٢٩\١\٢٠١٤ تەمەن.
شیرین کافی
لە دوا و ێستگەی
تەمەنمدا
شەوی یەڵدا. شەوی یەڵدایە و چاوەڕوانم یەخەی پایز دادڕێنم خونچەیەکی ئەم بەهارە لە جێی بێ تۆیی بچێنم هەناسەکەم تەنیا ئەمشەو میوانم بە با تەنیایی نەمخەوێنێ بۆ دوایین جار رێگەم بدە حەزی تینووم بتلاوێنێ دڵم وەرە لەم خەیاڵە دەرمبێنە پێکی تەنیاییم بشکێنە مۆمەکانی چاوەڕوانییم بە دەستی خۆت داگیرسێنە.
|