په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

تیرۆژە چیرۆک.

تێشووى خەم.


تابلۆ حەسەن   


تا دەهات.. زەردەى ئێوارە زیاتر نغرۆى تاریکى دەبوو ..سووچەکانى ژوورەکەم پڕبوون لە بێدەنگى .. تەنهایى لوولى دابووم و توند دەستى نابووه‌ بینا قاقام...دیوارەکانى ژوروەکەم تەمى بیرەوەریەکانى ڕابردووى لێنشتبوو، تەمى بێزاریی پاڵی پێوەنام و بەره‌و بریسکەی رۆناکى پەنجەرەى بردم...چاوم بڕییە روخسارى مانگ زەردى لێ نیشتبوو .. ..تابلۆى مانگم لە چاوەکانم کێشا ،رەنگە ئالتوونیەکەى کردە نیشان و تێر لە باوەشم گرت و.. وام دەزانى تەنها و تەنها بۆ من نەخشکراوە و کەس مافى ئەوەى نییه‌ لە شێوەى من لە روخسارى بڕوانێ ،،،چونکە کەس وەک من لە نهێنییه‌کانى مانگ تێناگا...


ئەى خودایە ..وام هەست دەکرد وەک بیانەوێ ئه‌شقى من و تابلۆى جوانى ئەو بتاسێنن، مەگەر نازانن نە ئه‌شق ده‌مرێ و نە جوانى ئەو ده‌تاسێ...


دەى ..دە لێگەڕن با هەورەکان بە هێمنى و بەکاوەخۆ بڕەونەوە،،، ئەوسا هەردووکمان من و جوانى بە تاسەوە تێک بئالێن و ئاوێتەى ساتە جوانیەکانى یەکتر بین...


تا دەهات.. کاتەکان خێراتر ده‌رۆیشتن.. ویستم ئەو شەوە تا بەربەیان لەگەڵ جوانیەکانى مانگ شەو بکەمەوە...تەواوى بیر و هۆشم ئاوێزانى ئەو ببوون.. لەناکاو دەنگێک لە چواردەورى ژوورەکەم و تەواوى پانتاى خەیاڵی تەنیم .. مانگ هاتە ئاخافتن و شیرازەى خەیاڵم .. تێکەڵى ئەو کزە بایە بوو.. کە ناوە ناوە لە پەنجەرەى ژوورەکەم دا خوى ده‌کرد بە ژوورەوە.. هێندم زانى کە باڵم کرانەوە لەگەڵ کزەى باى ساردەوە لە شەقەى باڵم دا.. هەرچەند کردم نەمتوانى لەگەڵ خەیاڵەکانم ڕێ..بکەم و کەوتمە خوارەوە.. لەو ساتەوە وا هەست دەکەم بێ گیانم و کەوتوومەتە ناو خەیاڵێکی قووڵ ..قووڵه‌وە...

 

ئەلمانیا