ته‌وه‌رێک له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌کانی گوورچیله - Nephrotic disease
گوڵاڵه پشده‌ری Qualified Nurse پێرست 1- گوورچیله‌کانت زۆر گرنگن بۆ ژیان 2- گوورچیله‌کانت چۆن کار ئه که‌ن؟ 3- توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه له باره‌ی گوورچیله‌کان 4- گوورچیله‌کان و به‌رز بوونی په‌ستانی خوێن- Hypertension 5- گوورچیله‌کان و نه‌خۆشی شه‌کره‌ی خوێن- Diabetes 6- گوورچیله‌کان، نه‌خۆشی گوورچیله‌کان و تووانای زاوزێ-Fertility 7- كێشه‌ی ویراسی بلۆقه کان-کیسه‌کانی گوورچیله - Kidney Cysts Genetic 8- به‌ردی گوورچیله- Kidney Stone 9- التهابی ڕێگای میز-Cystitis Inflammation&Urethritis Inflammation 10- التهابی به‌شی پاڵاوگه‌ی(فیلته‌ری) گوورچیله- Glomerulonephritis 11- غوده‌ی گوورچیله-Kidney tumor 12- که‌متر کارکردنی درێژخایه‌نی گوورچیله- Chronic Renal failure / kidney failure 13- پاڵاوتنی خوێن-Dyalese 14- گۆڕینی گوورچیله- Kidney Transplantation 15- سه‌رچاوه‌کان
به‌شی نۆیه‌م
له‌م به‌شه‌دا تیشک ده‌خه‌ینه سه‌ر کێشه‌ی التهابی میزڵدان و گشت ڕێگاکانی میز. التهاب و یان هه‌و کردن/چڵکگرتنی ڕێگاکانی میز واتا: گوورچیلکان، تاجه‌کانی ناو گوورچیله،حه‌وزی گوورچیله‌کان،بۆڕییه‌کانی میزهێنه‌ر، میزڵدان و میزدۆش. التهابی میزڵدان باس له هه‌و کردن یان چڵکگرتنی به‌شی ڕێگای میز هی خوواره‌وه ده‌کات واتا میزڵدان و خووارێتر واتا: Cystitis infection or inflammation ئه‌گه‌ر التهاب یان چلکگرتن به‌ره‌و به‌شه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی ڕێگاکانی میز بڕوات، ده‌بێته هۆی چڵکگرتنی حه‌وزی گوورچیله‌کان واتا Pyelonephritis ڕێگاکانی میز که‌وتوونه‌ته کوێ Anatomy میز له به‌شی تاجه‌کانی گوورچیله‌وه گوورچیله به‌جێ ده‌هێڵێت و ده‌چێته ناو حه‌وزی گوورچیله‌کان و له وێشه‌وه به ڕێگای بۆڕییه‌کانی میزه‌وه ده‌چێته ناو میزڵدان. له کۆتاییدا میز به ڕێگای میزدۆشه‌وه میزڵدان به‌تاڵ ده‌کات. بۆڕییه‌کان و حه‌وزیگوورچیله‌کان به به‌شی سه‌رووی ڕێگاکانی میز و میزڵدان و میزدۆش به به‌شی خوواره‌وه ی ڕێگاکانی میز له قه‌ڵه‌م ده‌درێن.
وێنه‌ی ژماره 1: ڕێگاکانی میز که‌وتوونه‌ته: 1- ستوونی پشت(جمگه‌کانی پشت) یان Vertebral column 2- گوورچیله یان Kidney 3- بۆڕییه‌کانی میز هی ناو زگ یان Ureters 4- حه‌وز یان Pelvis 5- میزڵدان یان Bladder 6- میزدۆش یان Urethra چڵکگرتنی میزڵدان یان Cystitis چڵکگرتنی میزڵدان هه‌میشه به هۆی هاتنه ژووره‌وه‌ی باکتریایه‌کانه بۆ ناو میزڵدانه. زۆرجار هاوکات میزدۆشیش له گه‌ڵیدا تووش ده‌بێت.هه‌ندێک جاریش ڕووی ده‌دات که میزڵدان به هۆی هۆکاری کیماییه‌وه التهاب بکات وه‌ک؛ به‌کارهێنانی سابون یان شامپۆ بۆ شۆردنی ئۆرگانه‌کانی جنسی. نیشانه‌کان ئه‌گه‌ر بێتوو مرۆڤ زوو زوو( که‌مۆکه‌یه‌ک) میز بکات، ئه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه که میزڵدان التهابی کردبێت. ئه‌وه هه‌ندێک کێشه‌ی تری به‌دوواوه‌یه که ئازار یان هه‌ست به سووتانه‌وه کاتێ میزکردنه. هه‌روه‌ها هه‌ستی ئه‌وه هه‌یه که میزڵدان به ته‌واوی به تاڵ نه بووه یان میز ته‌ڵخه و ڕه‌نگی ئاسای نییه، بۆنی میز ده‌گۆڕێت و ئاسایی نامێنێت یان میز خوێنی تێدا ده بیندرێت هه‌موو که‌س کێشه و ئازاره‌کان وه‌ک یه‌ک هه‌ڵناسه‌نگێنن؛ یه‌کێک لای زۆر ناخۆشه و به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی تر لای که‌متر به ئازار و کێشه بێت. نیشانه‌کان جاری وایه نادیارن و شه‌فاف نین. ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌ست به نه‌خۆشی کرا و تای له گه‌ڵ دا بوو ئه‌وه له‌وانه‌یه به‌شی سه‌رووی گوورچیله‌ش تووشی التهاب بووبێت. هۆیه‌کان جه‌سته‌ی مرۆڤ ''خۆی'' له سرووشته‌وه سیسته‌می به‌رگری هه‌یه به‌رامبه‌ر به باکتریاکان. ئه‌گه‌ر ره‌وشی ته ندرووستی مرۆڤ لاواز بوو ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی باکتریاکانه و زاڵ ده‌بن به سه‌ر سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌ی مرۆڤدا. به هۆی ئه‌وه‌ی که باکتریاکان ڕێژه‌یان زۆره له ده‌ورووبه‌ری ئۆرگانه‌کانی جنسیدا، ئه‌وان زووتر ده‌توانن خۆیان بگه‌ینن بۆ ناو میزڵدان.ئه‌گه‌ر خۆیان له ناو میزڵدان جێگر کرد ئه‌وه له وێدا بێکێشه ده‌مێننه‌وه و خۆیان دابه‌ش ده‌که(زیاد ده‌که‌ن). به‌رده‌وام میز کردن و به ته‌واوی میزڵدان به‌تاڵکردن هاوکاره بۆ پێشگیری کردن به ڕێگایه‌کی سرووشتی که باکتریاکان ڕوو له زیادبوون نه‌که‌ن و تا ڕاده‌یه‌ک زۆر زیان نه‌گه‌یه‌نن به میزڵدان. له به‌ر هه‌ندێک نه‌خۆشی/تێکچوونی ئۆرگانه‌کانی میزه‌ڕۆی به‌شی خوواره‌وه(میزدۆش به‌شی کۆتایی ڕێگای میز) ناتواندرێت میز به ته‌واوی بکرێته ده‌ره‌وه، ئینجا هه‌ندێک له میز له ناو میزڵدان دا ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێته هۆکارێک بۆ مانه‌وه‌ی باکتریاکان و زیادکردنی ڕێژه‌یان. به‌م شێوه‌یه التهاب میزڵدان درووست ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌شێت که نه‌خۆشییه‌کی زگماکی هۆکارێک بێت. به‌تایبه‌تی ئه‌و مناڵانه‌ی که التهابی میزڵدانیان زوو زوو دووباره ده‌بێته‌وه، ده‌بێت مرۆڤ لێی وورد بێته‌وه. له ئافره‌تانی میانساڵدا ئه‌گه‌ری کێشه‌ی داخزانی مناڵدان(ڕحم) وله پیاواندا کێشه‌ی گه‌وره بوونی پڕۆستات هۆکاری به‌رجه‌سته‌ن که به‌م هۆیانه نه‌تواندرێت میز به‌ته‌واوی بکرێت و مرۆڤ تووشی چرکه‌میزه بێت(تنۆکه تنۆکه میز کردن) و ئه‌وه‌ش دیسان هۆکارێکه بۆ درووست بوونی التهابی میزڵدان. نه‌خۆشه‌کانی نه‌خۆشی Diabetesmillitus واتا شه‌کره به ئاسانی تووشی نه‌خۆشی التهابی میزلدان ده‌بن چۆن شه‌کر له ناو میزدا خۆشرتین و جوانترین سفره‌ی ڕازاوه‌ی خۆراکه بۆ باکتریاکان. بۆ چی التهابی میزڵدان زیاتر له ناو ئافره‌تاندا پێش دێت؟ ئه‌م نه‌خۆشییه له ناو ئافره‌تاندا زیاتر پێش دێت تاکو له ناو پیاوان. میزدۆشی ئافره‌تان کوورتتره له هی پیاوان. له په‌نای ئه‌وه‌شدا میزدۆشی ئافره‌تان زۆر نزیکه له ئۆرگانی جنسییه‌که‌ی(Vagina) و له کۆمی(anus ). له‌م ڕێگاوه به ئاسانی باکتریاکان دێنه ناو میزڵدان.هه‌ندێک له ئافره‌تان دوای کاری سه‌رجێگایی به ئاسانی تووشی التهابی میزڵدان ده‌بن .ئینجا بۆیه دوای ئه‌وه میزکردن زۆر گرنگه و تا ڕاده‌یه‌ک پێشگیری له تووشبوونی التهاب ده‌کات. له کاتێ دووگیانی‌دا ئه‌گه‌ری التهاب یه‌کجار زۆرتره له کاتێ تر.له‌م کاته‌دا چڵکگرتن/التهاب زووتر یان زیاتر رووی ده‌دات که ئه‌مه ته‌نیا له ڕێگاکانی میز به‌شی خواره‌وه نامێنێته‌وه به‌ڵکو ده‌ڕواته ڕێگاکانی میز به‌شی سه‌ره‌وه و ئه‌و کێشه‌یه ده‌بێته مایه‌ی چڵکگرتنی حه‌وزی گوورچیله‌کانیش. ئینجا بۆیه له کاتێ دووگیانی دا کێشه‌ی التهابی میزڵدان نابێت خه‌مساردی لێی بکرێت.
وێنه‌ی 2 وێنه‌ی 3 ڕێگاکانی میز هی ئافره‌تان ڕێگاکانی میز هی پیاوان 1- مناڵدان 1-کۆم 2-ئۆرگانی جنسی 2-پڕۆستات 3-کۆم 3-میزڵدان 4-میزڵدان 4-میزدۆش 5-میزدۆش 5-ڕیخۆڵه‌کان 6-ڕیخۆڵه‌کان چڵکگرتنی/هه‌و کردنی حه‌وزی گوورچیله‌کان- Pyelonephritis ئه‌گه‌ر چڵک Infection له به‌شی خوارێ بۆ سه‌روه‌وه‌ی ڕێگاکانی میز بڕوات، ئه‌بێته هۆی په‌یدابوونی هه‌وکردنی حه‌وزی گوورچیله‌کان. ئه‌وه زیاتر ده‌ره‌نجامی خه‌مساردی یان چاره‌سه‌ر نه‌کردنی التهابی میزڵدانه. هه‌وکردنی حه‌وزی گوورچیله‌کان زۆر سه‌ختتر/به کێشه‌تره له هه‌وکردنی میزڵدان. له ئاکامی هه‌وکردنی میزڵدان مرۆڤ سووکه هه‌ستێکی ناخۆشی هه‌یه به‌ڵام له ئاکامی هه‌وکردنی حه‌وزی گوورچێله‌کان مرۆڤ زۆر هه‌ست به نه‌خۆشی ده‌کات. هۆکاره‌کان وه‌ک باسمان کرد خه‌مساردی یان چاره‌سه‌ری نه‌کردنی التهابی میزڵدان، ئه‌بێته هۆی که هه‌و بڕواته سه‌ره‌وه و حه‌وزی گوورچیله‌ش تووش بکات. له کاتێکدا هه‌و/چڵک ده‌ڕواته سه‌ره‌وه که ڕێگاکانی میز گیرابێت. ده‌ره‌نجام'' میزی چڵکگرتوو'' ناتوانێت بڕواته ده‌ره‌وه و باکتریاکان ڕێگای هاتووچۆیان به ئاسانی ئه‌دۆزنه‌وه و به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌ڕۆن. ڕێبه‌ست یان گیرانی ڕێگاکانی میز له چه‌ند هۆکارێک پێک دێت وه‌ک: ئه‌گه‌ری کێشه‌ی زگماکی و یان هه‌بوونی نه‌خۆشییه‌ک وه‌ک هه‌بوونی گرێ. له گرفته زگماکیه‌کانی به ناوبانگ گرفتی Reflux) ) واتا:'' گه‌ڕانه‌وه'' که له مناڵاندا باوه. له‌م حاله‌ته‌دا مێکانیزمی ده‌روازه‌به‌ستنی نێوان میزڵدان (Bladder) و بۆڕییه‌کانی میز هی ناو زگ(Ureters ) باش کار ناکه‌ن.ئینجا له کاتێ میزکردندا هه‌ندێک میز ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌وه. ئه‌وه ئه‌توانێت زیان به گوورچیله بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو میزه‌که چڵکی گرتبێت(باکتریایی بێت)، ئه‌وه زۆر به کێشه‌تره، که ئه‌و حاڵه‌ته زۆرجار پێش دێت. هه‌روه‌ها به‌ردی گوورچیله‌ش ئه‌توانن هۆکارێک بن بۆ ڕێبه‌ستی میز. له پیاوانی به‌ته‌مه‌ندا کێشه‌ی گه‌وره‌بوونی پڕۆستات هۆکارێکه بۆ ڕێبه‌ستی میز. ئه‌گه‌ر هۆکاره‌کان چاره‌سه‌ر نه‌کرێن، ئه‌وه مرۆڤ زووتر تووشی هه‌وکردن/چڵکگرتنی حه‌وزی گوورچیله‌کان ده‌بێت و مایله به گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره. ئه‌وه‌ش ده‌بێت به هۆیه‌ک بۆ زیان گه‌یاندن به گوورچیله‌کان.
سه‌یری وێنه ژماره 4 بکه: له‌م شوێنانه دا (1-4 ) ئه‌گه‌ری کێشه‌ی ڕێبه‌ست هۆکارن توێژینه‌وه‌ی له سه‌ر چڵکگرتن/هه‌وکردنی ڕێگاکانی میز توێژینه‌وه له سه‌ر میز ده‌توانێت ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌ستنیشان بکات.بۆ چڵکگرتنی میزلدان توێژینه‌وه‌ی تر پێویست ناکات، به مه‌رجێک ئه‌وه دووباره نه‌ببێته‌وه.ئه‌مه هه‌روه‌ها کێشه‌ی هه‌و کردن/چڵکگرتنی حه‌وزی گوورچیله‌کانیش ده‌گرێته‌وه. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌که دووباره و دووباره بۆیه‌وه و یان ئه‌گه‌ری ڕێبه‌ست هه‌بوو ئه‌وه هه‌ندیک توێژینه‌وه‌ی تر پێویستن وه‌ک: توێژینه‌وه‌ی خوێن و به ڕێگای echo&Röntgen . چاره‌سه‌ری چڵکگرتن/هه‌وکردنی ڕێگاکانی میز بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه زۆر گرنگه که میز به ته‌واوی و به بێ کێشه له له‌شی مرۆڤدا بڕواته ده‌ره‌وه. ئینجا بۆیه باشتر وایه مرۆڤ زۆر بخواته‌وه(ئاو،شه‌ربه‌ت...) بۆ ئه‌وه‌ی زۆریش میز بکات.هه‌ندێک جار ته‌نیا خواردنه‌وه کێشه‌که چاره‌سه‌ر ناکات، ناچار پزیشک ده‌رمانی دژه باکتریا(Anti-biotica ) پێشنیار ده‌کات. نه‌خۆشه‌کانی که نه‌خۆشی Diabetesmillitus یان هه‌یه، ئه‌گه‌ری زیاتریان هه‌یه بۆ تووشبوونیان به کێشه‌ی چڵکگرتنی میزڵدان.چاره‌سه‌ریه‌کی ڕێکوپێکی نه‌خۆشی شه‌کره ده‌توانێت ڕێژه‌ی جاره‌کانی تووشبوون که‌م بکاته‌وه (به‌رگری له تووشبوون که‌م بکاته‌وه). له کێشه‌ی چڵکگرتنی حه‌وزی گوورچیله‌کان دا هه مووکاتێک ده‌رمانی دژه باکتریا زه‌رووره به‌کار بهێندرێت. ئه‌گه‌ر چڵک/هه‌و ده‌ره‌نجامی ڕێبه‌ست بێت ئه‌وه ئه‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت. له‌م حاڵه‌ته‌دا زیاتر به چاره‌سه‌ری نه‌شته‌رگه‌ری په‌نا ده‌برێت. هه‌ندێک جار له ئاکامی خه‌مساردی و بایه‌خ پێنه‌دان به‌م کێشه‌یه، زیان به گوورچیله ده‌گات. ئینجا به‌داخه‌وه تێکچوونی گوورچیله ڕێگای لێ ناگیردرێت و له ئاکامدا کاری گوورچیله به‌ره به‌ره به‌ره‌و‌لاوازی ده‌ڕوات.له هه‌ندێک حاله‌تدا ناچار له کۆتاییدا پێویسته به چاره‌سه‌ری له ڕێگای Dialyse,transplantation واتا:خوێن پاک کردنه‌وه/پاڵاوتن و یان گۆڕینی گوورچیله.
سه‌رچاوه‌کان: ک/ U en Uw Gezondheid نووسینیLuc De Vries & drs. Sandra Schrooyen drs. www.gezondheid.be
gulala pshdery Nederland 22 July 2007 Goli-67@hotmail.com
|