ته‌نهایی .
پێشه ته‌نهاو ته‌نهاتر له‌م دورگه ساردوسڕی پڕ کڕێوه خۆت ده‌مێنیته‌وه...! ئه‌ی جگه‌رگۆشه‌ی ئه‌م دڵه له‌م ڕۆژگاره پڕ نشێوه داخورپانی دڵم به‌م نیوه‌شه‌وه بۆ تۆیه ئه‌ی هه‌ناسه‌م ئارام بخه‌وه گریه‌ی بێ فرمێسکی چاوم ناڵه‌ی بێده‌نگی دڵی سوتاوم شیوه‌نی جهرگوههناوم بۆتۆیه ئه‌ی کۆرپه‌ی لاوم ئاخ له دڵه‌ی هه‌ڵ قرچاوم ئای چه‌ند به‌م ڕۆژ و قه‌ده‌ره دڵم لاته و پڕ که‌سه‌ره چاوه‌ڕێی ترپه‌ی پێی تۆم و نیوه‌شه‌وه هه‌ر چاوه‌ڕێم کوڕی هاوڕێم ده‌وه‌ره‌وه چاوه‌کانم پڕبوون له خوێن بێ تۆ ونم بێ سه‌روشوێن ئه‌ی ڕاگری هۆش و هه‌ستم هیلاکم تۆ بگره ده‌ستم چاوه‌ڕێتم چاوه‌رێی دوو چاوی مه‌ستم .
|