ته‌قینه‌وه‌ی تووڕه‌یی کرێکاران و لاوان له یۆنان.
عامر سابیر
کێشمه‌کێش و تووندوتیژی به‌ینی چینی کرێکار و سه‌رمایه‌دار له یۆنان، مێژوویه‌کی دوورودرێژی هه‌یه، که له 6/12/2008 منداڵێکی 15 ساڵان به ناوی (Alexandros Grigoropoulos) به گولله‌ی پۆلیس ئه‌کوژرێت، ئه‌م ڕووداوه وه‌ک پشکۆیه‌ک که بکرێیته خه‌رمانێکه‌وه، ئاگر له تووڕه‌یی کرێکاران و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی یۆنان به‌رئه‌دات و چه‌ندین ڕۆژ خۆپیشاندان زۆربه‌ی شاره‌کانی یۆنان ئه‌گرێته‌وه. حکومه‌تی ڕاست و کۆنه‌په‌رستی یۆنان (پارتی دیموکراتی نوێ، که ئێستا له ده‌سه‌ڵاتدایه) له چه‌ندین ساڵی ڕابردوودا، هێرشێکی به‌ربڵاوی کردۆته سه‌ر کرێکاران و ئێستا له هه‌موو کات زیاتر جیاوازی نێوان دارا و نه‌دار فراوانبۆته‌وه، بێ‌کاری لاوان و هه‌ژاری و گرانی و گه‌نده‌ڵی و باجی زۆر، هه‌رچی زیاتر ژیانی چینی کرێکاری سه‌خت و دژوار کردووه. بۆیه کوشتنی وه‌حشیانه‌ی ئه‌و منداڵه له‌لایه‌ن پیاوانی پارێزه‌ری سه‌رمایه‌داری و سیسته‌مه‌که‌یانه‌وه، به‌زوویی گڕکانی تووڕه‌یی خه‌ڵک ئه‌ته‌قێنێته‌وه و کرێکاران و قوتابیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن، هاوکات له چه‌ندین شاری وڵاتانی دنیادا، له‌وانه (له‌نده‌ن، پاریس، ڕۆما، به‌رلین، فرانکفۆرت، مه‌درید، به‌رشلۆنه، کۆپنهاگن، ملبۆرن....هتد) خۆپیشاندانی هاوپشتی له دژی سه‌فاره‌ت و کۆنسۆڵه‌کانی حکومه‌تی یۆنان ئه‌نجامدرا. گه‌رچی له یه‌که‌م ڕۆژی خۆپیشاندانه‌که‌دا حکومه‌تی یۆنان ڕایگه‌یاند که دوو پۆلیسه تاوانباره‌که له کارده‌رکراون و گیراون و دادگایی ده‌کرێن و پاشان حوکم دران به تاوانی کوشتنی ئه‌و منداڵه، وه سه‌رۆک وه‌زیران که ناوی (Costas Karamanlis) ه نامه‌ی تایبه‌تی نارد بۆ خێزانی منداڵه کوژراوه‌که و له به‌شێکیدا ئه‌ڵێ ( له‌م کاته سه‌خته‌دا به‌شداری خه‌متانین، سه‌ره‌خۆشی خۆمتان ئاراسته ئه‌که‌م، وه‌ک زۆربه‌ی یۆنانییه‌کان زۆر دڵته‌نگ بووین، ئه‌زانم که هیچ شتێک ئازارتان که‌م ناکاته‌وه، وه‌ک حکومه‌ت به‌ڵێن ئه‌ده‌ین که تراژیدیای وه‌ک ئه‌مه دووباره نه‌بێته‌وه) وه هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکی یۆنان و وه‌زیری ناوخۆ و پارێزگاری ئه‌سینا، هاتنه قسه و هاوخه‌می خۆیان ده‌ربڕی و به‌ڵێنیان دا تاوانباران دادگایی بکرێن و داوای کۆتاییهاتنی خۆپیشاندانیان ئه‌کرد، به‌ڵام خۆپیشاندان نزیک دوو هه‌فته هه‌ر به‌رده‌وام بوو. قسه‌که‌ری ڕێکخراوی کۆنفیدراسیۆنی کرێکارانی یۆنان (General Confederation of Greek Workers) ڕایگه‌یاند که چواریه‌کی (1/4)ی لاوانی خۆپیشانده‌ر بێکارن، وه وتی به پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێمه له ساڵی ئاینده‌دا نزیک به سه‌د هه‌زار کرێکاری تر بێکار ده‌کرێن، که ئه‌وه‌ش 5%ی ڕێژه‌ی بێ‌کاری زیاتر ده‌کات. نه‌قابه کرێکارییه‌کانی یۆنان که له چه‌ندین مانگی پێشتره‌وه خۆیان ئاماده‌کردبوو بۆ مانگرتنی سه‌راسه‌ری و خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی یۆنان‌دا له 10/12/2008، حکومه‌ت داوای لێکردن که له‌به‌رئه‌وه‌ی بارودۆخ ناله‌باره پێویسته مانگرتن و خۆپیشاندانه‌که‌یان دوابخه‌ن، به‌ڵام نه‌قابه‌کانی کرێکاران، دوایان نه‌خست و له ڕۆژی دیاریکراودا (10/12/2008) مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوو بۆ 24 ساعات و وه هه‌زاران کرێکار له دژی سیاسه‌تی ڕاستی حکومه‌ت و بێمافی کرێکاران خۆپیشاندانیان کرد له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا. سه‌رۆک وه‌زیران خۆپیشانده‌رانی به (دوژمنانی دیموکراسی) وه‌سف کرد، هێزی پۆلیسی یۆنان که گله‌یی ئه‌که‌ن موچه‌کانیان که‌مه و به‌پێی پێویست نییه و زۆربه‌یان ناچارن ئیشی دووهه‌م بکه‌ن، له خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م مانگه‌دا زیاتر له 400 که‌سیان زیندانی کردووه و 71 که‌سیش بریندار کراوه، ڕێکخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ ڕه‌خنه‌ی گرت له حکومه‌تی یۆنان و هێزی پۆلیس که دڕندانه هێز و تووندوتیژی زۆریان له دژی خۆپیشانده‌ران به‌کارهێناوه، حکومه‌تی یۆنان ئه‌ڵێت تا ئێستا له خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دیسه‌مبه‌ره‌دا یه‌ک بلیۆن زه‌ره‌ر له یۆنان که‌وتووه. له خۆپیشاندانی ڕۆژی 15/12/2008 دا بزنسمانێکی به‌ریتانی که دانیشتووی ئه‌سینایه، له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا به ڕادیۆی BBC وت له‌و ڕۆژه‌دا له شه‌قامی (Pireos) که سه‌گه‌که‌ی بردبوو بۆ پیاسه، به‌چاوی خۆی بینی که خۆپیشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی شیعاری دژی حکومه‌ت ڕێپێوانیان ده‌کرد به هێمنی، له پڕ کۆمه‌ڵێک سه‌یاره‌ی پۆلیس هاتن و 15 که‌س له خۆپیشانده‌رانیان کرده به‌رده‌م دوکانێکه‌وه و به داره‌کانی ده‌ستیان که‌وتنه لێدانیان، ئه‌ڵێت هه‌رچه‌نده ئه‌و پانزه خۆپیشانده‌ره ده‌ستیان کردبووه سه‌ر سه‌ریان تا پیشانی بده‌ن که به نیازی شه‌ر نیین، به‌ڵام پۆلیسه‌کان زۆر دڕندانه که‌وتنه لێدانیان و بر‌دیانن بۆ زیندان،وه ئه‌ڵێت چوار که‌سی تری ته‌مه‌ن نزیک بیست ساڵ که به‌ڕێکه‌وت له‌وێوه ئه‌ڕۆیشتن و به‌شێک نه‌بوون له خۆپیشاندانه‌که و ته‌نها وه‌ستان بزانن چی ڕوویداوه، به‌ڵام پۆلیسه‌کان دوایان که‌وتن و یه‌کێکیان گرت و به‌ر‌شه‌قیاندا و به‌دار لێیاندا و گرتیان، له سه‌ر قسه‌ی ئه‌م کابرایه که به چاوی خۆی ئه‌و ڕووداوه‌ی بینیبوو BBC په‌یوه‌ندی کرد به سه‌رۆکایه‌تی پۆلیسی (ئه‌سینا)وه، به‌ڵام ئه‌وان ئینکاریان کرد، له پاش ده ده‌قه سه‌رۆکی پۆلیسی ئه‌سینا په‌یوه‌ندی ئه‌کاته‌وه به BBC و ئه‌ڵێ شتی وا به‌هیچ جۆرێک رووینه‌داوه، ته‌نها له نزیک وه‌زاره‌تی کار که خۆپیشانده‌ران شتیان ئه‌شکاند 60 پۆلیس چوونه‌و چه‌ند که‌سێکیان گرتووه به ئاماده بوونی میدیا و کامێرا، ئه‌گه‌ر شتی وا ڕوویدابێت که ئه‌و که‌سه بینیوویه‌تی، ئه‌وا میدیا لێی ئاگادار ئه‌بوو، کابرای به‌ریتانی که به‌چاوی خۆی بینیبووی، پاس قسه‌کانی سه‌رۆکی پۆلیس به BBC وت تا پۆلیس نه‌ها‌تبوو هه‌موو شتێک هێمن بوو، وه کامێرا هیچ له‌وێ نه‌بوو له‌و کاته‌دا، قسه‌ی سه‌رۆکی پۆلیسی به نادرووست وه‌سف کرد. کرێکاران و کۆمۆنیسته‌کان دوژمنی سه‌یاره‌ی جوان نین، وه باوه‌ڕیان وایه به سوتانی بانقێک و تێکشکاندنی ئۆفیسی کۆمپانیا و کۆگایه‌کی گه‌وره، سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ناڕووخێ، ئه‌وه‌ی به‌شێکی که‌م که (ئه‌نارشیسته‌کانن) ئه‌م کارانه ئه‌که‌ن، ئه‌مه له لایه‌که‌وه تووڕه‌یی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری به‌شێکی جه‌ماوه‌ر پیشانده‌دات له دژی سه‌رمایه‌داران. به‌ڵام نه‌قابه کرێکارییه‌کان و ته‌نانه‌ت حیزبی شیوعیش ئه‌و کارانه‌یان پێ دروست نییه. هێز و بزوتنه‌وه‌یه‌ک که ئه‌یه‌وێت ژیانێکی باشتر و ئازاد و یه‌کسان بۆ جه‌ماوه‌ری مه‌حروم به‌دیبهێنێ له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی ڕۆشن بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سایسی و دامه‌زراندنی سۆشیالیزمه‌وه ده‌بێت، وه میدیای بۆرژوازی یۆنان ئه‌و دیاردانه (که پێده‌چێت پیاوانی سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تیش ده‌ستیان له خوڵقاندنیدا هه‌بێت) زۆر به‌رجه‌سته ده‌که‌نه‌وه و ده‌سه‌ڵاتدارانیش بۆ شێواندن و به‌لاڕێدا بردنی داوای به‌رحه‌قی خه‌ڵکی ڕاپه‌ریوو به‌کاری دێنێ. له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له ئه‌سینا چوار هه‌زار که‌س خۆپیشاندانیان کرد له دژی ئه‌و ڕیفۆرمه‌ی که حکومه‌ت به‌نیاز بوو له به‌رنامه‌ی خوێندندا بیکات، پۆلیس 12 که‌سی له خۆپیشانده‌ران گرت، سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا (نیکۆڵا ساکۆزی) که تا کۆتایی ئه‌م مانگه سه‌رۆکی یه‌کێتی ئه‌وروپاشه (EU) ئه‌و ڕیفۆرمه‌ی (گۆڕانکارییه‌ی) داینابوو له قۆناغی دواناوه‌ندی خوێندندا بیکات له فه‌ره‌نسادا، دوای خست بۆ کاتێکی تری نادیاریکراو، له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کو خۆپیشاندانی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی یۆنان، فه‌ره‌نساش بگرێته‌وه. یۆنان ژماره‌ی دانیشتوانی نزیک به 11 ملیۆنه، له‌مه (4.9) ملیۆنی، هێزی کاری یۆنان پێکئه‌هێنێ، وه پێنج یه‌کی (1/5)ی هێزی کاری یۆنان، کرێکارانی کۆچکردووی وڵاتانی ترن، که زیاتر له به‌شی کشتوکاڵ و بیناسازیدا کارده‌که‌ن،وه نزیک به شه‌ش ملیۆن یۆنانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، که به زۆری له (به‌ریتانیا و ئه‌مریکا و ئوسترالیا و ئه‌ڵمانیا) نیشته‌جێ بوون. ساڵی 2007 نۆزده ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی یۆنانیان کردووه، گه‌شت و گوزار 15% ی ئابووری یۆنان پێکئه‌هێنێ و 16.5% هێزی کاری یۆنان له‌م به‌شه‌دا کارده‌کات، وه 13% ئابووری یۆنان له‌سه‌ر کارگه‌کانه و 7% ی کشتوکاڵ و 40%ی که‌رتی گشتییه که ده‌وڵه‌ت له چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌شی زۆری فرۆشتووه به که‌رتی تایبه‌ت. له ساڵی 2006 دا ناشناڵ بانکی یۆنان، خاوه‌نی 46% (Finansbank) ی تورکیا و 99.44%ی بانکی (Vojvadanska) ی سربی بووه. له ساڵی 1995 ه‌وه بۆ 2005 هه‌ر کرێکارێکی یۆنانی ساڵانه 1900 سه‌عات کاری کردووه، که ئه‌مه له نێو وڵاتانی ئه‌وروپادا، درێژترین سه‌عات کاری کرێکاره، به دوای ئه‌ودا کرێکاری ئیسپانیا به پله‌ی دووه‌م دێت که 1800 سه‌عات له ساڵدا کاری کردووه. یۆنان له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م له (1946-1949) تووشی شه‌ری ناوخۆ(شه‌ڕی ئه‌هلی) (Civil war) بوو، له به‌ینی حکومه‌تی کۆنه‌په‌رست و دکتاتۆر و سه‌پێندراو له لایه‌ک و کرێکاران و کۆمۆنیسته‌کان و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش له‌لایه‌کی تر. خه‌باتی چه‌کداری (Guerrilla Struggle) له ده‌ورانی جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد له یۆنان، له مانگی فێبریوه‌ری 1945دا (2/3)ی خاکی یۆنانی له داگیرکاری نازییه‌کان ڕزگار کرد، که به زۆری له ژێر سه‌رکردایه‌تی حیزبی شیوعی یۆنان‌دا بوو، که زۆر له نه‌قابه کرێکارییه‌کان و بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریش له ژێر ئۆتۆریته‌یدا بوو، وه یارمه‌تیان له وڵاتانی دراوسێ وه‌ک یوگسلافیا و ئه‌لبانیا و بولگاریا وه‌رده‌گرت، حیزبی شیوعی یۆنان که سه‌ر به ستالین و سۆڤێت بوو، وه‌ک له‌مپه‌رێک وا بوو له به‌رده‌م خه‌باتی کرێکاراندا له‌و ده‌ورانه شۆڕشگێڕییه‌دا که چینی کڕێکار ئه‌گه‌ر حیزبی سیاسی شیاوی خۆی هه‌بوایه ئه‌یتوانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ده‌سته‌وه بگرێت و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری کۆتایی پێبهێنێت. هه‌ر له‌و ده‌ورانه‌دا سه‌رۆکی ئه‌مریکا (Harry Truman) زاراوه‌ی جه‌نگی ساردی داهێنا و له به‌رانبه‌ر سۆڤێتدا که پێشتر پێکه‌وه له جه‌نگی نازییه‌کاندا بوون پشتگیری حکومه‌تی دکتاتۆری یۆنانیان کرد له گه‌ڵ به‌ریتانیادا، وه پێش ئه‌م ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی سارده، سۆڤییه‌ت له ڕێکه‌وتنی (Varkiza) دا له گه‌ڵ ئه‌مریکادا، باشترین و هه‌ڵسوڕاوترین خه‌باتکارانی کرێکاری و بزوتنه‌وه‌ی جوتیاری که به‌شداربوون له خه‌باتی چه‌کدارانه‌ی مانگی 12/1944دا، یه‌کێتی سۆڤیه‌ت ته‌سلیم به حکومه‌تی یۆنانی کردنه‌وه. کۆتایی جه‌نگی ناوخۆ له مانگی ئۆکتۆبه‌ری 1949دا به به‌زینی کۆمۆنیسته‌کان و کرێکاران کۆتایی هات، که زۆریان لێکوژرا و هه‌زارانیان لێزیندانی کرا و برانه که‌مپه‌کانه‌وه و بێگاریان پێده‌کرا، منداڵه‌کانیشیان وه‌ک بێسه‌رپه‌رشت حیسابیان بۆ کرا و دران به که‌نیسه بۆ په‌روه‌رده‌کردن. وه ئه‌و هێزه که‌مه‌ی کۆمۆنیسته‌کان که مابوو، کشایه‌وه بۆ ناو ئه‌لبانیا. به‌دوای ئه‌مه‌دا بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ له 1949 بۆ 1974دکتاتۆر و ملهوڕی سه‌رمایه‌داری خۆی سه‌پاند و حیزبی شیوعی یۆنان (KKE) قه‌ده‌غه کرا و بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و نه‌قابه کرێکارییه‌کان سه‌رکوتکران. ساڵی 1967 له یۆنان کوده‌تای عه‌سکه‌ری تیایدا ڕوویدا و تا ساڵی 1974 به‌رده‌وام بوو، ساڵی 1974 به ساڵی ده‌ستپێکردنی دیموکراسی په‌رله‌مانی له یۆنان‌دا ئه‌ژمێردرێت. له ساڵی 1985یشدا له یۆنان به هۆی ڕوداوێکی وه‌ک ئه‌مه‌ی ئێساوه، چه‌ند ساڵێک خۆپیشاندان و تووندوتیژی به‌رده‌وام بوو، که له 17/11/1973 دا ده‌بابه‌کانی حکومه‌تی عه‌سکه‌ری که ئه‌مریکا پشتیوانی ئه‌کرد, به ده‌رگای زانکۆی (Polytechnic) دا چوونه ژووره‌وه و ڕاپه‌ڕینی قوتابیانیان سه‌رکوت کرد، تا ئێستا ساڵانه له‌و یاده‌دا له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا خۆپیشاندان ئه‌کرێت. بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری یۆنان 130 ساڵ مێژووی هه‌یه، وه کۆنفیدراسیۆنی گشتی کرێکارانی یۆنان (GSEE) 90 ساڵ مێژووی هه‌یه، ئه‌م مێژووه ئه‌تواندرێت دابه‌شبکرێت بۆ پێنج قۆناغ، یه‌که‌م له 1879 بۆ 1918، قۆناغی دووه‌م له 1919 بۆ 1940، وه قۆناغی سێهه‌م له 1940 بۆ 1949، وه قۆناغی چواره‌م له 1950 بۆ 1974، وه قۆناغی پێنجه‌م له 1975 ه‌وه تا ئێستا. 26/12/2008
|