٢٩\٩\٢٠١٠
ته‌رمێکی گه‌ڕۆک.
سمکۆ ئه‌حمه‌د
ره‌شید
خۆشناکاته‌وه هه‌وری
خه‌می من
بزه‌یه‌ک دڵـــــــــــم گه‌رمکاته‌وه
نه‌سیمی سوبحێ هه‌ڵبکاو خونچه‌ی
ئومێدێکی من ده‌مبکاته‌وه.
*
* *
هه‌میشه پڕه پێکی خه‌می من
مه‌ستیش ئازارم ناشارێته‌وه
وه‌ک ده‌ریا یاری به ته‌رمێ بکاو
که‌نارێک نه‌بێت بیگرێته‌وه.
*
* *
به‌سه‌ر گۆچانێ نوشتاومه‌ته‌وه
گۆچانی خه‌م و ژانی ته‌نهایی
نیگام هه‌ڵوه‌ری و هه‌ورێ داینه‌کرد
تاوه بارانێــــــــــکی دڵنیایــی.
*
* *
وه‌ک کۆلاره‌ی با بردووی مناڵیم
ئاوا بوو له من خۆری به‌ختیاری
ئه‌مێستا نیگام ته‌رمێکه گه‌ڕۆک
به نێو سه‌راب و ئاسۆی نادیاری.
*
* *
رۆژێ له ناکاو هه‌وری مه‌رگی من
له ئاسمانی رۆحما ئه‌گرمێنێ
که‌س گۆڕی ونم نادۆزێته‌وه
بێ و فرمێسکێکم بۆ هه‌ڵوه‌رێنێ.
*
* *
ئاوا رۆژانی من ئه‌گوزه‌رێن
ئاوا ساته‌کانم به‌سه‌ر ئه‌به‌م
کێ ئه‌ڵێ ژیان به‌ختیاری تیایه
با بێ من گره‌وی له‌گه‌ڵ ئه‌که‌م.
شه‌وێک پاک پاک
ئه‌بمه‌وه له ته‌نهایی.
دڵم له وه‌رزی
سه‌هۆڵ سارد تره
رۆشنایی مۆمێک ناڕژێته چاوم
له ناو بیابانی ته‌نهایی خۆما
نازانم بۆ کوێم ئه‌با هه‌نگاوم.
*
* *
وه‌ک ده‌ریا سینه‌م پڕه له شه‌پۆل
شه‌پۆلی ئاه و هه‌ناسه‌ی ته‌زیوو
کێ له گریانی که‌سێک تێئه‌گا
که‌سێکی هه‌رگیز خۆره‌تاو نه‌دیوو!
*
* *
شه‌و وه‌ک پاپۆڕێک هه‌ڵیگرتووم و
له که‌نارێکا ناگــیــرسێته‌وه
خۆم هه‌ڵخه‌م به‌سه‌ر ته‌نافی خۆرا و
گیانی ته‌زیووم گه‌رم بێته‌وه.
*
* *
دڵنیام شه‌وێک له ته‌نهاییدا
مردن ئامێزم بۆ ئه‌گرێته‌وه
ئه‌ڕووخێ قه‌ڵای خه‌ون و خه‌یاڵم
دوایـین په‌یڤی من ئه‌بڕێته‌وه.
*
* *
چیتر گه‌واڵه‌ی هه‌وری گریانم
مه‌لێکی نوستوو راناچڵه‌کێنێ
په‌نجه‌م شه‌ڕ به هیچ چڵێ نافرۆشێ و
په‌ڕه‌ی هیچ گوڵێ هه‌ڵناوه‌رێنێ.
*
* *
پاک ئه‌بێته‌وه له په‌ڵه‌ی گوناه
ده‌فته‌رولئه‌عمالی ژیانی من
کۆتا ئه‌بێ ئازاری ته‌نهایی و
ون ئه‌بێ ناو و ناونیشانی من.
esmael970@yahoo.com
|