ته‌نیا یادکردنه‌وه به‌س نییه بپرسن که کێ بوو وایکرد؟
گوڵاڵه پشده‌ری
له ڕۆژی 24 ی 4 دا و له کاتێکدا که قه‌ڵادزێ خۆی وه‌ک بووکێکی جوان له به‌هاردا رازاندبووه‌وه گرمه‌گرمی بۆمباهه‌ڵگره‌کانی ڕژێمی به‌عس ئه‌و بووکه‌یان خه‌ڵتانی خوێن کرد و تارای سووری کرده سه‌ر. من که ئه‌و کات له دووریی بیست کیلۆمه‌تره‌وه ئه‌و گرمه‌گرمه‌م ده‌بیست، له روخساری زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوی دایکوباوکمه‌وه زانیم که کاره‌ساتێک روویداوه. چونکه هه‌موو لا که‌وتنه خۆ بۆ هه‌ڵکه‌ندنی حه‌شارگه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش تووشی ئه‌و کاره‌ساته نه‌بین که ئه‌و رۆژه به‌رۆکی قه‌ڵادزێی گرتبوو.
ئێستا وا 35 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنه دا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام یادی ئه‌و سه‌روه‌رانه‌ی که ئه‌و کات بۆ ئازادی شه‌هیدبوون به‌رز و زیندووه ماوه‌ته‌وه. ئه‌وانه‌ی که ڕۆحی پاکیان کرده قوربانیی گه‌ل و نشتیمانیان بوونه سیمبۆڵی ئازادی و ئێستا له سایه‌ی به‌خشینی خوێنی ئه‌واندا کورد له ئازادی به‌هره‌مه‌نده.
قه‌ڵادزێ قوربانیی زۆریداوه و خاوه‌نی کاروانی شه‌هیدانێکی زۆره. نه‌ک ته‌نیا له کاره‌ساتی رۆژی 24ی4ی 1974دا که نزیکه‌ی 200 که‌س شه‌هید بوون و 350 که‌سیش بریندار بوون، به‌ڵکو له رۆژی 24ی4ی 1982یشدا ئه‌و شاره که‌وته به‌ر هێڕشی بێڕه‌حمانه‌ی ڕژێمی ئه‌وسای ئێراق. له‌و رۆژه‌دا بۆ نموونه شێره‌ژنانی پشده‌ر وه‌ک دایکه ئامینه و خوشکه سنۆبه‌ر شه‌هید کران.تاوانی ئه‌وانیش ته‌نیا ئه‌وه بوو که کورد بوون و یادی تاڵی کاره‌ساته‌که‌ی 1974 یان ده‌کرده‌وه.
رژێمی به‌عس بێ ڕه‌چاوکردنی بنه‌ما مرۆڤایه‌تییه‌کان و دوور له هه‌موو پره‌نسیپه‌کانی ئه‌خلاقی به بۆمبارانکردن له ساڵی 1974دا‌و شه‌هیدکردنی دانیشتوانی له ساڵی 1982دا و خاپورکردن و گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی خه‌ڵکی ئه‌و شاره له ساڵی 1989 دا و گرتن و تۆقاند‌ن و له سێداره‌دانی دانیشتوانی ده‌ستی نه‌پاراستووه.بۆ نموونه هه‌ر له و ساڵه‌دا خوشکه گوڵێ که‌ریم ئه حمه‌د و کاک مه‌حمودی کوڕی که له زانکۆ ده‌یخوێند له سێداره دران. له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو تاوان و دژایه‌تییه‌ش رژێم نه‌یتوانی ئاگری شۆڕش له ناو دڵ و ده‌روونی ئه‌و گه‌له‌دا که‌م کاته‌وه.
دوای ساڵه‌ها بنده‌ستبوون و له ژێر چاودێری و په‌ستانی ئه‌و ڕژێمه کۆنه‌په‌رسته دا و دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی کورد له به‌هاری 1991دا،خه‌ڵکی قه‌ڵادزێ شاری قه‌ڵای ئازایان و کۆڵنه‌ده‌رانیان ئاوه‌دانکرده‌وه.
به‌و شێوه‌یه قه‌ڵادزێی به ده‌ست رژێمی ئێراق چه‌ندین جار شه‌هید کراو، زیندوو بووه‌وه.
له 24ی 4ی هه‌ر ساڵێکدا یادی ئه‌و کاره‌ساته تاڵه ده‌که‌ینه‌وه. به‌ڵام ئێمه که ئه‌وه‌نده قوربانیمان داوه،ئه‌وه‌نده خاکمان سووره به خوێنی ڕۆڵه‌کانمان و ئه‌وه‌نده جێگای پشتڕاستی و متمانه بووین له سه‌رده‌می شۆڕش بۆ شۆڕشگێڕان و سه‌رکرده‌کانمان بۆ چی ئێستا ئه‌و شاره و ناوچه‌که‌ی پشتگوێخراوه و له خزمه‌تگووزارییه سه‌ره‌تاییه‌کان بێبه‌شه؟ ئه‌و ناوچه‌یه کاتی خۆبه‌ختکردن و خه‌بات ناوچه‌یه‌کی ستراتیژی بوو له لایه‌نی سیاسیه‌وه و زۆربه‌ی جووڵانه‌وه سیاسییه و شۆڕشگێڕییه‌کان له‌وێوه رێکده‌خران و سه‌رکردایه‌تیده‌کران. ئایا قه‌ڵادزێ نیوه‌ی بارگرانیی شۆڕش به سه‌ر شانی‌دا نه‌سپێردرابوو؟
ئه‌وه ڕابردووی قه‌ڵادزێیه و خه‌ڵکه‌که‌ی شانازیی پێوه ده‌که‌ن و سه‌ربه‌رزن. چونکه قه‌ڵادزێ و ناوچه‌که‌ی هه‌رگیز چۆکیان دانه‌دا بۆ رژێمی ئێراق و ئه‌وان وه‌ک کوردێکی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ر و خاوه‌ن هه‌ڵوێست مانه‌وه.
قه‌ڵادزێی میواندار و خاوه‌ن کوڕان و کچانی شۆڕشگێڕ و ئازادیخواز جێگه‌ی ڕێزلێنانه و پێویسته خزمه‌تی بکرێت.پێویسته برینه کۆنه‌کانی ساڕ‌ێژ بکرێنه‌وه و ئێستا ئه‌رکی که‌سانی لێهاتووه که قامک له سه‌ر ئه‌و برینانه دانێن و داوای مافی مافچوان بکه‌ن.
پێویسته ده‌سته‌ڵات سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنان بۆ دانیشتوانی ئه‌و شاره دابین بکات. راسته چه‌ندین خوێندنگا و بنکه‌ی ته‌ندرووستی و کۆلێژێکی زمانی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه نیازمه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی قه‌ڵادزێ ده‌سته‌به‌ر نا‌کات و به گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوان خزمه‌تگوزاریی زیاتریان پێویسته.
خۆزگه حکومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی پێویست و گونجاوی هه‌بووایه.بۆ نموونه هه‌بوونی کۆلیژێکی کشتوکاڵ یان ته‌کنیک زیاتر سوودمه‌نده بۆ خه‌ڵکی ئه‌و شاره. ئایا ته‌نیا یه‌ک دکتۆری ژنان بۆ ئه‌و هه‌موو دانیشتوانه‌ی قه‌ڵادزێ ده‌توانێت کێشه‌ی نه‌خۆشانی ئه‌و شاره چاره‌سه‌ر بکات؟
باشتر وایه بۆ به‌رز ڕاگرتنی گیانی پاکی شه‌هیدان و ساڕێژکردنی برینه‌کانی که‌سوکاریان هه‌ر نه‌بێت مۆنۆمێنتێکیان بۆ بکرێت و به ڕێزه‌وه یادیان بکرێته‌وه.
ئێمه‌ی گه‌لی کورد، به تایبه‌تیش ده‌سته‌ڵات پێویسته یادی ئه‌و سه‌روه‌رانه‌ی که خوێنیان به‌خشی بۆ ئازادیی کوردستان به‌رز و پیرۆز رابگرین.
وا راستتره که یادکردنه‌وه ته‌نیا له رۆژی 24 ی 4 ی هه‌رساڵێکدا نه‌بێت به‌ڵکو هه‌نگاو بندرێ بۆ دابینکردنی پێویستتییه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه. خاڵێکی گرنگیش ئه‌وه‌یه که به داوایه‌کی فه‌رمی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوان و زانستی بکرێت له‌سه‌ر هۆکانی هێرشبردن بۆ سه‌ر قه‌ڵادزێ و ناوچه‌که‌ی و به تایبه‌تیش له 24ی 4ی1974 دا. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که هۆیه‌که‌ی ته‌نیا له زمانی هه‌ندێک خه‌ڵک که کاره‌ساته‌که‌یان دیتووه و بۆچوونی خۆیان ده‌رده‌بڕن نه‌گێڕدرێته‌وه، به‌ڵکو به شێوه‌ی زانستیش ئه‌وه روونبکرێته‌وه که کێ به‌شداریی له کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌دا کردبوو و تا چه‌ند ئه‌و که‌سانه ده‌کرێت بدرێنه دادگا. بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌ویی قوربانییان بکرێته‌وه. بێگومان هیچ کرده‌وه‌یه‌ک به بێ فه‌رمانی حکومه‌تی عیراق نه‌ده‌کرا. به‌ڵام زۆر گرنگه ئه‌گه‌ر بۆ مێژووش بێت تاوانکارانی ئه‌و هێرشه گرانه که بووه‌ته هۆی له‌ناوچوونی گیانی پاکی زیاتر له سه‌د که‌س و برینداربوونی 350 که‌س و وێرانبوونی چه‌ندین ده‌زگای حکومی بدۆزرێته‌وه و بدرێنه دادگا.
|