٣\٢\٢٠١١ ته‌وه‌ری رووخانی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریی و بنه‌ماڵه‌ییه‌کان. - ١ -
سازدانی ته‌وه‌ر: ئه‌مڕۆ
رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تونس و میسر ئه‌وه‌نده کاریگه‌ر بوون، که هه‌موو خه‌ڵکی جیهانیان به خۆیانه‌وه خه‌ریک کردووه و بوونه‌ته بابه‌تی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و ناوچه‌که و نواندنی هه‌ڵوێستی چاوه‌ڕواننه‌کراو. له وڵاتانی رۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش خه‌ڵک به‌و جموجوڵانه و ده‌سکه‌وته‌کانی تا ئێستای خۆشحاڵ بوونه و هه‌ست به وره و ئومێدێکی پتر ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌سهێنانی ژیانێکی باشتر و ئازادیی و ده‌سه‌ڵاتێکی زیاتر. دوا به‌دوای ئه‌و جموجوڵانه هه‌رچی سه‌رۆک و پاشا و رابه‌ری شۆڕشی وڵاتانی ناوچه‌که‌یه که‌وتوونه‌ته خۆیان و پاره و پوول و به‌ڵێنی سه‌وز و سوور ده‌به‌خشنه‌وه. هه‌روا که‌سایه‌تی و حیزب و لایه‌نی سیاسی ئۆپۆزسیۆنیش لێره و له‌وێ تووره‌گه‌یان بۆ ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌و جموجوڵانه ئاماده کردووه. ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ئێمه‌ش - ئه‌مڕۆ - به گرنگییه‌کی تایبه‌ته‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و جموجوڵانه و له‌و باوه‌ڕه‌دایه که زه‌مینه‌خۆشکردن و فه‌راهه‌مکردنی ده‌رفه‌تێک بۆ لێکدانه‌وه‌یان و ئاشناکردنی خوێنه‌ران پێیان خۆی له خۆیدا وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌که به به‌شێک له‌و ئه‌رکانه‌ی که بۆ خۆی داناوه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به پێویستمان زانی ئه‌م ته‌وه‌ره ئاماده بکه‌ین و ئه‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز بکه‌ین:
ئه‌مڕۆ: به ڕای ئێوه هۆکاره‌کانی ئه‌و خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕینانه چین که تا ئێستا له وڵاته‌کانی ڕۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆ رووخاندنی ده‌سه‌ڵات ڕوویان داوه؟
ئه‌میری حه‌سه‌نپوور: هۆیه‌کان زۆر ئاشکران: ئه‌وپه‌ڕی هه‌ژاریی وێڕای ئه‌وپه‌ڕی ده‌وڵه‌مه‌ندیی. ئه‌وپه‌ڕی بێ ده‌سه‌ڵاتیی زۆربه‌ی خه‌ڵک،وێڕای ئه‌وپه‌ڕیی ده‌سه‌ڵاتداریی که‌مایه‌تییه‌کی بچووک. خه‌ڵک له بێکاریی،هه‌ژاریی و نه‌داریی وه‌ئامان هاتوون و حکوومه‌ته‌کان به زه‌بروزه‌نگ و پێشێلکردنی مافه‌کانیان ئه‌و باره ناله‌باره درێژه پێده‌ده‌ن. ده‌سه‌ڵاتدارن به راشکاویی به شێوه‌ی ملهوڕیی و دیکتاتۆڕیی و به گه‌نده‌ڵیی حکوومه‌ت ده‌که‌ن. خه‌ڵکی ناوچه له دوو کانگای شه‌ڕ و کوشتار و ویرانکردن وه‌ئامان هاتوون: یه‌کیان ئه‌مریکا-ئیسرائیل-ناتۆ و ئه‌وی دی هێزه کۆنه‌په‌رسته دینییه‌کان. ئه‌وانه به‌ربینگی خه‌ڵکی عێراق، ئه‌فغانستان، فلستین،پاکستان و ئێران و سودان به‌رناده‌ن. شه‌ڕ له دژی ژنان، شه‌ڕ له دژی چینی کرێکار، شه‌ڕ له دژی وه‌رزێر و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش، شه‌ڕ له دژی که‌مایه‌تییه دینییه‌کان، شه‌ڕ له دژی منداڵان و گه‌نجان،شه‌ڕ له دژی ژینگه... شه‌ڕیکی له بن نه‌هاتوو له ئارا دایه. ئه‌وه شه‌ڕی که‌مایه‌تییه‌که له دژی زۆربه‌ی خه‌ڵکی ناوچه و دنیا به‌ڵام به که‌ڵک وه‌رگرتن له ته‌عه‌سوبی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و ره‌گه‌زیی وه‌ک شه‌ڕی کورد و عه‌ره‌ب، کورد و تورک، شیعه و سوننی، عیسایی و موسوڵمان، یه‌هوودی و فلستینی، یان ره‌ش و سپی رایده‌گه‌یێنن، و به تێکبه‌ردانی خه‌ڵکی دنیا له دژی یه‌کتر خۆیانی پێ ده‌پارێزن.
ئه‌مڕۆ: لێکدانه‌وه‌ی ئێوه بۆ ئه‌وه چیه، که له شوێنێکی وه‌ک میسردا (که ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی ٨٠ ملیۆنه و ته‌نیا ژماره‌ی ئه‌ندامانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و حیزبه هاوپه‌یمانه‌کانی له چه‌ند ملیۆنێک پترن و ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌زگاکانی پۆلیس و ئاسایش له ملیۆنێک پترن) که‌چی خۆپیشاندان و راپه‌ڕینی چه‌ند سه‌د هه‌زار که‌سێک، بووه‌ته مایه‌ی ئه‌و هه‌موو ترس و شپرزه‌ییه له ریزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا؟
ئه‌میری حه‌سه‌نپوور: ئه‌وه‌ش شتێکی شاردراوه نییه که میسر هه‌میشه ده‌ورێکی گرینگی گێڕاوه له باری سیاسی ته‌واوی ناوچه به تایبه‌ت له سادات به‌و لاوه که له‌گه‌ڵ ئیسرائیل رێک که‌وت. میسری ناسریی، هه‌ر ئه‌وه‌نده که زۆرتر به قسه و که‌متر به کرده‌وه دژی ئیمپریالیسم و ئیسرائیل بوو، کۆسپێک بوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان. کاتێکی له 1957 رادیۆ قاهیره به‌رنامه‌یه‌کی رۆژێ نیو سه‌عاتی به زمانی کوردی ده‌ست پێ‌کرد، ئه‌مریکا و ئینگلیس و ئێران و تورکییه و سوورییه لێی وه‌خۆ که‌وتن. ئێسته دیاره باری دنیا گۆڕدراوه و یه‌که‌تی سۆڤیه‌ت که ئه‌مریکا به دوژمنی خۆی داده‌نا نه‌ماوه به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌ره‌کیی ئه‌مریکا که دابینکردنی ده‌سه‌ڵاتی ئابووری و سیاسی و عه‌سکه‌ریی خۆێ و هاوپه‌یمانه‌کانێتی نه‌گۆڕدراوه.
بۆ خۆ پێشاندان و راپه‌ڕینی چه‌ند سه‌د هه‌زار که‌س هێزێکی وه‌ک ئه‌مریکا وا راده‌تڵه‌کێنێ؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی به ته‌جره‌به ده‌زانن که خه‌ڵکی ناوچه و دنیا به ئه‌و نه‌زم و نیزامه‌ی دنیای سه‌رمایه‌داریی پێکیهێناوه و برسێتیی و بێعه‌داڵه‌تیی و نابه‌رابه‌ریی و زۆڵم و زۆریی لێ ده‌بارێ رازی نین و ئه‌گه‌ر هه‌لیان بۆ بڕه‌خسێ تێکیده‌ده‌ن. هه‌ر بۆیه ساڵێ 1.5 بلیۆن دۆڵار یارمه‌تی عه‌سکه‌ریی به میسر ده‌ده‌ن و دوو ئه‌وه‌نده‌ش به ئیسرائیلی ده‌به‌خشن. ئه‌و نیزامه سه‌رباقی هێزی به‌سامی عه‌سکه‌ریی و ئابووریی به موویێکی به‌نده. ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تیی و نێو-ده‌وڵه‌تیی و نێونه‌ته‌وه‌یی له خزمه‌ت وه‌ی دایه که ئه‌و بڵقه نه‌تۆقێ.
ئه‌مڕۆ: به پێی لێکدانه‌وه‌ی ئێوه، ئه‌و ئاڵوگۆڕانه چی ده‌بن که دوای ئه‌م راپه‌ڕینانه به‌سه‌ر ئه‌م وڵاتانه‌دا دێن؟
ئه‌میری حه‌سه‌نپوور: له سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی ئه‌و خه‌باتانه له تونیس تا ئێسته، هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له هه‌ر کام له‌و وڵاتانه و هێزه ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له فکری وه‌ی دابوون و تێده‌کۆشن بۆ ئه‌وه‌ی که به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان دابین بکه‌ن. ئێستا حه‌فته‌یه‌ک له خه‌باتی خه‌یابانه‌کانی میسر تێپه‌ڕیوه. ئه‌مریکا و ئیسرائیل به راشکاوی ده‌ریان بڕی که نیگه‌رانی دیمۆکراتیزه بوونی ئه‌و وڵاتانه‌ن و به ڕاشکاویی ده‌ڵێن که پێیان خۆشه له وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان دیکتاتۆران حکوومه‌ت بکه‌ن. ده‌ڵێم به راشکاویی چونکه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان گێل نه‌کردبا هه‌میشه روون بوو که ئه‌و دوو ده‌وڵه‌تانه و هێزه ئورووپاییه‌کان کۆسپی دێمۆکراسی له‌و ناوچه و له گشت دنیایه‌ن. هێزی کۆنه‌په‌رستی هه‌ر یه‌ک له‌و وڵاتانه‌ش، ئێسته که جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک وه‌خۆ که‌وتوون و ده‌زانن به‌رگه‌ی ئه‌و خه‌لکه ناگرن، به ئه‌سپایی خه‌ریکی پیلان گێڕانن بۆ ئه‌وه‌ی ناکۆکی وه‌ڕێ بخه‌ن و خه‌ڵک بنێرنه‌وه ماڵێ و له سیاسه‌ت دووریان بخه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی که زۆر نائاماده‌یه نوێنه‌رانی سیاسیی چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشن. ئه‌و چینانه حیزب و رێکخراوه‌ی خۆیان نییه یان ئه‌وه‌ی هه‌یه رێبازێکی سیاسی و رێکخراوه‌یی وای نییه که له‌و بڕگه ناسک و ئاڵۆزه‌ی مێژوودا بتوانێ گۆڕانێکی شۆڕشیی پێک‌بێنێ. موباره‌ک و هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌وڵه‌تییان هه‌یه، عه‌سکه‌ریان هه‌یه و رێکخراوه‌یان هه‌یه. ئه‌گه‌ر موباره‌کیش بڕوا، موباره‌کی دی زۆرن جێگه‌ی بگرنه‌وه. له‌و باروودۆخه‌دا، بۆ من ئه‌وه‌نده روونه که ئه‌و راپه‌رینانه‌ی باکوورری ئه‌فریقا، که له یه‌مه‌ن و ئۆردۆنیش ره‌نگیان داوه‌ته‌وه و ره‌نگه زۆرتریش په‌ره‌بستێنن،رووداوی گه‌وره‌ی مێژوویین که له‌به‌ر نه‌بوونی رابه‌رایه‌تی شۆڕشگێر ناتوانن گه‌لانی ناوچه له زۆڵم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌و رێژیمانه و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا رزگار بکه‌ن. ده‌بێ ئه‌وه‌مان له بیر بێ که ئه‌و راپه‌ڕینانه دیارده‌یه‌کی ته‌واو نوێ نین و له رابردوودا له مێژووی گه‌لانی دنیا و ناوچه‌دا دیتراون. له 1986دا، له فیلیپین دوای خه‌باتێکی جه‌ماوه‌ری وا، مارکۆس دیکتاتۆری سه‌ر به ئه‌مریکا، رای کرد به‌ڵام سه‌رباقی ئه‌وه‌ی به‌عزه رێفۆرمێک کرا و حکوومه‌تێکی تازه پێکهات، باری ئابووری و سیاسی ئه‌و وڵاته به قازانجی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش که زۆربه‌ی خه‌لکن نه‌گۆڕدرا.
ئه‌مڕۆ: ئه‌گه‌ری روودانی ئه‌و جموجوڵانه له کوردستاندا تا چ راده‌یه‌که؟ له‌و رووه‌وه چ لێکدانه‌وه‌یه‌کتان بۆ په‌رچه‌کرداری خه‌ڵکی کوردستان و هێزه سیاسییه‌کان(ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن) سه‌باره‌ت به‌و جموجوڵانه هه‌یه؟
ئه‌میری حه‌سه‌نپوور: له کوردستانی عێراق، به لاچوونی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام له 1991 و 2003، زوڵمی نه‌ته‌وه‌یی له‌و ناوچه‌یه‌ی که ئێسته "حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان"ه کۆتایی هات، و چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی که جاران له ژێر چاوه‌دێری ریژیمی به‌عس بوو ئێسته به زه‌بری ده‌سه‌ڵاتی عه‌سکه‌ریی و پۆلیسیی و ئیداره‌یی ده‌وڵه‌تێکی نیوه-سه‌ربه‌خۆی کورد به‌ڕێوه‌ده‌چێ. ئه‌گه‌ر جاران ناکۆکی سه‌ره‌کیی له نێوان گه‌لی کورد و ریژیمی به‌عس دابوو، ئێسته ناکۆکی سه‌ره‌کیی له نێوان گه‌لی کورد و حکوومه‌تی کورد دایه. ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یێنێ که ئه‌و راپه‌ڕینانه‌ی له باکووری ئه‌فریقا له ئارادان ده‌توانن له کوردستانیش ده‌ست پێ بکه‌ن. رۆشنبیری کورد ئه‌گه‌ر ئێسته وه‌خه‌به‌ر نه‌یه و کێشه‌کان هه‌ر له چوارچێوه‌ی زۆڵمی نه‌ته‌وه‌یی دا ببینێ ئه‌وه‌نده‌ی دی له جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک وه‌دوا ده‌که‌وێ.
ئه‌مڕۆ: به رای ئێوه ده‌بێ خه‌ڵکی کوردستان چ وانه و ئه‌زموونێک له‌و جموجوڵانه وه‌ربگرن؟
ئه‌میری حه‌سه‌نپوور: ئه‌زموونه‌کان زۆرن. دنیا به‌ره‌و بارێکی یه‌کجار ناخۆش ده‌ڕوا. له کاتێکدا که ده‌کرێ هه‌ژاریی له دنیادا کۆتایی پێبدرێ، رۆژبه‌ڕۆژ زۆرتر په‌ره‌ده‌ستێنێ. تا کاتێکی خه‌ڵکی دنیا و کوردستان ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی یان ده‌وڵه‌تییان به ده‌سته‌وه نه‌بێ، ئه‌و باره ناخۆشه تێکناچێ، درێژه‌ی ده‌بێ و بگره خراپتریش ده‌بێ. مه‌به‌ستم ده‌سه‌ڵاتی زۆربه‌ی خه‌ڵکه، ده‌سه‌ڵاتێکی وا که نوێنه‌ری چینه زه‌حمه‌تکێشه‌کان بێ. ئه‌وه روونه که خه‌ڵک له خه‌باتکردن بۆ گه‌یشتن به عه‌داڵه‌ت و به‌رابه‌ریی و بۆ هێنانه‌دی دنیایه‌کی نوێ کۆتاییی ناکه‌ن. به‌ڵام پڕۆژه‌یه‌کی وا به بێ رابه‌ڕایه‌تیی شۆڕشگێڕانه واته رێبازی شۆڕشگێڕانه، رێکخراوه‌ی شۆڕشگێڕانه و تیۆری شۆڕشگێڕانه به‌ڕێوه‌ناچێ. رێباز و رێکخراوه‌ی وا له سه‌دوپه‌نجا ساڵی رابردوودا له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی دا ماڵی کردووه. به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی سه‌رباقی ده‌ستکه‌وتی به‌رچاو له سه‌ده‌ی بیستدا تووشی نوشستی ته‌واو بوو. سه‌رباقی ده‌سکه‌وتی زۆر گرینگ له دوو ئه‌زموونی یه‌که‌تی سۆڤێت و چین، چینێکی نوێێ سه‌رمایه‌دار له 1956 له سۆڤێت و له 1976 له چین ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی وه‌ده‌ست که‌وت. بێجگه له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری، ده‌وڵه‌تی سۆڤێت و چین هه‌ڵه‌ی یه‌کجار زۆریان کرد و نه‌یان توانی له هیچ زه‌مینه‌یێک دا له نیزامی سه‌رمایه‌داری به یه‌کجاری داببڕن. بۆ وێنه، به تایبه‌ت له سۆڤێت، له بۆچوون بۆ ئۆپۆزیسیون و له ئه‌رکی عه‌داڵه‌ت و دادگادا، یان له ده‌کارهینانی زه‌بروزه‌نگی ده‌وڵه‌تیی، نه‌یان توانی له نه‌ریتی دنیای سه‌رمایه‌داریی ده‌ست هه‌ڵگرن و به یه‌کجاری بپسێنه‌وه. کورتی بکه‌مه‌وه: دنیا به‌ره‌و ته‌قینه‌وه‌ی ناکۆکییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به تایبه‌تی ناکۆکی چینایه‌تیی و جینسێتی (ژن و پیاو) و قه‌ومیی و نه‌ته‌وه‌یی و ره‌گه‌زیی و ئایینی ده‌روا. داهاتوو، مێژوویێکی هێشتا نه‌نووسراوه که له‌وانه‌یه زۆر له رابردوو خراپتر بێ به‌ڵام ده‌توانێ ئه‌گه‌ر عه‌زم و وره‌ی شۆڕشگێڕانه هه‌بێ به شێوه‌یه‌کی دی وه‌دی بێ. ئه‌گه‌ر ئه‌وه راسته که زۆربه‌ی خه‌ڵکی دنیا له هه‌ژاری و نه‌داریدا ده‌ژین و رۆژێ نزیکه‌ی 25000 که‌س له برسان ده‌مرن، پرسیاره‌که روونه: چۆن ده‌کرێ دنیایه‌کی دی دامه‌زرێنین؟ رێبازی دانانی ئه‌و دنیایه، کۆمۆنیسم، خۆی تووشی قه‌یران و ته‌نگانه بووه. ئه‌رکی دامه‌زراندنی دنیایه‌کی نوێ له هه‌مان کاتدا ئه‌رکی نوێکردنه‌وه‌ی تیۆری کۆمۆنیسمه. ئه‌و خه‌باته ده‌ستی پێکردوه به‌ڵام دنیا ناتوانێ له سه‌ر ئه‌و نوێکردنه‌وه راوه‌ستێ. ئه‌رکی ئه‌وانه‌ی ئاسۆیه‌کی وایان له‌به‌ر چاوه ئه‌رکێکی یه‌کجار گرانه. کۆمۆ‌نیستان ده‌بێ هه‌م به‌ره‌نگاری دنیای زیهنیی خۆیان بن هه‌م دنیای ده‌ره‌وه‌ی زیهنیان هه‌ڵوه‌شیننه‌وه.
٣\٢\٢٠١١
|