٩\۴\٢٠١٠
ته‌نیایی..!!.

حه‌مید عه‌زیز
هێدی ..
هێدی هه‌موو شه‌وێ
له‌سوچی ژوره سارده‌که‌م
ته‌نیا ئه‌بم ڕۆحم ئه‌گری
سه‌رتاپاشم ده‌بێت به‌غه‌م
دڵم دیله‌و سینه‌م تونگه
هه‌ست به‌ڕۆح سوتانێک ده‌که‌م
کێ له‌منی دا‌غ تێ ده‌گات
تاپێڵومی بۆ دابخه‌م.
* *
*
هێدی .. هێدی هه‌موو شه‌وێ
به‌ناخی ئه‌رزا ڕۆئه‌چم
گریان پیشه‌ی منداڵیمه‌و
که‌چی من ئێستا له‌و ئه‌چم
من برسی عه‌شقێکی وێڵم
له‌مێژه ئه‌و ته‌نیای کردوم
ده‌رگاکانی ڕۆح داخرا
له‌وه‌ته‌ی ئه‌و به‌جێی هێشتووم.
* *
*
هێدی .. هێدی هه‌موو شه‌وێ
سه‌فه‌ر له‌غوربه‌تا ده‌که‌م
ته‌نیاو نامۆ له‌م پایته‌ختی مردنه‌دا
گه‌رچی ده‌ورم هه‌مووی خه‌ڵکه
هه‌ست به‌چۆڵه‌وانی ده‌که‌م
شه‌قام و ڕێگه‌ی ئه‌م شاره باجوانیش بێت
به‌یه‌ک ده‌قه‌ی ئه‌ولای ناده‌م
که‌چی دڵم هه‌ر ته‌نهایه
چاو بۆ باڵای ئه‌و هه‌ڵئه‌خه‌م.
* *
*
هێدی .. هێدی هه‌موو شه‌وێ
له‌م ژوره‌وه تاریک و سارده ده‌نگی زیکر
ده‌نگی ته‌نیایی و عه‌شقی خوا
چرپه‌ی ئازاره‌کانی خۆم
جه‌سته‌م له‌ت و ناخم ده‌خوا
وێڵم له‌م ژوره تنووکه
له‌م میحرابه ساردوسڕه
ته‌نیاو ته‌نیام
شه‌یدای گه‌رمی عه‌شقی ئه‌وم
ڕێبواری عه‌شق و حه‌زێکم
هه‌موو ڕۆژێ بۆ ئه‌و ده‌مرم
ئه‌ی ئه‌و عه‌شقه‌ی به‌جێت هێشتم
له ته‌نیایش ته‌نیا ترم.
Hamid773@hotmail.com
|