ته‌نهایی غوربه‌ت.
گه‌شاوه جاف چه‌نده جوانن ئه‌و فرمێسكانه‌ی هۆن هۆن دێنه خوارێ و ته‌ڕی ده‌كه‌ن باخچه‌ی ڕۆحی ووشكم * * * چه‌نده شیرینن بزه‌ی سه‌ر لێوت كه خه‌نده‌ی خۆشی ئه‌خاته‌نێو ژینم چه‌نده سه‌رمه‌ستم به‌و ئاواز و میلۆدییه‌ی كه له ده‌نگی تۆ ده‌یبیستم * * * چه‌نده فێنكه ئه‌و هه‌وایه‌ی كه له هه‌ناسه‌ی تۆوه دێ و فێنكی ده‌كاته‌وه گه‌رمی هه‌ستم
چه‌نده به‌ناز چاوه‌كانت هه‌ڵده‌هێنی له هه‌ڵهێنانیان ده‌رده‌كه‌وێ خۆری چه‌ند ساڵه‌ی به‌ختم
ئه‌و خۆره‌ی چه‌ند ساڵه ئاوا ببوو تۆ ئه‌یبه‌خشیته‌وه به جه‌سته‌م ڕزگارم ده‌كات له سه‌رمای چه‌ند ساڵه‌ی غووربه‌ت و ووزه و ئاره‌زوو ئه‌داته‌وه به له‌شم
ئه‌و جه‌سته‌ی كه تاساوه له غه‌می غوربه‌ت و ته‌نهایی ووریای كه‌ره‌وه به نزیك بوونه‌وه‌ت له ناخم * * * بیبڕه‌وه دابڕان و ته‌نهایی گۆشیكه به‌جوانی كۆرپه‌ی دڵی پر له هه‌ستم
له‌نده‌ن / 2007 gashawa@chra.tv
|