ته‌نها بۆ تۆ.
محه‌مه‌دی مشیر
به قاقای پێکه‌نینی تۆ
قه‌فقه‌فی بێده‌نگیم ده‌بڕم
له نێو قژی شه‌وه زه‌نگتا
سه‌رینێ له خۆشه‌ویستی داده‌خه‌م و
پێکێ شه‌ڕابی عاشقانه
له بۆنی عه‌تری تاڵه قژ هه‌ڵده‌کێشم
هێدی .. هێدی ده‌یخۆمه‌وه
که تێر مه‌ست بووم سه‌رداده‌نێم له باوه‌شتا
ئه‌گه‌ر خه‌وتم له نێو قژتا رامهه‌ژێنه
به ده‌سکێ له پرچی ره‌شتا سه‌رم داخه و
له‌م شه‌کره خه‌وه هه‌ڵممه‌ستێنه.
muhammad_mushir@yahoo.com
|