه‌ر ، له
دنیادا نه‌بوه و نییه . حزبه باشه‌کانی دنیا ، ئه‌و حزبانه‌ن که
له حزبه‌کانی دیکه که‌متر خراپن . دیارده‌ی حزب له مێژوودا ،
به‌رهه‌می چوونه پێشه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌یه . کۆمه‌ڵگای
پێچه‌وانه له هه‌موو چوونه پێشه‌وه‌یه‌کیدا ، تاڵانییه‌کی زیاتری
له‌سه‌ر بنه‌مای تاڵان کردنی تاکه‌کانه‌وه کۆکردووه‌ته‌وه . حزب
ئامڕازی دابه‌ش کردنه‌وه‌ی ئه‌و تاڵانییانه‌یه که له کۆمه‌ڵگادا
کۆکراوه‌ته‌وه و هه‌میشه‌ش هه‌ر کۆده‌کرێته‌وه .
گوێڕایه‌ڵیی له حزب دا جگه له‌وه‌ی پایه‌یه‌کی گرنگی هه‌موو
حزبه‌کانی دنیایه ، له کوردستانیشدا ئیسلامییه‌کان و کۆمۆنیسته‌کان و
ناسیۆنالیسته‌کان هه‌میشه جه‌ختیان له‌سه‌ر کردووه‌ته‌وه و بره‌ویان
له ناو حزبه‌کانیاندا پێداوه . گوێڕایه‌ڵیی له حزب دا ، نه‌ک هه‌ر
گه‌وجاندن و سڕینه‌وه‌ی که‌سایه‌تی و کۆیله کردنی له‌گه‌ڵ خۆیدا
هه‌ڵگرتووه ، به‌ڵکو مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌شی لای ئه‌ندامان
به پرنسیپ کردووه .
ماڵپەڕی
بژار
|