١\٦\٢٠٢٣
تێكست و
په‌راوێز.

نەژاد عەزیز سورمێ
یه‌كێك له‌و تونێڵانه‌ی فه‌رهه‌نگ و چاندی كوردی تێكه‌وتووه ، به
پاشدانی واقیع و شوێنهه‌ڵگریی لێكدانه‌وه و ڕوانینی مۆدی
خواستراوه ؛ كه له واقیعێكی نامۆدا سه‌رچاوه‌یان گرتووه..
ئه‌مه وایكردووه كاردانه‌وه‌ی بزاوتی نووسین به‌گشتی و كاری
ڕۆژنامه‌نووسی به‌تایبه‌تی زۆرجار به‌كه‌ناری پرسه‌كاندا به‌ڕێوه
بێ و ئه‌و دیوه‌ی نه‌بینێ پێویسته بیبینێ..
له نێوان خوێندنه‌وه‌ی واقیع و خواستنی واقیعێكی خوێندراوه‌ی نامۆ
به‌دیدی تر، كه ده‌رهاورده‌كانی زاده‌ی په‌روه‌رده و لێڕوانینی
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی جیاوازه و بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داخراوی وه‌ك
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له جێوه‌ڕێی (مراوحة) زیاتری به‌رهه‌م نه‌هێناوه
، كه نه زه‌ینڕوونی و نه پێشزانی تێدا به‌دی ناكرێ.
تۆ ته‌ماشا! هه‌موو ئه‌و هه‌ستانه‌وه و دابڕانان له چه‌قبه‌ستووی
رۆژگارێكی دیاریكراو كه دراونه‌ته پاڵ ئه‌و زاتانه‌ی خزمه‌تی
مرۆڤایه‌تییان كردووه ، له چه‌ق و ناوه‌ندی واقیعی خۆیانه‌وه
ده‌ستیان پێكردووه و به‌چاوی واقیعخوێنی له كۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان
ڕوانیوه و پرس و كێشه‌كانیان داوه‌ته به‌ر شه‌وقی ڕوناهی و لێی
خوردبوونه‌ته‌وه و هێزی بینینی ئاینده‌یان تێدا ورووژاوه ،
چونكه واقیعی خۆیان خوێندۆته‌وه ، نه‌ك كولتووری واقیعێكی
دیكه‌ی نامۆیان به نابه‌ڵه‌دی بۆ داڕشتبێته‌وه.. ئه‌مه له‌ژێر
هه‌ر ناوێك و به‌هه‌ر نیازێك بێ ڕێ پێ هه‌ڵه‌كردن و دووركه‌وتنه‌وه‌یه
له‌و هزر و دیتنانه‌ی زۆرجار به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌زه‌ینی
میللی و خه‌ڵكی جاده ده‌یانبیستین و حسابێكیان بۆ ناكه‌ین.. ئه‌و
له گرێژنه‌چوونه‌ش به‌هیچ نایه‌ته‌وه جێ ئه‌گه‌ر پشتیوانی
خوێندنه‌وه و خۆپێگه‌یاندن و ئه‌زموونی تاقیكراوه‌ی له‌گه‌ڵدا
نه‌بێت.
ئه‌و هه‌وڵانه‌یش كه له خوێندنه‌وه‌ی واقیعێكی جیاوازه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرن بێهووده ده‌بن ئه‌گه‌ر ده‌قه‌به‌ری واقیعی خۆمان
نه‌كرێن ، كه سه‌ره‌نجام چه‌ندی بڕۆین ئه‌وسه‌ری تونێڵمان لێ
ده‌رناكه‌وێ..
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|