ته‌وه‌ری هه‌ڵبژاردن.
ئاماده‌کاری ته‌وه‌ر: به‌شدار عه‌لی به‌شدار عه‌لی: هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەرێوەیە،چۆن دەروانیتە ئەم هەڵبژاردنە و بەشدار بوونى قەبارە و لیستى جیاواز لە چاو هەڵبژاردنەکانى پێشووتر چۆن دەبینى...؟
به‌شدار عه‌لی: شەقامى کوردى بە گشتى نارازییە و لە سیما و ئاکار و رەفتارى زۆرێک لە چین و توێژە جیاوازەکانى کۆمەڵگا ئەو توڕەییە هەستى پێدەکرێت،هەر لە گەندەڵى و بەهەدەردانى سامانى خەڵک و تەخشان و پەخشان کردنیەوە بگرە تا دەگات بە بێ پلان و نەبوونى یاسا و دەستورێکى مۆدێرن....،بە بڕواى تۆ ئەو نارەزایەتیە بە کوێ دەگاتەوە ؟ لە هەڵبژاردنەکانى ئەم جارە رەنگ دەداتەوە؟
دارا ئه‌حمه‌د: هه‌رچه‌نده نارازیبوونی جه‌ماوه‌ر به‌رده‌وام ناڕزایبوونێکی ره‌وایه و هاوکاتیش به‌ڵگه‌ی ملهوڕیی ده‌سه‌ڵات و دوورییانه له ئامانجه‌کانی گه‌ل به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و نارازیبوونه رێکخراو نه‌بێ و پشتی به رێبازێکی پێشکه‌وتووخوازانه نه‌به‌ستابێ که ژیانی مرۆڤه‌کان و چاره‌نووسیانی بۆ گرنگه ئه‌وا به ئاسانیی له لایه‌ن ئه‌و که‌س و لایه‌نانه به‌نێوی به‌رهه‌لستکار ده‌قۆزرێته‌وه که ده‌یانه‌وێ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانیان گه‌وره‌تر و گه‌وره‌تر بکه‌ن رێک وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئێستا له کوردستان ده‌گوزه‌رێ که هه‌ندێک که‌س ده‌یانه‌وێ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانیان له‌وه گه‌وره‌تر بێ که له‌نێو یه‌کێتیی و پارتی هه‌یانبووه یان به‌هۆی ململانێکانیان کارکه‌نار و فه‌رامۆش کرابوون که‌چی ئێستا ده‌یانه‌وێ به‌چه‌ند دروشمێکی هه‌لخه‌ڵتێنه‌ر و بیانووهێنانه‌وه‌ی بێسه‌روبه‌ر بۆ کاره دزێوکانی رابردوویان سیناریۆیه‌کیتر دابڕێژن و به‌نێوی به‌رهه‌لستکار و بزاڤی نوێ بێنه‌وه نێو جه‌ماوه‌ر و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانیان بقۆزنه‌وه.
بۆیه به‌داخه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌من ده‌یبینم له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتێکمان هه‌بووه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر سه‌رکوتگه‌ر و دژه‌گه‌لیی بووه ده‌رفه‌تی ئه‌وه فه‌راهه‌م نه‌بووه به‌رهه‌ڵستکارێکی کارا له‌نێو هه‌ناوی کۆمه‌ڵ سه‌رهه‌ڵبدا و خۆی رێکبخا و ببێته هێزێک بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له‌سه‌رپێی خۆی بووه‌ستێ، که ئه‌وه‌ش نه‌بوو ئه‌وا له‌و خووله‌شدا جگه له‌وه‌ی کۆنه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کان که‌م یا زۆر هه‌ر ده‌یبه‌نه‌وه سیاسه‌تبازه هه‌ڵپه‌رسته‌کانیش سواری ئه‌و شه‌پۆڵی ناڕازیبوونه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌بن تا خۆیان پێده‌گه‌یننه ده‌سه‌ڵات، هه‌رچه‌نده چار نییه و هه‌ر ده‌بێ ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێندرێ به‌ڵام چاره‌نوووسی ئه‌و ناڕازیبوونه زۆر خراپ ده‌بێ ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌رێکی زۆر به‌شداریی له هه‌ڵبژاردن بکا و سیاسه‌تی ملکه‌چپێکردنی ده‌سه‌ڵات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ جه‌ماوه‌ر له به‌رفراونکردنی پانتایی ئازادییه‌کان و هه‌رچی پتری وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌کان له‌لایه‌ن خه‌ڵکی هۆشیاره‌وه نه‌گیردرێته‌به‌ر.
به‌شدار عه‌لی: ئەم هەڵبژاردنە دەتوانێ گوڕانێکى ریشەیى لە سیستەمى بەرێوەبردنى وڵات‌دا بکات وەکو هەندێک لیست و لایەن بانگەشەى بۆ دەکەن ...؟
دارا ئه‌حمه‌د: نه‌خێر هه‌رگیز ناتواندرێ به‌ئومێدی ئه‌وه بین گۆڕانێکی ریشه‌یی له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ووڵات بکرێ له کاتێکدا که له‌لایه‌ک ئێمه وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆمان نییه و ڤایرۆسی فیدراڵیی له جه‌سته‌ی خۆبه‌ڕێوه‌بردنمانی داوه و سه‌ر به وڵات و سیسته‌مێکی سه‌رمایه‌داریی دواکه‌وتووین که له ژێر هزر و رامیارییه‌کی دینیی و شۆڤێنیستیی حکومه‌تی عێراق و به‌سه‌رپه‌رشتی داگیرکاریی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێ و له‌لایه‌کیتریش کوردستانه‌که‌ی خۆمان به هه‌ردوو لای ده‌سه‌ڵاتدار و به‌رهه‌ڵستکاره‌که‌یه‌وه که ئێستا قورسایی خۆیان هه‌یه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌که به‌شێوه‌یه‌کی نه‌دیدکه‌یی له‌سه‌ر هه‌مان سیسته‌م و هزر و رامیاریی په‌روه‌رده بوونه و ئه‌وه‌ی به‌لاشیانه‌وه گرنگ نه‌بێ ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵک و مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه.
گۆڕانی ریشه‌یی پێویستی به بزاڤێک هه‌یه که ره‌گوڕیشه‌که‌ی له‌نێو جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێش و چینه نه‌داره‌کانی کۆمه‌ڵ رسکا بێ و به هزر و رامیارییه‌کی ئازادیخوازانه و یه‌کسانیخوازانه په‌روه‌رده بووبێ و پێ به پێی هه‌ر قۆناغێکی ژیانیش ئاسووده‌یی و ئارامیی و خۆشگوزه‌رانیی مرۆڤه‌کان ئامانجی سه‌ره‌تایی و کۆتایی بێ، نه‌ک بزاڤێک - چوون بێچووه دووپشک ! - له‌نێو قه‌پێلکی ده‌سه‌ڵاتێکی تاسه‌رئێسک چه‌وسێنه‌ر و دواکه‌وتوو سه‌ریهه‌ڵدابێ.
|