په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٢\٢٠١٦

تەرمی ٢٥ پەنابەری کورد بەیانی دەگاتەوە فرۆکەخانەی نێودەولەتیی هەولێر.

 


یۆنان:
٥\٢\٢٠١٦:

شێخ حوسێن حەمەساڵح هاوکاری فیدراسیۆنی پەنابەران لە فرۆکەخانەی ئەسیناوە لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئاگادار کردەوە کە: "دوای جێبەجێکردنی کارە یاسایەکان، ئەمرۆ تەرمی ٢٥ پەنابەری کورد لە فرۆکەخانەی ئەسیناوە بەڕێکەوت بۆ عەمان پاشان دەگەنەوە ئامێزی کەسوکاریان".

هەروا ئەوەشی گوت: "ئەم پەنابەرانە تەرمەکانیان لە ٢٢\١ لە دورگەی لیرۆسو دەوروبەری دۆزراونەتەوە".

ئاری جەلال سەرپەرشتیاری نووسینگەی لقی کوردستانی فیدراسیۆن گوتی: "دوای ئەوەی لەو کارەساتە ئاگادارکراینەوە لە لایەن کەسوکاریان لە کوردستانەوە تەواوی بەلگەنامە و ناسنامە و وێنەکانیان بۆ هەندێکیان پشکنینی پزیشکی (دی ئین ئەی)ی کەسوکاریان لە رێگای هاوکارمانەوە گەیاندە باڵۆێزخانەی عێراقی بۆ تەواوکردنی پرۆسەی هێنانەوەیان" .

سیروان سەعید سوفی لە بالۆێزخانەی عیراقی لە یونانەوە بێ راگەیاندین: "تەرمەکان لە رێگای هێلی ئاسمانیی مەلەکیی ئەردن و بە ژمارەی (RJ1250) بەیانی کاتژمیر ٦ی ئێوارە دەگەنەوە فرۆکەخانەی نێودەولەتیی هەولێر".

 

لقی کوردستانی

فیدارسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

 

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 


 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک