په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٤\٢٠١٤

تێکدانی سیمای مێژوویی و کەلتووریی هەولێر راگرن.

 


بەرپرسانی هەرێم سەرباری ئەوەی ٢٣ سالە خاکی کوردستانی باشور بە ئارەزووی خۆیان لەسەر هەوادارانیان دابەش دەکەن ، بودجەی سامانە سروستی وداهاتە ناوخۆی و بازگەكانی سنوری هەرێم لەخزمەت ٢ بنەمالەی بالادەستی هەڕێم و مەکتەب سیاسیەکەی یەکیتی و پارتیان تەرخان کردوە ،لەتەک هەموو ئەو تاوان و ناپاکیە نەتەوەیه‌ ، چەندین سالە دەست بۆ ناپاکیەکی تری نەتەوەیی بردراوە ، ئەویش تێکدانی شوێنەوارە میژویی و کەلتوریەکانی هەزاران سالەی کوردە ، راستی ئەمانەش بەپێی زانیاریەکانی ئیمە ئەشکەوتی بەستونەیان لە سۆران خاک و خوۆلە ٢ ملیۆن سالیەکەی بەدەیان گەلابەوە فرێداوە ، قەلای عەوێنەیان تێک داوە ، گۆرستانە کۆنەکانی بالیسانیان تێک دا . هاوکات شاری هەولیر کەیەکێ لەکۆنترین شارەکۆنەکانی مرۆڤایەتیە ژیان تیایدا بەردەوامە ئەم شارە لەبڕی ئەوەی بەو گەوهەرە میژویەی سیمای میژویانە خۆی بەردەوامی پێ بدرێ و نۆژەن بکرێتەوە هاوشێوەی ئەسینا و روما و ئەستەنبۆل ، کەچی بەو نەخش و نیگار ی شەقام و ئەهرامانەی چەندین سالە لەلایەن بەرپرسانی ئیدارەی هەولێرەوە كه‌وتوه‌ به‌ئامانجی هاوتاکردنی به‌ پایتەختە خەلیجیەکاندا شانازیش بەپایتەختی گەشتیاری عەرەبی پێده‌كه‌ن بەمەش تاوان و ناپاکیەکی میژویی لەگەل خەلکی کوردستان بەگشتی و هەولێریەکان بەتایبەتی دەکەن.


دوای ئەوەی لەسالی ٢٠٠٩ بەفشاری کۆمەلێ دەنگی كوردی تاراوگه‌ و ناوخۆ ی داکۆکی لە شوێنەوار و کەلتوری توانرا پیلانی تێکدانی ٣ گەرەکی کەلتووریی هەولیر بۆ ماستەر پیلانەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بوەستنرێ (خانەقا، تەعجیل، عارەبان... ئه‌وه‌بوو رێكخراوی یونسكۆی جیهانی به‌نامه‌یه‌ك ئاگاداری كردنه‌وه‌كه‌بۆیان نیه‌ ئه‌و گه‌ره‌كه‌ كه‌لتوریانه‌ تێك بدرێ چونكه‌ بۆته‌ به‌شێك له‌میژوی جیهان ، بەلام دوای تێپەربونی ٥ سال بەسەر ئاگادارکردنەوەی یۆنسکۆ ، بەپێی زانیاریەکانی ئیمە ئیستا ئەم گەرەکانە بە بەرنامە دارێژراو هەولی وێران کردنی دەدەن ئەویش لەگرنگی نەدان بەخزمەتگوزاری و چاکنەکردنەوەی ئەوگەرەکە کۆنانەی هەولێر وا رۆژ لەدوای رۆژ ناسنامە و کەلتوریەتی ئەم گەرەکانە روبەروی لەناوچون هه‌تا هه‌تایی دەبیتەوە . بەمەش هەول دەدەن وەک دەلالخانە بۆئەبەد لەمیژوی هەولیریەکان بسرنەوە ، هاوکات هەولی تێکدانی یەکجارەکی شوینی ئاوی کەسک و سوری و هوڵی گه‌ل و شوێنی هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێر بەردەوامە، ئاستی تاوانەکان ئەوەندە گەورە و دیارە بە رادەیەک بەریوبەری شوێنەوار لەهەولیر ماوەیەک لەمەوبەر لە سیمنارێکی شوێنەواردا گوتی (مافیای شوێنەوار له‌ كوردستان زۆر بەهیزە). کۆی ئەمانە هەولێکە لەشوێنی بالەخانە و بازاری بازرگانی لێ دروست بکەن راستی ئەمانەشمان سەیر بکەن دەیان گەرەکی نوێیان لەچواردەوری شاردا دروستکردوە بەلام ئامادەنین لەچەقی شار ئەو گەرەکانە خزمەتگوزاری و نۆژەن بکەنەوە. یان ئه‌و هه‌ولێره‌ ته‌مه‌ن ٦٠٠٠ ساله‌ی مۆزه‌خانه‌یه‌كی شوێنه‌واری لێییه‌ هه‌رگیز له‌گه‌ل تایبه‌تمه‌ندی شاره‌كه ‌له‌ بوونی كه‌ره‌سه‌ی مێژوویی ناگونجێ، بۆیە ئیمە ئه‌وانه‌ی له‌خواره‌وه‌ ناومان هاتوه‌ هه‌مومان خه‌لكی شاری هه‌ولێرین، وه‌ك وه‌فا و داكۆكیكارێك له‌ڕێگرتن له‌ تێكدانی شوێنه‌وار و كه‌لتوری شاره‌كه‌مان داوا دەکەین:


١- بە پەلە لیژنەیەک پێک بێت نۆژەنی هەموو گەرەکە کەلتوریەکانی هەولێر بکاتەوە.
٢- داوا دەکەین لێپێچینەوەیاسایی لەبەرامبەربەرپرسانی ئیداری و شوێنەوار بکرێ چونکە هیچ رێگریەک لەبەردەم تێکدانی سیمای شوێنەوار و کەلتوریەتی ئەم شارە ناکەنەوە.
٣- داوای لابردنی بەرێوبەری شوێنەواری هەولێر (حەیدەر حەسەن) دەکەین چونکە ئەو دەرجوی بەشی شانۆیە لەشوێنی ئەودا کەسایەتیەکی ئەکادیمی خاوەن شوێنەوار دابنرێ.
٤- داوا دەکەین کرین و فرۆشتن و تێکدانی گەرەکە کۆنەکانی تری هەولێر لەسەیداوە و تەیراوە ...بخریتە بەردەم لیژنەیەکی پسپورەوە چونکە بەپێی زانیریەکانی ئیمە هەولێک هەیە لەم شوێنانەش خانوە کۆنەکانی لەلایەن دەستێکی دژ بەگەلی کوردەوە بکردری و بکرێتە بالەخانە.
٥- دروستکردنی پەیکەری حیزبی لەم شارە بوەستینرێ تەنیا ئەو رەمز و کەسایەتیانەی هەولێر کەتونیویانە سوود و دەستکەوت و جوانی و وانەیەک بەم شارە ببەخشن پەیکەریان بۆ دروست بکرێ.
٦- داوا دەکەین داواکاری گشتی سکالا و بەدواچون بەسەر ئەم تاوانەی بەرپرسانی ئیدارەی شاری هەولێردا بکات.
٧- داواده‌كه‌ین لێێچینه‌وه‌ له‌بردنی چه‌ند پارجه‌ شوێنه‌وارێیكی مۆزه‌خانه‌ی هه‌ولێر بكه‌ن كه‌له‌سالی١٩٩٧ بردراوه‌ به‌پێی به‌دواجونه‌كانی ئیمه‌ نه‌گه‌راونەتەوه.
٧- ئیمە ئەم تاوانە بەرامبەر شوێنەوار و کەلتووری شارەکەمان ، بەزمانی ئینگلزیی و فەرەنسی دەکەینە یاداشت و بانگەوازێک بۆ یۆنسکۆ و رێکخراوە داکۆکیەکانی شوێنەوار.


ناوەکان:


١- قادر نادر/ چالاکوانی مەدەنی/ سوێد /
٢- شاخەوان شٶڕش /، نوسەر /..دانیمارک
٣- دیار عەزیز شەریف /رۆژنامەنوس /هەولێر
٤- کامەران محمەد /رۆژنامەنوس/ ...هەولێر
٥- عیسا خدر/ رۆژنامەنوس/.هەولێر
٦- کەمال چۆمانی /رۆژنامەنوس/ هەولێر
٧- محمەد گۆران ، رۆژنامەنوس/.هەولێر
٨-  سەفین گەزنەیی/ مامۆستای زانکۆ/ کۆیە
٩- رێكار ئه‌حمه‌د/ كه‌سایه‌تی سیاسی / هه‌ولێر
١٠- سالار مامه‌ /چالاكوانی مه‌ده‌نی /هه‌ولێر
١١- هیوا سه‌ید سه‌لیم/ كه‌سایه‌تی سیاسی / هه‌ولێر
١٢- هه‌ڤال نه‌ژاد / پارێزه‌ر/ هه‌ولێر
١٣-  فه‌رمان سادق/ ڕۆژنامه‌نوس/ هه‌ولێر
١٤- شێروان عوسمان / پشمه‌رگه‌ی دێرین و نوسه‌ر / هوڵه‌ندا
١٥- به‌همه‌ن عومه‌ر / رۆژنامه‌نوس / هه‌ولێر
١٦- د پشتیوان عه‌بدولا / چالاكوانی سیاسی و مه‌ده‌نی / ئوسترالیا
١٧- سالار یاسین / نوسه‌ر / كه‌نه‌دا
١٨- مام هه‌ژار / كه‌سایه‌تی سیاسی / هه‌ولێر
١٩- ره‌شاد و كورده‌ / هونه‌رمه‌ند / سوێد / هه‌ولێر
٢٠- دیار عزیز مسته‌فا / نوسه‌ر/ هه‌ولێر
٢١- ئاواره‌ حه‌مید / ڕۆژنامه‌نوس / هه‌ولێر
٢٢- هه‌ژار ئه‌نوه‌ر / ڕۆژنامه‌نوس/ هه‌ولێر
٢٣- كارزان كه‌ریم / ڕۆژنامه‌نوس / هه‌ولێر
٢٤-  هاوكار بورهان / پارێزه‌ر / هه‌ولێر
٢٥- فه‌رمان ره‌شاد / چالاكوانی مه‌ده‌نی / هه‌ولێر
٢٦- زمناكۆ خه‌سره‌و عه‌لی / پزیشكی ده‌رونی / ئه‌مه‌ریكا
٢٧- شنه‌ خالید عبدوللا / پزیشكی ده‌رونی / ئه‌مه‌ریكا
٢٨- به‌شدار محمه‌د / هونه‌رمه‌ند / هه‌ولێر
٢٩- سلاح مه‌زن / رۆژنامه‌نوس / هه‌ولێر
٣٠- هیوا نادر ئه‌سعه‌د / كاسب / هه‌ولێر
٣١- هاورێ حاجی / خوێدكار / هه‌ولێر
٣٢- نه‌هرۆ عاڵلایی / رۆژنامه‌نوس / هه‌ولێر
٣٣- كاروان عه‌لی / خوێدكار / هه‌ولێر
٣٤- عه‌لی كه‌ریم / خوێدكار / هه‌ولێر
٣٥- بروا خۆشناو / رۆژنامه‌نوس / هه‌ولێر
٣٦- ئاری ئازاد/ رۆژنامه‌نوس / هه‌ولێر
٣٧- پۆلا حه‌مه‌د / پێشمه‌رگه‌ی دێرین / ئه‌مه‌ریكا
٣٨- سازگار سه‌باح . ده‌رچوی زانكۆ / هه‌ولێر
٣٩- فه‌همی بێدار / شانۆكار / كه‌نه‌دا
٤٠- موسعه‌ب جه‌میل/مامۆستا / هه‌ولێر
٤١- ملازم رابه‌ر / پێشمه‌رگه‌ی دێرین / ئه‌لمانیا
٤٢- مهایه‌ت سه‌باح جه‌میل / مافپه‌روه‌ر / هه‌ولێر
٤٣- كامه‌ران كوردی / توێژه‌ری ئاینی / هه‌ولێر
٤٤- جو تیار حه‌سه‌ن خدر/ شانۆكار و رۆژانمه‌نوس / هه‌ولێر
٤٥- سروه‌ محمه‌د / چالاكوانی بواری مه‌ده‌نی / هه‌ولێر
٤٦- تارق قادر / چالاكوانی سیاسی / سوێد
٤٧- بورهان قادر / رۆژنامه‌نوس / هه‌ولێر
٤٨- عه‌بدولا عاڵلایی / نوسه‌ر و ئه‌ندامی یه‌كێتی زانایانی كوردستان/ هه‌ولێر
٤٩- قاسم شێروانی / نوسه‌رو شاعیرو یاساناس / هه‌ولێر
٥٠- ده‌رباز محه‌مه‌د /هه‌ولێر
٥١- د په‌ری سالح موفتی / مامۆستای زانكۆ / كۆیه‌
٥٢- شێركۆ جه‌لال / رۆژنامه‌نوس نوسه‌ر / به‌لجیكا
٥٣- ڤیان كه‌ریم / مامۆستا / هه‌ولێر
٥٤- شوان عوسمان / چالاكوانی مه‌ده‌نی /كه‌نه‌دا
٥٥- هێمن فه‌رید/ چالاكوانی مه‌ده‌نی / هه‌ولێر
٥٥- ره‌نجده‌ر گراوی / چالاكوانی مه‌ده‌نی /بروكسل
٥٧- كوێستان عزیز/ موزیك / كه‌نه‌دا
٥٨- د ستار مسته‌فا بابان/ مامۆستای زانكۆ/ كۆیه‌
٥٩- ڕزگار مام بۆره‌/ چالاكوانی مه‌ده‌نی / هه‌ولێر
٦٠- سه‌ركه‌ش عه‌بدولكه‌ریم / رۆژنامه‌نوس / هه‌ولێر
٦١- ئه‌رسه‌لان سافیه‌ / چالاكوانی مه‌ده‌نی / هه‌ولێر
٦٢- به‌ختیار ئه‌حمه‌د شێخۆ/ پیشمه‌رگه‌ی دێرین / سوێد
٦٣- شێرزاد مامه‌ رۆژنامه‌نوس / هه‌ولێر
٦٤- رێزان ئاوده‌ل / كچه‌شه‌هید / هه‌ولێر
٦٥- فه‌رهه‌نگ قه‌ره‌نی / چالاكوانی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نوس/ هه‌ولێر
٦٦- ئاواز ئازاد/ خوێندكار/ هه‌ولێر
٦٧- ئیبراهیم عبدولوه‌هاب/ مافپه‌روه‌ر/ هه‌ولێر
٦٨- هه‌نگاو هاشم / رۆژنامه‌نوس/ هه‌ولێر
٦٩- ئاسۆ هاشم / مافپه‌روه‌ر/ هه‌ولێر
٧٠- شێروان حسین / چالاكوانی سیاسی / سویسرا
٧١- به‌ختیار مام شێخ / چالاكوانی سیاسی / له‌نده‌ن
٧٢- ده‌شتی هه‌رته‌لی / رۆژنامه‌نوس / هه‌ولێر
٧٣- ده‌شتی به‌رزه‌واری / رۆژنامه‌نوس / هه‌ولێر
٧٤- میران بامه‌ندی / مامۆستا / هه‌ولێر
٧٥- یونس سیفه‌ر / رۆژنامه‌نوس / نه‌رویژ
٧٦- ره‌نج تاهیر عه‌لی / پارێزه‌ر / هه‌ولێر
٧٧- سامان قه‌ره‌چوخی / رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی مه‌ده‌نی / هه‌ولێر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک