ته‌ندروستی، ئه‌و به‌شه‌ی که له‌ژێرده‌ست خۆت دایه.
گوڵاڵه پشده‌ری
هه‌ندێک کرده‌وه‌ی به‌سوود له ژیاندا پێویستن،بۆئه‌وه‌ی دوای ته‌مه‌ن 40 ساڵیش ته‌ندروست بمێنی. دوای ته‌مه‌نی چل ساڵی باشتروایه مرۆ زیاتر ڕه‌چاوی خاڵه‌کانی ژیانی ته‌ندروستی خۆی بکات. ئه‌گه‌ر مرۆ ده‌یه‌وێت پێش به تووشبوون به نه‌خۆشییه جۆراوجۆره‌کانی تایبه‌ت به کاتی ساڵمه‌ندی بگرێت.پێوسیته هه‌ندێک هه‌نگاو بنێت تاکو مرۆ به جه‌سته‌یه‌کی ساغ به‌ره‌وه پیری بڕوات. ئه‌وه‌ش بریتیه له دوو هه‌نگاو: جووڵانه‌وه/وه‌رزش و خشته‌ی دروستی خۆراکی ڕۆژانه.
چاودێریکردن له کارکردنی دڵ و لووله‌کانی خوێن.
به لای که‌مه‌وه ساڵیجارێک پشکنینی چۆنییه‌تی ڕێژه‌ی کۆلیستڕۆڵ و په‌ستانی خوێن و پشکنین له‌سه‌ر خشته‌ی ڤیتامینه‌کان دڵنیایی به مرۆ ده‌به‌خشێ.
واز هێنان له جگه‌ره‌کێشان:
ئه‌وه باشترین ڕێگه‌چاره‌سه‌ریه بۆ دژڕاوه‌ستان به هه‌ندێک نه‌خۆشی و هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه دژوارترین هه‌نگاویش بێت.جگه‌ره‌کێشان ئه‌گه‌ری کێشه و نه‌خۆشییه‌کانی دڵ وه‌ک تێکچوونی به‌شێک له ماسوولکه‌ی دڵ که پێیده‌ڵێن Myocardial infarction به هۆی کارنه‌کردنی خوێنهێنه‌ره‌کانی دڵ- یان هه‌یه که به‌شێک له ماسوولکه‌ی دڵ ده‌مرێ و له‌کار ده‌وه‌ستێت.ئه‌و نه‌خۆشییه پێشی ده‌ڵێن سه‌کته‌ی دڵ. ئه‌و که‌سانه‌ی جگه‌رکێشن ماوه‌ی 13 ساڵ که‌متر ده‌ژین له چاو که‌سانێک که جگه‌ره ناکێشن. مادده ژه‌هراوییه‌کانی ناو تووتن کاریگه‌ری نه‌رینی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه له‌سه‌ر لووله‌کانی خوێن،که به‌و هۆیه‌وه ئه‌وان ته‌نگتر و زووتر له کاتی خۆی له‌کار ده‌که‌ون.ئینجا له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا مرۆ تووشی کێشه‌ی په‌ستانی خوێن ده‌بێت.هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری تووشبوون به گرفتی مه‌یینی خوێن له ناو لووله‌کانی خوێندا هه‌یه واته Thrombosis و چڕژانی خوێن له‌ناو مێشک‌دا به‌هۆی ته‌قینی لووله‌خوێنێک (intracerebral hemorrhage, ICH). وازهێنان له جگه‌ره‌کێشان پرۆژه‌یه‌کی گرنگه و هیمه‌ت و هه‌ڵمه‌تی زۆری ده‌وێت. به‌ڵام یه‌که‌م خاڵ ئه‌وه‌یه که مرۆ ئیڕاده‌ی ده‌بێ به هێز بێت تا بتوانێت به‌ره‌نگاری ئه‌و ئاریشه‌یه بێته‌وه.
پێشگیریکردن له به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی کۆلیستڕۆڵی خوێن:
کۆلیستڕۆڵ که جۆرێک چه‌ورییه و له ناو ئاودا ناتوێته‌وه.ئه و مادده‌یه له ناو جگه‌ردا پێک دێت و له ناو گه‌ده‌شدا وه‌رده‌گیرێت و رۆڵی گرنگی هه‌یه:ئه‌و مادده یه که یه‌کێکه له که‌ره‌سته‌کانی دروستکردنی جه‌سته بۆ چه‌ندین جۆر مادده‌ی گرنگ که ئه‌نجامی پڕۆ‌سه‌کانی جه‌سته ڕێکده‌خه‌ن هاوکاره. وه‌ک ده‌زانین دوو جۆره کۆلیستڕۆل هه‌یه جۆری باش و جۆری خراپ. کۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له ناو لووله‌کانی خوێندا واته کێشه‌ی کۆلیستڕۆڵ له هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی کۆلیستڕۆڵه له خوێندا،به‌ڵام هه‌بوونی ئاماده‌یی ویراسی،ته‌مه‌ن،جگه‌ره‌کێشان،به‌رزی په‌ستانی خوێن،نه‌خۆشی شه‌کره،نه‌خۆشی زه‌ردووی،نه‌خۆشی زه‌نگینه‌کان واته(نقرس) و به‌رده‌وام نائارمی ده‌رونی واته سترێس فاکته‌رێکی گرنگن له به‌رزبوونه‌وه‌ی کۆلیستڕۆڵی خوێندا. بۆ ئه‌وه‌ی کۆلیستڕۆڵی جۆری خراپ واته LDL-cholestrol که‌متر بێته‌وه،پارێز بکه له خواردنی چه‌وریه‌کانی ''ناته‌ندروست''، چه‌وری/ڕۆنی ڕه‌ق(ڕۆنی ئاژه‌ڵ).بوه‌سته له خواردنی کۆشتی چه‌ور،به‌ز و پیو و هه‌رچی که به ڕۆنی ره‌ق ئاماده کرابێت و هه‌تا ئه‌و شیرینیانه‌ی که چه‌ورن و هه‌روه‌ها خۆت بپارێزه له‌خواردن و خواردنه‌وه‌ی مادده‌کانی شیریی چه‌ور. له جیاتی ئه‌و ڕۆنه چه‌وره خراپانه ڕۆنی شل و ڕووه‌کی به‌کار بێنه.ڕۆنی ماسی زۆر ئه‌مین و بێزیانه و ئه‌و ڕۆنه مادده‌ی ئۆمێگا 3 ی چه‌وره‌ترشه‌یی تێدایه که زۆر به سووده بۆ جه‌سته‌ی مرۆ.خشته‌ی خۆراکی ڕۆژانه باشتروایه جۆراوجۆر بێت و گۆڕانی تێدا بێت،هه‌موو ئێواره‌یه‌ک برنج و شله‌ی فاسۆلیا زیانی زیاتره له سوود.پێویسته مرۆ ئه‌و خۆراکانه هه‌ڵبژێرێت که له مادده‌ی دژه‌ئۆکسیدانته‌کان پێکهاتوون وه‌ک ڤیتامین c ،ڤیتامین E و مینه‌راڵه‌کان که‌ڤیتامین سی له لیمۆ و هه‌ندێک سه‌وزه‌واتدا هه‌یه.مادده‌ی دژه‌ئۆکسیدانه‌کان هاوکارن بۆ ڕاگرتنی کۆلیستڕۆڵ به ڕێژه‌یه‌کی گوونجاو له خوێندا.ڕۆژانه ته‌نیا یه‌ک هێلکه بخۆ،چۆنکه هێلکه هاوکاره بۆ پێکهێنانی خویی ناو زراو و ئه‌وه‌ش باشه بۆ کۆلیستڕۆڵ. ژماره و چۆنییه‌تی ده‌ستنیشانکردنی ڕێژه‌ی کۆلیستڕۆڵی خوێن له‌وانه‌یه له هه‌ندێک وڵات جیاواز بێت واته پێوان و پێوه‌ره‌کان جۆرێکی دیکه‌ن.بۆ نموونه له هۆڵه‌نده کۆلیستڕۆڵێکی ته‌ندروست ڕێژه‌که‌ی mg200 له هه‌ر دێسیلیترێک خوێندایه. له تاقیگه‌کانی هۆڵه‌ندیدا ژماره‌ی ته‌واوی کۆلیستڕۆڵ دابه‌ش له سه‌ر ڕێژه‌ی کۆلیستڕۆڵی باش واته HDL ده‌کرێت.نموونه:کۆی گشتی کۆلیستڕۆڵ 255 و کۆی کۆلیستڕۆڵی باش 57 بێت ده‌کاته 4.47. له‌وانه‌یه به بۆچوونی پزیشکه‌کانیش ئه‌ژماره‌کان مانای جیاوازیان هه‌بێت. هه‌ندێک پزیسک ده‌ڵێن باشتروایه ڕیژه‌ی کۆلیستڕۆڵیLDL ژێر 2,5 و کۆلیستڕۆڵی گشتی یان تۆتال له ژێر 4,5 بێت. ئه‌و ڕێژانه‌ی خواره‌وه زانیاری زیاترمان پێ ئه‌ده‌ن له‌ده‌ستنیشانکردنی ڕێژه‌که‌دا. پیاوان : ئافره‌تان: *نزم: 3.0-3.6 * نزم: 3.9-4.7 *ئاسایی: 3.7-4.6 * ئاسایی: 4.9-5.9 * به‌رز: سه‌رووی 5.7 * به‌رز: سه‌رووی 7.0
په‌ستانی خوێن له سه‌ر هێڵێکدا ڕابگره:
هه‌ندێک که‌س تووشی به‌رزی په‌ستانی خوێن دێن و ئه‌وانه زیاتر که‌سانێکن که سه‌رووی ته‌مه‌ن 50 ساڵن و هه‌ندێک که‌سیش تووشی نزمی په‌ستانی خوێن ده‌بن.هه‌ردوویان دوو کێشه‌ی نائاسایی په ستانی خوێنه که مرۆ گرفتاری ده‌بێت. ناوه‌نده په‌ستانی خوێن له که‌سانی کامڵدا و له کاتی ئاسایی 12/80 دایه و په‌ستانی نزم له ژێر 90/80 دایه و به‌رزیشی ئه‌گه‌ر سه‌رووی 160/95 بوو. ئه‌ڵبه‌ته په‌ستانی خوێن به ته‌مه‌ن ئه‌شێ جیاواز بێت بۆ نموونه له منداڵاندا ڕێژه‌یه‌کی دیکه‌ئ هه‌یه و هه‌تا لێدانی دڵێش له کۆرپه‌لاندا ڕێژه‌که‌ی زۆر زیاتره تاکو که‌سانی به‌ته‌مه‌ن. ئه‌گه‌ر بێتوو په‌ستانی خوێن ماوه‌یه‌کی درێژی خایاند،له‌وانه‌یه لووله‌کانی خوێن زیانمه‌ند بکات و له ناو لووله‌کاندا پارچه چه‌وری کۆبێته‌وه.ده‌ره‌نجام ئه‌و پارچه‌یه ده‌توانێت به‌ری لووله‌خوێنه‌کان بگرێت و ببێته هۆکاری سه‌کته‌ی دڵ یان تێچڕژانی خوێن له ناو مێشک‌دا به هۆی ته‌قینی لووله خوێنێک و جاریوایه مرۆ تووشی کێشه‌ی Trombosisده‌بێ. جاریوایه به‌رزی په‌ستانی خوێن هیچ نیشانه‌یه‌ک ده‌رناخات له جه‌سته‌دا و مرۆ بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ‌بکات هه‌یه‌تی. بڕێک بۆیه باشتروایه مرۆ هه‌رچه‌ند ماوه جارێک په‌ستانی خوێن تاقی کاته‌وه(بپێوێت). مرۆ ئه‌توانێت به پارێزکردن له به‌کارهێنانی خوێ،چه‌وری،مادده‌ی کافه‌یین(له کۆلا و قاوه‌دا هه‌یه) و خواردنه‌وه‌کانی ئه‌لکوحولی به‌رگری له تووشبوون به به‌رزی په‌ستانی خوێن بکات. په‌ستانی خوێن هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه له که‌سێکه وه تا که‌سێکی دیکه و له کاتێکه‌وه بۆ کاتێکی دیکه جیاواز بێت.په‌ستانی خوێن له کاتی ڕاوه‌ستان له سه‌ر پێ، جووڵانه‌وه/وه‌رزش ، کارکردن و ترس یان تووڕه‌یی زیاتره تاکو کاتی پشوودان ، خه‌وتن و دانیشتن. پارێز له تووشبوون به نائارامی ده‌روونی یان سترێس،به‌رزبوونه‌وه‌ی کێشی زیاده(قه‌ڵه‌وی)بکرێت وله سه‌رووی هه‌مووشیاندا جووڵانه‌وه و وه‌رزش ڕێگه‌چاره‌سه‌رییه‌کی به‌سووده.
پێشگیریکردن له گه‌وره‌بوونی سک/زگ:
کۆبوونه‌وه‌ی بڕێک چه‌وری له سه‌ر سمه‌ت یان ڕان بێزیانتره تاکو له سه‌ر زگ.چه‌وری سه‌ر زگ ده‌توانێ مرۆ تووش به نه‌خۆشیه‌کانی دڵ/ لووله‌کانی خوێن و شکه‌ره بکات.خۆت ده‌توانی ناوقه‌دی خۆت بپێوی بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی چه‌ورییه‌که‌ت ده‌ستنیشان بکه‌ی. ئه‌گه‌ر ناوقه‌د له سه‌رووی(ئافره‌تان 80 سانتیمه‌تر و پیاوان 94 سانتیمه‌تر) بوو،ئه‌وه پێویسته مرۆ چاری بکات و که‌می بکاته‌وه.کۆڵ هیدراته‌کان واته شه‌کری ناو خۆراک زیاتر له سه‌ر زگدا کۆده‌بێته‌وه.ئینجا خۆت بپارێزه له خواردنی نانی سپی،شیرینی،ماکاڕۆنی و برنج.خۆراکه‌کانی دیکه‌ش شه‌کریان تێدایه به‌ڵام که‌متر خۆیان ده‌گۆڕن وه‌ک شه‌کر و له سه‌ر زگ ده که‌وێت. نائارامی و ئاڵۆزی ده‌روونی(قه‌له‌قی) فاکته‌رێکه که هۆکاره بۆ گه‌وره‌بوونی زگ.ئینجا باشتروایه هه‌ر نه‌بێ حه‌فته‌ی دوو که‌ڕه‌ت وه‌رزشی(ڕاکردن) بکه.یان پاسکیل لێخوڕه.کاتی وه‌رزش چه‌وری ده‌سووتێ و نائارمی ده‌روونیش که‌متر ده‌بێته‌وه.زیاتر ئه‌و وه‌رزشانه‌ی که ئاره‌قه‌کردنی له گه‌ڵدایه کاریگه‌رن بۆ سووتاندنی چه‌وری و ئه‌نجامێکی ئه‌رینی. جوڵانه‌وه و وه‌رزش به‌رگری له په‌یدابوونی کێشی زیاد ده‌کات،باڵانس یان بارسه‌نکی کۆڵیستڕۆڵ ڕاده‌گرێت،کاریگه‌ری هه‌یه بۆ دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن و ڕێژه‌ی خوێن له جه‌سته‌دا زیاتر ده‌کات به ڕێگه‌ی باشترکارکردنی پڕۆسه‌ی سووڕی خوێن. زۆر گرنگه که مرۆ به‌رده‌وام و وورده‌وورده بجووڵێته‌وه و وه‌رزش بکات.بۆ نموونه لێخوڕینی پاسکیل،پیاسه‌کردن،مه‌له‌کردن و ڕاکردن.جووڵانه‌که پێویسته ئه‌وه‌نده بێت که مرۆ بیتوانێت و خۆشی یه‌کجار زۆر هیلاک نه‌کات که گشت ووزه‌ی بڕوات.
رێژه‌ی ڤیتامینه‌کان (به تایبه‌ت ڤیتامین B ) له باڵانس دابێ:
خوێن پێکهاته‌ی ترشه ئه مینه‌ی/Homocysteine ی تێدایه.هه‌رچه‌نده ته‌مه‌ن به‌ره‌و سه‌ره‌وه بڕوات،ئه‌و پێکهاته‌یه له ناو خوێندا زیاتر ده‌بێت.هه‌روها جگه‌ره‌کێشان،خواردنه‌وه‌ی مادده‌کانی ئه‌لکۆحولی،قاوه،گرفت له کارکردنی جگه‌ر و گوورچیله‌کان و هه‌ندێک له ده‌رمانه‌کان ڕێژه‌ی ئه‌و پێکهاته‌یه به‌رز ده‌کاته‌وه. به‌رزبوونه‌وه‌ی هۆمۆکیسته‌ین هیچ نیشانه‌یه‌ک وه‌ک ئازار...له خۆ ده‌رناخات به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ندێکیش به‌رز بێت، ئه‌گه‌ری تووشبوون به سه‌کته‌ی دڵ زۆره.هه‌روه‌ها کێشه‌ی تڕۆمبۆزه(مه‌یینی خوێن وه‌ک خڕۆڵکه‌یه‌ک له ناو لووله‌خوێندا)واته: Trombosis و به‌ربه‌ستبوون یان گیرانی لووله‌خوێنێک له ناو مێشک‌دا که به‌و هۆیه‌وه خوێن،خۆراک و ئۆکسیژێن ناتوانێ بۆ به‌شه‌کانی دیکه‌ی مێشک بڕوات و هه‌ندێک به‌شی له‌کار ده‌که‌وێت یان ده‌مرێت واتهCerebral infarctionیان سه‌کته‌ی مێشک. ئینجا هه‌رنه‌بێ ساڵیجارێک پێویسته ڕێژه‌ی ئه‌و پێکهاته‌یه ده‌ستنیشان بکرێت. رێژه‌که‌ی بۆ ئافره‌تان: 12-13 (µmol) میکڕۆمۆڵ له هه‌ر لیترێک خوێندایه و له سه‌رووی 15 ڕێژه‌که به‌رزه.به‌رگریکردن له تووشبوون به‌و کێشه‌یه ته‌ندروستییه ئاسانتر ده‌کرێت تاکو چاره‌سه‌رکردنی.نه ته‌نیا به ڕێگه‌ی ده‌رمان به‌ڵکو باشتروایه به ڕێگه‌ی خۆراک ئه‌و به‌رگرییه بکرێت.خۆراکێک که پێکهاته‌ی ڤیتامین B6و B12 B11(folicacid) ی تیدایه،وه‌کو گه‌نم و دانه‌وێڵه،میوه و سه‌وزه‌وات که له‌و مادده‌یه‌یان تێدایه.ئه‌گه‌ر پێویست بکات،مرۆ ده‌شێ ڤیتامینی B-Complexیش بخوات.
____________________ سه‌رچاوه: گۆڤاری Plus Woman ژماره1 ی 2009
ئه‌مستردام 2009/9/4
|