ته‌وه‌رێک له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌کانی گوورچیله - Nephrotic disease
گوڵاڵه پشده‌ری Qualified Nurse پێرست 1- گوورچیله‌کانت زۆر گرنگن بۆ ژیان 2- گوورچیله‌کانت چۆن کار ئه که‌ن؟ 3- توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه له باره‌ی گوورچیله‌کان 4- گوورچیله‌کان و به‌رز بوونی په‌ستانی خوێن- Hypertension 5- گوورچیله‌کان و نه‌خۆشی شه‌کره‌ی خوێن- Diabetes 6- گوورچیله‌کان، نه‌خۆشی گوورچیله‌کان و تووانای زاوزێ-Fertility 7- كێشه‌ی ویراسی بلۆقه کان-کیسه‌کانی گوورچیله - Kidney Cysts Genetic 8- به‌ردی گوورچیله- Kidney Stone 9- التهابی ڕێگای میز-Cystitis Inflammation&Urethritis Inflammation 10- التهابی به‌شی پاڵاوگه‌ی(فیلته‌ری) گوورچیله- Glomerulonephritis 11-لووی گوورچیله-Kidney tumor 12- که‌متر کارکردنی درێژخایه‌نی گوورچیله- Chronic Renal failure / kidney failure 13- پاڵاوتنی خوێن-Dyalese 14- گۆڕینی گوورچیله- Kidney Transplantation
به‌شیسێزده‌هه‌م
Dialysis پاڵاوتن یان پاککردنه‌وه‌ی خوێن به هۆی ئه‌وه‌ی که گوورچێله‌کان خۆیان توانای ئه‌م ڕۆڵه‌یان نه‌ماوه.
Dialysis واتا پاککرنه‌وه‌ی خوێن به دوو ڕێگاوه ئه‌کرێت: Hemodialysis&Peritoneal dialysis دیالیزه کاتێ پێویسته که به هۆی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی گوورچیله که کاره‌که‌ی که‌م یان زیاد 5%تا 10% که‌م بووبێته‌وه. لێره‌دا تیشک ئه‌خه‌ینه سه‌ر خاڵه سه‌ره‌کییه‌کانی دیالیز،ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه نه‌ک ته‌نیا بۆ نه‌خۆش به‌ڵکو بۆ نزیکه‌کانی نه‌خۆش (خێزان) و ده‌وروبه‌ریه‌تی.
له زۆر له نه‌خۆشییه‌کانی درێژخایه‌نی گوورچیله کاتێک دێت که گوورچیله له په‌نا ئه‌وه‌شه‌وه که ده‌رمان و پارێز له خۆراک ئه‌کریت به‌ڵام ڕۆڵی گوورچیله به‌ره‌به‌ره که‌متر ده‌بێته‌وه.ئه‌م قۆناغه کاتێکه که گوورچیله‌کان ڕۆڵیان تا که‌م یان زیاد 5% تا 10 % که‌متر بووبێت.به هۆی کۆبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌کان له خوێندا جه‌سته‌ی مرۆڤ ژه‌هراوی ئه‌بێت.ئه‌گه‌ر لێره‌دا هیچ هه‌نگاوێکی بۆ نه‌نێن ئه‌وه ئه‌گه‌ری مه‌ترسی له سه‌ر ژیان هه‌یه(مه‌رگ). به ڕێگای دیالیزه‌وه خوێن به ڕێگای گوورچیله‌ی ده‌ستکرد پاک ئه‌کرێته‌وه(پاڵاوتن). دیالیز ئه‌نجامدان کارێکی زۆر دژوار و به ئه‌رکه، پێشه‌کی بۆ نه‌خۆش و دواییش بۆ ده‌وروبه‌ری نه‌خۆش. ئه‌م چاره‌سه‌رییه ئاڵۆزییه‌ک ده‌خاته ژیانی ڕۆژانه‌ی نه‌خۆش.
پرینسیپی دیالیز دیالیز واتای'' جوداکردنه‌وه'' ئه‌گه‌ر لایه‌نه بایۆلۆژییه‌که‌ی سه‌یر بکه‌ین ئه‌وه پڕۆسه‌یه‌که که له ناو یه‌ک ماده‌ی شله‌دا ماده به‌سووده‌کان له پاشماوه‌کان جودا ده‌کرێنه‌وه(یان مۆلکولی گه‌وره له مۆلکولی گچکه جیا کردنه‌وه). ئه‌م پرۆسه‌ی جوداکردنه‌وه‌یه له په‌نای په‌رده‌یه‌ک Membrance که ته‌نکه و ماده‌ی شله ئه‌توانێت پێیدا ده‌رچێت که پێی ئه‌ڵێنSemi-permeabel membrance له له‌یه‌کی په‌رده‌که‌دا ماده‌یه‌کی شلی پاکی تێدایه (شله/ئاوێکه بۆ مه‌به‌ستی شۆردنه‌وه‌یه) لایه‌که‌یتری ئه‌م ماده شله‌ی که ئه‌بێت هێشتا بپاڵێوردرێت( له گوورچیله‌کاندا ئه‌م ماده شله ''خوێنه''). ماده پاشماوه‌کان هی ناو خوێن جودا ئه‌بنه‌وه و به‌م په‌رده‌یه دا ده‌رئه‌چن، هه‌تاکو خه‌ستی –Concentration ماده‌پاشماوه‌کانی هه‌ردو لای په‌رده‌که یه‌کسان ئه‌بێت. ماده‌کانی تر وه‌ک پڕۆتینه‌کان و خانه‌کانی خوێن ناتوانن به‌م په‌رده‌یه‌دا ده‌رچن. به گوێره‌ی ئه‌م پڕینسیپه خوێن له پاشماوه‌کان جودا ئه‌بێته‌وه، به‌ڵام ماده به‌سووده‌کانی تیدا ئه‌مێنێته‌وه.
Principe of dialysis
دوو شێوه له دیالیز(Dialysis two type of ) لێره‌دا دوو شێوه دیالیز هه‌یه. به ناوباگترینیان دیالیزه کردن به ڕێگای گوورچیله‌ی ده‌ستکرده، هه‌روه‌ها پێی ئه‌وترێت: Hemodialysis . له‌م ته‌کنیکه‌دا خوێنی نه‌خۆش به ڕێگای سۆنده‌یه‌که‌وه ئه‌چیته ناو ئامێری گوورچیله‌ی ده‌ستکرد، که له‌وێدا په‌رده‌کان که بۆ پاڵاوتن و شۆردنه‌وه‌ی ماده‌ی شل(خوێن) به‌کار دێن تێیدایه. بۆ هه‌ر جارێک که دیالیزه ئه‌نجام ئه‌درێت ئه‌م گوورچیله ده‌ستکرده ئه‌گۆڕدرێت. شێوه‌که‌ی تری دیالیزه‌کردن به ڕێگای شۆردنه‌وه‌ی په‌رده‌ی زگه(سک) یان Peritoneal dialysis . لێره‌دا به پێچه‌وانه‌ی hemodialysis خوێن له له‌شدا به‌رێ ناکرێته ده‌ره‌وه، به‌ڵکو هه‌ر له ناو زگدا به ڕێگای په‌رده‌ی زگ وه‌ک Semi-permeabel membrance ئه‌نجام ئه‌درێت. له ڕیگای سۆنده‌یه‌که‌وه ماده‌ی شل-ته‌ڕایی(ئاوی تایبه‌ت)که بۆ شۆردنه‌وه‌یه له ناو زگ ئه سوڕێته‌وه.
Hemodialysis له ڕێگای هێمۆدیالیزه‌وه نه‌خۆش دوو تا سێ جار له حه‌فته‌دا هێمۆدیالیزی بۆ ئه‌کرێت. پرۆسه‌که به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه. نه‌خۆش به دانیشتویی یان ڕاکشاوه له ته‌نیشت ئامێری دیالیزه‌که‌وه، که په‌یوه‌سته به گوورچیله‌ی ده‌ستکرد. به ڕێگای ده‌رزییه‌که‌وه که له بۆڕی خوێنه‌وه خوێن به‌ڕیگای سۆنده‌یک ئه‌نێردرێت بۆ گوورچیله‌ی ده‌ستکرد به‌هێزی په‌مپ لێدان. له وێوه خوێن ئه‌گاته semi-premeabele membrance که به‌م رێگایه‌دا ئه‌رکی پاڵاوتن ئه‌نجام ئه‌درێت. دوابه‌دوای ئه‌وه خوێن به ڕێگای سۆنده‌یه‌کی تره‌وه دیسان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو جه‌سته. یه‌کجار دیالیز ئه‌نجامدان ماوه‌ی 3-5 کاتژمێر ده‌خایه‌نێت.له ته‌واوی ئه‌م کاته‌دا خوێن به‌رده‌وام به شێوه‌ی په‌مپلێدان ئه‌سووڕیته‌وه، هه‌تاکو به باشی پاشماوه‌کان و شله-ته‌ڕایی لائه‌برێت. هێمۆدیالیزه زیاتر له به‌شی دیالیز له نه‌خۆشخانه ئه‌نجام ئه‌درێت. هه‌روه‌هاهه‌ندێک سه‌نته‌ری دیالیز هه‌ن که سه‌ربه‌خۆن و هه‌ندێک جاریش نه‌خۆش ئه‌توانێت له ماڵێ خۆی ئه‌نجامی بدات (له ئه‌وروپا). ئه‌ڵبه‌ته به گوێره‌ی بواری ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌که‌یه که ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه ڕه‌چاو ئه‌کرێت. بۆ هێمۆدیالیز ڕێگای باشی پێویسته تا گه‌یشتن به ڕیگای خوێن (بۆری ساغی خوێن پێویسته). پێش ده‌ستپێکردن به هێمۆدیالیز predialysis به ڕێگای نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی بچوک بۆڕییه‌کی ده‌ستکردی بۆ له ده‌ستدا دائه‌نێنن(Shunt ). شوونت( (Shunt په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆیه له نیوان بۆڕیه‌کانی خوێنبه‌ر(arthery ) و خوێنهێنه‌ر( vein ). کاریگه‌رییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که په‌ستانی بۆڕی خوێنبه‌ر بۆڕی خوێنهێنه‌ر فراوان ئه‌کات و به‌م شێوه‌یه دیوارێکی ئه‌ستوورتر درووست ئه‌کات. ئینجا بۆڕی خوێنهێنه‌ر وه‌ها گوونجاو ئه‌بێت که هه‌ر کاتێک که بیانه‌وه‌ێ پێش هێمۆدیالیز بتوانن ده‌رزی لێی بدرێت. شوونتێک که به باشی کار بکات زۆر گرنگه. نه‌خۆش له لایه‌ن په‌ره‌ستیاره‌وه فێر ئه‌کرێت چۆن بۆڕی شوونت به پاک و خاوینی ڕابگرێت و چاودێری لێی بکات.
Peritoneal dialysis
شێوه‌ی جۆراوجۆر له ته‌کنیکی پێریتۆنیال دیالیز هه‌ن. به ناوبانگترینیان : CAPD = Continue Ambulante Peritoneal Dialysis و APD=Automatic Peritoneal Dialysis به شێوه‌ی CAPD وه پێش ئه‌وه‌ی که ده‌ست به چاره‌سه‌ری دیالیز بکرێت ئه‌وه یه‌ک Catheter یان سۆنده‌یه‌کی بچوک له زگدا دائه‌ندرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ڕێگا هه‌بێت. له ڕێگای ئه‌م سۆنده‌وه نه‌خۆش کیسه‌یه‌ک له ئاوی پاک(تایبه‌ت بۆ شۆردن) له ناو زگ ئه‌کات.ئه‌م ئاوه ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک له ناو زگدا ئه‌مێنێته‌وه و هێدی هێدی پاشماوه‌کان وه‌رئه‌گرێت و به ڕێگای په‌رده‌ی زگ که وه‌ک Semi-permeable membrance ئه‌رکی خۆی ئه‌نجام ئه‌دات. دوای که‌م یان زیاد 3 تا 4 کاتژمێر نه‌خۆش کیسه ئاوه‌که که له زگه‌وه ئه‌گه‌رێته‌وه ده‌روه دیسان ئه‌یکاته کیسه یه‌کی به‌تاڵ. دوابه‌دوای ئه‌وه‌دا مرۆڤ دیسان کیسه‌یه‌کی تر له ئاوی پاک (تایبه‌ت) ئه‌کاته زگه‌وه. گۆڕینی کیسه‌که به لایه‌نی که‌م 30 خوله‌ک ده‌خایه‌نێت. ئه‌م پڕۆسه‌یه چوار تا پێنج جار له ڕۆژدا دووباره ئه‌بیته‌وه، دووا جار ئه‌بیت پێش خه‌وتن بکرێت. شێوه‌ی APD هه‌ر پڕینسیپیCAPD هه‌یه به‌ڵام یه‌ک جیاوازی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که مرۆڤ پێویست ناکات ڕۆژانه ئه‌م کاره دووباره و دووباره ئه‌نجام بدات به‌ڵکو به درێژایی شه‌و ماوه‌ی 10 کاتژمێر له کاتێ خه‌وتندا ئه‌کرێت. بۆ گۆڕینی کیسه‌کان پێویست به کاری ده‌ست نیه به‌ڵکو به ئۆتۆماتیکی به ڕێگای ئامێری تایبه‌ت له ته‌نیشت ته‌خته‌خه‌وه‌که‌دا ئه‌کرێت که پێی ئه‌ڵێن: Cycler . Cathter که سۆنده‌یه‌کی باریکه و به‌رده‌وام ئه‌مێنێته‌و له ناو چالایی زگدا. پێش چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌م ته‌کنیکه پێویسته به ڕێگای نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی بچوک ئه‌م Catheter له ناو زگدا دابنرێت.ئه م Catheter بریتیه له سیسته‌مێک که‌ئه‌تواندرێت دوو کێسه‌ی پیوه په‌یوه‌ند بکرێت: یه‌کیان بۆ ئاوی پاک و یه‌کیان کیسه‌ی به‌تاڵ بۆ ئاوی به‌کار هاتووی ناو زگ که ئه‌گه‌ڕێته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تێی بکرێت. هه‌روه‌کو شوونت لێره‌شدا پێویسته به وردی ئاگاداری و وشیاری بکرێت له پاک و خاوێن ڕاگرتنی ئه‌م catheter بۆ به‌رگری کردن له التهاب یان هه‌و کردنی په‌رده‌ی زگ.
Hemodialysis or Pertoneal dialysis? له ڕاوێژێک له گه‌ڵ پزیشک ده‌ستنیشان ئه‌کرێت کام جۆر له دیالیز گوونجاوه بۆ نه‌خۆشه‌که. هه‌ندێکجار بواری ته‌ندروستی یان کێشه‌که‌ی نه‌ساغی وای به پێویست ده‌زانێت که به ئه‌نقه‌ست یه‌کێک له‌م دوو ته‌کنیکانه هه‌ڵبژێردرێت. نه‌ک hemodialysis به‌ڵکو ته‌کنیکه جۆراو جۆره‌کانی تری peritoneal dialysis هه‌ندێک خاڵی ئه‌رینی(+) و نه‌رینی یان(-) هه‌یه. به شێوه‌یه‌کی گشتی ڕێگای peritoneal dialysis زیاتر ئازادی ئه‌دات به نه‌خۆش یانی واها په‌یوه‌ست نابێت به کات یان بڕواته نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ری دیالیز. به پێچه‌وانه هه‌شه که نه‌خۆش له ڕێگای ئه‌م ته‌کنیکه و یان به ته‌کنیکی CAPD هه‌موو ڕۆژ ئه‌بی سه‌رقاڵ بێت. هه‌ندێک خه‌ڵک ئه‌مه به کێشه نازانن به‌ڵام هه‌ندێک که‌سان زۆر لایان ناخۆشه. به ڕێگای ته‌کنیکی peritoneal dialysis وه ته‌نیا ڕاهێنان(فێربوون) پێویسته، به‌ڵام به ڕێگای Hemodialysis وانیه، ئینجا ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌که له ماله‌وه یان له سه‌نته‌ری دیالیز دا ئه‌م کاره بکات. ئه‌گه‌ر به باش بزاندرێت جاری وایه له جۆره ته‌کنیکێکه‌وه بۆ جۆرێکی تره‌وه ئه‌تواندرێت ته‌کنیکه‌که بگۆڕدرێت.
Dialysis by Children دیالیز کردنی مناڵان پاڵاوتنی خوێن یان پاککرنه‌وه‌ی خوێن بۆ مناڵان‌یش ئه‌کرێت. له هۆڵاندا چه‌ند سه‌نته‌ری دیالیزه‌ی تایبه‌ت بۆ مناڵان هه‌یه. له‌م سه‌نته‌ره‌دا بۆ نموونه ڕێنه‌مای بۆ قووتابخانه‌ش ئه‌کرێت. نه‌ک ته‌نیا hemodialysis به‌ڵکو peritoneal dialysis گوونجاوه بۆ مناڵان.هه‌ڵبژاردنی کام ته‌کنیکه په‌یووه‌سته به ته‌مه‌نی مناڵه‌که. بۆ مناڵانی تا ته‌مه‌ن پێنج ساڵ باشتر وایه peritoneal dialysis بکرێت. بۆ ئه‌م مناڵانه به هۆی که‌می کێش(وه‌زن) و بۆڕی خوێن نه‌گوونجاوه ،کێشه درووست ئه‌کات که خوێن بگه‌یه‌ندرێته ده‌ره‌وه‌ی له‌ش بۆ ئامێری گوورچیله‌ی ده‌ستکرد بۆ دیالیزه کردن.
Health condition by dialysis باری ته‌ندرووستی له کاتی دیالیز کردن دا هه‌رچه‌نده هه‌ندێک له نه‌خۆشه‌کان دوای ده‌ستپێکردن به چاره‌سه‌ری دیالیز باری گشتی ته‌ندووستییان شتێک باشتر ئه‌بێت به‌ڵام هه‌موویان وانین. به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌توانین بڵێین که Symptoms یان نیشانه‌کانی نه‌خۆشییه‌که که له پێشتر هه‌بوون به‌روه خراپتر ناڕۆن. به ڕێگای دیالیزه کردن به لایه‌نی که‌مه‌وه ڕێژه‌ی 8% تا 10% کاری گوورچیله وه‌رده‌گیردرێت. زیاتریش په‌یوه‌سته به ئه‌م به‌شه/هه‌نده توانای کارکردنی گوورچیله که هێشتا ماویه‌تی. ئه‌گه‌ر ئه‌م توانایه‌ی که‌متر مابێت ئه‌وه دیالیز کردن له‌وانه‌یه ره‌وشتی ته‌ندرووستی نه‌خۆش زۆر به‌ره‌و باشتر ببات. هه‌ندێکجاربه‌م پارێزه‌ی که نه‌خۆش پێی ڕاهاتبوو، ئه‌وه‌ش بۆی ئاسانتر ئه‌بێت. به‌پێچه‌وانه ی ئه‌وه ش هه‌یه که زۆر له نه‌خۆشه‌کانی دیالیزی ئه‌وه‌نده تواناییه‌ی گوورچیله‌یان که ماوه به‌ره‌وه که‌مبوونه‌وه ئه‌چێت هه‌ندێکجار هیچی لێ نامێنێته‌وه(0). ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نێت که نه‌خۆش هیچیتر میز درووست ناکات و زۆریش ئاو له له‌شیدا ڕاده‌گرێت. ئینجا مرۆڤ ئه‌بیت پارێز له خواردنه‌وه بکات،واتا مرۆڤ نابێت زیاتر له نیو لیتر (ئاو،شه‌ربه‌ت،شله...) له‌ڕۆژێکدا بخواته‌وه. ئه‌م کێشه‌یه زیاتر له حاڵه‌تی hemodialysis دا زیاتره تاکو حاڵه‌تیperitoneal dialysios به هۆی زۆر جار دیالیزه کردن. کێشه‌کانی که په‌ه‌یوه‌ندییان هه‌یه به نه‌خۆشی گوورچیله‌کان وه‌کو که‌مخوێنیanemia ، به‌رزی په‌ستانی خوێن hypertansion ، ئه‌گه‌ری تووشبوونی هه‌و high risk for Infections ، کێشه‌ی ئێسکه‌کان Osteoporosis و ئاڵۆش یان خووران Itch=pruritus(latyn) هه‌ر ئه‌مێنن و پێویستیان به چاره‌سه‌ری و چاودێری هه‌یه هه‌روه‌ها کاتێ دیالیزه کردن. دوکێشه‌کانی تر که دێنه ئاراوه وه‌کو کێشه‌ی که‌م بوونه‌وه‌ی Sex,Impotention end Infertility واتا که‌م یان ناتوانایی سه‌رجێی کردن و زاو زێ و مناڵخستنه‌وه(نه‌زۆکی).
لایه‌نی کێشه ده‌روونیه‌کان و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان کێ دیالیز بکات ئه‌وه زۆری کات ئه‌وێت.دیالیزه کردن هه‌میشه له سه‌رووی هه‌موو شتێکه و ئه‌بیت بکرێت واتا له پێشه‌وه‌ی کاره‌کانی تری ڕۆژانه‌یه.نه‌خۆشی دیالیزه‌یی به‌رده‌وام هه‌ست به به‌ستراوه‌یی خۆی ئه‌کات. ئه‌مانه ناتوانن زۆر دوور بکه‌ونه‌وه له ماڵ یان له شوێنی چاره‌سه‌رییان. ئه‌گه‌ر ئه‌وه بکه‌ن واتا ئه‌بێت زۆر گۆڕانکاری و خه‌مخۆری هه‌یه که ئه‌بیت ڕه‌چاوی بکه‌ن.ئه‌وه‌ش ئه‌بێته کێشه‌یه‌کی ده‌روونی و هه‌ستێکی ناخۆش بۆ ئه‌م که‌سه و ئینجا له ئاکامی ئه‌وه‌دا هه‌ندێک هه‌ست وه‌ک زوو گرژبوون و تووڕه‌بوون په‌یدا ئه‌بێت. له لایه‌کی ته‌روه مانه‌وه‌ی نه‌خۆش له ژیانی دا وه‌ک خه‌ڵاتێکه که به ڕێگای دیالیزه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئه‌وه ببینێت ئه‌زانێت که ته‌نیا لایه‌نی نه‌رینی نیه به‌لکو ئه‌رینیشی هه‌یه.
په‌یوه‌ست بوون و به‌ستنه‌وه‌ی ڕۆژانه به هۆی ئه‌م چاره‌سه‌رییه‌وه به‌ڕاستی هه‌ندێک ڕووخانی ده‌رونی و کاریگه‌ری له سه‌ر ژیانی مرۆڤ له کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه. لێره‌دا کاریگه‌رییه‌که مه‌رج نیه هه‌میشه نێگاتیڤ بێت. ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ره‌وه خه‌راپی بڕوات(له نێوان هاوسه‌ران) ئه‌وه به هۆی ئه‌وه‌یه که ڕۆڵی هاوسه‌ر ئه‌گۆڕدرێت که هاوسه‌ر ڕۆڵی خۆی وه‌ک'' گه و‌ره ''( دایک و باوک) ئه‌بینێت و نه‌خۆشه‌که‌ش وه‌ک'' مناڵ'' سه‌یر ئه‌کات. به ڕێگای زانیاری و ڕاوێژێکی باش و گوونجاو به تایبه‌تی به هاوسه‌ر یان ئه‌و که‌سه‌ی که له نه‌خۆش زۆر نزیکه و چاودێری لێی ئه‌کات زۆر پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هزره نه‌ریینیانه نه‌هێنه ئاراوه به‌م شێوه‌یه په‌یوه‌ندیه‌کی ساغ و بێ کێشه له نێوان هه‌ردوویان دا ئه‌بێت. به هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ره‌وشتی ته‌ندرووستی جه‌سته‌ی نه‌خۆش و هه‌روه‌ها هه‌ندێک خاڵ که نه‌خۆش ئه‌بێت به وردی ڕه‌چاوییان بگرێت ئینجا یه‌ک کۆمه‌ڵ پارێز دێته ئاراوه( هه‌ندیک شت/کار بۆی نیه بیکات). ئه‌وانه وه‌کو له سه‌ر کار(پیشه) ، کاتی ئازاد(پشوو) و هه‌ندێک له چالاکییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ. له کوێ چالاکییه‌کان نه‌مان،ئه‌و ئه‌بێت چاره‌سه‌ری یان ئه‌ڵته‌رناتیڤی تر له جێگای ئه‌وه‌دا بۆ بدۆزرێته‌وه. جاریوایه ئه‌مه هه‌ستی بێ ئومێدی ئه‌داته مرۆڤ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ ماوه‌یه‌ک هه‌وڵ بدات و خۆی ڕابهێنێت ئه‌وه ئه‌زموونی په‌یدا ئه‌بێت و چالاکی به که‌ڵک به‌رهه‌م دێنێت و خۆی ڕادێنێ له گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ی که تێیدایه.
ئه‌بی بزانین که دیالیز کردن ته‌نیا و دووا ڕێگا چاره‌سه‌ری نیه. ڕێژه‌یه‌کی زۆر له نه‌خۆشه‌کان که دیالیز ئه‌کرێن دێن داوای گۆڕینی گوورچیله Kidney tranplantasion ئه‌که‌ن و ناویان له لیست دا تۆمار ئه‌کرێت و چاوه‌ڕوانن تا کاتی خۆی دێت (له هۆڵاندا).
سه‌رچاوه‌کان:
ک/ U en Uw Gezondheid نووسینیLuc De Vries & drs. Sandra Schrooyen drs. www.dialysealmere.nl
gulala pshdery Holland 3 August 2007 Goli-67@hotmail.com
|