تەکنیکى ڕووناکى لە شانۆدا.
نەجات روستى
هونەرى شانۆ لە سەرەتایى سەرهەڵدانیەوە تا ئەمڕۆ و بوارێکى گەورەى بۆ رەخساوە،هەردەم بەرە و پێشەوە چووە ،ئەگەر بە لاپەرەکانى مێژووى شانۆدا بچینەوە بۆمان دەردەکەوێ جاران وەکو ئێستا فراوان نەبووە، بەڵکو قوناغ لە دواى قۆناغ گورانکارى بەسەردا هاتووە ،تاگەیشتۆتە هەنووکە ڕوناکى لە شانۆ لایەنێکى گرنگە و نابێ فەرامۆش بکرێت وەوک زانراوە مێژووى شانۆى جیهان لە یۆنان سەرى هەڵداوە بۆیە سەرەتایی دەستپێکردنى سروشتى شانۆی ئەوان لەبەر ڕۆژ بووە هەر هەر لەبەر ڕۆژیش شانۆیان نمایش کردووە گەلێ جار مۆمیان بەکارهێناوە بۆ ڕووناککردنەوەى تەختى شانۆ ،لە شانۆى ڕۆمانیدا هەندێک گۆرانکارى کراوە ئەویش بەکارهێنانى فانوس یان لالە بووە بەو شێوەیە بەردەوام بوو تا چەرخى ناوەراست،ئەنجا کەوتە ژێر کۆنترۆڵى کەنیسە تەنها مۆمیان بەکاردەهێنا بۆ ڕووناک کردنەوەى، دیارى کردنى ئەکتەر،ئەوانەى باس کرا بەشێکن لە ڕووناکى شانۆ تا سەدەى ژیانەوە و زیاد بوونى بەکارهێنانى لەمپەرى زەیتى .
لە سەدەى شانزە لە ئیتالیا هونەرمەند (سیباتیانۆ) پەرتوکێکی بە ناوى (Archteettun) نووسى کە هەموو بە شەکانى لەسەر هونەرى شانۆ نووسرابوو ، زۆر بە تێر و تەسەلى باسى لە ڕووناکى شانۆ دەکا، هەروەها لە پراکتیکى لە سەر ڕەنگەکان و شێوەى بەکارهێنانى ڕووناکى دەکات .
ئەمڕۆ لە ووڵاتانى پێشکەوتوو ئامێرى تازە بۆ ڕووناکى بەکاردەهێنێت،زۆر جار ڕووناکى بۆتە سیستەمى ڕێکخستنى کارى شانۆی بەڵام جیاوازییەکى گەورە لە نێوانیاندا هەیە،هۆى ئەم جیاوازیەش لە نێوان هونەرى سروشتى و دەستکردا هەیە،ئەگەر ئێمە لە مەرامى ڕووناکى بگەین دەتوانین بە هۆى کۆنترۆڵى ڕووناکى و زیاد و کەمى دەنوانین بە هۆى کۆنترۆڵى ڕووناکى و زیاد و کەمى شانۆکە بکەین،بە پێى مەشهەدى شانۆییەکە بۆ دەرخستنى شانۆ کار لە کاتى نمایشدا بۆ ئەوەى بتوانێت بەئاسانى هێمائەکانى دەم و چاوى ئەکتەرەکان ببینین ئەویش دەکەوێتە سەر ئەو کەسەى لەسەر ڕووناکى کار دەکات و بتوانێت بینەر لە شانۆ بگات،ئەتوانین بە چەند خاڵێک مەبەست شانۆ لەلاى بینەر ڕوون بکاتەوە،ئەوەى لەسەر ڕووناکى کار دەکات دەبێت بزانێت :
ا- دەقى شانۆکە باش بخوێنێتەوە و لەکاتى پرۆڤە لەگەڵ دەرهێنەر بێت بەپێى مەشهەدەکان ڕووناکى دابنێ. ب - پێویستە دوو ڕۆژ پێش نمایش لە هۆلەکە ئامادە بێت بۆ شارەزا بوون بۆ بەکارهێنانى ئامێرەکان و چۆنیەتى دابەشکردنى ڕووناکى.ت - پێداوسیتیەکان ئامادە بکات بۆ ئەوەى لە کاتى نمایش پێویستى بەهیچ نەبێتپ - دەبێ لەگەلڕ جل و بەرگ ڕووناکى دابەش بکرێت، چونکە هەندێ ڕەنگ کاریگەرى لەسەر رەِنگى تر هەیەو ڕووناکى ڕستەقینەى خۆى لەدەست دەدات زۆر جار زۆری ئامێرى ڕۆناکى کاردانەوەى لەسەر چاوى بینەر هەیە وکارى تێدەکات و دەبێتە هۆى وەستاندنى بیرى بینەر.ج - رەنگ و ڕووناکى لە شانۆ کاریگەرى هەیە،ئەگەر شانۆکە کۆمیدى بوو دەبێ رەنگى گەرم بەکار بهێنێ،وەک سور.......هتدح - دابەشکردنى خاڵەکانى ڕووناکى لەسەر شانۆ،چونکە دیارى کردن و دابەش کردنى بڕبڕەى پشتى شانۆگەرییەکەیە لەسەر کەوتنى و دابەشکردنى ڕووناکى هاوسەنگى خۆى هەیە لەسەر ڕووداوەکانى ناو دەقەکە دانەرى ڕوووناکى دەبێ لەگەلڕ ئەکتەر بێت ڕووناکى و هەڵوێستى تێکەڵ بکات ،چونکە زۆر جار ڕەنگ دەربڕینى دیمەنێکى شانۆ دەر دەخات.
ئەگەر چاوێک بە شانۆییەکانى لاى خۆمان بخشێنین بۆمان دەردەکەوێت کە کەم و کوڕى زۆر هەیە لە بەکارهێنانى ڕووناکى چونکە گرنگى زۆرى پێ نادەن ئەمەش دەبێتە خاڵێکى بێ هێز لە شانۆدا ،زیاتر لەلاى ئێمە شانۆ دەربڕین زاڵە . ئەم، جۆرە شانۆیەش پێویستە ڕووناکیەکى باشى تێدا بەکار بێت،چونکە ڕووناکى کاریگەرییەکى زۆر دەکاتە سەر دەروونى بینەر دەبا زیاتر خۆمان لەگەڵ ڕووناکى ڕابهێنین و هەوڵ بدەین بۆ زیاتر شارەزا بوون لە بەکار هێنانى ، بۆ ئەوەى ئەو بەر هەمانەى نمایش دەکرێن بە پێز و نەوازە بن. _______________________ سەرچاوە: - مدخل الى المسرحیە (فرانک هوانتبع). - الاچیاء ە المسرحیە (د.محمد حامد).
najatrosty@yahoo.com
|