٣٠\٥\٢٠١٠
تەلەفۆنێک
بۆ خوا.

فەرهاد کەریم
قامچیەک لە با
هەمیشە بێدار
وشتر لە بیابان
خەو بردیتیەوە
بولبوڵ لۆ فشەی
لە بۆ چەقەلان گۆرانی دەڵێ و
لە مەستیی دەڕشێتەوە...
تاوان وسڵی لەخۆ دەرنەکرد
خوناو لە رامووسان
چاوی نوقاند.....
دەستی خوێناویی لە نزایە
و
لێبوردەیی گوڵەبەرۆژە قرتاندن..
فریشتە بووە شەمشەمەکوێر
خۆی هەرزانفرۆش کرد
پەپووڵە بڵیتی قاچاخ دەفرۆشێ بۆ رابواردن..
گەر بە هەڵە نەچووبم
بە تەلەفۆن پرسێک بە خوا بکەن
گەر ژمارەکەتان دەستنەکەوت
ئیمێلێک بۆ گا بکەن.
خۆم و
خوا.
خۆم لە باران دەشارمەوە
باران و خوا هەمیشە پێکەوەن
بارانی شکاو پڕە لە پارچە خوا
خوار بووم لە باران
ووشک بووم لە خوا
خۆم لە باران دەپێچمەوە
ئاو و خوا لەیەکدەچن
لە نێوان خوا و ئاودا
خوام لێ دەچۆڕێ
ئاو نەمکوژێ
خوا دەمگرێ
خۆم لە دەریا نوقم دەکەم
تا نەبمە چڕنووکی
خوا
شەپۆڵ و خوا
لەیەکدەچن
هەڵچوون دەریایە
و
کەف خوا
خۆم لە باران لوول دەدەم
خوا لە گەردەلوول دەچێ
لە ناو هەموو شتە بێ رەنگەکان
وەک خوا و با و باران
رەنگم نەکەن
بە رەشەبا
بە سیرات و
تۆفان و خوا
با خۆم بم و نەبم بە خوا.
ماڵپهڕی فهرهاد کهریم
|