٦\١١\٢٠١١
تێکدان و
سووکایەتی بە گۆڕستان و کوژراوان مەحکوم دەکەین.
- لە فەرەنسا، نەتەوەپەرەست و راستڕەوەکان، گۆڕستانی موسڵمانەکان
تێکدەدەن.
- لە ئەڵمانیا، فاشیستەکان گۆڕی یەهودییەکان تێکدەدەن و بێحورمەتیان
پێدەکەن.
- لە ئەفغانستان، تالەبان و قاعیدە پەیگەر و گۆڕی بوزییەکان
دەتەقێننەوەو دەڕوخێنن.
- ئەنسار ئەلئەسلام گۆڕی شێخەکان تێکدەدەن.
- لە لیبیا، "شۆڕشگێران" قەزافی بە دیلی و برینداری و بەبێ دادگا
دەگوژن و یاری و سوکایەتی بە لاشەکەی دەکەن.
- لە تورکیا، سوپاکەی قوربانییەکانی دەستیان بەزەویدا رادەکێشن و بە
شەق لە سەریان دەدەن!
هەموو ئەو دیاردانە وەحشیگەری مەزهەبی و نەتەوەیی بێوێنە نیشاندەدەن و
تێکدانی گۆڕستانی مەسیحییەکان و گۆڕستانی سەربازە هۆڵەندی و
ئەنگلیزەکانی لە خانەقین، لەو دیاردانە کەمتر نییە...گۆڕستان نە شوێنی
زبڵ و خاشاکە و نە بۆ تێکدانە و هەرگیز نەدەبوو ئەو رەفتارە قیزەوەنە
لە شارەکەمان رووبدا!
ئێمە بە پێچەوانەی ئەو هێزو لایەن و مەزهەبانە، لەپێناو ئاشتی و تەبایی
لەنێو گەلان، رێز و حورمەتی خۆمان نیشاندەدەین لەئاستی هەموو گۆڕستان و
کۆچکردوان بەبێ جیاوازی مەزهەبی و نەتەوەیی، هاوکات داوا لە حکومەتی
هەرێم دەکەین:
١- لە مەراسیمێکی شایستە بەو گۆڕستانانە، بە
فەرمی داوای لێبووردن لە کەسوکارو وڵات و مەزهەبەکەیان بکەن.
٢- گۆڕستانەکان پاکبکرێنەوە، پەرژینیان بۆ
درووست بکرێ و ئەوەی لە گۆرەکان ماوەتەوە رێکبخرێن و بەشێوەیەکی شایستە
رەفتاریان لەگەل بکرێت.
کەسوکاری کۆچکردوان لە هەر کوێیەکدان، داوای لێبووردنتان لێدەکەین...
لێژنەی
بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە گشتییەکان
٣\١١\٢٠١١
خانەقین
|