په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

            .ته‌مه‌نێک ناسکتر له‌ چرۆ          

که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

لەدەروازەی ئاوابوون و
ترافیتەی مەملەکەتی ئافات
تەمەنێک ناسکتر لەچرۆ
بەمەلوولی راوەستا بوو
دەستەکانی خستۆتە سەر
هەردووشانی درەختی خەم
دیدەکانی مۆڵەق بوون
سەراسیمەی ئەم زەمەنە
رێچکەی ئەسرین بەتاشەبەردەکانی
روومەتیا ئەهاتە خوار
تا ئاوێزان بەخەم دەبوو
دوای چەند ساتێ
بەناچاری
رێگەی سەختی ترس و لەرزوسەرماو سۆڵەی
لەپێناوی ئەم خاکەدا
بەشەو ئەبڕی
وەک مرۆڤی نێندەرتاڵش
پەنای دەبردە بەر ئەشکەوت و
بن بەردو دار
دەهات دەچوو ماڵ بەماڵیش هەردەگەڕا
تاکوو خەم و پیشەی ژیان و
بەری درەختى خەمى خاکیش
.بێتە پریاسکەو نانى

 

                                                                Kazhal_3@hotmail.com