ته‌وه‌رێک له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌کانی گوورچیله - Nephrotic disease
گوڵاڵه پشده‌ری Qualified Nurse پێرست 1- گوورچیله‌کانت زۆر گرنگن بۆ ژیان 2- گوورچیله‌کانت چۆن کار ئه که‌ن؟ 3- توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه له باره‌ی گوورچیله‌کان 4- گوورچیله‌کان و به‌رز بوونی په‌ستانی خوێن- Hypertension 5- گوورچیله‌کان و نه‌خۆشی شه‌کره‌ی خوێن- Diabetes 6- گوورچیله‌کان، نه‌خۆشی گوورچیله‌کان و تووانای زاوزێ-Fertility 7- كێشه‌ی ویراسی بلۆقه کان-کیسه‌کانی گوورچیله - Kidney Cysts Genetic 8- به‌ردی گوورچیله- Kidney Stone 9- التهابی ڕێگای میز-Cystitis Inflammation&Urethritis Inflammation 10- التهابی به‌شی پاڵاوگه‌ی(فیلته‌ری) گوورچیله- Glomerulonephritis 11-لووی گوورچیله-Kidney tumor 12- که‌متر کارکردنی درێژخایه‌نی گوورچیله- Chronic Renal failure / kidney failure 13- پاڵاوتنی خوێن-Dyalese 14- گۆڕینی گوورچیله- Kidney Transplantation
به‌شی یازده‌هه‌م
تومۆر یان لووی گوورچیله ئه‌گه‌ر مرۆڤ ببیستێت که لوو- تومۆری گوورچیله‌ی هه‌یه، ئه‌وه زۆر هه‌ستێکی ناخۆش و مه‌ترسیداره، چۆنکه باس له شێرپه‌نجه‌ی گوورچیله ده‌کرێت. که یه‌کێک تومۆری هه‌بوو ئه‌وه وا ده‌زانن ئیتر نه‌خۆشییه‌کی بێ چاره‌سه‌ریه. له‌م سه‌رده‌مه‌دا و له هه‌موو حاله‌تێکدا وانییه، به دڵنیای وانییه که لووه‌که-تومۆره‌که له قۆناغێکی سه‌ره‌تاییدا بدۆزڕێته‌وه. له‌م به‌شه‌دا تیشک ده‌خه‌ینه سه‌ر ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشییه‌که واتا Diagnose و نه‌خۆشییه‌که به‌ره‌و کوێ ده‌چێت واتا Prognose و چاره‌سه‌ری واتا Treatment هی لووه-تومۆری گوورچیله. تومۆری گوورچیله زیاتر له ته‌مه‌نی گه‌وراندا پێش دێت، هه‌ندێک جاریش له مناڵاندا.
دوو جۆر تومۆر هه‌ن که زیاتر له جۆره‌کانی تر پێش دێن. ئه‌م جۆره‌ی که زیاتر دبیندرێت تومۆری جۆری Grawitz tumor .ئه‌م تومۆره له گه‌وران دا پێش دێت. جۆرێکی تریان که زۆر تومۆرێکی ناسراوه جۆریWilms tumor. ئه‌م تومۆره له ته‌مه‌نی مناڵیدا پێش دێت. The Grawitz tumor 85%-80% له تومۆره‌کانی گوورچیله جۆری Grawitz tumor ، هه‌روه‌ها پێی ئه‌وترێت 'hyper nephroom ' یان 'adenocarcinoom ' هی گوورچیله (شێرپه‌نجه).تومۆره‌که زیاتر له ته‌مه‌نی په‌نجا تا شه‌ست ساڵ دا په‌یدا ئه‌بێت. ڕێژه‌که‌شی له پیاواندا دووبه‌رانبه‌ره تاکو ئافره‌تان. و ئه و‌انه‌ی که سیگار ئه‌کێشن ئه‌گه‌ری تووشبوونیان زیاتره له که‌سانێک که سیگار ناکێشن. نیشانه‌کان ماوه‌یکی دوور و درێژ کێشه و ئازار نیه و یان ئه‌گه‌ر هه‌بێت، زۆر که‌مه. یه‌که‌م نیشانه خوێن له‌به‌ر چوون کاتێ میزکردنه به بێ ئازار. میزه‌که له‌وانه‌یه ڕه‌نگی سووری نه‌بێت به‌ڵکو ڕه‌نگی هه‌ندێک تاریک/قاوه‌یی بێت. نیشانه‌ی تری ئه‌وه‌یه که ئازاررێکی ئاڵۆز/نادیار له ته‌نیشت/که‌له‌که دا ئه‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌ست کردن به ئه‌ستووڕییه‌ک /خڕاییه‌ک له زگدا و یان له ده‌ورووبه‌ری گوورچیله‌دا. له کۆتاییدا هه‌بوونی تای به‌هێز و هیچ هۆکارێکی تریش بۆ تایه‌که نه‌بێت. تومۆره‌کانی Grawitz له‌م سه‌رده‌مه‌دا به بێ ئه‌وه‌ی نیشانه‌کانیش نادیار بن ئه‌وان له قۆناغێکی سه‌ره‌تاییدا ئه‌دۆزرێنه‌وه. تومۆره‌که له‌وانه‌یه له کاتی Echo ئه‌نجامدان که بۆ مه‌به‌ستێکی تر بێت بدۆزرێته‌وه. چۆنکه تومۆره‌که نیشانه‌ی نیه یان که‌متره ، ئه‌وه له ڕێژه‌ی یه‌ک له سه‌ر سێی نه‌خۆشه‌کان له قۆناغی بڵاوبوونه‌وه‌ی دا ئه‌دۆزرێته‌وه . Metastase بڵاوبوونه‌وه‌که به تایبه‌تی له ناو سییه‌کان،جه‌رگ و ئێسکه‌کاندا ڕووی ده‌دات. هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌که له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا مه رج نییه کێشه و ئازار نیشان بدات. توێژینه‌وه ئه‌گه‌ر پزیشک گوومانی هه‌بوو له هه‌بوونی تومۆری گراویتز، ئه‌وه نه‌خۆشه‌که ده‌نێرێت بۆ ئه‌نجامدانی Echo& Röntgen واتا به سۆنه‌ر و به تیشک توێژینه‌وه ده‌ست پێده‌کات بۆ ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشییه‌که واتا Diagnosis .ئه‌گه‌ر دڵنیا بوو که تومۆره ،ئه‌وه هه‌ندێک توێژینه‌وه‌ی به ووردیتری بۆ ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌وه‌ێش به ته‌کنیکی CT-scan ،ئه‌مه زانیاری زیاتر به ده‌ست ئه‌دات له باره‌ی تومۆره‌که. له په‌نای ئه‌وه‌شدا پزیشک توێژینه‌وه له سه‌ر خوێن و هه‌ندێکجار به ڕێگای Isotopes ده‌کات، ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه که پزیشک بزانێت ئایا تومۆره‌که ته‌نیا له ناو گوورچیله‌دایه و یان له شوێنی تریش بڵاو بۆته‌وه. چاره‌سه‌ری چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌م تومۆرانه‌ی که بڵاو نه‌بوونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر تومۆره‌که ته‌نیا له گوورچیله‌ی گرتبێته‌وه ئه‌وه ته‌وای گوورچیله ده‌رده‌هێندرێت y) Nephrectom )، له گه‌ڵ گلاندی که له سه‌رووی گوورچیله‌یه واتا Adrenal gland و هه‌روه‌ها به‌شه نه‌رمکه‌ی که له ده‌ورووبه‌ری گوورچیله‌دایه. هه‌ندێکجار لووه به سووده‌کانی له‌شی مرۆڤ که له ده‌ورووبه‌ری توومۆره‌که‌دان Lymph node ده‌ریان دهێنن، چۆنکه ئه‌وانه زوو تووش ده‌بن و بڵاو بوونه‌وه به ڕێگای ئه‌مانه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره. ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه هه‌ندێک قوورسه و نه‌خۆش ئه‌بێت به لایه‌نی که‌مه‌وه ماوه‌ی چووارده ڕۆژ له نه‌خۆشخانه دا بخه‌وێت. مرۆڤ ئه‌توانێت به گوورچیله‌که‌ی تری به بێ کێشه ژیان بباته سه‌ر. ئه‌گه‌ر تومۆره‌که ده‌رهێنرا ئه‌وه ، ئه‌گه‌ری زۆره که نه‌خۆشییه‌که به‌ره‌و باشبوون بڕوات و شێرپه‌نجه‌که بپه‌ڕێت. ئه‌گه‌ری باشبوونه‌وه دوای پێنج ساڵ پاش نه‌شته‌رگه ری له ژیاندامانی نه‌خۆشه‌که له نێوان 60%-80 % دایه. ئه‌گه‌ر تومۆره‌که بچووکتر بێت ئه‌وه ڕێژه‌که له سه‌ره‌وه‌تره. ئه‌گه‌ر تومۆره‌که به ته‌واوی ده‌رنه‌هێندرابێت، ئه‌وه ئه‌گه‌ری له ژیان دامانی نه‌خۆشه‌که دوای پێنج ساڵ پاش نه‌شته‌رگه‌ری 30 % ئه‌بێت. تومۆری گراویتز له به‌ساڵاچوواندا هه ندێکجار ده‌رناهێندرێت چۆنکه زۆر له سه‌رخۆ گه‌وره ده‌بێت، بۆ نموونه کاتێک که نه‌خۆش نه‌خۆشییه‌کی سه‌ختتر یان زۆر به کێشه‌تری هه‌بێت له کێشه‌ی تومۆره‌که.
گلانده‌کانی نۆرماڵی له‌شی مرۆڤ له ئافره‌تان و له پیاواندا به‌شێک له باسه‌که‌مان Adrenal gland ده‌گرێته‌وه که جێگای له سه‌ر گوورچیله‌کانه
شێوه یان داڕشتنی لووه به‌سووده‌کانی له‌شی مرۆڤLymph node
چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌م تومۆرانه‌ی که بڵاو بوونه‌ته‌وه
ئه‌گه‌ر تومۆره‌که بڵاو بووبێته‌وه، ئه‌وه نه‌ه‌شته‌رگه‌ری ئیترهیچ سوودێکی نیه. له کاتێکدا نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام ئه‌ردێت که کێشه‌ی یه‌کجار زۆر له ئارا دابێت، وه‌کو ئازاری زۆر و یان له‌ده‌ستدانی خوێن له گه‌ڵ میزدا.لێره‌دا ته‌نیا چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نێشانه‌که‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌کرێت نه‌ک چاره‌سه‌ری خودی خۆی نه‌خۆشییه‌که که ده‌ره‌نجامی بڵاوبوونه‌وه دا په‌یدا بوون. له هه‌ندێک حاله‌تدا له‌وانه‌یه Radiotherapy به تیشک سوودی هه‌بێت.Chemotherapy چاره‌سه‌ری به کیمیایی گووایه هیچ که‌ڵکی نیه و کاریگه‌ری نیه له سه‌ر تومۆری گراویتز. که‌م یان زیاد ته‌نیا 10 % له‌م نه‌خۆشانه دووای ده‌ستنیشان کردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی تومۆره‌که پاش پێنج ساڵ له ژیاندا ئه‌مێنن.ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به ره‌وشتی گشتی نه‌خۆشه‌که ئینجا ئایا نه‌خۆشه‌که کێشه و ئازاری هه‌یه یان تومۆره‌که بڵاو بۆته‌وه یان نه. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌که بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆر بێت ئه‌وه بواری بێ گوومان باش نابێت و به‌روه ئه‌په‌ڕی مه‌ترسی ده‌ڕوات. یه‌ک ڕێگاچاره‌سه‌ری نوێ هاتۆته ئاراوه که پێی ئه‌ڵێن: Immunotherapy و پڕینسیپی ئه‌م چاره‌سه‌رییه ئه‌وه‌یه که به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هێزی به‌رگری به‌رامبه‌ر به Tumorcell (خانه‌کانی لووه‌که-تومۆره‌که) ده‌کات. بۆ ئه‌مه هه‌ندێک ماده‌پێکهاته‌ی هێزی به‌رگری تایبه‌ت که له کاتی ئاسایی‌دا به ڕێژه‌یه‌کی که‌م له خودی خۆی له‌شدا هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌م ماده‌یه له تاقیگه‌دا درووست ده‌کرێت و ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌م ماده‌یه به ڕێگای ده‌رزی له جه‌سته‌ی نه‌خۆش ده‌درێت(ته‌زریق). ئه‌م ته‌کنیکه ئێستاش هه‌ر به شێوه‌ی تاقی کردنه‌وه‌یه Experimental و له وڵاتی هۆڵه‌ندا دا له هه‌ندێک نه‌خۆشخانه‌ی ئاکادێمی ئه‌نجام ئه‌درێت. The Wilms tumor ئه‌م جۆره تومۆره 10 % له ته‌واوی تومۆره‌کانه که له ته‌مه‌نی مناڵیدا دێته ئاراوه. که‌م یان زیاد 75 % له‌م نه‌خۆشانه‌ی که ئه‌م تومۆره تووشیان ده‌بێت له ته‌مه‌نی خواره‌وه‌ی پێنج ساڵن. زۆر به که‌م ڕووی ده‌دات که تومۆره‌که ویراسی بێت. ئه‌م تومۆره زیاتر له یه‌ک گوورچیله‌دایه و هه‌ندێک جاریش له هه‌ردوویاندایه. نیشانه‌کان زیاتر دایک یان باو‌کی مناله‌که ئه‌بینێت که زگی مناڵه‌که ئه‌ستوور ده‌بێت یان شوێنێکی زگی مناله‌که ده‌ئاوسێت. کاتێ ده‌ست لێدان به ئاسانی هه‌ست به نائاسییه‌ک ده‌کرێت. مناڵه‌که‌ش له‌وانه‌یه تووشی ئازاری زگ بێت. یه‌ک له سه‌ر سێی له‌م مناڵانه ئازاری زگیان هه‌یه. یه‌ک له سه‌ر چوار منال خوێن له ناو میزیان ده‌بیندرێت. و نیشانه‌یه‌کی تری ئه‌م نه‌خۆشییه ئه‌وه‌یه که تای بێ هۆیه یانی نه‌زاندراوه ئه‌م تایه له چییه‌وه دێت. هه‌روه‌ها کاتێ پشکنینی زۆربه‌ی مناڵه‌کان به‌رزی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه.
نیشانه‌کانی هه‌بوونی تومۆری(لووی) Wilmstumor 1- ئازاری زگBelly-ache 2- خوێن له ناو میزدا Hematury 3- به‌رزی په‌ستانی خوێن Hypertension 4- تای به‌رز Fever-febris 1 تووێژینه‌وه به شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌ر ئه‌م توێژه‌نه‌وانه‌ی که له حاڵه‌تی تومۆری گراویتز ئه‌نجام ئه‌درێت وه‌ک: Echo,Rontgen,CT-scan end Isotpes ئه‌نجام ئه‌درێت. چاره‌سه‌ری ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری سه‌رکه‌وتوو و باش زۆره بۆ تومۆری ویلم(wilmstumor )، هه‌تا ئه‌گه‌ر تومۆره‌که بڵاویش بووبێته‌وه. به‌ڵام چاره‌سه‌رییه‌که ئه‌رکی زۆره و به لایه‌نی که‌مه‌وه نیو ساڵی پێده‌چێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سه‌ت هه‌میشه مناڵه‌که له نه‌خۆشخانه‌ی مناڵان یان نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی شێرپه‌نجه ده‌خه‌وێنن. چاره‌سه‌رییه‌که به شێوه‌ی دوولایه‌نه ده‌کرێت وه‌ک: چاره‌سه‌ری به نه‌شته‌رگه‌ری و به ڕێگای ماده کیمیایه‌کان و زۆرجاریش به تیشک واتا (peration,chemotherapy,Radiotherapy ). به‌ڕاستی چاره‌سه‌ری به ڕێگای کیمیایی هه‌ندێک دواکێشه‌ی ناخۆشی هه‌یه وه‌ک؛ هه‌ڵوه‌رینی قژ ، ئێڵنج هاتن(دڵتێکهه‌ڵاتن) و ڕشانه‌وه. هه‌رچه‌نده چاره‌سه‌رییه‌که زۆر به ئه‌رک و دژواره به‌ڵام ئه‌م مناڵه‌کان له‌م ڕێگا دژواره‌دا نامێننه‌وه و سه‌رکه‌وتوون. 80% تا 90 % له‌م مناڵانه که تومۆره‌که‌یان بڵاو نه‌بووبێته‌وه چاک ده‌بنه‌وه. ئه‌گه‌ر تومۆره‌که بڵاو بووبێته‌وه ئه‌م ڕێژه‌یه به گوێره‌ی چۆنییه‌تی و له چ ڕاده‌یه‌که ئه‌گه‌ری چاکبوونه‌وه له نێوان 50 % تا 80 % دایه. ئه‌گه‌ر دوو ساڵ چاره‌سه‌ری تومۆره‌که نه‌گه‌ڕاییه‌وه، ئه‌تواندرێت بوترێت که مناڵه‌که چاره‌سه‌رکراوه. زۆر که‌م ڕووئه‌دات که هه‌ردوو گوورچیله پێویست ب‌کات ده‌ربهێندرێن،که له دوای ئه‌مه ئه‌بێت کاری گوورچیله به شێوه‌ی''کاری گوورچیله به ته‌واوی وه‌رگرتن'' بێت. زۆر له منالان هه‌ن که گوورچیله‌ی نوێیان بۆ دانراوه و به بێ کێشه‌ی سه‌ره‌کی ژیان ئه‌به‌نه سه‌ر. سه‌رچاوه‌کان:
ک/ U en Uw Gezondheid نووسینیLuc De Vries & drs. Sandra Schrooyen drs. www.cancer.gov
gulala pshdery Nederland 24 July 2007 Goli-67@hotmail.com
|