ته‌لاقم كهوتبىَ ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب زه‌وى وه‌رگرتووه بۆیه بیَدهنگه
!!
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
بمرىَ گه‌نده‌ڵى :
به‌سیه‌تى بازرگانى به ناوى پیَشمهرگه.
له باتى پیَشمهرگه جاش و جاسوس وفهریكه سه‌ركرده زه‌وى وهردهگریَت.
پیَشمهرگهى دیَرین كراوه به دوو به‌ش، بهشیَكیان بیَبهشن و، ئه‌و
به‌شه‌كه‌ى تریان شانسى هه‌یه له جیاتى یه‌ك پارچه زه‌وى، دوو پارچه
وهردهگریَت، یهكیَكیان له ههولیَرى پایته‌خت و ئه‌وى تریان له
سلیمانى و، مه‌به‌ست له‌م بازرگانییه ده‌سته‌مۆ كردنى خاوه‌ن دوو
پارچه ئهرزهكهیه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك سه‌گ باشتر (پاس) بكات له‌و كه‌سانه‌ى
كه وه‌ك خۆى گه‌نده‌ڵ وبىَ ئابروو بىَ شه‌رمن.
حزبى (شانسدار) له كوردستان هه‌یه قه‌ت له پیَشمهرگایهتى نه‌بینراوه‌و،
ئه‌مرۆ به‌ناو پیَشمهرگهى دیَرین خانه‌نشینى و ئه‌رزه وه‌رده‌گرن.
له به‌ر دزى و گیرفان پركردن هیچ بهرپرسیَك سكالاو داواى خه‌ڵك و
پیَشمهرگه ناخۆینیتهوه.
من بیَدهنگ نیم و به ده‌نگى دلیَرو به‌رز هاوار ده‌كه‌م و دهڵیَم :
بمرىَ گه‌نده‌ڵى و تاكه‌ى میره‌كانى ده‌سه‌لات خۆیان له ئاستى خواست و
داواى پیَشمهرگه بیَدهنگ ده‌كه‌ن.
رۆژانه ناوى پیَشمهرگه دهبیستریَت و، زۆربه‌ى خه‌ڵكى زهحمهتكیَشى
كوردستان و ئه‌و كه‌سانه‌ى له پیَناو ئاواته پیرۆزه‌كانى گه‌لدا
تیَكۆشاون باسى پیَشمهرگه و رۆژانى سه‌ختى پیَشمهرگایهتى ده‌كه‌ن و
به چاوى ریَزو شانازییه‌وه ده‌رواننه ئه‌و میَژووه پر سه‌روه‌رییه
ئه‌مه له لایه‌كه‌وه‌و، له لایه‌كى تره‌وه ههندىَ له به‌رپرسانى
ده‌سه‌لاتى كوردستان پیَشمهرگهیان كردووه‌ته ویَردى سه‌ر زبانیان و،
له به‌شه‌كانى راگه‌یاندن ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه (هه‌موو) داخوازییه‌كانى
پیَشمهرگهیان دابین كردووه‌و، هیچى تر نه‌ماوه بۆیان بكه‌ن و،بۆ چه‌واشه‌كردنى
جه‌ماوه‌رى گه‌ل و بۆ داپۆشینى تاوان و گه‌نده‌ڵییه‌كانیان جاروبار
فرمیَسكى (لوتف و عه‌تف و به‌زه‌یى) دهریَژن.
له‌م ماوه‌یه‌دا دوو براو هاوریَم له یهكیَك له چایخانهكانى ههولیَرى
پایته‌خت چاویان به یه‌كتر دهكهویَت و، پاش چاكوچۆنى و چا خواردنه‌وه‌و،
باسى بارودۆخى كوردستان وبىَ ئاو‌و كاره‌باو وشكه‌ساڵى و گرانى شتومه‌ك
و، كه‌م ده‌رامه‌تى خه‌ڵك و گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن و، هه‌روا باسى بۆردمانى
ناوچه‌كانى كوردستان له لایه‌ن رژیَمه ره‌گه‌زپه‌رست و فاشیسته‌كانى
ئیَرانى ئیسلامى و توركیاى حزبه ئیسلامییه‌كه‌ى عه‌بدوللا گۆل وگیَل و
ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگانى كه‌لله‌پوچ ده‌كه‌ن و، پاشان باس دیَته سه‌ر
پیَشمهرگهو ئه‌رز وه‌رگرتن و خانه‌نشینى و، یهكیَك له‌و دوو براو
هاورىَ بهریَزم باسى من ده‌كات و دهڵیَت: ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب هایلایڤ
ده‌ژیت و، لیَیداوهو، خانه‌نشینى پله به‌رز (كراوه) و، زه‌ویى و
پارچه ئه‌رزه‌ى باشى وه‌رگرتووه و، داكۆكى و جه‌خت له سه‌ر قسه‌كانى
ده‌كات وسویند به (ته‌لاق) كه‌وتن ده‌خوات و، دهڵیَت: ته‌لاقم كهوتبى
قسه‌كانم راستن !!.
برادهرهكهى تریشم دهڵیَت: ئه‌حمه‌د خانه‌نشین كراوه به پله‌یه‌ك
له گه‌ڵ رۆژانى پیَشمهرگایهتییهكهى ناگونجیَت واته {هه‌ر چه‌نده
پله‌كه‌ى فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یه، به‌لام (فئه‌ى) بۆ دیارى نه‌كراوه}
و پله‌ى پیَشمهرگایهتییهكهى به یهكیَكى تر دراوه‌و، یه‌ك بست زه‌وى
(ئه‌رزه) ى وه‌رنه‌گرتووه‌و، تا زووه برۆ بۆ لاى (مه‌لایه‌ك) ته‌لاقت
بۆ چاك كاته‌وه، چونكه (ته‌لاق) ت كه‌وتووه‌و، باشتریش وایه له
مزگه‌وه‌ت لاى (مه‌لا) چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ بوختانهكانت بدۆزیته‌وه‌و
پاكانه بكه..
من وه‌ك سه‌دان وهه‌زاران پیَشمهرگه له ولاته‌كه‌م مافم خوراوه‌و،
بستیَك (زه‌وى) یم پیَنهدراوهو، زۆربه‌ى ناسیاوه‌كانم باوه‌ر ناكه‌ن
و، ههندیَكیان سویند به‌خواو به پیَغهمبهرو به (موقه‌ده‌سات) و
ته‌لاق ده‌خۆن و، دهڵیَن (ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب) زه‌وى وه‌رگرتووه و،
بۆیه بیَدهنگه.
من تا ئیَستا (یه‌ك بست زه‌وى) یم وه‌رنه‌گرتووه‌و، هیچ كات بیَدهنگ
نه‌بووم و، له زۆر بواردا باسم لیَكردووهو، هه‌میشه وتوومه
ناسیاوه‌كانم (هه‌قیان) ه باوه‌رم پیَناكهن و، روو به روو پیَم
دهڵیَن : ئه‌گه‌ر به (تۆ) زه‌وى نهدرابیَت، ئه‌ى به كیَى دراوه‌و،
به كیَى ده‌ده‌ن؟؟
ولامدانهوهى ئه‌و بهریَزانه ئاسان نییه‌و، بگره زۆر سه‌خته‌و،
دهبیَت بڵیَم : راسته زه‌وى (ئه‌رزه) به بهشیَك پیَشمهرگه
دراوه‌و، ئه‌وه‌ش مافی خۆیانه‌و، جیَى دڵخۆشى ئیَمهى بیَشمهرگهو
ئه‌و كه‌سانه‌یه كه دڵسۆزى گه‌ل و نیشتمانن و، من لیَرهدا ناچارم
به (راشكاوى) ئاماژه به‌و كه‌سانه بده‌م كه له ریزى به‌عسى
جانه‌وه‌رى خۆیَنمژ كاریان كردووه وه‌ك سیخور، راپۆرت نووس، جاش و
موسته‌شارو كارمه‌ندى پایه به‌رزى داموده‌زگاكانى رژیَمى دیكتاتۆرى
گۆر به گۆرو، ئه‌مرۆش هه‌ر ئه‌وان له ریزى پیَشهوهن و، بوونه‌ته
خاوه‌ن ماف له ئه‌رز وه‌رگرتن، مووچه‌ى باش وپله‌وپایه‌ى به‌رزو نایاب
و ئه‌ندامى پارله‌مان و موسته‌شارى سهروكهكان و هتـــــد...... (خوا
پیَیداون وبهرپرسانیش یارمه‌تییان ده‌ده‌ن !!)..
ئه‌مرۆ له سایه‌ى ناوى پیَشمهرگه چه‌ندان تاقم و ده‌یان هه‌زار كه‌س
بوونه‌ته خاوه‌ن موچه‌ى به‌رزو، خاوه‌ن ئه‌رزو كۆشك و ته‌لارو، دیاره
ته‌نها پیَشمهرگه مافى خۆیه‌تى به ناوى پیَشمهرگهى دیَرین
خانه‌نشینى بكریَت و زه‌وى وهربگریَت، به‌لام ئه‌مرۆ له سایه‌ى
دابه‌ش كردنى ده‌سه‌لات به‌رپرسه‌كانى كوردستان گاڵته به ناوى پیرۆزى
پیَشمهرگهوه ده‌كه‌ن و، هه‌ر له‌م سونگه‌یه‌وه پاره‌و ئه‌رزه
دهباریَنن و ده‌یبه‌خشن و ده‌یده‌ن به پاسه‌وان و خزم و كه‌سوكارو
دراوسیَى نزدیك و كاسهلیَس و دهستوپهیوندهكانیان هتــــــد.....
ئه‌مرۆ دوو حزبه زلهیَزهكهى كوردستان به‌رده‌وامن له خه‌ڵك كرین
ومل شكاندن و، هه‌وڵ و ته‌قالا ده‌ده‌ن بۆ ده‌سته‌مۆ كردنى ئه‌ندامانى
حزبه‌كانى تر‌ى كوردستان به تایبه‌ت ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى و،
به‌راست و به چه‌پ (خه‌یرو به‌ره‌كات) دهباریَنن و به‌سه‌ریانه
دابه‌شى ده‌كه‌ن و، سه‌ركرده‌ى وا هه‌یه بووه‌ته خاوه‌ن دوو پارچه
ئه‌رز یان زیاتر، یهكیَك له سلیمانى و، یهكیَكى تریش له ههولیَرو،
هه‌موو كات وتراوه‌و دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه موچه‌و یه‌ك پارچه ئه‌رز
مافی هه‌موو پیَشمهرگهیهكهو، لیَرهدا ده‌پرسم:
بۆ ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى حزبیَك به‌ناو پیَشمهرگه دوو پارچه زه‌وى
وهربگریَت؟؟ و پیَشمهرگهكانى تریش هیچ وه‌رنه‌گرن !! و، حزبى وا
هه‌یه یه‌ك ته‌قه‌ى له دوژمن له كوردستاندا نه‌كردووه‌و، زوربهى
ئه‌ندامه‌كانى قه‌ت پیَشمهرگه نه‌بوون و، حزبى تریش هه‌یه بوونیان
(وجودیان) له گۆره‌پانى تیَكۆشان دژ به رژیَمى دیكتاتۆرى نه‌بووه‌و،
ئه‌مرۆ كوردستان پره له فه‌ریكه سه‌ركرده‌و، هه‌ر یه‌ك له‌مانه
هایلایڤ ده‌ژین !!، كىَ كردى و كىَ ده‌یخوات؟؟؟؟؟؟.
من بیَدهنگ نه‌بووم و، قه‌ت بیَدهنگیش نابم و، ئه‌و كه‌سه‌ى
وتوویه‌تى ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب بیَدهنگه دهتوانیَت ئه‌و نووسینه‌ى
خواره‌وه كه له 5/10/2007 نووسراوه بخویَنیَتهوهو، چیتر بازرگانى
به‌و جۆره كارانه‌وه نه‌كات .
پیَشمهرگهى دیَرین و جاشى خۆماڵى.
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
بمرىَ گه‌نده‌ڵى.
نازانم تاكه‌ى بیَدهنگ بین، تاكه‌ى مافمان زه‌وت بكریَت، تاكه‌ى
مافمان بدریَت به كه‌سانى تر، تاكه‌ى به‌رپرسانى كوردستان خۆیان به
پیَشمهرگه بزانن و مافى پیَشمهرگه پیَشیَل بكه‌ن و، بۆ خۆیان و
كه‌سوكارو خزم و ده‌ستوپه‌یوه‌نده‌كانیان هه‌موو شتیَك دابین بكه‌ن و،
وه‌ك بڵیَت كوردستان ته‌نهاو ته‌نها ولاتى ئه‌وانه‌و، دهبیَت هه‌موو
(خه‌یرو بهركهتى) هه‌ر بۆ ئه‌وان بیَت، تا كه‌ى رووى دیَزى گه‌نده‌ڵى
ریسوا نه‌كه‌ین، تاكه‌ى ریَزى جاش بگیریَت و، پیَشمهرگه فه‌رامۆش
بكریَت؟؟ تاكه‌ى راپۆرت نووسه‌كانى رژیَمى به‌عسى فاشى له ژیَر
په‌رده‌وه ریَزیان لیَبگیریَت.
پیَشمهرگه: ناویَكى به‌رزه‌و هه‌موو كات له پیَناو بیر‌و باوه‌رو
نیشتمان و گه‌لدا خۆى به‌خت كردووه‌و دژ به رژیَمه دیكتاتۆرییه‌كان و
بیرى شۆڤهنیستى و ره‌گه‌زپه‌رستى ده‌سه‌لاته داگیركه‌ره‌كانى نیشتمان
جه‌نگاوه‌و، به‌وه‌ش سه‌ربه‌رزى بۆ خاك و گه‌له‌كه‌ى تۆماركردووه‌و،
رۆژ نییه به‌رپرسانى كوردستان بازرگانى به‌و وشه دره‌وشاوه‌یه
نه‌كه‌ن و لاف وگهزافى درۆ‌و ده‌له‌سه له سه‌ر یه‌ك كه‌ڵه‌كه
نه‌كه‌ن.
جاش: ناویَكى نزمه‌و هه‌موو كات بووه‌ته دهسكهلاو ئهمرازى دوژمنانى
خۆیَنریَژ بۆ كوشتن وبرین و له‌ناوبردنى رۆڵه دڵسۆزه به
ئهمهكهكانى نیشتمان و له سه‌نگه‌رى دوژمنان و پیاو خراپ بووه‌و،
هه‌موو كات شان به‌شان له‌گه‌ڵ سوپا‌و جه‌یشى (شه‌عبى) و میَردزمهكانى
به‌عسى خۆینریَژ دژ به سه‌ربه‌ستى و خواستى خاك و نیشتمان و گه‌لدا
شه‌رى كردووه.
هیَزو پارته كوردستانییه‌كان و حزبى شیوعى عیَراق پیَشمهرگهیان
هه‌بوو، هه‌ریه‌ك له‌مانه به دروشم و خواستى جیاجیا خۆیان
دهناساندو،ئه‌وه‌ى جیَى خۆشى و ره‌زامه‌ندى بوو له سه‌نگه‌رى گه‌لدا
دژ به داگیركه‌رانى كوردستان خه‌باتیان ده‌كرد.
حزبى شیوعى عیَراق: هیچ كات به‌رامبه‌ر به دوژمنى دیكتاتورى فاشى سارد
نه‌بووه، پیَشمهرگهكانى زۆر كارامه‌و گورجوگۆڵ بوون و په‌لامارى
دوژمنیان ده‌داو، ئه‌گه‌ر له پیَشمهرگهى لایه‌نه‌كانى تریان زۆرتر
نهكردبىَ، قه‌ت كه‌متریان نه‌كردووه.
خۆیَنى پیَشمهرگه شیوعییه‌كان له گه‌ڵ خۆیَنى پیَشمهرگهى
لایه‌نه‌كانى تر‌ى سه‌ر گۆره‌پانى تیَكۆشان له چه‌ندان شه‌رو داستاندا
ئاویَتهو تیَكلاوى یه‌كتر بوو ، بۆ نموونه له داستانى سۆیَلهمیشدا
خۆیَنى پیَشمهرگهى حزبى سۆشیالیستى كوردستان شه‌هید شیَخ جه‌لال
به‌رزنجى نه‌مر تیَكلاوى خۆینى پیَشمهرگه نه‌مره‌كانى حزبى شیوعى
عیَراق شه‌هیدان یاسین حاجى قادر‌و جه‌لال وهندهریَنهیى و ساماڵ
ئه‌كره‌م و حه‌مه عه‌لى فهقیَجنهیى و كازم وروار بوو، هه‌روا
له‌گه‌ڵ پیَشمهرگه دلیَرهكانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له گرتنى
شارۆچكه‌ى قه‌ره‌داغ و،پیَشمهرگه ئازاكانى یهكیَتى نیشتمانى
كوردستان له داكۆكى كردن له خاكى پیرۆزى كوردستان له دیَى تازه
شار‌و وئاوایى شیَخ حه‌میدو بنارى گلدا دژ به پرۆسه‌ى چه‌په‌ڵى ئه‌نفال
و،له ده‌یان شه‌رو داستانى هاوبه‌شى تردا خۆینیان تیَكلاو بوو..
راگه‌یاندنى هه‌ردوو حزبى زلهیَزى كوردستان ته‌رخان كراوه بۆ باسكردنى
حكومه‌تى یه‌كگرتووى كوردستان كه تا ئیَستا یه‌كگرتوو نییه، نموونه‌ش
بۆ ئه‌و راستییه له هه‌ر بواریَكدا (ته‌نها) و (ته‌نها) دوو (2)
وه‌زیرمان هه‌یه، گه‌ورترین حكومه‌ت له جیهاندا 7 یان 8 وه‌زیری
هه‌یه، به‌لام ئیَمهى كورد (خوا نهیبرى) 42 وه‌زیرمان هه‌یه و،
ئه‌وه‌ش جۆریَكى زه‌قه له گه‌نده‌ڵى.
پیَشمهرگهى دیَرین به هۆى (ته‌نها) دوو (2) وه‌زیرى پیَشمهرگه،
یهكیَكى سلیمانى و یهكیَكى ههولیَر دوو جۆر موچه وه‌رده‌گرن، له
سلیمانى پیَشمهرگه 60 هه‌زار دینار‌و، له ههولیَر 315 هه‌زار
دیناریان هه‌یه، چونكه شتومه‌ك له هه‌ردوولا زۆر هه‌رزانه‌و،
بازاره‌كانى سلیمانى و ههولیَرو دهۆك نه‌بوونه‌ته زبڵخانه‌ى ولاته
داگیركه‌ره‌كانى كوردستان.
به‌رپرسانى كوردستان شانازی ده‌كه‌ن به‌وه‌ى كه له بازاردا بۆ
نموونه سىَ چوار جۆر كه‌ره‌وس هه‌یه: توركى، سورى، ئیًرانى و، خۆماڵى
و، دیاره خه‌ڵك حه‌ز له شتومه‌كى بیانى ده‌كه‌ن و، به خه‌یاڵى خۆیان
سوریا وتوركیاو ئیَران له ولاته پیَشكهوتووهكانى دونیایه.
دۆىَ گهنیووى ئیَرانى له ههولیَرى پایته‌خت دهفرۆشریَت، ئه‌وه
روخسارى ئه‌مرۆى بازاره‌كانى كوردستانى یه‌كگرتووى ئازاده.
له دوواى ریَكهوتنامهى واشنتۆن له نیَوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
و یهكیَتى نیشتمانى كوردستان هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و دوو حزبه
تا ئیَستا كۆبوونه‌وه له دوواى كۆبوونه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و، له پاش
كۆبوونه‌وه‌كاندا ئه‌ندامانى پیَشكهوتووى هه‌ردوولا جه‌خت له سه‌ر
ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بووه، به بىَ
ئه‌وه‌ى هیچ شتیَك بۆ خه‌ڵك روون بكه‌نه‌وه‌و، ئه‌وه‌ش جۆریَكى تر‌ى
گه‌نده‌ڵییه، چونكه كه‌س نازانیَت باسى چى دهكریَت.
له‌م دووایه‌دا هه‌ردوو حزبى زلهیَزى كوردستان پارتى دیمو‌كراتى
كوردستان و یهكیَتى نیشتمانى كوردستان ریَكهوتننامهى په‌یوه‌ندى
ستراتیژییان ئیمزا كرد‌و، نه ته‌نها خه‌ڵك نه‌یزانى ونازانیَت چى
تیادایه، به‌ڵكو پیَویسته بوتریَت 10 – 12 كه‌سى سه‌ركردایه‌تى
یهكیَتى نیشتمانى یاداشتیَكیان دا به مه‌كته‌بى سیاسی‌یان و داوایان
كرد ناورۆكى ئه‌و ریَكهوتنه بۆیان ئاشكرا بكریَت. ئایا له رۆژگارى
ئه‌مرۆدا ئه‌و جۆره كارانه جۆریَك له گه‌نده‌ڵى نین؟؟.
ئیَمهش وه‌ك خه‌ڵك پیَشمهرگه بووین و هیچمان دیار نییه، به‌لام
كه‌سانى تر بوونه خاوه‌ن ئاپارتمان و كۆشك و ته‌لارو وخانووى زستانه
و هاوینه‌هه‌وارو ئۆتۆمبیَل و كارخانه وهتــــد......
نازانم ئه‌و پاره زۆره‌یان چۆن چۆنى ده‌ستكه‌وت؟؟ خوا نهیبریَت،
دیاره له سایه‌ى گه‌نده‌ڵى و شوقه‌كانى زكریا پاره (دهباریَت).
نازانم زكریا چۆن چۆنى توانیویه‌تى له گه‌ڵ تور‌كان وكاربهدهستانى
كوردستان ریكه‌وتن مۆر بكات وخۆى بگونجیَنیَت و جوانترین باڵه‌خانه
له ههولیَرو سلیمانى قیت بكاته‌وه، بۆ ئه‌وانى زهكریا ناناسن، ئه‌م
زاته له سوید ده‌ژیا وه‌ك گۆرانیبیَژو له سه‌ر سوسیال واته پاره‌ى
كۆمه‌لایه‌تى ده‌ژیا كه مانكى له 300 – 400 دولار تیَپهر نه‌ده‌بوو،
جاروبار له‌م شار‌و له‌و شار گۆرانى دهچرى به 200 یان 300 دولارو.
كه‌س نازانیَت چۆن ئه‌و هه‌موو باڵه‌خانه نایابانى دروست كردووه.
با واز له‌و جۆره كارانه بیَنین و باسى پیَشمهرگهى دیَرین بكه‌ین:
له سلیمانى به هه‌وڵ و كۆششى هاوریَیانى حزبى شیوعى و براده‌رانى
یهكیَتى نیشتمانى كۆمه‌ڵه‌ى پیَشمهرگه دیَرینهكان دامه‌زراو دیاره
ئه‌و كاره‌ش، كاریَكى باش و پۆزه‌تیڤانه‌یه بۆ داكۆكى كردن له مافى
ره‌واى پیَشمهرگه دیَرینهكان و، وه‌ك من بزانم زۆر هه‌وڵیان داوه
پیَشمهرگهى هه‌موو لایه‌نه‌كان له ده‌ورى خۆیاندا كۆ بكه‌نه‌وه‌و،
به‌لام خواستیان تا ئیَستا نه‌هاتووه‌ته دى و، پیَشمهرگهكانى پارتى
دیمو‌كراتى كوردستان دوورهپهریَزن و، نایانهوىَ خۆیان به‌و
كۆمه‌ڵه‌یه گرىَ بده‌ن.
له كوردستان هه‌ر وه‌ك چۆن ههندىَ له پیَشمهرگه زه‌وى (ئه‌رز) و
خانه‌نشینى وه‌ر دهگریَت، جاش و جه‌یش شه‌عبى و موختارى راپۆرت نووس و
خاوه‌ن فایله‌كان كه سیخورییان بۆ حزبى به‌عس و رژیَمه
خۆینریَژهكهى به‌غدا ده‌كرد ئه‌رزو خانه‌نشینى وه‌رده‌گرن، به پیَى
قسه‌كانى هاوریَى به‌رپرسی پیَشمهرگه شیوعییه‌كانى حزبمان (حزبى
شیوعى كوردستان) ته‌نها 24 ـ بیست و چوار ئه‌رزه له سلیمانى دراوه
به ئیَمه.
كار به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه ههندىَ له‌و جاش و موختار راپۆرت نووسانه
بوونه‌ته ده‌مراستى به‌رپرسه گه‌وره‌كان، هه‌ر بۆ نموونه ئه‌و
موختاره رووره‌شه راپۆرت نووسه كه دایكمى دا به‌گرت و (ئه‌و كات
دایكم ته‌مه‌نى 70 ساڵ ده‌بوو) به زیلیَكى عه‌سكه‌رى راپیَچیان كرد،
ئیَستاكه ده‌مراست و نۆینهرى خودى بهریَز مام جهلالهو مووچه‌یه‌كى
باش وهردهگریَت وسهرهراى ئه‌وه‌ى كه خۆى له بنچینه‌وه ئه‌رزه‌ى
هه‌یه، ئه‌رزه‌ى تریشى وه‌رگرتووه، دیاره كوردستان تاپۆى ئه‌و جۆره
كه‌سانه‌یه‌و، تا جاش و خاوه‌ن فایه‌ل ماوه پیَشمهرگهى دیَرین بىَ
به‌شه.
من تیَناگهم بۆ دهبیَت حزبى شیوعى ته‌نها له سلیمانى یه‌ك كه‌سى
ههبیَت به پله‌ى فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده (فئه 1)، یان یه‌ك كه‌س به
(فئه2) ؟؟، ئه‌ى بۆ له ههولیَرو دهۆك ئه‌و جۆره پلانه نین، له
كاتیَكدا هه‌موو كه‌س ته‌نانه‌ت حزبه‌كانى تر‌ى كوردستان باش ده‌زانن
حزبى شیوعى ته‌نها مه‌ڵبه‌ندى سلیمانى كه‌ركوكى نه‌بوو، ده‌زانن
مه‌ڵبه‌ندى ههولیَرو مه‌ڵبه‌ندى بادینانى هه‌بوو، ئه‌ى بۆ ئه‌وان
فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌ى (فئه 1 و 2) یان نییه؟؟، له كاتیَكدا
هه‌موو مه‌ڵبه‌نده‌كان وه‌ك یه‌ك خاوه‌ن ده‌سه‌لات بوون و،هه‌روا وه‌ك
یه‌ك له رووى ریَكخستن وعهسكهرى ئابورییه‌وه كاریان ده‌كرد.
دیاره له‌ناو خۆشمان‌دا وه‌ك حزبى شیوعى كوردستان گه‌نده‌ڵى هه‌یه،
چونكه پله‌و پایه‌كان وه‌ك یه‌ك دابه‌ش نه‌كراون و، خزم و دوست و
دراوسىَ ئه‌گه‌ر پیَشمهرگهش نه‌بن، یان پیَشمهرگه بن وخزمه‌تیان
كه‌متر بیَت (حیسابى) تایبه‌تییان بۆ كراوه‌و، خراونه‌ته جیَى
ئه‌وانه‌ى كه خزمه‌تیان زۆرتره یان پله‌یان به‌رزتره.
با لیَرهوه باسیَكى كورتى خۆم بكه‌م :
من هه‌موو مه‌رجه‌كانى پیَشمهرگهى دیَرینم هه‌یه‌و دابراو نه‌بووم،
پیَشتر مووچه‌یه‌كى كه‌مم وه‌رده‌گرت و ناوم فه‌رمانده بوو، له
سه‌ره‌تاى ساڵى 2007 وه، وابزانم له مانگى (3) وه بووم به
فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده به‌لام (بىً فئه) ، نازانم پاره‌ى ئه‌و چه‌ند
ساڵه‌ى پیَشووم لاى كیَیه و؟؟ بۆچى له سه‌ره‌تاوه فه‌رمانده‌ى
فه‌رمانده نه‌بووم؟؟؟!!!!!!!!!!!!!، لیَرهدا ده‌ست ده‌كه‌مه چاو
ئه‌و كه‌سه‌ى كه له منى زیاتر كردووه، یان پله‌ى عه‌سكه‌رى له من
زیاتره، تا كه‌ى گه‌نده‌ڵى بمیَنیَت، ئه‌وه‌تا هه‌موو شتیَك بۆگه‌نى
كرد‌و، (عه‌یب و شووره‌یه) ههندىَ به‌رپرس وخاوه‌ن ده‌سه‌لات چ له
ناو حزب و چ له ناو حكومه‌تدا كر كهوتبىَ.
هه‌موو هاوریَیان هه‌ر له سه‌ركردایه‌تى حزبه‌وه كه ئه‌و كات حزبى
شیوعى عیَراق بوو تا ده‌گاته هاوریَیانى كۆمیته‌كانى خواره‌وه‌و هیَزى
پیَشمهرگهى حزب ده‌زانن دووا پله‌ى عه‌سكه‌ریم نه ته‌نها به‌رپرسى
بهریَوهبردنى ئابوورى مه‌ڵبه‌ندى سلیمانى و كه‌ركوك بوو، به‌ڵكو
ئه‌ندامى كارگیَرى (3) كۆمیته‌ى سه‌ره‌كى بووم، له ریَكخستندا ئه‌ندام
بووم و، هه‌روا له عه‌سكه‌رى ئه‌ندام بووم و كۆمیته‌كه له‌م
هاوریَیانه پیَكهاتبوو: مولازم قوسه‌ى، شیخ ره‌سول، ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
و، به‌رپرس بووم له كۆمیته‌ى دارایى كه پیَكهاتبوو له‌م هاوریَیانه
: ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب، ته‌حسین محه‌مه‌د خه‌لیل ـ بابى دڵشاد و حاتم
چاوشین. ئیدى نازانم بۆ، له به‌رچى مافی خۆم نهدریَتىَ؟؟، ئه‌ى ئه‌و
مافه به كیَى دراوه؟؟، ئه‌م پرسیاره باشتروایه وه‌زاره‌تى
پیَشمهرگه وهلامى بداته‌وه.
به‌و پیَیهى سه‌ره‌وه پله‌ى عه‌سكه‌ریم به‌رزه‌و، له هه‌مووى
سه‌یرتر ئه‌وه‌یه مووچه‌كه‌م نزمه‌و ئهرزهم وه‌رنه‌گرتووه‌و كه‌سیش
باوه‌ر ناكات و، هه‌موو دهڵیَن ئه‌گه‌ر ئه‌رزه به تۆ نهدرابیَت،
ئه‌ى به كىَ دراوه؟؟ یان دهڵیَن: ئه‌گه‌ر ئه‌وه حاڵى تۆ بیَت ئه‌ى
ئیَمه (چ) بكه‌ین؟؟، جاریَكى تر ئه‌وه دووپات ده‌كه‌مه‌وه كه یه‌ك
بست ئهرزهم نییه‌و، ئه‌و ئهرزهش كه كاتى خۆى له میریه‌وه وه‌ك
فه‌رمانبه‌رى په‌روه‌رده‌ى سلیمانى له گه‌ڵ هاوریَكانمدا وه‌رم گرتبوو
لاى دووریانى سه‌رچنار ـ سلیمانى (خانوه‌كانى په‌روه‌رده) بوو به
قوربانى سالانى پیَشمهرگایهتى و نازانم به كیَ دراوه؟؟ یان كیَ
ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتووه‌و، ئه‌گه‌ر نهدرابى به ره‌فیق حزبییهكى
به‌عسى یان موستهشاریَكى جاش یان خاوه‌ن فایلیَكى سیخور، چونكه ئه‌و
جۆره كه‌سانه زۆرن وتا ئیَستا ریَزیان لیَدهگیریَت و، له كاسه
لیَسى نه‌كه‌وتوون و دهیانهویَت دیسانه‌وه سه‌ر ههلًبدهن.
من داوا له وه‌زاره‌تى پیَشمهرگه ده‌كه‌م مافى هه‌موو لایه‌ك وه‌ك
یه‌ك بپاریَزن و، جیاوازى له نیَوان پیَشمهرگهكانى حزبى شیوعی
وپارتى و یهكیَتى و حسك و زهحمهتكیَشان نهكریَت و به یه‌ك چاو
سه‌یرى هه‌مووان بكریَت و، هه‌وڵ و یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى چیتر
به‌م ته‌مه‌نه له هه‌نده‌ران نهمیَنینهوه.
داوا له وه‌زاره‌تى پیَشمهرگه ده‌كه‌م ئه‌م چه‌ند دیَرهى (من)
نووسیوومه بخاته به‌رباس و لیَكۆڵینهوهو،چاوبهم داوایه بخشیَنیَت
و، هه‌روا داوا له كۆمه‌ڵه‌ى پیَشمهرگه دیَرینهكان ده‌كه‌م
كه‌پشتگیرى له مافى ره‌واى پیَشمهرگه بكه‌ن و، هه‌ر به‌و شیَوهیه
پشتگیرى له منیش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى مافه زهوتكراوهكانم
بدریَتهوهو، پله‌ى (فئه) دارم بدریَت وه‌ك پیَویست.
له‌م نووسینه‌دا ته‌نها مه‌به‌ستم خۆم نه‌بووم، مه‌به‌ستم هه‌موو ئه‌و
پیَشمهرگانهیه كه به‌شیان خوراوه‌و مافیان زه‌وت كراوه، به
تایبه‌ت پیَشمهرگهكانى حزبى شیوعى كوردستان له هه‌ر كۆىَ بن
وهیوادارم هیچ پیَشمهرگهیهك (په‌راویز) نهكریَت.
بژى پیَشمهرگهى دیَرین، بژى هیّزى گه‌ل.
بمریَ به‌عسى خۆینریَژو جاش و موسته‌شارو و خاوه‌ن فایه‌لى پاشه‌ڵ پیس
و موختارى رووره‌شى راپۆرت نووس.
5\10\2007
|