په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٨\٢٠١١

بەیاننامە:

تەقە لە رۆژنامەنووسێک کرا و رێگریی لە شەش رۆژنامەنووسیتر دەکرێ.


سلێمانی 30 ـ تەموزی 2011:


سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەڕۆژنامەنوسان ڕایدەگەینێت هیچ بەربەستێک بەدی ناکرێت بۆ بەرگرتن لەپێشێلکاری بەرامبەر یاسای کاری رۆژنامەنوسی و لەم میانەیەدا هێرش دەکرێتە سەر پەیامنێری هاوڵاتیء مافی شەش رۆژنامەنوسی وەرزشیش لە ئامادەبونی یاریەک پیشێل دەکرێت.

رۆژی شەممە 30ی تەموز لەکاتی گەڕانەوەی پەیامنێری رۆژنامەی هاوڵاتی بۆ شاری سۆران لەسەر رێگای بالیسان شەقلاوە هێرشی چەکداری دەکرێتە سەر.

دانا رەزگەیی ئەمرۆ شەممە بە سەنتەری میترۆی وت "بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ سۆران لە نێوان بالیسان شەقلاوە دوو ئۆتۆمبێل بە ناسروشتی دەستیان لێڕاگرتمء پاشان تەقەیان لێکردم" جەختیکردەوە" ئاسایشی رانیەم لەو روداوە ئاگادار کردء هاوکاریان کردم."

سەنتەری میترۆ پەیوەندی کرد بە بەڕێوەبەری ئاسایشی راپەرین، حەیدەر سەعید، ناوبراو رایگەیاند کە ئەو رۆژنامەنوسە ئاگاداری کردون لە روداوێکی لەو شێوەی خۆی باسی دەکاتء هەندێ ئیجرئاتیان کردوە، وتی"ئاگاداری بنکەی ئاسایشی بالیسانم کردوە بە وردی لێکۆڵینەوە بکەن"

لە لایەکى ترەوە ئێوارەى ڕۆژى شەممە 23ی تەموز کۆمەڵێک رۆژنامەنووسى وەرزشی بەمەبەستى رووماڵکردنى یارییەکەى (عێراق – یەمەن) لە یاریگاى فەرەنسۆ هەریرى لەلایەن پاسەوانان و ئاسایش و پۆلیسى یاریگاوە مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە .

لە نامەیەکیاندا کە ئاراستەی سەنتەری میترۆیان کردوە ئەو ڕۆژنامەنوسانە باسلەوەدەکەن "ساڵانێکە رۆژنامەنووسان لە یاریگاى فەرەنسۆ هەریرى گرفتیان دەخرێتە پێش و رێگرى لەبەردەم کارەکەنیان دەکرێت، هەروەها چەندین جاریشە رۆژنامەنووسان سوکایەتیان پێدەکرێت." جەختدەکەنەوە" ئاگاداری بەڕێوبەرایەتى پۆلیس و ئاسایشى شارى هەولێریش دەکەینەوە کە مامەڵەیان لەگەڵ رۆژنامەنووسان بۆ شێوازێکى مۆدێرن و مەدەنیانە بگۆڕن"

ئەو رۆژنامنوسانەی کە پێشێلکاریان بەرامبەر کراوە بریتین لە (ئاراس رواندزى- پ. کوردستانى نوێ، ئەحمەد مستەفا- پ. ئێن ئار تی، . هەژار دۆسکى- پ. رۆژنامەى ئەڤرۆ، . ئارى عەبدوڵڵا- پ. کەى ئێن ئێن، . کارۆخ لەتیف – پ. فورات، . کارۆخ لەتیف – پ. فورات. شەماڵ دیلان- رۆژنامەنووسى سەربەخۆ.)

سەنتەری میترۆ لەکاتێکدا کە ئیدانەی هەموو جۆرە پێشێلکارییەک دەکات بەرامبەر یاسای کاری رۆژنامەنوسیء ئازادی رۆژنامەنوسی لەهەرێمی کوردستان ، داوا دەکات: فەرمانگە بەرپرسەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لێکۆلینەوەی لەو پێشێلکاریانە بکەنء دەرئەنجامەکانیشی بۆ ڕای گشتی رابگەیەنرێت.
 

___________________________________________________________
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان، رێکخراوێکی سەربەخۆیە بۆ بەرگری لە رۆژنامەنووسان و مافەکانیان. ئەم رێکخراوە، لە هەرێمی کوردستان، نوێنەرایەتی روانگەی ئازادییە رۆژنامەنووسییەکان (JFO) دەکات کە نوسینگەی سەرەکی لە بەغدایە.


بۆ زانیاریی زیاتر، پەیوەندیی بکەن بە:

نیاز عەبدوڵا، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێر: 0704617014    niyazabdulla@yahoo.com
رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ: 07701523300  rahmangarib@yahoo.com
ئاوات عەلى، ئەندامى بۆردى سەنتەرى میترۆ: 07701435822 awatali@journalist.com
 

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک