په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

تێڕوانینى گەنج بۆ هەڵبژاردن.


ئیبراهیم بالیسانى


بەردەوام دەبیستین ودەبینین ،بەتایبەت لە کۆبونەوەى فراوانى حزبى وبۆنە تایبەتیەکان وکاتەکانیتر ،ئەو کاتانەى کە دەسەڵات وحزب پێویستى بە حەماسەت وهاتنەمەیدانى گەنج هەیە،ئالەو کاتەدا بەرپرسان دەکەونە هۆنینەوەى قسەورستەى یەک بەدواییەکى تایبەت بە مەدحوسەنایى گەنج!!لەوێدا کاریگەریک لەسەر ناخووهۆش وجەستەیى گەنج دروست دەکەن تا گەنجان هانبەدەن رووەوبەرەکانى شەڕمڵبنێنن !تا لەیەککاتدا بپڕژێنە سەرشەقام وپڕۆتستۆیى هەموو ئەو بڕیاروبەرنامانە بکەن کە لەگەڵ بەرژەوەندى دەسەڵات وحزبى حاکم یەک ناگرنەوە.


مێژوو بۆمانى سەڵماندوە زۆربەى هەرەزۆرى شۆڕشەکان لەسەردەست وبەتواناوبوێریى گەنج بەرپاکراوەودەستپێکراوە.ئەگەر گەنجان نەبوبن بەپیروپەکەوتوەکان کوا بەرخودان دێتەئاراوبوون؟بەلام تەمەندارەکان بۆ پاراستنى پێگەیى دەسەڵاتى یەکەمى خۆیان وهەبون ومانەوەى خۆیان وەک سەرکردەوناساندنى خودى خۆیان بە سەرکردەى کاریزما،بەردەوام لەبیرى ئەوەدابونە بە پەیڤ وقسەیى کاریگەر ناخووهۆشى کەنج داگیربکەن ووابکەن گەنجان تەسلیمى ژێرئیڕادەیى خۆیان بکەن!!


لەرابردوودا،هەریەک لەو سەرکردانەى کە ئێمە مەبەستمانن وناوییان ناهێنین لەبارەى سەرنجڕاکێشان وداگیرکردنى سەرتاپایى روحوگیانى گەنج پەیڤ ودروشمى تایبەت بە خۆیان وگەنج هەیە!وەک گەنجان (سەریى ڕمن ،رووناکیین،چران،مەشخەڵن،پێشڕەون،گیانبازن و...تائەم دروشمانە لەسەردەمێکدا دەردەبڕێن وبەیاندەکرێن کە ئاگریى شەڕبەرزدەبینرێ وداگیرساوە!


کاتێکیش کە رەوش ئارامدەبێتەوەوکاریگەریەکانى نەمانى دەسەڵات وکورسى کپدەبنەوە،کەنج تاوانباردەکرێ بە خاڵیى لەبیرونەبونى ئینتیماوراڕاوهیچ لەبارانەبوو!زۆرجار ئەو سەرکردانەى کەلەکاتى شەڕوشۆڕشدا دروشمى ئاگرین بەباڵایى گەنجیان دەبەخشى ودەکەوتنە مەتحوسەناییان ،هەر ئەو سەرکردانە لەکاتى شێنەیى وئارامیدا لە کۆبونەوە فراوان وتایبەتیەکانیاندا بە قسەیى توندوبەهێزوتوڕەییەوە گەنجانیان تێکدەشکاندودەیانشکاندنەوە!!هەر ئەو سەرکردانە کە رۆژێک لەرۆژان بەهەزاران گەنجیان دا بەکوشت وکەمئەندامیانکردن وهەژاروڵێقەوماوودەربەدەرییانکردن!ئەى بۆ ئێستا ئاوڕێک لەو گەنجانە نادەنەوە؟


لەم ماوەیەدا ،کاتێک کە هێشتا کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن بانگەوازى هەڵمەتەکانى هەڵبژاردنى رانەگەیاندبو،کەچى لە میدیاکاندا ئەوەى دەوترا دووبارەنەدەکرایەوە!!ئالەوکاتەدا گەنجێک بەشەلەشەل بەرەو پرسگەى یەکێک لەبەرپرسانى ئەم نیشتیمانمانە هەنگاوى لەسەرخۆى دەنا،منیش لەگەڵ ئەودا گەیشتمە لاى کاکى بەرپرس ،ئەو گەنجە بەرەوشتێکى بەرزوبەرێزەوە داواى یارمەتیکى کەمیکرد بۆ ئەوەى بتوانێ نەشتەرگەرى بۆ قاچەزامداروشکاوەکەى شەڕى ناوخۆیى پێبکات ! بەلام بەداخەوە لەلایەن کاکى بەرپرس وەک پێویست وەلامى نەدرایەوە! بەهان شێوەى جاران وەک چۆن بەرێزەوە هاتە ژوورەوە بەهەمان شێوە لەسەرخۆلەسەر قەنەفەکە هەڵساوبەشەلەشەل دەرگاکەى بەهێمنى بەدوایى خۆیدا داخست ورۆویشت !!

 

بەهەمان شێوە لەکاتێکیترولەشوێنێکیتردا گەنجێک دەستى راستى بۆ لێپرسراوەکە بەرزکردەوەووتى:من کەمئەدام ودەستم سەقەتەوئێستاش خوێندکارم و خێزاندارم هاتوم یارمەتیمبدەیت وسوپاستدەکەم،کاکى بەرپرس لە هیکەوە نێوچەوانى خۆیى گرژکردووتى:بۆمن منەزەمەیى خەیریم تا بتوانم یارمەتى تۆبدەم!!رۆژێ دەیانى وەک تۆروولەمن دەکا من چۆن دەتوانم یارمەتى ئەو هەموو کەسە بدەم!!گەنجەسەقەتەکە بەئەسپایى هەڵساو بەنابەدڵى رۆویشت!!
من نامەوێ لەوەزیاتر باسى هیچ نمونەیەکیتر بکەم،چونکە دەزانم ئێوەش دەیان نمونەیترتان لایەوباسى ئەو گەنجانەش ناکەم کە رۆژانە لێرەولەوێ لەبەر نەدارى کۆتایى بەژیانى خۆیان دەهێنن!وەباسى ئەو گەنجانەش ناکەم کە رۆژانە لە کەناڵەکانى راگەیاندن خۆیان باس لە ژیان وموعاناتى خودى خۆیان دەکەن وهەستى خۆیان چۆن دەردەبڕن.


کەچى هەرلەئێستاوە لایەنەکانى بەشداربوى ئەم هەڵبژاردنە کە بڕیارە ئەنجامبدرێ وبکرێ ،کەوتونەتەخۆبۆ ئەوەى بتوانن دەنگى زۆرترین لە گەنجان بۆخۆیان مسۆگەربکەن!چونکە دەزانن رێژەى گەنج لەم کوردستانە زۆرەوئەوان لەبەرنەبونى وهەژاریى نەیان توانیوە ژیانى هاوسەرى پێکبهێنن وولات جێبهێڵن ولەدەورى حزبدا کۆیان بکەنەوە!کەواتە ئەکرێ ئێمە بۆ ئەم هەڵبژاردنە پرسیارێک لە گەنجان بکەین وبڵێین :ئێوەى گەنج تێڕوانینتان بۆ هەڵبژاردن چیەوچۆنە؟

 


Info_balisani@yahoo.com