ته‌وه‌رێک له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌کانی گوورچیله - Nephrotic disease
گوڵاڵه پشده‌ری Qualified Nurse پێرست 1- گوورچیله‌کانت زۆر گرنگن بۆ ژیان 2- گوورچیله‌کانت چۆن کار ئه که‌ن؟ 3- توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه له باره‌ی گوورچیله‌کان 4- گوورچیله‌کان و به‌رز بوونی په‌ستانی خوێن- Hypertension 5- گوورچیله‌کان و نه‌خۆشی شه‌کره‌ی خوێن- Diabetes 6- گوورچیله‌کان، نه‌خۆشی گوورچیله‌کان و تووانای زاوزێ-Fertility 7- كێشه‌ی ویراسی بلۆقه کان-کیسه‌کانی گوورچیله - Kidney Cysts Genetic 8- به‌ردی گوورچیله- Kidney Stone 9- التهابی ڕێگای میز-Cystitis Inflammation&Urethritis Inflammation 10- التهابی به‌شی پاڵاوگه‌ی(فیلته‌ری) گوورچیله- Glomerulonephritis 11-لووی گوورچیله-Kidney tumor 12- که‌متر کارکردنی درێژخایه‌نی گوورچیله- Chronic Renal failure / kidney failure 13- پاڵاوتنی خوێن-Dyalese 14- گۆڕینی گوورچیله- Kidney Transplantation
به‌شی چوارده و کۆتایی ئه‌م ته‌وه‌ره
Kidney transplantasion گۆڕینی گوورچیله به ڕێگای نه‌شته‌رگه‌ری 1-گوورچیله‌کانی خۆی نه‌خۆش 2- گوورچیله‌ی نوێ 3- میزڵدان
Kidney_Transplantasion گۆڕینی گوورچیله مانایه‌کی باشتر ئه‌دات به ژیان
ئه‌گه‌ر گوورچیله‌کان کاری خۆیان نه‌که‌ن یان سستکار بن ئه‌وه ڕێگای دیالیز کردن چاره‌سه‌رییه‌کی باشه.هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کانی که دیالیز ئه‌که‌ن تا ڕاده‌یه‌ک ژیان ده‌به‌نه سه‌ر، به‌ڵام گرفته‌کانی زۆرن و ئه‌وه ئه‌رکێکی یه‌کجار زۆر ئه‌خاته سه‌ر نه‌خۆش و ژیانی ڕۆژانه‌ی تا ڕاده‌یه‌ک بۆ دژوار ئه‌کات. ئینجا بۆیه زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان به دوای پڵانی گۆڕینی گوورچیله‌دان چۆنکه ئه‌م چاره‌سه‌رییه ڕه‌نگێکی تر ئه‌دات به ژیان. به گویره‌ی سه‌رچاوه‌کان دیاره که بۆ یه‌که‌م جار گۆڕینی گوورچیله له ساڵی 1906 دا کرا که ئه‌وکاته سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو به هۆی له به‌ینچوونی(تێکچوونی) گوورچیله نوێیه‌که.
دیسان له ساڵی 1954 دا یه‌که‌م نه‌شته‌رگه‌ری سه‌رکه‌وتوو له Boston که پزیشکی به ناوبانگ که خه‌ڵاتی نۆبڵی پێ به‌خشرا Dr. Murphy بوو که گوورچیله‌ی له برا جمکه‌که‌ی ساغی نه‌خۆشه‌که وه‌رگرتبوو. ئێستا له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌گه‌ری له به‌ینچوونی گوورچیله‌ی گۆڕدراو که‌م یان زیاد له ڕێژه‌ی 20% دایه و ئه‌گه‌ری(شانسی) مانه‌وه‌ی نه‌خۆش له ژیاندا دوای پێنج ساڵ نه‌شته‌رگه‌ری له 80% دایه و 70% بۆ ئه‌وانه‌ی که نه‌شته‌رگه‌ری دوو ئۆرگان(گوورچیله و پانکریاس، دڵ ، جه‌رگ ، سییه‌کان)ئه‌کرێن. وه‌کو باسمان کرد به ڕێگای دیالیزه‌وه 8% تا 10% له رۆڵی ئاسایی گوورچیله وه‌رده‌گیردرێت (کاره‌که‌ی تا ئه‌م ڕاده‌یه سووک ئه‌بێته‌وه). ئه‌مه به‌شی هه‌ڵسووڕاندنی مانه‌وه‌ی له ژیان ئه‌کات به‌ڵام به‌شی ته‌ندردووستییه‌کی باش و پێویست ناکات. له‌ڕیگای گۆڕینی گوورچیله نه‌خۆش گوورچیله‌ی نوێی بۆ دادنرێت.ئه‌گه‌ر ئه‌م گوورچیله‌یه به باشی کار بکات ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌یه که کاری گوورچیله‌ی له ڕێژه‌ی 50% دایه.ئه‌وه زۆر جیاوازه(به‌رزتره) له ڕێگای دیالیزه کردن.له دیالیز دا ڕاده‌ی کاری گوورچیله زۆر نزمه و کێشه‌کان و دژوارییه‌کانیش هه‌ر به‌رده‌وام ئه‌مێننه‌وه و به هۆی که‌مکارکردنی گوورچیله هه‌روه‌ها ره‌وشتی گشتی ته‌ندرووستی نه‌خۆش به‌ره‌وه دوواتر ئه‌چێت به‌پێچه‌وانه به گۆڕینی گوورچیله ئه‌وه باشتر ئه‌بێت. ئینجا خشته‌ی داڕێژراوی ڕۆژانه‌ی دیالیزه کردن لا ئه‌برێت به‌ڵام له ڕێگای گۆڕینی گوورچیله ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که گوورچیله نوێیه‌که تێکبچێت و نه‌خۆش ئه‌بێت بۆ به‌رگری له‌م گرفته به‌رده‌وام هه‌ندێک ده‌رمانی به‌هێز به‌کار بهێنێت.
کام نه‌خۆشانه بۆیان هه‌یه گوورچیله بگۆڕن؟ ئه‌گه‌ر هه‌ل و مه‌رج ڕێگا بدات یان کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌تر له ئارادا نه‌بێت ئه‌وه هه‌ر نه‌خۆشێک که دیالیز ئه‌کرێت بۆی هه‌یه گوورچیله‌ی بگۆڕێت. گرنگترین خاڵ که ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه دژوار ئه‌کات به شێوه‌یه‌کی گشتی ڕه‌وشتی ناله‌باری ته‌ندرووستی نه‌خۆشه. هه‌رچه‌نده لێره‌دا ته‌مه‌ن پێوه‌ر نیه به‌ڵام زۆربه‌ی نه‌خۆشه به ساڵاچووه‌کان نه‌خۆشی و گرفتی ته‌ندووستی زۆر زیاتریان هه‌یه تاکو گه‌نجه‌کان. ئینجا ئه‌مه ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتن له نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌دا که‌متر ئه‌کاته‌وه. هه‌ندیک له نه‌خۆشییه‌کانی گوورچیله له هۆکاری هه‌ندیک نه‌خۆشی تره‌وه په‌یدا ئه‌بن وه‌کو نه‌خۆشی شه‌کره. به دوای نه‌خۆشی شه‌کره‌وه زیاتر نه‌خۆشییه‌کانی دڵ-بۆڕییه‌کانی خوێن درووست ئه‌بن ئینجا ئه‌مه هۆیه‌که بۆ ئه‌نجام نه‌دانی نه‌شته‌رگه‌ری گۆڕینی گوورچیله. زۆر به که‌می ڕوو ئه‌دات که گوورچیله- پانکریاس هاوکات ئه‌گۆڕدرێن. هه‌روه‌ها زۆرجار دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌و کردن- چڵکی بوونی ڕێگای میزه‌ڕۆ هۆیه‌که که نه‌شته‌رگه‌ری گۆڕینی گووڕجیله نه‌کرێت. به گوێره‌ی هه‌بوونی ئه‌م هه‌موو کێشانه باشتر وایه بڕیاری نه‌شته‌رگه‌ری ڕه‌د بکڕێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌م نه‌خۆشانه‌ی که ئه‌گه‌ری ڕیسکیان هه‌یه له نه‌شته‌رگه‌ریدا، دێنه سه‌ر لیستی چاوه‌ڕوانی بۆ گوورچیله‌گۆڕین. کێ بیه‌وێت گوورچیله‌ی به‌خشییو( ( Donorkidney ی پێ بدرێت ئه‌وه ئه‌بێت له لایه‌ن پزیشکه‌وه ناسیاندرابێت به Eurotransplant in Leidn (له هۆڵاندا). ئه‌م ڕێکخراو- ئۆرگانیزاسیۆنه به نوێنه‌رایه‌تی Nederlandse Transplantatie Stichting واتا ده‌زگای ترانسپڵانتی هۆڵه‌ندی گشت داواکارییه‌کان و چ ئۆرگانێک(گوورچیله،دڵ،جه‌رگ،سییه‌کان...) له پێشنیار دا هه‌بێت له هۆڵاندا و له پێنج وڵاتانی تر ڕیک ئه‌خا ت. هه‌ر که‌سێک گوورچیله‌ی نوێی پێویست بێت ئه‌وه ئه‌بێت له لیستی چاوه‌روانی دا بێت.
توێژینه‌وه پێش نه‌شته‌رگه‌ری گۆڕینی گوورچیله له په‌نای توێژینه‌وه له باره‌ی ره‌وشتی گشتی ته‌ندرووستی نه‌خۆش، توێژینه‌وه‌ی به وردی له سه‌ر دڵ- بۆڕییه‌کانی خوێن، کام جۆره گروپ خوێن پێویسته و شێواز-جۆری شانه‌کان ئه‌بێت دیار بن. بۆ مه‌به‌ستی به‌رگری له تێکچوونی گوورچیله نوێیه‌که ئه‌بیت لێکۆلینه‌وه له سه‌ر شانه بکرێت، هه‌و‌ڵ ئه‌درێت شانه‌که‌ی به‌خشێنه‌ر(Donor ) و وه‌رگری گوورچیله‌که تا بکرێت له‌یه‌ک بچن. ئه‌م توێژینه‌وه‌یهTissue-type(describe) پێی ئه‌ڵێن. ناسینی شێوازی ئه‌م جۆره شانه‌یه له سه‌ر بنه‌مای هی ئه‌م گروپه شانانه ئه‌کرێت که له سه‌ر خڕۆکه‌سپییه‌کانی خوێن هه‌ن Human leukosyte Antigenen هه‌روه‌ها سه‌یری ئه‌کرێت که که‌سه‌که ماده‌ی به‌رگری له خوێندا هه‌یه یان نه چۆن ئه‌مه کاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر سه‌رکه‌وتن له نه‌شته‌رگه‌رییه‌که دا. له گه‌ڕان بۆ گوورچیله‌ی نوێ ئه‌م خاله ڕه‌چاو ئه‌کرێت.
Registation by Eurotransplant تۆمارکردنی ناو له ئێرۆترانسپڵانت هه‌ر کاتێک که سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌کان به ئه‌نجام گه‌یشتن و نه‌خۆش به شایه‌ست زانرا بۆ گۆڕینی گوورچیله، ئه‌و ناوی تۆمار ئه‌کرێت وه‌ک ''Transplantable '' له سیسته‌می کۆمپیوته‌ره‌کانی Eurotransplant . ئه‌مه له به‌شی تایبه‌تدا دابه‌ش ئه‌کرێت له سه‌ر بنه‌مای چۆنییه‌تی گروپی خوێن،چۆنیه‌تی جۆری شانه و هه‌بوونی ماده‌کانی به‌رگری له خویندا. هه‌رکاتێک گوورچیله‌یه‌کی به‌خشراو ئاماده بوو ئه‌وه یه‌کسه‌ر توێژینه‌وه له سه‌ر جۆری شانه‌که‌ی ئه‌کرێتTisssue-type له سه‌ر بنه‌مای له‌یه‌کچوونی گوورچیله‌ی وه‌رگر و هی به‌خشراو هه‌ڵبژاردن ئه‌کرێت و ئه‌وه‌ی که له گشتیان گوونجاوتر بێت ئه‌ویان هه‌ڵ ئه‌بژێردرێت. بۆ گووڕچیله‌گۆڕین هه‌روه‌ها چه‌ند ''ماوه '' نه‌خۆش له لیست دابووه(ماوی چاوه‌روانی) ڕه‌چاو ئه‌کرێت.
چاوه‌روانی کردن بۆ گوورچیله‌ی به‌خشراو ڕێژه‌ی گوورچیله‌ی به‌خشراو که‌مه. ئینجا بۆیه خه‌ڵک ئه‌بێت ماوه‌یه‌کی زۆر چاوه‌ڕوان بن بۆ گۆڕینی گوورچیله. که‌ی نه‌خۆش وه‌ری ئه‌گرێت ئه‌وه په‌یوه‌سته به چه‌ند فاکتۆرێک وه‌کو چه‌نده گوورچیله پێشنیار ئه‌کرێت یان به‌خشراو هه‌یه، جۆری شانه و مافی پێشخستن(Urgency ). له‌وانه‌یه نه‌خۆش ناوی له سه‌ره‌وهی لیسته‌که‌دا بێت به‌ڵام له‌مکاته‌دا گوورچیله‌ی شایست بۆی ئاماده نه‌بێت.ئه‌وه‌ی تر له‌وانه‌یه تازه ناوی تۆمار کرابیت به‌ڵام گوورچیله‌ی شایست بۆ ئه‌و ئاماده بآێت و زوو نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌ی بۆ بکرێت. به ئاسایی ماوه‌ی چاوه‌روانی چوار تا چوارساڵ و نیوه.چاوه‌روانی هه‌ندێک په‌رێشانی و هه‌یه‌جان درووست ئه‌کات چۆنکه نه‌خۆش به‌رده‌وام ئه‌بێت ئامده بێت بۆ ئه‌گه‌ری بانگهێشتنی بۆ نه‌شته‌رگه‌ری.بناگهێشتکردن هه‌میشه کت و پڕه و گوورچیله به‌خشراوه‌که ئه‌بێت زوو دابنرێت ئینجا بۆیه په‌له‌کردن له‌م کاره‌دا زۆر گرنگه.
بانگهێشت کردن هه‌ر کاتێک نه‌خۆش بانگهێشت کرا ئه‌بێت به په‌له خۆی بگه‌یه‌نێته نه‌خۆشخانه بۆ ئاماده‌کاری. له‌وێ دیسان هه‌ندێک توێژینه‌وه‌ی بۆ ئه‌مجام ئه‌درێت.گرنگترینیان ده‌ستنیشانکردنی جۆری گروپی خوێنه bloodtype ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌میشه پێش نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانن جۆری خوێنی گوورچیله-وه‌رگر و گوورچیله- به‌خشێنه‌ر یه‌کتر ئه‌گرنه‌وه یان نه. دوای تاقی کردنه‌وه هه‌ندێکجار ده‌ر ئه‌که‌وێت که گوورچیله‌که دوای نه‌شته‌رگه‌ریش هه‌ر تێک ئه‌چێت ئینجا له کردنی ڕاده‌وه‌ستن. هه‌ندێک جار نه‌خۆش له به‌ر هه‌ڵامه‌تێک (ئه‌نفڵانزا) ئه‌نێردرێته‌وه ماڵه‌وه و به دڵنیای نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌ی بۆ ناکرێت. ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌ی خوێن و سه‌رجه‌م بواره‌کانی تر گوونجاو بوون ئه‌وه نه‌شته‌رگه‌رییه‌که ده‌ستپێ ئه‌کرێت.
گوورچیله‌گۆڕین شێوه ته‌کنیکیه‌که‌ی نه‌شته‌رگه‌ری گوورچیله سه‌خت نیه.گوورچیله نوێیه‌که له‌زگدا ''به‌شی خوارێ'' داده‌نرێت و په‌یوه‌ند ئه‌کرێت به میزڵدان. له زۆر حاڵته‌دا گوورچیله که‌ی پێشوو (خۆی) ئه‌مێنێته‌وه و لای نابه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وی کردبێت، زۆر گه‌وره بووبێت یان ئه‌گه‌رببێته هۆکاری له ده‌ستدانی خوێن ئه‌وه ده‌رده‌هێندرێت.
دوای گۆڕینی گوورچیله دوای 2-4 ڕۆژ گشت سۆنده و ئاوی تایبه‌ت بۆ له‌ش –فیزیۆلۆژی( (Intravenous thrapy ده‌وه‌ستێنن و نه‌خۆش ئه‌که‌ویته سه‌ر پیی خۆی و سێ له نێوان چوار نه‌خۆش گوورچیله‌که‌یان له نێوان دوو تا سێ ڕۆژ به کار ئه‌که‌وێت. هه‌ندێک جاریش رووی ئه‌دات که گوورچیله‌که کار نه‌کات. مانه‌وه له نه‌خۆشخانه ی نه‌خۆشه‌که به لایه‌نی که‌مه‌وه دوو تا سێ حه‌فته‌یه و له ژێر چاودێری دایه.
تێکچوونی گوورچیله به ئه‌وه‌ی که ئه‌م هه‌موو توێژینه‌وه و ورده‌کارییه ئه‌کرێت له پێش هه‌ڵبژاردنی گوورچیله‌که هێشتاش ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که گوورچیله‌که تێک بچێت دوای نه‌شته‌رگه‌ری. یه‌ک له سه‌ر چوواری ئه‌م نه‌خۆشانه ئه‌وه‌یان به‌سه‌ر دێت. له حاڵه‌تی تێکچوونیدا گوورچیله‌که تووشی سستکاری ئه‌بێت و یان هه‌ر ڕاده‌وه‌ستێت. نیشانه‌کانی ئه‌م گۆڕانکارییه که‌مبوونه‌وه‌ی میزOliguria و به‌رزی په‌ستانی خوێنه Hypertansion . وه‌ک نیشانه که‌م دێته پێش ئه‌گه‌ر ده‌رمانی نوێ به‌کار بهێندرێت. زۆرجار به به‌کارهێنانی ده‌رمان ئه‌تواندرێت به‌رگری له تێکچوونی گوورچیله‌ی نوێ بکرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رگرییه نه‌کرا ئه‌وه گوورچیله‌که له کار ئه‌که‌وێت. دوای ساڵێک پاش نه‌شته‌رگه‌ری 80% له گوورچیله‌کان کار ده‌که‌ن. دوای پێنج ساڵ ئه‌م ڕێژه‌یه له 50% دایه. ئه‌گه‌ر گوورچیله گۆڕاوه‌که کار نه‌کات ئه‌وه پێویسته نه‌خۆش دیسان بگه‌ڕێته‌وه بۆ ته کنیکی دیالیزه کردن و دیسان خۆی ناونووس بکاته‌وه بۆ جارێکی تری گۆڕینی گوورچیله و چاوه‌ڕوان بمێنێت. بۆ دووه‌م جار گۆڕینی گوورچیله هه‌ر ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی سه‌رکه‌وتنی هه‌یه که جاری یه‌که‌م بۆی کراوه. هه‌ندێک نه‌خۆش جاری سێه‌م و هه‌ندێکیش جاری چواره‌میان پێویست به گۆڕینی گوورچیله هه‌بووه.
به‌رگریکردن له تێکچوون ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تێکچوون له‌وانه‌یه زوو ڕوو بدات، له‌وانه‌شه دوای ساڵانێکی زۆر. بۆ به‌رگریکردن له تێکچوونی گوورچیله‌که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ندێک ده‌رمان ئه‌بێت به‌کار بهێندرێن وه‌کو Prednison,ciclosporine(Sandimmuc®,Neoral®),tracrolimus(Prograft®), Azathioprine(Imuran®) of mycofenolat mofetil(Cellcept®) ده‌رمانه‌کان ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌ره‌و کوالیتی(جۆری) باشتر دێنه بازاڕ. به گوێره‌ی چۆنییه‌تی کار کردنی گوورچیله ده‌رمانه‌کان به‌ره به‌ره که‌م ئه‌که‌نه‌وه.
به‌خشێنی گوورچیلهDonor به دوو شێوه ئه‌بیت. گوورچیله له وانه‌یه ی که‌سێک بێت که کۆچی دوایی کردبێت و یان هی که‌سێکی زیندو بێت، به‌خشێنه‌ری زیندو زیاتر یه‌کێک له که‌س و کاری نزیکی نه‌خۆشه. هه‌ر هاووڵاتییه‌کی هۆڵه‌ندی له سه‌رووی ته‌مه‌ن 18 ساڵ نامه‌ی بۆ دێت به‌م پرسیاره که ئه یه‌وێت ببێته به‌خشێنه‌ر یان نه(Donor ).ئه‌گه‌ر که‌سه‌که خۆی هیچ هه‌ڵوێستێکی نه‌بووبێت ئه‌وه پاش مردنی ئه‌م پرسیاره ڕووبه‌ڕووی که‌س و کاری ئه‌بێته‌وه و ئه‌وان ئه‌توانن بڕیار بده‌ن. گوورچیله‌کان ئه‌وکاته له لاشه ده‌رده‌هێندرێن که مرۆڤ به دڵنیایی بزانیت که که‌سه‌که(Donor ) مردووه . له هۆڵه‌ندا له‌م باره‌وه هه‌ندێک یاسا و ورده‌کاری زۆر تووند هه‌ن که به قووڵی ڕه‌چاوی ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌کرێت. لێره‌دا پێویست ناکات مرۆڤ مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بیت که گوورچیله‌کان ده‌رده‌هێندرێن ئه‌و کاته‌ی که هێشتا ئه‌گه‌ری ژیان له که‌سه‌که‌دا ماوه!(دوای مه‌رگ ده‌ریان ئه‌هێنن).
وه‌رگرتنی گوورچیله له (هاوسه‌ر،خێزان یان که‌س و کار) وه‌رگرتنی گوورچیله له هاوسه‌ر، خێزان یان که‌س و کار که هێشتا له ژیاندایه ئه‌کرێت. ئه‌گه‌ر یه‌کێک که له ژیاندا ماوه و گوورچیله‌یه‌کی خۆی ئه‌به‌خشێت ئه‌و که‌سه ئه‌توانێت به یه‌ک گوورچیله‌ش ژیان به باشی بباته سه‌ر. خاڵێکی ئه‌رینی ئه‌مه له‌وه‌دایه که وه‌رگرتنی گووڕجیله له که‌سی'' خۆ'' ئاسانکاری هه‌یه وه‌کو شیوه و نیشانه‌کانی شانه Tissue-type هی گوورچیله- وه‌رگر و گوورچیله-به‌خشێنه‌ر له زۆر لایکه‌وه یه‌کسانه. هه‌ندێک کێشه‌ی توێژینه‌وه‌ی زیاده و ورده‌کاری پێویست ناکات.هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری که‌متری هه‌یه بۆ تێکچوونی گوورچیله‌که دوای نه‌شته‌رگه‌ری یانی سه‌رکه‌وتن زیاتر به‌ده‌ست دێت. ''کوالیتی'' جۆری ده‌رمانه‌کانیش کاریگه‌ری باشی هه‌یه له سه‌ر به‌رگری کردن له تێکچوونی گوورچیله‌ی نوێیه‌که. گوورچیله‌ی هاوسه‌ر یان هاوڕی له‌وانه‌یه نیشانه‌کانی شانه‌که Tissue له‌یه‌کتر دووربێت به‌ڵام هه‌ر باشتره له هی ئه‌وه‌ی که مردووه و ماوه‌یه‌کی زیاتر له ڕێگا دایه و ڕاگیراوه و ئه‌گه‌ری تێکچوونی زیاتره له ئه‌وه‌ی هاوسه‌ر یان هاوڕێ.
یه‌ک خاڵی گرنگ هه‌یه بۆ ئه‌م که‌سانه‌ی که گوورچیله ئه‌به‌خشن له چاره‌سه‌ری دیالیزه دووری بکه‌ن. لێکۆڵینه‌وه وای دیار کردووه که گۆڕینی گوورچیله پێش ئه‌وه‌ی که ده‌ست به چاره‌سه‌ری به ڕێگای دیالیز کرابێت ئه‌وه‌ی که پیی ئه‌ڵێن: pre-emptive transplantasion ، کاریگه‌ری باشتری هه‌یه بۆ سه‌رکه‌وتن له دوای نه‌شته‌رگه‌ری. دیاری کراوه که مانه‌وه له ژیاندا دوای گۆڕین ماوه‌ی زیاتره. ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه که که‌سی گوورچیله- به‌خشێنه‌ر به دڵنیای ئه‌و بڕیاره‌ی دابێت و نه‌ک به په‌ستانی ده‌وروبه‌ر ویان له به‌ر هه‌ر هۆیه‌کی تر. چۆنکه گووڕچیله به‌خشین کارێکی ئاسان نیه، نه به لایه‌نی جه‌سته‌یی و نه ده‌روونیه‌وه. کۆتایی بابه‌تی گوورچیله‌کان سه‌رچاوه‌کان: ک/ U en Uw Gezondheid نووسینیLuc De Vries & drs. Sandra Schrooyen drs. http://www.roche-hiv.nl/ziektebeeld/transplantatie/index.htm http://www.nlm.nih.gov/medlineplus/kidneytransplantation.html
gulala pshdery Holland 5 August 2007 Goli-67@hotmail.com
|