١٢\۴\٢٠١
ته‌وه‌ری
دژی له سێداره‌دان:
- ٢ -
تاهیر
حاجی حه‌سه‌ن:
له نێو ده‌ستوری
هه‌رچ وڵاتێک‌دا سزای له سێداره‌دان ئاماده‌یی هه‌بوو، ئه‌وه
نیشانه‌ی
ئه‌وه‌یه ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته ته‌واو دووره له ده‌سه‌ڵاتێک که بانگه‌شه‌ی ئازادی
و دیموکراسی ده‌کات!
گفتوگۆی ئه‌م
هه‌فته‌یه‌مان له‌گه‌ڵ (تاهیر حاجی حه‌سه‌ن) هه‌ڵسوڕاوی
سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان له ووڵاتی هۆڵه‌ندا ده‌بێ، تا
له‌م رێگایه‌وه به‌ڕێزیان تیشک بخاته سه‌ر لایه‌نه
جۆراوجۆره‌کانی ئه‌م پرسه.

هیوا ئه‌حمه‌د:
بۆچوون و لیکدانه‌وه‌ی ئێوه سه‌باره‌ت به سزای
له سێداره‌دان و تێروانینتان بۆی چۆنه؟
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: ده‌کرێت بڵێین سزای له سێداره‌دان بۆخۆی
به‌رهه‌می نێو ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته په‌که‌وته‌کانه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه
له‌مێژوی ڕابردوو تا ئێستا، کاتێک ئه‌م داهێنانه‌یان دژی نه‌یارانی
سیاسی خۆیان به‌رهه‌م هێنا، هه‌ر له‌و کاته‌وه مۆرکی ته‌واو
دڕندایه‌تیان دا له‌یه‌خه‌ی خۆیان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان. ده‌سه‌ڵات
گه‌لێک په‌نا بۆ ئه‌م کردوه ته‌واو دژه مرۆڤانه‌یه ده‌بات که خودی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ستیه‌وه دێت
به‌زه‌بری ترس و تۆقاندن و نه‌هێشتنی هیچ ڕایه‌کی جیاواز، ئیراده‌ی
شکست خواردوی خۆی ده‌سه‌پێنێت(دیاره به‌زه‌بری هێزی کوشتن و تۆقاندن)
به‌سه‌ر سه‌رجه‌م تاکه‌کانی ژێر ده‌ستیدا، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت درێژه
به‌و پرۆژه داخراوه‌ی خۆی بدات که جیاوازه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی
گشتی کۆی تاکه‌کانی ژێرده‌ستیدا.
لێره‌دا ته‌نها ڕێگا بۆئه‌وه‌ی ئه‌م ئیراده کوێرانه‌یه بسه‌پێنێت
په‌نا بۆ سزای له‌سێداره‌دان ده‌بات و له نێو ده‌ستور و یاسادا جێگه‌ی
پێده‌دات. ئه‌م کاره ته‌واو دژی هه‌رچ مافێکی سه‌ره‌تایی سه‌رجه‌م
هاوڵاتیه‌که له‌و سنوره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پیاده‌ی حوکمی تاکڕه‌وی
خۆی ده‌کات. مێژوی ڕابردوو هه‌ر له‌سه‌رده‌می (ئیمپراتۆریه‌تی
ڕۆمانه‌وه) تا ده‌گات به ئێستاش، ئه‌م داهێنانه قێزه‌ونه
به‌رده‌وامه له نێو سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێگه‌یه‌کی ته‌واو
دیکتاتۆریانه‌یان هه‌یه له به‌ڕێوه بردنی ژیانی ژێرده‌سته‌کانیاندا
بره‌وی هه‌یه. له نێو ده‌ستوری هه‌رچ وڵاتێک‌دا ئه‌م سزایه ئاماده‌یی
هه‌بوو، ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ته‌واو دووره له
ده‌سه‌ڵاتێک که بانگه‌شه‌ی ئازادی و دیموکراسی ده‌کات، چونکه له
سه‌رزه‌مینێکدا ده‌سه‌ڵاتێک ده‌توانێت قسه‌یه‌کی هه‌بێت له‌سه‌ر
مه‌سه‌له‌ی دیموکراسی و مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین و مافی هه‌قداریه‌تی
هاوڵاتی بوون که ئه‌و سزایه له‌وێ ئاماده نه‌بێت. به کارپێکردنی
ئه‌و سزایه، بۆخۆی ڕاسته‌وخۆ په‌ت خستنه ملی ئازادی سیاسی و ئازادی
به‌یان ده‌گه‌یه‌نێت.
هیوا ئه‌حمه‌د:
له مێژه‌وه چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ته‌کان سزای
له سێداره‌دانیان له ده‌ستور و یاسای ووڵاتدا جیگیر کردوه و تا
ئێستاش له لایه‌ن زۆرێک له ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ته‌کانه‌وه
له‌به‌رامبه‌ر خه‌لکدا ئه‌م سزایه جبه‌جێده‌کرێت، به بۆچوونی ئێوه
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی و بنه‌ره‌تی له به‌رێوه‌بردن و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م
سزا دژی مرۆڤایه‌تیه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه چییه؟
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: هه‌روه‌ک
له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا داهێنانی سزای له‌سێداره‌دان بۆخۆی
نیشانه‌ی ده‌ست کورتی ده‌سه‌ڵات به‌یان ده‌کات له‌وه‌ی هیچ مافێک به
به‌رانبه‌ر نادات چ له ڕووی ئاماده‌یی سیاسیه‌وه بێت یاخود گه‌یاندنی
هه‌رچ ره‌خنه‌یه‌ک دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته. ئه‌وه ته‌نها مێژوی
ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کانه بره‌و به‌و سزایه ده‌دات له ژێر ناوی
پاراستنی هێمنی و ئارامی بۆ کۆمه‌ڵگا. به‌ڵام له ڕاستیدا هێمنی و
ئارامیه‌ک ته‌نها بۆ مانه‌وه‌ی خودی به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌سه‌ڵاتدارانه
نه‌ک بۆ سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگا. ئه‌م سزایه له ڕووی یاساییه‌وه(دیاره
یاساکانیش بۆخۆی په‌یوه‌ندی به ئاماده‌یی ئه‌و بزوتنه‌وه سیاسیه
کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌وه هه‌یه که له‌مه‌یداندان دژی ده‌سه‌ڵات و، هێز
هاوسه‌نگی ئه‌وانه، چۆنیه‌تی یاساکانیش دیاری ده‌کات نه‌ک ئه‌وه‌ی
باشی ده‌سه‌ڵاته‌کان بێت یاسایه‌کی کراوه و ئازاد بخاته به‌رده‌م
کۆمه‌ڵگا) خۆی به‌رهه‌می نێو ده‌سه‌ڵاته چینایه‌تیه‌کانه. بۆئه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ره‌وه یانی ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییان ته‌نها بۆ
پاراستنی که‌مایه‌تیه‌که، که هۆکارن بۆ خراپ کردنی ژیان و گوزه‌رانی
زۆرینه‌یه‌ک له خه‌ڵکی ژێرده‌سته‌ی خۆیان، هه‌میشه ده‌ستیان قایم
گرتوه به‌و کۆڵه‌کانه‌ی که په‌تی سێداره‌کانیان ڕاگرتوه. نمونه‌ی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه زۆرن کاتێک نه‌یاره‌کانی خۆیان یان ده‌رئه‌نجامی
خراپ بوونی هه‌لومه‌رجی ژیانی چینه نه‌داره‌کان کاتێک خۆپیشاندانێک
ساز ده‌کرێت، ڕاسته‌وخۆ پیاوانی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ونه وێزه‌ی ئه‌و
ناڕازیبوانه و تا بۆیان بکرێت بزوێنه‌رانی نێو ئه‌و خۆپیشاندانه
ده‌ستگیر ده‌که‌ن و ڕاپێچی نێو زیندانیان ده‌که‌ن، دوای ماوه‌یه‌کی
کورتیش ڕاپێچیان ده‌که‌ن بۆ نێو په‌تی سێداره، ئه‌مه ته‌نها بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه ناڕازییه چاوترسێن بکرێت و جارێکی دیکه بیر له
ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین نه‌که‌نه‌وه.
له ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی به‌عسی فاشیه‌وه بگره تا ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئێستای ئێران کاتێک زۆرترین دڕندایه‌تیان نیشان داوه بۆ جێبه‌جێکردنی
سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر هه‌زاران ئینسانی ئازادیخوازدا، تا ده‌گات
به‌م ده‌سه‌ڵاته نوێیه‌ی عێراقی ئێستا، مێژویه‌کی ته‌واو دڕندانه
ده‌ده‌ن له یه‌خه‌ی خۆیان. کاتێک ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆی عێراق ئه‌و
سزایه جێبه‌جێ ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر ئه‌وان قه‌رار بوایه له
ڕژێمی هارو دڕنده‌ی به‌عس نه‌چونایه، ده‌کرا ئه‌و سزایه له نێو
ده‌ستوردا جێگه‌ی نه‌بوایه‌ته‌وه، کاتێک ئه‌و سزایه وه‌ک جاران کاری
پێده‌کرێت، ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه، ئه‌وه ته‌نها ده‌سه‌ڵاته
دیکتاتۆره‌کانن ، خۆیان و فه‌رهه‌نگی باوی نێو کۆمه‌ڵگا درێژه
پێده‌ده‌ن و ده‌خوازن هه‌میشه مه‌یللی تاکه‌کان بۆ نێو که‌لتوری
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ڕاکێشن. به‌بێ ئاڵوگۆڕ پێکردنێکی ڕیشه‌یی له نێو
فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیری ده‌سه‌ڵاتی دوێنێدا، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی عێراق
ناتوانێت بڵێت من هه‌ڵگری ئه‌و چه‌مکانه نیم که ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له
سه‌ری ده‌ڕۆیشت. به‌هه‌رچ بڕوبیانو پاساو هێنانه‌وه‌یه‌ک بۆ درێژه‌دان
به‌و سزایه ناتوانرێت گومانێکی ته‌واو ترسناک دروست نه‌کرێت له‌و
ده‌سه‌ڵاته‌ی درێژه ده‌دات به‌و که‌لتوره دژه ئینسانیه.
هیوا ئه‌حمه‌د: حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران
و لایه‌نگرانی سزای له سێداره‌دان، پێویستی هێشتنه‌وه و جیبه‌جێکردنی
ئه‌م سزایه به‌وه پاساو ده‌که‌ن که گوایا ده‌بێته هۆی نه‌هێشتن و
که‌مکردنه‌وه‌ی تاوان له کۆمه‌ڵگادا و پاراستنی خه‌لک له ده‌ست
تاوانکاران، بۆچۆنی ئیوه له‌سه‌ر ئه‌م پاساوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارن چییه؟
ئایا به واقعی سزای له سێداره‌دان بۆته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی تاوان و
تاوانکاران له کۆمه‌ڵگادا؟
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: ئه‌وه ته‌نها
ناعه‌داله‌ت خوازی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کانن پاساوی جۆراوجۆر
ده‌هێننه‌وه بۆئه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان وه‌ک چه‌مکێکی گرنگ
بپارێزرێت، به‌ڵام ئاخۆ سزای له‌سێداره‌دان له‌و وڵاتانه‌ی به‌رده‌وامی
هه‌یه بۆخۆی هه‌میشه به‌ناجێگیرتیرن وڵات نایه‌نه ئه‌ژمار له چاو
ئه‌و وڵاتانه‌ی سزای له سێداره‌دان تێیدا بوونی نیه؟ ئه‌وه درۆیه‌کی
زۆر گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتداره دیکتاتۆره‌کانی ئه‌مڕۆی ئه‌و وڵاتانه‌یه
ده‌خوازن به‌و پاساوانه خۆیان ڕزگار بکه‌ن له‌وه‌ی ئه‌و سزایه
هه‌ڵنه‌وه‌شێنرێته‌وه له نێو یاساکانیاندا. به‌پێچه‌وانه‌وه له‌و
وڵاتانه‌ی سزای له سێداره‌دان بونی نیه، که‌مترین ڕاده‌ی کوشتن و
تاوان وئیهانه‌کردنیش هه‌یه. واته له وڵات گه‌لێک درێژه به‌و
سزایه ده‌درێت ڕاده‌ی ترس و تۆقاندن نه‌ک نایه‌ته که‌م کردنه‌وه
به‌ڵکو ڕۆژ به‌دوای ڕۆژ په‌ره‌ده‌ستنێنێت و ئیتر به‌پێی ئاستی سیاسی و
وشیاری بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که به‌پێی کام ته‌وه‌جوهی سیاسی
خۆی دێنێته مه‌یدان، بۆ دواجار ده‌گاته ئه‌و سنوره‌ی که بۆیه‌کجاری
به‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتدا بته‌قێته‌و و هیچ سڵ نه‌کاته‌وه له‌وه‌ی چ
ئاینده‌یه‌ک چاوه‌ڕێی ده‌کات. کاتێک شۆڕشی فه‌ره‌نسا به‌رپا بوو،
خه‌ڵکی نێو چینه نه‌داره‌که ڕۆژ به‌ڕۆژ هیلاکه‌تی ژیان و برسێتی هێزی
له‌به‌ر ده‌بڕی، ده‌سه‌ڵاتی لویسی شازده‌هه‌می پاشاش تا ده‌هات درێژه‌ی
ده‌دا به‌به‌کارهێنانی زیندانی کردن و سه‌رپه‌ڕاندن به چه‌قۆی له
سێداره‌دان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و هه‌موو ترسوتۆقاندنه نه‌یتوانی
ببێته به‌ربه‌ستێک بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی نه‌یه‌نه مه‌یدان دژی
ده‌سه‌ڵاتداران،به‌ڵکو بوه ئه‌و هۆکاره گرنگه‌ی شۆڕشی به‌رپاکرد و
ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های پاشایه‌تیشی له ڕیشه ده‌رهێنا.
ڕژێمی به‌عسی فاشی، چینه‌کرد له نه‌یارانی خۆی و سه‌رجه‌م بزوتنه‌وه
ناڕازیه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای عێراق، زۆرترین سزای له سێداره‌دان و
ماڵ‌وێران کردنی هێنایه سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و به‌هه‌مان شێوه
به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی باشور و ناوه‌ڕاستیشدا جێبه‌جێی کرد، به‌ڵام بۆ
دواجار ئه‌و ڕقه په‌نگخواردوه ته‌قیه‌وه، ئاکامه‌کان زۆرجار گرنگ
نین له‌کوێدا ته‌واو ده‌بێت، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه
چه‌وساوه‌یه یه‌که‌م جار تۆڵه‌ی خۆی له‌و ده‌سه‌ڵاته بکاته‌وه. بۆیه
زۆرجار ده‌کرێت له وڵاتانێکدا تا ئێستا سزای له سێداره‌دان بره‌وی
هه‌یه، بۆخۆی په‌یوه‌ندیشی به‌و جۆره بزوتنه‌وانه‌وه هه‌یه که له
پێشدا ئیدیعای دنیایه‌کی باشتر ده‌که‌ن و دواجار گه‌شتنه مه‌به‌ستی
خۆیان به‌هه‌مان شێوازی ده‌سه‌ڵاتی له‌ناوچوو کار ده‌که‌نه‌وه.
لێره‌دا ده‌بێت بپرسین؛ ئه‌م ده‌ورانه خۆ دووباره بونه‌وه‌یه
هۆکاره‌که‌ی چیه؟ به‌ڕای من پێش ئه‌وه‌ی هه‌رچ بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی
بێت بانگهێشتی دنیایه‌کی باشتر بۆ کۆمه‌ڵگا بکات، ده‌بێت کۆمه‌ڵگا
ماهیه‌تی ئه‌و بزوتنه‌وه سیاسیه بناسێت، ئاخۆ ئه‌وه چ جۆره
بزوتنه‌وه‌یه‌که که له ئاینده‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا هه‌مان دیکتاتۆر
ده‌رنه‌چێته‌وه؟ په‌یڕه‌و پرۆگرامی چیه، جیاوازتربێت له ده‌سه‌ڵاتی
دیکتاتۆریانه؟ له نێو سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ناسیۆنالیزم و
دینیانه‌ی تا ئێستا حاکمیه‌تی خۆیان کردوه، بۆهه‌میشه سزای له
سێداره‌دان و زیندانی کردن و بێمافی کردن به چینی چه‌وساوه وه
درێژه‌ی هه‌یه و به‌رده‌وامه.
ئه‌و ئه‌حزابانه‌ی ئێستا له عێراقی نوێ‌دا به‌یانی پاساو هێنانه‌وه بۆ
سزای له سێداره‌دان ده‌که‌ن و به کارێکی پۆزه‌تیفیانه لێیده‌ڕوانن
وه خوازیارن مه‌یلی کۆمه‌ڵگاش بۆ ئه‌و له‌سێداره‌دانه بهێنن، تا
ئه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌تیه‌کی یاسایی پێببه‌خشن، له ئه‌سڵدا ته‌نها بۆ
پاراستنی هه‌یمه‌نه‌تی حیزبی حاکم و زۆرینه‌یه‌که له‌و حیزبه
به‌رژه‌وه‌ند خوازه مه‌زهه‌بی و قه‌ومیه‌ی که ته‌نها خۆی هۆکاری
هه‌مان مه‌ینه‌تی سه‌رشانی چینه نه‌داره‌که‌یه. ئه‌گه‌ر نا کاتێک
په‌یوه‌ندیه تائیفی و دینیه‌کانی نێوان ئه‌و حیزبه حاکمانه‌ی عێراق
ڕوو له جۆره ئارامیه‌که، سه‌یر ده‌که‌یت ئاستی ته‌قینه‌وه‌کانیش
که‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام کاتێک شه‌ڕ و ململانێ ده‌که‌وێته نێو
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیانه‌وه، هه‌روا ده‌زانرێت ته‌قینه‌وه ده‌ست
پێده‌کاته‌وه و سه‌دان ئینسانی سیڤیل ده‌بێته قوربانی.
ئاخۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستا تاوانبار نین، بۆچی ناتوانن ئاستی
بێ‌کاری و برسێتی له عێراقێکی ده‌وڵه‌مه‌ند به سامانی نه‌وتی
چاره‌سه‌ر بکه‌ن؟ بۆ ده‌توانن، هه‌روه‌ک ڕژێمی به‌عس درێژه به‌هه‌مان
وشیاری سیاسی تائیفی و ڕه‌گه‌ز په‌رستی بده‌ن. که‌وایه پاساو
هێنانه‌وه‌کان ته‌نها بۆ درێژه‌دانه به‌هه‌مان ڕێوڕه‌سمی ده‌سه‌ڵاتی
دیکتاتۆری له‌نێوچوو. لێره‌دایه پێویستی ئه‌و هه‌ڵوێسته سیاسیه
گرنگه‌ی که خه‌ڵکی چه‌وساوه بیخاته به‌رنامه‌ی خۆیه‌وه، که
ئه‌گه‌ر قه‌رار وابوو ته‌نها شێوه‌ی ده‌موچاوه‌کان بگوڕدرێت بۆچی ئه‌و
هه‌موو قوربانیه دراوه، ئه‌رکی ئێستا چیه بۆئه‌وه‌ی له‌مه زیاتر
ڕێگا نه‌درێت به‌ده‌سه‌ڵاتداران یاسا گه‌لێک جێبه‌جێ بکه‌ن که‌ته‌نها
له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانی ده‌سه‌ڵاتداردایه و ماڵوێرانیش به‌خشیشه بۆ
چینه نه‌داره‌کان؟
هیوا ئه‌حمه‌د:
له مێژه‌وه خه‌بات له دژی سزای له سێداره‌دان له سه‌راسه‌ری
جیهاندا له لایه‌ن بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌کانه‌وه ده‌ستی پێکردوه
و توانراوه به‌هێزی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له زۆرێک له ووڵاتانی
جیهاندا به تایبه‌ت ووڵاتانی ئه‌وروپا سزای له سێداره‌دان قه‌ده‌غه
بکرێت، ئایاله په‌یوه‌ند به‌م بزووتنه‌وه سه‌راسه‌ریه جیهانیه‌وه
بزووتنه‌وه‌ی دژی سزای له سێداره‌دان له عیراق و کوردستان چۆن
ده‌بینن و به بۆچوونی ئێوه ئه‌و کار و هه‌نگاوه کرده‌وه‌ییانه چین
که ده‌توانرت به هۆیانه‌وه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌رچی زیاتر
به‌هێزتر بکرێت تا بتوانێت ده‌سه‌ڵاتداران ناچار بکات که سزای له
سێداره‌دان قه‌ده‌غه بکه‌ن؟
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: له‌وڵاتانی ئه‌وروپا
له‌سه‌رو وه‌ختێکدا ڕژێمه دینی و پاشایه‌تیه‌کان تێیدا حاکم بوون، تا
سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌ره‌نسی و سه‌ده‌ی ڕێنسانس، سروشتی دڕندایه‌تی کڵێسا
و پاشاکان هیچیان که‌متر نه‌بوو له ده‌سه‌ڵاتداره دیکتاتۆره‌کانی
دیکه‌ی جیهان، هه‌ر له چه‌وساندنه‌وه‌ی ده‌رونی و برسیکردن تا ده‌گات
به سزای له سێداره‌دان دژی خه‌ڵکانێک که ده‌یانویست ژیانێکی باشتر
هه‌بێت بۆ هه‌موان. دوای ئه‌وه‌ی به‌هێزی یه‌کگرتوویی چینه
چه‌وساوه‌کان سه‌رجه‌م داروپه‌ردوی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌خۆیو
فه‌رهه‌نگه‌که‌یه‌وه خرایه نێو زبڵدانی مێژووه‌وه،له‌و سه‌رده‌مه
به‌دواوه پێویست بوونی یاسا گه‌لێک خۆی سه‌پاند که چیتر ڕێگه
نه‌ده‌درا به دوباره بوونه‌وه‌ی ژیانێکی کوله‌مه‌رگی و ترس و
تۆقاندن، گه‌رچی دوای شۆڕشی فه‌ره‌نسیش هێشتا چه‌ندین جه‌نگی ماڵ‌وێران
که‌ری دیکه هێنرا به‌سه‌ر خه‌ڵکی چه‌وساوه‌دا، ته‌نها به‌پێی قازانجی
به‌رژه‌وه‌ند خوازیه‌کانی چینی باڵاده‌سته‌وه بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا توانرا له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه چه‌پ و ئازادی خوازه‌کانه‌وه
حه‌ره‌که‌تێکی وا بهێنرێته مه‌یدان که پاشه‌کشه پێکردنی له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاته‌وه کارێکی ئاسان نه‌بوو، بۆیه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هاتنه
مه‌یدانانه بوو که یاسا گه‌لێک نوسرایه‌وه که مافی هاوڵاتی بوون
له به‌هره‌مه‌ند بوون له ژیانێکی شایسته تا ده‌گات به سه‌پاندنی
ئازادی ڕێکخراو بوون و ئازادی ڕاده‌ربڕین و نه‌هێشتنی سزای له
سێداره‌دان، هه‌رهه‌موو به‌رهه‌می ئه‌و حه‌ره‌که‌ته ئازادی خوازانه
بوون، چیتر قبوڵیان نه‌ده‌کرد چینی به‌رهه‌م هێنه‌ر به‌و شێوه
دڕندانه‌یه بچه‌وسێنرێنه‌وه. له عێراق و کوردستانیشدا به‌هه‌مان
شێوه هاتنه مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئاوا پێویستیه‌کی هه‌ر
ڕۆژه‌یه، چه‌ندێک ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه دره‌نگتر ده‌ست ببات بۆهاتنه
مه‌یدان دژی ده‌سه‌ڵاتداران، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش ئاستی چه‌وساندنه‌وه
و بێ‌ماف کردن و سزای له سێداره‌دانیش درێژه‌ی ده‌بێت. من پێم وایه
له‌م سه‌رزه‌مینه‌ی مرۆڤی تیدا ده‌ژی و ده‌سه‌ڵاته چینایه‌تیه‌کان
حاکمیه‌تی خۆیان فه‌رز کردوه به‌سه‌ر چینێکدا که ده‌چه‌وسێنرێته‌وه،
باشتر کردنی هه‌لومه‌رجی ژیان ته‌نها له هاتنه مه‌یدانی خودی ئه‌و
چینه ژێر ده‌سته‌دایه، نه‌ک وا ببینرێته‌وه که ده‌سه‌ڵاتداران
خۆیان خۆبه‌خۆ دێن هه‌لومه‌رجی ژیان به‌گشتی باشتر ده‌که‌ن و
ده‌یبه‌نه پێشه‌وه. چونکه کاتێک ده‌ڵێین ده‌سه‌ڵاتداران یانی
هێمایه بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی چینێک له‌لایه‌ن چینێکی دیکه‌وه، له‌م
کاته‌دا چینی حاکم ناخوازێت ئه‌وه‌ی ده‌یچه‌وسێنێته‌وه بێت شوناسه
ئینسانی بونه‌کی پێبداته‌وه و بیگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر دۆخی ئینسانی بونی
خۆی،. له‌و کاته‌دا ده‌سه‌ڵاتداران ده‌بێت هه‌یمه‌نه‌تی خۆیان
هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، ئه‌مه‌ش له هیچ کوێیه‌کی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌دا ڕووی
نه‌داوه، مادام قازانج کردن سه‌ره‌کیترینی پرۆژه‌ی نێو ده‌سه‌ڵاتداران
بێت.
بۆیه هه‌نگاو نان بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێکی ئینسانیانه‌تر به‌ده‌ست بهێنرێت،
ته‌نها له‌لایه‌ن هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ئه‌و چینه‌وه‌ن که ده‌خوازن بۆ
ئه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه و ئیهانه‌کردن و ترس و تۆقاندن نه‌مێنێت،
بانگهێشتی ئه‌و چینه چه‌وساوه‌یه ده‌کات تا پێکه‌وه ده‌ست له نێو
ده‌ست دژی ده‌سه‌ڵاتی حاکم بێنه مه‌یدان و ئه‌وه‌ی ده‌یخوازن بۆ
ژیانێکی شایسته فه‌رز بکرێت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتاراندا و تا دواجار
بتوانرێت له ڕێی ئه‌و خه‌باته چینایه‌تیه‌وه ژیانێک دابین بکرێت
هه‌ر هه‌موو به‌بێ بوونی دنیایه‌کی دامه‌زراو له‌سه‌ر بنه‌مای
چه‌وساندنه‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئینسانن بژین. بۆیه ئه‌رکی سه‌ره‌کی
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ش له ئێستادا وشیار کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه
بۆئه‌وه‌ی بتوانێت ببێت به‌هێزێک ئه‌و سزا نامرۆڤانه‌یه له نێو یاسای
عێراقیدا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌م کاره‌ش ده‌کرێت له ڕێی په‌یوه‌ندی
کردن به ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی وه‌ک ئه‌مینستی ئه‌نته‌رنه‌شناڵ و ڕێکخراو
گه‌لێک که دژی سزای له سێداره‌دانن په‌یوه‌ندی بگرێت بۆئه‌وه‌ی
کۆمه‌ک به‌خش بێت بۆ بزوتنه‌وه‌که. دواجار هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای
سزای له سێداره‌دان کارێکی هێند مه‌زنه، که‌ئه‌رکی خۆی ده‌خاته سه‌ر
سه‌رجه‌م سیاسه‌تمه‌دارانێک که دژی مانه‌وه‌ی ئه‌و سزا نامرۆڤانه‌یه‌ن
له نێو یاساکانی عێراقی نوێ‌دا، هه‌روه‌ها ڕۆڵی ڕۆشنبیران و نوسه‌ران و
ئازادی خوازنێک که‌له خه‌می ئه‌وه‌ن ئاینده‌یه‌ک له کوردستان و
عێراقدا هه‌بێت، که چیتر تارماییه‌کانی ڕژێمه دیکتاتۆره‌کان
نه‌بینرێت، بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا مافی
ئازادی ڕاده‌ربڕین و مافی ژیانێکی شایسته‌ی دوور له‌ترس و که‌سایه‌تی
خۆفرۆشتنی به‌ناچارانه‌ی نه‌مێنێت، هاتنه‌مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌یه‌کی وا
جێگای ئومێدێکی مه‌زنه.
ماڵپه‌ڕی تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
_____________****************_____________
سه‌نته‌ری دژی له‌سێداره‌دان
00447783902098
anti.execution@googlemail.com
|