تەڵاق زیانبارترین
کێشە کۆمەڵایەتییهکانە.
و: کەژاڵ عەلا
بابەتى تەڵاق یەکێکە لەبابەتە هەرە ترسناکەکانى کۆمەڵایەتى. بەداخەوە
ئێستا ئەم ئامارە ڕوولە زیادبوونە ئاکامە خراپەکانى ئەم کارەش
بەڕێژەیەکى زۆر لەسەر منداڵانی ئەو دایک و باوکانە ڕەنگ دەداتەوە. بۆ
بەرگریکردن لەم کارە پێویستە لە ناو کۆمەڵگادا ئەو ڕێگایانە بناسرێن کە
تووشى ئەم چین و توێژە دەبنەوە، هەروەها ئەو ڕێگایانەش بخرێنە ڕوو کە
دەبێتە هۆى کەمکردنەوەى ئەم کارە.
کەسانێکى زۆر لە دەروونناسان لەوبڕوایەدان لەکاتێکدا ئەو دایک و
باوکانەى کە ئەم کارە ئەنجام دەدەن جابەهەر هۆکارێک بووبێت و ژیانى
خێزانیان لێکهەڵدەوەشێننەوە، تەنها ڕێگرێکى سەرەکی بۆ
پەشیمانبوونەوەیان لەم کارە منداڵەکانیانە، پێویستە دایکان و باوکان
پێش ئەوەى بڕیارى جیابوونەوە بدەن، منداڵەکانیان لەبەرچاوبگرن و
لەبەرامبەر ململانێکاندا ئەوان بپارێزن.
لەژێر چاودێرى دکتۆر کریستیان فلاوێنى، کە پزیشکى ڕەوانیە و لەم
بوارەدا کاردەکات بۆ کەمکردنەوەى ئەم دیاردە خراپە لەناو کۆمەڵگادا
واتا پاراستنى پەیوەندى نێوان دایکان و باوکان و گەڕانەوەى ئارامى و
تەبایی و ڕاگرتنى شیرازەى خێزان. کریستیان دەڵێ:
لەزەمانى زوودا هەندێک داب و نەریتى کۆمەڵایەتى لە هاوسەرگیرى و
خێزانداریدا کاریپێدەکرا و جگە لەوەش بوونى منداڵ گرنگیەکى زیاترى
پێدەدرا، بەڵام ئیستا بەداخەوە لەمەڕ ئەم بابەتەوە لە چوار چێوەى
خێزاندا لەبەرچاوگرتنى منداڵ هیچ وجودى نیە، واتا ژن و مێرد بێگوێدانە
هەبوونى منداڵ یا نەبوونى منداڵ بەهۆى کێشمەکێش و نەگونجانیانەوە
بڕیارى خۆیان دەدەن و سەرئەنجام لەیەکدى جیادەبنەوە، ئەم بڕیارەش
کاریگەرى دەبێت لەسەر گەشەو نماى منداڵەکانیان و زیانگەیاندن بەدەروون
و هەستى ناسکى منداڵ کە زۆرجار دەبێتە هۆى درووست بوونى ڕق وکینەو
نائارامى دەروونى لایان. هەروەها دکتۆر کریستیان جەخت لەسەر ئەوەش
دەکاتەوە دەڵآ" پێویستە پاراستنى بەرژەوەندیەکانى منداڵ لە گەرمەى
ئەشکەنجەدا، گرنگى پێبدرێت".
جودایى و تەڵاق، مایەى ڕەنج و عەزابە بۆ منداڵى
ئەوکەسانەى ئەم کارە ئەنجام دەدەن..
بەپێى وتەکانى کریستیان فلاوینى " جیابوونەوە تاڕادەیەک بۆتە
مەسەلەیەکى فراوان". تەنانەت بوونى منداڵى بچکۆلانەش هیچ لە
مەسەلەکە ناگۆڕێ. لەڕاستیدا ئەم ڕووداوە زەنگێکى ئێجگار
خەتەرناکە. . بەتایبەتى ئەو ژن و مێردانەى کە خۆیان لە بنەڕەتدا
بەسەختى توانویانە یەکترى قەبووڵ بکەن، هەربۆیە بەبدنیاهێنانى منداڵیش
وەزعەکە هێندە گۆڕانى بەسەردا نایەت. هەروەها ئەو ئاماژەى بەوەش داوە
کە جیابوونەوەى هاوسەر هیچ کات مژدەیەکى دڵخۆشکەر نەبووە بۆ منداڵانی
ئەم گروپە. بەڵکو جیابوونەوە زەڕبەیەکى گەورەیە بەناو هەستى ناسک و
دەروونى منداڵاندا ڕۆدەچێت. ڕەنگە
هەندآ جار منداڵ بتوانێ هەست بەوە بکات
جیابوونەوەى دایک و باوکیان لەیەکدى تەنها ڕێگە چارەیە، لەگەڵ ئەوەشدا
فشارێکى دەروننى قورس لەسەر منداڵەکە درووست دەکات و هەندآ جار ئەم
هەواڵە منداڵ تووشى شۆک دەکات. بیگومان پێکەوە ژیانى خێزان بەتەبایى
خۆشەویستى دنیایەک خۆشى ِِِِدەبەخشێتە منداڵ، چونکە لەم حاڵەتەدا دایک
و باوک بەشێکى زۆرى کاتەکانی خۆیان بۆ خۆشگوزەراندنى ئەوان تەرخان
دەکەن. یا بەشێوەیەکى تر باسى لێوەبکەین دایک و باوک پاش تەڵاق، ئەو
زەرەر وزیانە زۆرەى کە لەمنداڵەکانیان دەکەوێ
هەرگیز بۆیان قەرەبوو ناکەنەوە. ئالێرەدایە جودایى، منداڵ ناچاردەکات
قەبووڵى بکات بە هۆی لێکترازاندنى خێزانەوە ئیتر وەک ڕابووردوو گرنگیان
پێنادرێت وئەوان بەشێکى گرنگ نابن لەژیانى هەر کامێکیاندا، بەمهۆیەوە
بۆشاییەکى گەورە لاى ئەو منداڵانە درووست دەبێت کە تا کۆتایى ژیان لە
ناو ئازار و ئەشکەنجە و دڵەڕاوکێدا دەگوزەرێنن.
روونکردنەوەى وردەکاریەکان بۆ منداڵ کارێکى
نادرووستە..
لەسەردەمێکدا کەئیتر پەیوەندی خراپى خێزانەکە گەیشتە ئەو ئاستەى
لەڕادەبەدەرى کرد، ڕەنگە ئێوە پێتان وابێ ڕوونکردنەوەى وەزعەکە بۆ
منداڵەکانتان کارێکى باش یا شیاو بێت، بەڵام تازە کار لەکار ترازاوە،
لەم ڕووەوە دکتۆر کریستیان ئەم کارەى پێباشنیە و دەڵێت:"ئەمە شتێکى
ڕاست نیە منداڵ بخەنە ناو وردەکاریەکانەوە، چونکە تۆ لەگەڵ نەوجەوانیێک
یا هەرزەکارێکدا قسەناکەیت بەڵکو قسە بۆ منداڵێکى 8 ساڵڕندەکەیت.
لەهەردوو حاڵەتەکەدا پێویست ناکات بە شێوەیەکى قووڵ هۆکارى
کێشمەکێشەکانتان بخەنە بەردەم منداڵەکانتان یا زۆر بەڕوونى و بەووردى
مەسەلەکانیان بۆ باسبکەن. چونکە ئەم بابەتە پەیوەندى بە ئێوەوە هەیە
نەک ئەوان.. ئەوەش بزانە پێشتر منداڵەکە هەستى بەوە کردووە کە دایک و
باوکى ئیتر هیچ پەیوەندیەکیان بەیەکەوە نەماوە چونکە منداڵ بوونەوەرێکى
ئێجگار هەستیارە. پێشتریش ئەوان گلەیى و دەمەقاڵەکانى دایک و باوکیان
گوێلێوەبووە، لەم ڕووەوە باشتر وایە ئێوە تەنها بابەتى تەلاقەکەیان بۆ
باسبکەن باقیەکەى ترى سەربنێنەوە.. لەم حاڵەتەدا باشتروایە وایان پێ
ڕابگەیەنن:" لەبەر ئەوەى ئێمە ئیتر یەکتریمان خۆشناوێ
و لەجیاتى ئەوەى لەم وەزعەدا بمێنینەوە، بڕیارمان داوە بەجیابژین."
بۆ ئەم مەبەستەش گرنگە دایک و باوک پێکەوە بەوپەڕى ئارامى و
لەسەرخۆییەوە، ئەم بابەتەیان تێبگەیەنن. لەم کاتەدا ئیتر پێویست بە شین
و گریان ناکات، یا بەکەونە گێڕانەوەى ئەو کێشە گەورەیە کە بەرۆکتانى
گرتووە. بەڵکو هەر چۆنێک هەیە گرنگ ئەوەیە کە ئێوە لەگەرمەى
کێشەکانتانا، منداڵەکانتان لە مەوزوعەکە تێبگەیەنن.
ئاشکرایە لەچاوى دایکان و باوکانیشەوە تەڵاق کارێکى هەروا ئاسان نیە،
جەنگ کردن لەسەر کەسایەتى خۆیان، ڕووبەڕووبوونەوەى ڕق و کینە و
خۆخواردنەوە و...هتد . ژن و مێردێک کە بڕیارى جیابوونەوەیان داوە،
بەدەگمەن دەگەنە ڕێکەوتن. زۆربەى کات هەریەکەیان لەهەوڵى ئەوەدان
خەتاکان بخەنە ئەستۆى ئەوى تریان.
ئایا دەکرێ
بەردەوامبوونى ژیانى هاوسەردارێتى پێشبینى بکرێت؟
بێگومان ژن و مێردێک کە زۆربەى کات شەڕ و ئاژاوەیانە و یا بە
پێچەوانەوە زۆربەکەمى پێکەوە قسەدەکەن، زیاتر ئەگەرى ئەوە هەیە
سەرئەنجام لەیەک جوداببنەوە. لەدوو قۆناغدا ئەم ئەگەرە زیاتر دەبێت،
یەکەم لەساڵەکانى پێش حەوتەمدا و دوەم پاش چواردەهەمین ساڵى هاوسەرگیرى.
دەمەقاڵەى زۆر و قسەنەکردنى درێژ خایەن بۆیهەیە
ببێتە هۆى جیابوونەوە...
لەم دوایانەدا لە ئەمەریکا توێژینەوەیەک ئەنجامدرا کە ماوەى 14 ساڵى
خایەند و ئەنجامەکەى لە گۆڤارى "هاوسەرگیرى و خێزان" هەر لەئەمەریکا
بڵاوکراوەیەوە، تێیدا هاتووە: لەمابەینى 80 هاوسەر کە 5 ساڵ بەسەر
ژیانى هاوسەرگیریاندا تێپەڕى کردبوو، کە تا کۆتایى 4 ساڵ، 7 هاوسەر
تەڵاقیان وەرگرت، لە پاش 10 ساڵ بوو بە 13 هاوسەر، کەبەیەک جارى لەیەک
جیابوونەوە. لەم لێکۆڵینەوەیەدا دوو هۆکار کە هاوسەرەکان دەخەنە
ڕووبەڕووبوونەوەى مەترسى جوداییەوە ئاشکرا بوو: یەکەم ئەو ژن و
مێردانەى کە بەردەوام دەمەقاڵە و بۆڵەبۆڵیانە بەسەر یەکدیدا و ئەو
خێزانەشى کە بەپێچەوانەى ئەمانەوە کە پەیوەندیەکى زۆر سارد و سڕیان
لەنێواندا هەیە. ئەڵبەتە لەهەردوو حاڵەتەکەدا جودایى شتێکى سەیرنیە!
چونکە هاوسەرگیرى زۆر سارد و سڕ یا بەپێچەوانەوە، ئەوانەى فێرى شەڕو
قڕە قرن، جێى باوەڕ نیە کە بتوانن پێکەوە هەڵبکەن و ژیانى هاوسەرداریى
درێژەپێبدەن.
دوو سەردەمى مەترسیدار..
هەروەها لەم توێژینەوەیەدا دوو سەردەمى ترسناکى بۆ هاوسەران ڕوون
کردۆتەوە: سەردەمى یەکەم پەیوەستە بە 7 ساڵى یەکەمى هاوسەرگیرى کە
ئەگەرى تەڵاق زیادبکات. سەردەمى دووەم کەزۆر حەساسە دەوروبەرى
چواردەهەمین ساڵى هاوسەرگیریی دەگرێتەوە. بەپێى گوتەى دەروونناسان،
منداَلەکان لەم تەمەنەدا گەرەتر بوون و پشتگیرى زیاتریان پێویستە.
هەروەها لەم ماوەیەدا دایکان و باوکان کاتیان هەیە تا بیر لە
باشترکردنى پەیوەندیەکانى نێوانیان بکەنەوە لەو شتانەى تا ئەو کاتە
بەسەریاندا تێپەڕیوە چاوبپۆشن یا پەیوەندى خێزانیان پتەوتربکەن.
جگەلەوەش لەم توێژینەوەیەدا خاڵێکى گرنگى ترمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە
لەمابەینى ئەم دوو هۆکارە ترسناکەدا دوو سەردەرمى حەساس دۆزراوەتەوە.
ئەو ژن و مێردانەى کە زۆر شەڕ و شۆڕ و دەمە دەمە دەکەن هەمان گروپن
کەلە پاش 7 ساڵ ئەگەرى ئەوە هەیە لێک جیا ببنەوە و ئەوانەشى کە زۆر کەم
پێکەوە قسەدەکەن پاش 14 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر هاوسەرگیری پڕ حەساسیاندا
بەهەمانشێوە ڕەنگە لەیەک جیاببنەوە.
_______________
سەرچاوە: (ههمشههری
ئۆنلاین)
|