٧\١٢\٢٠٢٠
تەرمی
شیعرێک.

شوان
حهسهن
ببوورە هاوڕێم
دوای ئەوەی چەکم دانا
بڕیارمدا نەچمە پرسەی ئەو شیعرانەی
لە بەرەی بۆنەکان دەکوژرێن
ئەو وشانەی تەمەنی گەڵای پایزیان هەیە و
پیتەکانیان چرۆی خوێندنەوە ناگرن و لە پەڕێکا سەوز نابن
دەترسم لەگەڵیان رابێم و
لەبەر ئەوان شیعرم لێ بتۆرێت، شیعر
* * *
لە نێوان تاریک و رۆنی لاپەڕەیەک
شیعر و شەهید بێ نازکەوتبوون
نە لاوانەوە، بە ئاگایان دێنێت و
نە دڵنەواییش لەم سەرزەمینەیان دەچێنێت
* * *
زۆر بڕیاریترم لە بێدەنگیی خۆم خنکاند و
تا تامی شیعرم دۆڕاند
وشەکانم بۆ ناخرێتە ناو فەرهەنگی شیعر و
نامۆ دەبن لە باڵای چێژ
تکایە هاوڕێم، دەستم بگرە
تۆ دەمناسیت لە دوای من، تۆ شیعرەکانم دەخوێنیەوە
دەترسم لە شیعرێکی خۆمدا وێڵ و سەرگەردان بم
چیتر نەگەڕێمەوە، باوەشی جوانیی
مەهێلە لە شیعرێکدا بمنێژن.
ماڵپهڕی
شوان حهسهن
|