ته‌ندرووستی و
په‌ڕۆ و یان ده‌سڕه‌کانی پیسی چێشتخانه.

گوڵاڵه پشتده‌ری
په‌ڕۆیه‌کانی چێشتخانه له‌مه‌وه‌به‌دوا بکوڵێنه!
له هه‌ندێک لێکۆڵینه‌وه‌یه‌یی جۆراوجۆر ده‌رکه‌وت که له چێشتخانه‌کانماندا
ڕێژه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له ڤایرۆس و میکرۆبه‌کان ده‌ژین.
به تایبه‌تی له ناو ئه‌و په‌ڕۆیه یان ده‌سڕه دا که له چێشتخانه‌کانماندا
به کاری ده‌هێنین و ته‌ڕ یان نیوه ته‌ڕن،ناو ئه‌وانه جێگایه‌کی زۆر
خۆشه بۆ ژیانی میکرۆ ئۆرگانیسمه‌کان و به شۆردنێکی ئاسایی و سه‌ره‌تایی
له ناو ناچن.
ره‌چاوکردنی خاڵه‌کانی ته‌ندرووستی و پاک و خاوێنی له کاتێ ئاماده
کردنی خوارد و خۆراک تا ڕاده‌یه‌ک هه‌موو ده‌زانین. به‌ڵام ساڵانه هه‌ر
به هۆی ڕه‌چاو نه‌کردنی ئه‌م خاڵانه له چێشتخانه‌کاندا ، خه‌ڵکانی
زۆر تووشی نه‌خۆشی به هۆی پیسبوونی خۆراک ده‌بن. به ئاماژه‌کردن به
ڕه‌چاوکردنی چه‌ند خاڵێکی ته‌ندرووستی مرۆڤ ده‌توانێت تا ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو
به‌رگری له پیسبوون و ژه‌هراویی بوونی خۆراک بکات
:
• ئاماده‌کردنه‌ی خۆراک
ده‌سته‌کانت زوو زوو بشۆ و باش به خاولی وشکی بکه‌وه.
• به‌رگری بکه له گواستنه‌وه‌یی میکرۆبه‌کان له شوێنێکه‌وه بۆ
شووێنێکی تر (Kruisbesmetti)
له ڕێگای خۆراکی کاڵ ڕا باکتریایه‌کان به ئاسانی ده‌توانن خۆیان
بگوازنه‌وه بۆ ناو په‌ڕۆیی چێشتخانه.ئه‌م خۆگواستنه‌وه‌یه هۆی ئه‌وه‌یه
که په‌ڕۆیه‌که به باشی ڕۆژانه ناشۆردرێت.ڕۆژانه چه‌ند جار شۆردنی
په‌ڕۆکان/ده‌سڕه‌کان ئه‌گه‌ری گرفت و نه‌خۆشی که‌م ده‌کاته‌وه.
• باش پاککردنه‌وه(شۆردن)
مرۆڤ ده‌توانێت به‌رگری له گواستنه‌وه‌یی باکتریاکان بۆ ناو خۆراک
بکات به دوورکردنه‌وه‌یی ته‌خته‌ی گۆشت و سه‌وزه له‌سه‌ر ووردکردن و
ئامێره‌کانی تری چێشتخانه که به‌کار هاتوون. بۆ نموونه ئه‌و ته‌خته
ی گۆشت که به‌کار هاتووه بۆ گۆشت بڕین،به‌کاری نه‌هێنین بۆ سه‌وزه
ووردکردن و یان ئه‌و که‌وچکه‌ی که له مریشکی کاڵ ده‌درێت ئه‌بێ
بشۆردرێته‌وه و ئینجا مرۆڤ دیسان به‌کاری بهێنێت. گرنگ ئه‌وه‌یه که
خۆراکی کاڵ و کوڵاو له یه‌کتر نه‌درێت.هه‌روه‌ها گۆشتی کاڵ له ناو
جانتا یان زه‌رفی میوه و سه‌وزه دانه‌نرێت و به‌ڵکو به جیا دابنرێت
تا ئاماده ده‌کرێت.
باش باش په‌ڕۆیی چێشتخانه بکوڵێنه.
په‌ڕۆیی چێشتخانه پیسترین پارچه‌یه له ماڵێ‌دا.
ئه‌وه ده‌ستنیشان کرا دوایی لێکۆڵینه‌وه‌یک که ده‌زگای TNO هۆڵه‌ندی
کردی ،که ئه‌م ده‌زگایه کار ده‌کات بۆ زانست له سه‌ر کاروباری بازه‌رگانی
و گه‌شه‌پێدان، که هه‌ندێک له‌م په‌ڕۆیه پیسانه هه‌ڵگری باکتریای
جۆری Listeria ن. ئینجا ئه‌مه بۆ هه‌ندێک گروپی ناسک وه‌کو ژنانی
دووگیان،مناڵان و به‌ساڵاچوان له‌وانه‌یه ئه‌م جۆره باکتریایه مه‌ترسی
ژیانی هه‌بێت. ساڵانه ڕێژه‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکان نه‌خۆش ده‌بن به
هۆی تووشبوون به باکتریای جۆری Salmonella . ئه‌م جۆره باکتریایه
زۆرتر له ناو زگی مریشک یان به‌راز دایه،به‌ڵام له ڕێگای پیسایی- شه‌وه
له هه‌موو شوێنێک دێته پێش.
ئینجا مرۆڤیش ده‌توانێت هه‌ڵگری ئه‌م باکتریایه بێت به ڕێگای گواستنه‌وه
له خۆراکه‌وه و ڕه‌چاو نه‌کردنی پاک و خاوێنی و خاڵه‌کانی ته‌ندرووستی.
لێره‌دا بۆ به‌رگریکردن له‌م جۆره باکتریایه زۆر گرنگه که خۆراکی
وه‌کو مریشک،قه‌له‌موون و هێلکه زۆر به باش و ته‌واویی بکووڵێت یان
دا‌غ بێت.
شۆردن له سه‌ر پله‌ی 90 گراد
په‌ڕۆیه‌کانی چێشتاخانه پێویسته هه‌موو ڕۆژێ بشۆرێن.باشترین ڕێگا ئه‌وه‌یه
که له سه‌ر پله‌ی گه‌رمای 90 گراد بێت.به‌م شێوه‌یه زیاتری
میکرۆئۆرگانیسمه‌کان له‌ناوده‌چن و گواستنه‌وه‌یان نامێنێت.
به‌ڕاستی له سه‌ر پله‌ی گه‌رمایی 40 گراد دا هه‌ندێک باکتریا ده‌مێننه‌وه
و نامرن.
به وشکی ڕا بگره
وشکڕاگرتن به پله‌ی پاکڕاگرتن گرنگه.چۆنکه جێگای یان په‌ڕۆیی ته‌ڕ
بۆ باکتریاکان زۆر سازگاره.
سه‌رچاوه: گۆڤاری
Zin ژماره
11 هۆڵه‌ندی
3 دێسه‌مبر
2007
goli-67@hotmail.com
|