په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\١٢\٢٠٢٣

   تێڕامانێک بۆ ئەندێشەی ژن.


شەیدا مەعروف

ژنێک
ڕەنگی لە گوڵ گرتوە
' چاوەکانی
گەش گەشەی ئاسمانەو
نیگا ڕاماوی جەستەی زەویە، ژنێک .....
سەراپا لە مەرگ ئەپارێتەوە
تا ...... ئاویزان بونی ئەبەدی دێنێتەدەنگ؛؛؛؛؛
ژنێک
وەک هەور دەڕوات
ژنێک
وەک پەپوولە شاد ئەبێتەوە بە هەناسە لە دەست چوەکانی
پێخەفی خەیاڵی ژنێک،،،،
ئاوێتەی ئەوینی ڕۆح
چرا هەر شەو لەلایەک دەسوتێ ژنێک وێرانە لە مەراق
سەرگوزشتەی کۆتای نایەت
هەم ئێستا
من ژنێکی کۆچەریم
هەرچی قەڵای ئەوینە
لەسەرشانمم هەڵگرتوە
عەبایەکی ڕەشی تاڵ تاڵم!
بەجەستە خوێناوییەکەی باڵامەوەلە ئاوێنەی عەشقمدا ئاڵاندو
هەم ئێستا
من.... من
ژنەغەم بارەکەی دیوانی ئەوم
بەپەنجەکانم ؛؛؛؛؛
هەرچی نزایە دەیکەم
دواجار خەیاڵ هەردەچێتەوە سەریەکەم ژوان
خوداش،،،
بۆم یەک لاناکاتەوە
من..... ژنم !!!!
ژن
ژنێ،،،،
دوای شەهادەتی ئەوین
ژنێ دوای قیامەتی زاڵ بون
ژنێ....
دوای ڕوخانی حەزی
هەردەبێ بڵێم لەژن بونمەوە
دەست پێدەکەمەوە
خۆم هەڵدەواسم بەنیگایەکا،،کەباران تەڕی کردوە
سەرقافڵەی حەزێک دەبم
کەعەشق بردویەتیەوە بۆ ئەوێ ....
ڕۆژێ ،،،
ژنێ،،،، من
بەدەم سکاڵاکانی خۆمەوە
سەردەنێمەوە دەچمەوەسەریەکەمین
دەلاقەی ڕوخام دەچیمەوەسەریەکەم عاتیفەی دوای جودای
ژنێک ،،،، هەمووشەوێ
لەباوەشی نامورادیدا دەخەوێ
ستیانەکەی پڕ دەبێت
لەهەناری شەهوەت
باڵای لەگەڵ لاولاو
ئەنەخشێ
تائەوسەدای ژن بونی ببنێ
ژنێک،،،،
کەئێواران
دەگەڕێتەوە لەسەر ڕێگەکەی
هەربەدەم گۆرانیەخەماوییەکانییەو دەست بڵند دەکات و دەپاڕێتەوەتاقیامەتی نەگۆڕێ
دوای سڵاوکردن لەوان
هەرنزای بۆ خوایە
عەجەبا،،،،
دونیا هەروایە
عەجەبا،،،،
دایکم دەڵێ :
تۆژنێکی پڕ لەنازی
سەرت مەسپێرە
بە قومار خانەکانی
چاوت
جار جار
کراسە ئەرخەوانیەکەت بەمەکرەوە دامەکەنەنەباڕەشەتا
هەناسەیەک بۆت ببات
عەجەبا.....
هەروا بوە
کەئێواران لەگەڵ خواردنەوەی قاوەیەک
شنەبایەک دێت
سنگی کراسەپرتەقاڵیەکەت دەکاتەوە
زەوی بێ ئۆقرە دەبێت...
خۆی دەخزێنێتە نێوت و
هەنارەکانت شەکەت دەکات
عەجەبا،،،،،،
ئەوە چ بایەکە!
ئەم حوزنە
ئەم سەراپای خەیاڵە
ئەمانە تێشوی خەیاڵێک بون
من ژنێکم ،،،
تامەزرۆی دیدارتم
تامەزرۆ بەماچەکانی
ڕوخسارت ،،،،،
تامەزرۆ ،،،
بەمژینی هەلاڵەکانی لێوت
شەکەت بون بە شیلەی ڕۆحتەوە...
تامەزرۆ،،،،
بەباوەشێکی پڕ ئەوین
تاهەناسەم قەتیس بکات و گەردنم پڕ کات
لە شەونمی موحیبەت
من ژنێکی پڕ لەدەست و
پڕ،،،پڕ
لە ئەوینی تۆ
شەهادەت دەهێنم بەڕۆحم
تاخۆم ئەسپێرم
بەتەنها بون
لە تەنهایی.

 

ماڵپه‌ڕی شەیدا مەعروف

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک