٧\٢\٢٠١١ ته‌وه‌ری رووخانی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریی و بنه‌ماڵه‌ییه‌کان. - ٦ -
سازدانی ته‌وه‌ر: ئه‌مڕۆ
رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تونس و میسر ئه‌وه‌نده کاریگه‌ر بوون، که هه‌موو خه‌ڵکی جیهانیان به خۆیانه‌وه خه‌ریک کردووه و بوونه‌ته بابه‌تی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و ناوچه‌که و نواندنی هه‌ڵوێستی چاوه‌ڕواننه‌کراو. له وڵاتانی رۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش خه‌ڵک به‌و جموجوڵانه و ده‌سکه‌وته‌کانی تا ئێستای خۆشحاڵ بوونه و هه‌ست به وره و ئومێدێکی پتر ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌سهێنانی ژیانێکی باشتر و ئازادیی و ده‌سه‌ڵاتێکی زیاتر. دوا به‌دوای ئه‌و جموجوڵانه هه‌رچی سه‌رۆک و پاشا و رابه‌ری شۆڕشی وڵاتانی ناوچه‌که‌یه که‌وتوونه‌ته خۆیان و پاره و پوول و به‌ڵێنی سه‌وز و سوور ده‌به‌خشنه‌وه. هه‌روا که‌سایه‌تی و حیزب و لایه‌نی سیاسی ئۆپۆزسیۆنیش لێره و له‌وێ تووره‌گه‌یان بۆ ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌و جموجوڵانه ئاماده کردووه. ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ئێمه‌ش - ئه‌مڕۆ - به گرنگییه‌کی تایبه‌ته‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و جموجوڵانه و له‌و باوه‌ڕه‌دایه که زه‌مینه‌خۆشکردن و فه‌راهه‌مکردنی ده‌رفه‌تێک بۆ لێکدانه‌وه‌یان و ئاشناکردنی خوێنه‌ران پێیان خۆی له خۆیدا وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌که به به‌شێک له‌و ئه‌رکانه‌ی که بۆ خۆی داناوه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به پێویستمان زانی ئه‌م ته‌وه‌ره ئاماده بکه‌ین و ئه‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز بکه‌ین:
ئه‌مڕۆ: به ڕای ئێوه هۆکاره‌کانی ئه‌و خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕینانه چین که تا ئێستا له وڵاته‌کانی ڕۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆ رووخاندنی ده‌سه‌ڵات ڕوویان داوه؟
ئامانج پیرۆت: هۆکارێکی سه‌ره‌کی و گشتی بریتیه له نه‌مانی زه‌روره‌تی ئه‌و جۆره‌ی ده‌سه‌ڵات له ژیانی ئابوری و سیاسی و ئیداری کۆمه‌ڵگادا. ئه‌مه‌ش شتێک نیه جگه له هه‌زار باره بونه‌وه‌یه‌کی ئه‌و ڕاستیه‌ی که له مێژووی دنیادا به زه‌قی دیاره و تا ئێستا هیچ ده‌وڵه‌ت و ئیمپراتۆر و خیلافه‌تێک نه‌یانتوانیوه له‌م ئاکامه ڕزگاریان بێت. چونکه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێک که دێت خۆی له هه‌ناوی بارودۆخێکی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئیداری دیاریکراوه‌وه دێت و له ڕێگای په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆیه‌وه له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌کانی ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه و به هه‌ڵوێسته جۆراوجۆر و هه‌مه‌لایه‌نه‌کانی له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئه‌و چین و توێژانه خۆیاندا کاریگه‌ری له سه‌ر هه‌مان ئه‌و فاکته‌ر و سه‌رچاوانه داده‌نێت که زه‌روره‌تی ده‌سه‌ڵاتێکی پێش خۆیی نه‌هێشتوه و زه‌روره‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌می فه‌راهه‌م کردوه. واته هه‌ر ده‌سه‌ڵاتیک که سه‌رهه‌ڵده‌دات و جێگه‌ی ئه‌وه‌ی پێش خۆی ده‌گرێته‌وه، قه‌رزاری ئه‌و (مه‌رج)انه‌یه که ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی پێش خۆی داویه‌تی به‌م و هیچ ئه‌ملاولاو ڕێگایه‌کیش نیه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یبژێرێت،به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه نا‌توانیت بیداته‌وه به‌وه‌ی لێی وه‌رگرتوه به‌ڵکو ده‌یدات به‌وه‌ی دوای خۆی دێت. ئه‌مه له ئاخر و ئۆخری هه‌موو سیسته‌مه‌کان و قۆناغه‌کانی سیسته‌می کۆیلایه‌تی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی و سیسته‌می سه‌رمایه‌داریشدا به تۆخی دیاره.
زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی ڕۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش له ئاخر و ئۆخری سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا و سه‌ره‌تاکانی جێگیربوونی په‌یوه‌ندیه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا(له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته ئیمپریالیستیه‌کاندا و له بارودۆخێکی جیهانی و ناوچه‌یی و ناوخۆیی) وادا به‌دی هاتوون،که هیچ توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ناو په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان( ئاغا، جوتیار، سه‌رمایه‌دار، کرێکار) ئه‌وه‌نده به‌هێز نه‌بوو که بتوانێت به پشت به‌ستن به مه‌وقعیه‌تی خۆی له به‌رهه‌مهێناندا ده‌سه‌ڵاتێکی تایبه‌ت به خۆی دابمه‌زرێنێت و به‌رگری لێبکات. ئه‌وه ته‌نیا ورده بۆرژوازی بوو، که ده‌یتوانی( به سه‌رمایه‌یه‌کی مه‌عنه‌وی و ئایدیۆلۆژی و سیاسی هه‌مه‌ڕه‌نگه‌وه) ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دروست بکات، که هه‌مویان خۆیان به خاوه‌نی بزانن و هیچیشیان خاوه‌نی نه‌بن. که هه‌مویان سه‌رکوت بکات و خزمه‌تی هه‌موشیان بکات! گونجاوترین شێوازیش بۆ ئه‌و پێکهاته‌یه له ده‌سه‌ڵات(سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی) بوو.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه توانیان هه‌ردوو پرۆسه‌ی که‌ڵه‌کردنی سه‌رمایه و سپاردنی به توێژێک له سه‌رمایه‌داران(که سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌دار و بنه‌ماڵه‌کانیان به‌شێکیان بوون) کۆمه‌ڵگای ئه‌و وڵاتانه بکه‌نه خاوه‌نی ئه‌و قڵشته چینایه‌تیه‌ی که به هه‌مان شێوه‌ی کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتوه‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا بێت: چینێک( وه‌یان دروستتر توێژێک له‌و چینه)خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌کی که‌ڵه‌که‌بوه و ئاماده‌یه بۆ (وه‌به‌رهێنان) و چینێکیش له هه‌موو موڵکایه‌تی یه‌ک دابراوه و ئاماده‌کراوه بۆ (چه‌وساندنه‌وه). پرسیاره‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ئێستا ئیتر ده‌سه‌ڵاتێک که زه‌روره‌تی خۆی له قۆناغێکی به‌سه‌رچووی ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداری یه‌وه وه‌رگرتبێت و له ڕێگای که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه و تاڵانکردن و سپاردنیه‌وه به توێژێک درێژه‌ی به ته‌مه‌نی خۆی دابێت و پێداویستیه‌کانی مانه‌وه‌ی خۆی فه‌راهه‌م کردبێت، ده‌توانێت هه‌روا به ئاسانی و به‌بێ قه‌ڕه‌م کردن و په‌ڕوباڵ کردن بشبێته ده‌سه‌ڵاتێک بۆ ڕێکخستن و به‌ڕێوه‌بردنی(وه‌به‌رهێنان)؟بێگومان نه‌خێر،مادام ژێرخانی ئابوری وه‌ک ژێرخانی ئه‌و وڵاتانه‌ی لێهاتوه،که(وه‌به‌رهێنان) سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی قازانجه تیایاندا و سه‌ره‌کی ترین بواری ڕێکخستنی په‌یوه‌ندی نێوان چینه سه‌ره‌کیه‌کانه ئه‌وا ده‌بێت که ده‌سه‌ڵاتیش تیایاندا وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاتانه‌ی لێبێت(لانی که‌م وه‌ک تورکیا). ده‌بێت ئیتر له‌م وڵاتانه‌دا(که شه‌و و ڕۆژ ده‌هۆڵی پێویست بوون و گرنگی وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌کی و ناوخۆیی و ئازادی بازاڕیان تیا ده‌کوترێت)و له کاتێکدا که(سه‌رمایه‌ی جیهانیش به هه‌موو لایه‌کدا بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌ڵپه ده‌کات) ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و یاسایی و قه‌زایی لانی که‌م چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌کی هه‌بێت یه‌که‌م ده‌بێت ئه‌مانه خۆیان نه‌بنه ته‌ره‌فێک له مونافه‌سه‌ی نێوان سه‌رمایه‌داراندا.دوه‌م ده‌بێت له ڕێگای خۆ جیا کردنه‌وه‌وه له بازاڕ و سیسته‌می ئابوری ئه‌وه‌نده دڵنیایی بۆ سه‌رمایه‌داران فه‌راهه‌م بکات که ئه‌گه‌ر خۆیشی گۆڕا ، ئه‌وا سیسته‌مه ئابوری یه‌که و په‌یوه‌ندی نیوان سه‌رمایه و کار هیچ مه‌ترسی یه‌ک نه‌که‌وێته سه‌ری( ڕێک وه‌ک ئه‌وه‌ی که له ئه‌وروپادا هه‌یه؛ ده‌یان حکومه‌ت و حزبی ده‌سه‌ڵاتدار و په‌رله‌مان و وه‌زیر و کاربه‌ده‌ست ده‌گۆڕێن به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داران هیج زه‌ره‌رێک بکه‌ن).
به‌پێی ئه‌و راستی یانه‌ی سه‌ره‌وه هۆکاره‌کان دوو به‌شن؛ به‌شێکیان جیهانی یه و په‌یوه‌سته به‌و بارودۆخه‌وه که به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری(به تایبه‌تی له وڵاته پێشکه‌وتوه‌کاندا) تێیکه‌وتوه و سه‌رمایه‌داران و کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کان و ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کانی ناچارکردوه،که زۆر لێبڕاوانه و به‌وپه‌ڕی شپرزه‌یی یه‌وه به دوو ئاراسته‌دا بکه‌ونه هه‌ڵه‌داوان؛ به ئاراسته‌یه‌کدا هێرشێکی به‌ربڵاویان کردوه‌ته سه‌ر چینی کرێکاری وڵاته پێشکه‌وتوه‌کان و شه‌و و ڕۆژیان خستوه‌ته سه‌ر یه‌ک تا ده‌سکه‌وتی ده‌یان ساڵ خه‌باتیان لێبسه‌ننه‌وه و به‌شێکی که‌متر له ژیان و ئازادی و ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن و به ئاراسته‌یه‌کی تریشدا سه‌ر به هه‌موو شوێنێکی دنیادا ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جوگرافیایه‌کی نوێ(له ناویاندا ڕۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) بۆ ( وه‌به‌رهێنان له بواره کۆنه‌کاندا) په‌یدا بکه‌ن( له نوسینه‌کانی تردا ئاماژه‌م به هۆکاره‌کانی ئه‌م بارودۆخه کردوه).
هه‌رچی به‌شه‌که‌ی تری ئه‌و هۆیانه‌شه ناوخۆیی یه و له‌و ئاڵوگۆڕانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتوه، که به‌سه‌ر هه‌ریه‌که له ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگا(به سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانیه‌وه) و به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و ته‌رازووی هێزی ئه‌و دوانه خۆیان و چین و توێژه‌کان خۆیان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا هاتوه( هه‌ڵبه‌ته له‌سه‌ر مه‌سه‌له ئابوری و سیاسی و ئیداری یه‌کان). ئێستا توێژێکی به‌هێزی سه‌رمایه‌دار دروستبوه که ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ فشاره‌کانی بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات(له ده‌سه‌ڵاتێکی مافیایی تاڵانکه‌ره‌وه، که زه‌روره‌تی قۆناغێکی تایبه‌ت بوه و به‌سه‌ر چوه) بۆ ده‌سه‌ڵاتێک که تایبه‌ت بێت به قۆناغی وه‌به‌رهێنان خستوه‌ته کار. ئه‌مه بێجگه له‌و مقاوه‌مه‌ته‌ی که چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان( به‌تایبه‌تی) و توێژه‌کانی ورده بۆرژوازی له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه هه‌مه لایه‌نه ئابوری و سیاسی و یاسایی و حقوقی یه‌ی که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه‌دارانه‌وه ده‌کرێته سه‌ریان؛ له لایه‌ک ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌ویت ئه‌م چین و توێژانه هێشتا وه‌ک ئه‌و سه‌رده‌مانه سه‌رکوت و بیده‌نگی قه‌بووڵ بکه‌ن، که لانی که‌م ده‌سه‌ڵات به‌شێک له به‌رپرسیارێتی(ڕێژه‌یی) به‌رامبه‌ر ژیان و ته‌ندروستی و خوێندنی ئه‌وانی گرببوه ئه‌ستۆ.
هه‌موو ئه‌مانه پێکه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان کردوه‌ته ده‌سه‌ڵاتێکی(بێخاوه‌ن) و توێژی هیچ چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز(نه له ناو چینی کرێکار و نه له‌ناو بۆرژوازیدا) خۆیان به خاوه‌نی نازانن و دژایه‌تی ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت بیگۆڕن. ئه‌مانه و چه‌ندین فاکته‌ری ئاشنا بوون به ژیان و گوزه‌رانی وڵاتانی تر و ئاسانکاریه‌کانی ئه‌و ئاشنا بونه،ئه‌م دژایه‌تی کردن و بڕیاری گۆڕینه‌یان گه‌یاندوه‌ته خاڵی نه‌گه‌ڕانه‌وه.
ئه‌مڕۆ: لێکدانه‌وه‌ی ئێوه بۆ ئه‌وه چیه، که له شوێنێکی وه‌ک میسردا (که ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی ٨٠ ملیۆنه و ته‌نیا ژماره‌ی ئه‌ندامانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و حیزبه هاوپه‌یمانه‌کانی له چه‌ند ملیۆنێک پترن و ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌زگاکانی پۆلیس و ئاسایش له ملیۆنێک پترن) که‌چی خۆپیشاندان و راپه‌ڕینی چه‌ند سه‌د هه‌زار که‌سێک، بووه‌ته مایه‌ی ئه‌و هه‌موو ترس و شپرزه‌ییه له ریزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا؟
ئامانج پیرۆت: پێشتر هه‌وڵمدا له ڕووی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئیداری یه‌وه، ئه‌وه ڕوون بکه‌مه‌وه که له سیسته‌می چینایه‌تیدا پێ به پێی قۆناغه‌کان و پێ به پێی ئه‌وله‌ویه‌ت په‌یداکردنی ئه‌رکه‌کانی پاراستنی سیسته‌می چینایه‌تی و قۆناغه‌که‌ی له سایکڵی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و سیسته‌مه‌دا(که ده‌بێته مایه‌ی زاڵ بونی توێژێکی تایبه‌ت به‌سه‌ر ئه‌وان و به سه‌ر کۆمه‌ڵگادا) ده‌سه‌ڵات زه‌روره‌ت به ده‌ست دێنێت و خاوه‌ن بۆ خۆی په‌یدا ده‌کات، هه‌ر به‌م پێیه‌ش هه‌ریه‌که‌یان تایبه‌تمه‌ندی جیاکه‌ره‌وه‌ی خۆی هه‌یه: ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له زۆربه‌ی وڵاته‌کانی ڕۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ن زه‌روره‌تی خۆیان له قۆناغێکه‌وه وه‌رگرتوه و درێژه‌یان به ته‌مه‌نی خۆیان داوه،که پاراستنی سیسته‌می چینایه‌تی و که‌ڵه‌کردنی سه‌رمایه له ده‌ستی چینێکدا بریتی بوون له ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌کانیان، ئێستا ئه‌م ئه‌رکانه جۆریکی تر له ده‌سه‌ڵاتیان پێویسته،چونکه ئێستا قۆناغێکی تره له‌و سایکڵه‌دا.قۆناغی زاڵی ئێستای به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا(قۆناغی وه‌به‌رهێنان) ه، که ئه‌وله‌ویه‌تی خۆی هه‌یه و خاوه‌نی خۆی هه‌یه، که ناتوانێت به ئامرازه‌کانی قۆناغێکی تر و توێژێکی تر جێبه‌جێیان بکات. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که قه‌یرانی ئێستای سه‌رمایه له ئاستی جیهاندا ڕێک له‌م قۆناغه‌ی به‌رهه‌مهێناندایه( ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ دواکه‌وتنی ئه‌و کۆندراتیفه‌ی که بتوانێت بوارێکی تازه و گه‌وره‌ی وه‌به‌رهێنان به‌دیبێنێت و بڕێک له قورسایی یاسای دابه‌زینی ڕێژه‌ی قازانج که‌م بکاته‌وه، که به‌هۆی زیاد بوونی سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕه‌وه هاتوه‌ته‌دی). ئه‌مانه ئه‌و زه‌مینه‌یه ده‌خولقێنن که ده‌سه‌ڵات له کاتی ئاسایی‌دا و له ڕواڵه‌تدا خاوه‌ن و لایه‌نگری زۆری هه‌بێت، به‌ڵام له‌کاتی نائاسایی و له‌کاتی ته‌نگانه‌دا زۆر به‌خێرایی ئه‌و بێکه‌سی یه‌ی ده‌رده‌که‌وێت.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئاشکرایه که ئه‌گه‌رچی ناڕه‌زایه‌تی له کۆمه‌ڵگا چینایه‌تیه‌کاندا له چه‌ندین سه‌رچاوه‌وه بێ بڕانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت،به‌ڵام له به‌شێکی گه‌وره‌ی مێژوودا هه‌وڵ و ته‌قه‌لای چین و توێژه زاڵه‌کان و ده‌سه‌ڵاته‌کانیان بۆ به‌ش به‌ش کردنی ئه‌م روبارانه به جۆگه‌له‌ی بچوک بچوکی ناکاریگه‌ر سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت و ده‌توانن وا نیشان بده‌ن که (ڕازی) یه‌کان و (لایه‌نگره‌کان)ی ئه‌و سیسته‌مه و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان چه‌ندین ئه‌وه‌نده‌ی ناڕازی یه‌کانن، وه‌یان زۆر جار هه‌ر نکولی له هه‌بوونی ناڕازی ده‌که‌ن. تێپه‌ڕبونی کات و تێکۆشانی هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌و به‌شه ناڕازیانه ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی که ورده ورده ئه‌م جۆگه‌لانه‌ش له( به‌نداو) ێکی گه‌وره‌دا کۆدببنه‌وه تا ئه‌و کاته‌ی که یان خۆی ده‌قڵیشێته‌وه یان هه‌ڵسوڕاو و هێزێکی لێبڕاو و کارامه درزێک ده‌کاته به‌ربه‌سته‌که‌ی. ئیتر ئه‌و ساتانه ده‌ستپێده‌کات که ئینسان به ئاسانی باوه‌ڕ به‌وه بکات،که ناڕازی بوون له سیسته‌می چینایه‌تی و ئاکام و په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌میشه (کۆگایه‌کی هێز) ی ئاماده‌یه، به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌دا که چینه زاله‌کان و ده‌سه‌ڵات ده‌توانن(قوفڵ)ی لێبده‌ن،هێز و لایه‌نه ناڕازی یه‌کانیش ده‌توانن به (کلیل) ی هه‌ڵسوڕانی زانستی یانه و لێبڕان بیکه‌نه‌وه. به واته‌یه‌کی تر له هه‌موو سیسته‌مێکی چینایه‌تیدا مانای واقعی(به‌هێزی و لاوازی)له به‌هێزی و لاوازی(قوفڵ)ه‌کانی ده‌سه‌ڵات و (کلیل)ه‌کانی ناڕازی یه‌کاندایه نه‌ک له ژماره‌ی لایه‌نگراندا. له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا ده‌رکه‌وتن و لێبڕانی هه‌ر هێزێک بۆ هه‌ڵته‌کاندنی سه‌ر له به‌ری ده‌سه‌ڵاته‌کان و بچڕاندنی هه‌ر چه‌شنه ئومێدێک به پایه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه خۆی له خۆیدا ده‌بێته مایه‌ی که‌ڵک وه‌رگرتن له سه‌رجه‌م هێزه که‌ڵه‌که‌بوه‌که.
ئه‌مڕۆ: به پێی لێکدانه‌وه‌ی ئێوه، ئه‌و ئاڵوگۆڕانه چی ده‌بن که دوای ئه‌م راپه‌ڕینانه به‌سه‌ر ئه‌م وڵاتانه‌دا دێن؟
ئامانج پیرۆت: ئه‌گه‌ر له‌م ساتانه‌دا که من وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه، ئه‌و ڕاستیه له‌به‌رچاو نه‌گرین،که بارودۆخی ئێستای دنیا به شێوه‌یه‌که، هیچ ساتێک تێناپه‌ڕێت تیایدا، سه‌رجه‌م ئه‌و چین و توێژ و هێز و لایه‌نانه‌ی(که به جۆرێک له جۆره‌کان قازانجیان له مانه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدایه) به‌پێی پله‌به‌ندی مه‌وقعیه‌تی ئابوری و سیاسی و ئیداری و یاسایی و فه‌رهه‌نگی یان، له هێرشێکی به‌رده‌وامدان بۆ سه‌ر چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان و ئه‌و چینه‌ش دوای هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌کی زۆر و چه‌ندین جار خۆپیشاندانی ملیۆنی( به تایبه‌تی له ئه‌وروپا) ئێستا له حاڵه‌تێکی کپی( به‌ر له زریان) دایه و نازانرێت که‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ سیسته‌می ئابوری و سیاسی وئیداری سه‌رمایه‌داریدا ده‌گه‌یه‌نێته خاڵی نه‌گه‌ڕانه‌وه و له‌وێشه‌وه چ کاریگه‌ریه‌کی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م وڵاتانه‌ی ڕۆژه‌ڵاتی ناوه‌راست. وه له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌نیا ئه‌و هێزانه و شێوازی هه‌وڵدان و ئامانجه‌کانیان له‌به‌رچاو بگرین که له ئێستا گۆڕه‌پانه‌که‌دان،ئه‌وا ده‌توانین بڵێین به‌وپێیه‌ی که دوو لایه‌نی به‌هێزی گۆڕه‌پانه‌که(سه‌رمایه‌دارانی جیهان و ده‌وڵه‌ته‌کانیان و توێژێکی به‌هێزی سه‌رمایه‌داری ناوخۆیی)به یه‌ک ئاراسته‌دا کار ده‌که‌ن و له به‌رامبه‌ردا چینی کرێکار(سه‌رباری هه‌ر ده‌سکه‌وتێک له به‌شداریکردنی شێلگیرانه‌ی له‌م ڕاپه‌ڕینانه‌دا،که زیاتر وه‌ک ده‌سکه‌وتی کارکردنی وایه له بواری به‌رهه‌مهێناندا) تا ئیستا خاوه‌نی به‌دیلێکی ڕۆشن نیه، سه‌ره‌کی ترین ئاڵوگۆر ئه‌وه ده‌بێت، که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداریش شکڵ و شێوازێکی وه‌ک تورکیا وه‌رده‌گرێت(ئه‌مه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت قۆناغێک له فه‌وزاش نه‌بێته پێداویستیه‌کی جێگیر بوونی ئه‌م شێوازه‌ش).
له ڕووی ئابوری یه‌وه هه‌مان پرۆسه‌ی که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه و به‌هێز بوونی توێژێکی سه‌رمایه‌دار و زیادبوونی قڵشتی نێوان چینه‌کان له ڕێگای نه‌مان و که‌مبونه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌کان و خسوسی سازی زیاتر و تاڵان‌کردنی باقی سامانی کۆمه‌ڵگا و قات و قڕی و گرانی و ساغکردنه‌وه‌ی خۆراک و ده‌رمانی ئیکسپایه‌ر و ڕاگرتنی کارگه‌کانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت(جا چ ده‌سه‌ڵاتی ئێستا درێژه به ته‌مه‌نی خۆی بدات، چ قۆناغێک له فه‌وزا سه‌رهه‌ڵبدات، چ نمونه‌یه‌ک له ده‌سه‌ڵاتداره‌تی وه‌ک تورکیا به‌دیبێت).
شێوازی ده‌سته‌مۆ کردن و بارهێنان و بێئیراده‌کردنی چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان، له پێکهاته‌یه‌کی سیاسی یه‌وه جێگای خۆی بۆ پێکهاته‌یه‌کی ئابوری چۆڵ ده‌کات: ئه‌گه‌ر جاران له سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م پێکهاته‌وه(توێژێکی ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی) به‌رنامه و پێداویستیه‌کانی ئه‌و پرۆسه‌یان داده‌ڕشت و ئاراسته‌یان ده‌کرد و جێبه‌جێیان ده‌کرد،ئیتر له‌مه‌ودوا ئه‌وه(توێژێکی سه‌رمایه‌دار)ی گه‌وره‌ی خاوه‌ن بانک و کۆمپانیای گه‌وره له سه‌ری سه‌ره‌وه ده‌بن و دوای ئه‌وانیش کۆمه‌ڵێک کۆمپانیای بچوکتر دێن.
له ڕووی ئایدیۆلۆژی یه‌وه سه‌رجه‌م بیروباوه‌ڕه کۆنه‌کان هه‌ر له‌و کاته‌دا که زۆربه‌ی پایه‌کانی مه‌وجودیه‌ت و هێزی تا ئێستایان له ده‌ست ده‌ده‌ن،به‌ڵام له سه‌ر پایه‌ی ده‌سکه‌وته ماددی یه‌کانی ئه‌و توێژه سه‌رمایه‌داره گه‌وره‌یه و به پێی به‌رنامه‌ی ئه‌وان ڕاده‌گیرێن و ده‌هێڵێنرێنه‌وه و تۆخ ده‌کرێنه‌وه و ده‌کرێن به گژ چینی کرێکار و بیروباوه‌ڕه پێشکه‌وتنخوازه‌کاندا.
له ڕووی یاسایی یه‌وه هه‌زاران هه‌ل بۆ سه‌رکوت کردن و بێئیراده کردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی چینی کرێکار له لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانه‌وه داده‌ڕێژرێت.
به کورتی ده‌توانین بڵێین یه‌کێک له سیناریۆکانی سه‌رمایه‌داری جیهانی و ناوخۆیی ئه‌و مۆدێله ده‌بێت که له (تورکیا) دا هه‌یه. هێزی سه‌ربازی سوپا و پۆلیس و یاسا بۆ سه‌رکوت و ده‌ست و پێ به‌ستنه‌وه‌ی چینی کرێکار وتوێژه به‌شخوراوه‌کان و بیر و باوه‌ڕ و عادات و کولتوری ئیسلامیش بۆ ژه‌هراوی کردنی مێشکیان ده‌پارێزرێن و ده‌خرێنه کار. هه‌ر چوار ساڵ جارێکیش گاڵته جاڕی هه‌ڵبژاردن پیاده ده‌کرێت و پرۆسه‌ی جێگیر بوونی بازاڕی ئازادیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ: ئه‌گه‌ری روودانی ئه‌و جموجوڵانه له کوردستاندا تا چ راده‌یه‌که؟ له‌و رووه‌وه چ لێکدانه‌وه‌یه‌کتان بۆ په‌رچه‌کرداری خه‌ڵکی کوردستان و هێزه سیاسییه‌کان(ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن) سه‌باره‌ت به‌و جموجوڵانه هه‌یه؟
ئامانج پیرۆت: به رای من ئه‌و ئه‌گه‌ره هه‌ر ئێستا له ئارادایه و رۆژ به رۆژیش پتر ده‌بێ، چونکه:
1. له ڕووی ئابوری یه‌وه:
ـ زۆربه‌ی سامانی کۆمه‌ڵگا بوه‌ته موڵکی توێژێک له سه‌رمایه‌دارانی جیهانی و ناوچه‌یی و ناوخۆیی(که ده‌سه‌ڵاتداران خۆیان به‌شێکیانن) و هه‌ڵپه‌ی (وه‌به‌رهێنان)ی ده‌که‌ن.
ـ به‌شێک له سه‌رمایه‌دارانی ناوچه‌که و جیهان له کوردستاندا (وه‌به‌رهێنان)یان کردوه و خه‌ریکی زیادکردنین.
ـ قۆناغی تاڵان‌کردنی سامانی کۆمه‌ڵگا(که قۆناغێکی پڕ سه‌خاوه‌ت بوو بۆ مافیاکانی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م پێداویستیه‌کانی ئاغا و ڕه‌عیه‌تی فه‌راهه‌م بکه‌ن و هه‌م په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر و له‌گه‌ڵ توێژه سه‌رمایه‌داره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه‌دارانی جیهان و ناوچه‌که‌دا له سه‌ر حسابی خۆیان بپارێزن) خه‌ریکه دوا ساته‌کانی خۆی به‌سه‌ر ده‌بات. واته تا ئه‌و کاته که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی و ده‌ستوپیوه‌نده‌کانیان ملیارده‌ها دۆلاریان وه‌ک تاڵانی وه‌رده‌گرت، ئاسایی و ئاسان بوو که چاوپۆشی بکه‌ن له‌وه‌ی فڵان سه‌رمایه‌داری ناوخۆیی و فیسار سه‌رمایه‌داری ناوجه‌که و جیهان پشکێکی ببات و به لێشاویش بیکه‌ن به قوڕگی کرێگرته جۆراوجۆره‌کانیاندا،به‌ڵام ئێستا که ئیتر قۆناغی (وه‌به‌رهێنان) ده‌ستیپێکردوه، ئه‌و پاره زۆره به ناجاری ده‌بێته سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ، که بوو به سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕیش تا هێزی کار نه‌چه‌وسێنیته‌وه و قازانج دروس نه‌کات،نه سه‌رمایه‌دار هه‌ست به بوونی ده‌کات و نه مونافه‌سه‌ی نێوانیشیان پێ ده‌نێته قۆناغێکی تره‌وه.که‌واته ئێستا گرنگترین بڕگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری( که بریتیه له وه‌به‌رهێنان) له‌م جوگرافیایه‌دا ڕێگری بۆ په‌یدا ده‌بێت: به‌شێک له سه‌رمایه‌داران که جاران سه‌خاوه‌تیان لێده‌باری، ئێستا به هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی و یاسایی و ئیداری و یاسایی هاتونه‌ته مونافه‌سه‌وه!که‌واته چار چیه؟ ئایا وه‌به‌رهێنان ده‌وه‌ستێت؟ سه‌رمایه ده‌گوازێته‌وه بۆ شوێنێکی تر(که ئومێدێکی باشتریان لێناکرێت)؟ یان ده‌بێت ده‌سه‌ڵات قه‌ڕه‌م بکرێت؟ ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که به‌شێکی به‌رین له خه‌ڵک تا ئێستا به‌و کرێ و به‌رتیله ژیاون که پارتی و یه‌کێتی بۆ به‌کارهێنانیان له بانده مافیایی یه‌کانی خۆیاندا بۆ تاڵان‌کردنی سامانی کۆمه‌ڵگا و بێده‌نگ کردنیان پێیان داون و ئێستا که تاڵان که‌مبوه‌ته‌وه، ئێستا که پاره‌ی تاڵان بوه‌ته سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ، ئێستا که سه‌رمایه‌ی ماددی گرنگیه‌کی زیاتری هه‌یه و ئه‌و تا ئێستا له‌سه‌ر پشتی خۆی سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وی و پیرۆزیه‌کانی گه‌ل و شۆڕش و سه‌رکرده‌کانی ڕاگرتوه، یه‌کێتی و پارتی یان ده‌بێت(ته‌سریح) یان که‌ن، یان ده‌بێت بۆ به‌خێوکردنیان په‌لاماری مونافسه ئابوری یه‌کانیان و به‌شه ژیانی چینی کرێکار بده‌ن!
2. له ڕووی سیاسی یه‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا له کوردستاندا هه‌یه و له لوتکه‌که‌یدا سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی یه‌کێتی و پارتی ڕاوه‌ستاون و ئاراسته‌ی ده‌که‌ن،له بیست ساڵی ڕابردودا، تا دوا چه‌ک(صک)ی سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وی و ئیعتباری خۆیان له بازاڕی تاڵان و بڕۆی سامانی کۆمه‌ڵگای کوردستاندا گۆڕیوه‌ته‌وه به سه‌رمایه‌ی ماددی و ناچارن به‌و چه‌که ماددی یانه جار جار لێره و له‌وێ له بازاڕی ڕه‌شدا پسوله‌ی قه‌ڵبی ئیعتبار بکڕنه‌وه. واته له‌م ڕوه‌وه هه‌مان ئه‌و کارانه‌یان کردوه‌ه که بن عه‌لی و موباره‌ک و قه‌زافی کردویانه.
ـ له ڕووی پێکهاته‌ی حوکمڕانی یه‌وه، ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه ته‌نانه‌ت یان حساب بۆ نه‌سیحه‌تی دڵسۆزه‌کانی خۆشیان( هه‌ر له ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کانی دنیا و ڕاوێژکار و خۆیان واته‌نی دۆسته دێرینه‌کانیان له سیاسی و ئیعلامی یه‌کان و حزبه‌کانی وه‌ک گۆڕان و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ) ناکه‌ن یان که کردیشیان کاریکاتێرێکی ئه‌وه‌نده زه‌قی لێ دروستده‌که‌ن، که دۆسته‌کانیشیان شه‌رمه‌زار و نیگه‌ران ده‌که‌ن: وه‌زعی په‌رله‌مان و یاسا و ده‌زگای قه‌زایی و سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تی! و کۆنگره و ڕاگه‌یاندنه‌کانیان به ڕوونی ئه‌م ده‌رده‌خه‌ن.
ـ چینی کرێکار و به‌شێکی به‌رین له لاوان ڕۆژ به ڕۆژ ئه‌وه‌یان زیاتر بۆ ده‌رده‌که‌وێت(که له پرۆسه ئابوری و سیاسی و ئیداری یه‌که‌دا بۆ کۆیلایه‌تیه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سه‌رمایه‌داران و کۆمپانیاکان و ده‌سه‌ڵاتداران و بنه‌ماڵه‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانی و کوڕ و نه‌وه‌کانینا ئاماده ده‌کرێن).
ـ ده‌سه‌ڵاتدارانی ینک و پ‌د‌ک ته‌نانه‌ت ڕێگری بۆ ئه‌و نه‌یارانه‌شیان( وه‌ک گۆڕان و ئیسلامیه‌کان) دروست ده‌که‌ن که ئه‌گه‌ر ئه‌وپه‌ڕی به‌هێزیش بن و دژایه‌تیشیان بکه‌ن و په‌لاماریشینان بده‌ن، ئه‌وا ته‌نیا گۆشتیان ده‌خۆن و ئێسکیان ناشکێنن، وه ته‌نیا ئه‌و کاتانه‌ش ئه‌م کارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن که هێزێک له کۆمه‌ڵگا هه‌بێت،که ئه‌گه‌ر فریونه‌درێت ئه‌وا له هاتنه ده‌ریدا ئێسک و پروسکی هه‌مویان ده‌شکێنێت.
ـ به‌رده‌وام بوونی ناهه‌موار بوونی ژیانی کرێکاران و توێژه به‌شخوراوه‌کان( گرانی بێ‌کاری، بێمافی،ترساندن، فریودان، سه‌رکوت،قڵشتی خه‌یاڵی نێوان چینه‌کان) ڕۆژ به ڕۆژ له‌و خاڵی بێئومێدیه نزیکیان ده‌کاته‌وه،که ته‌نیا ئومێدیان به هێزی یه‌کگرتوانه‌ی خۆیان بێت، نه‌ک به به‌ڵێنه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئیسلامیه‌کان و گۆڕان.ڕۆژ به ڕۆژ له‌و بڕیاره نزیک ده‌بنه‌وه که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش وه‌ک سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌کانی دنیا ته‌نیا له زمانی هێز تێده‌گات و ده‌ترسێت.
به‌وپێیه په‌رچه‌کرداری خه‌ڵک ئه‌وه‌یه که وه‌ک به‌شێک له مێژووی خۆیانی ده‌بینن و به سه‌رکه‌وتنه‌کانی دڵخۆشن و به خاوبونه‌وه‌کانی نیگه‌رانن. ده‌سه‌ڵاتدارانیش جگه له ترسان و شپرزه‌بوون، به دوو ئاراسته‌دا که‌وتونه‌ته خۆیان: به ئاراسته‌یه‌کیاندا ده‌یانه‌وێت ئه‌و به‌رگانه له‌به‌ر بکه‌ن که له بن عه‌لی و موباره‌ک جیایان ده‌کاته‌وه و به ئاراسته‌یه‌کی تردا ده‌یانه‌وێت خه‌ڵک بگه‌یه‌ننه ئه‌و مه‌وقعیه‌ته‌ی که نه‌توانێت وه‌ک خه‌ڵکی ئه‌وێ بکات، به‌ڵام نه‌گبه‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه له‌وه‌دایه که هه‌ر ئه‌م کارانه به‌سه بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی که هه‌م ئه‌وان وه‌ک بن عه‌لی و موباره‌ک و ده‌ست و پێوه‌نده‌کنیانن و هه‌م خه‌ڵکیش وه‌ک خه‌ڵکی ئه‌وێ وایه!
هه‌رچی ئۆپۆزسیۆنیشه جگه له گۆڕان هه‌مویان ئه‌وه‌نده به‌رژه‌وه‌ندی یان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا تێکه‌ڵ بوه، که وه‌ک ده‌سه‌ڵات قسه ده‌که‌ن، وه‌ک ده‌سه‌ڵات هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن. هه‌رچی گۆڕانیشه به‌پێی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵی ئه‌جینداکانی و له‌ژێر فشاری به‌شێک له جه‌ماوه‌ره‌که‌ی و له ترسی هێرشه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ده‌سه‌ڵات که‌وتوه‌ته نواندنی هه‌ڵوێستی تیکه‌ڵ و پێکه‌ڵ: له‌لایه‌ک ده‌یه‌وێت فریای کوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره بکه‌وێت که خه‌ریکه ینک و پ‌د‌ک و پێکهاته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داران( په‌رله‌مان و حکومه‌ت و داموده‌زگاکانی و ده‌زگای قه‌زایی) ده‌سوتێنێت(به‌ڵام هێشتا ینک و پ‌د‌ک، ئه‌م خزمه‌ته‌ی گۆڕانیان وه‌ک ئه‌وه لێوه‌رگرت، که ده‌یه‌وێت به خاکه‌ناز بیانکوژێنێته‌وه!). له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌یه‌وێت هه‌رزوو فریای قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و بێزاری و توڕه‌یی و وره‌به‌رزبونه‌وه‌ی کرێکاران و توێژه به‌شخوراوه‌کانی لاوان بکه‌وێت و هیچ نه‌بێت چه‌ند شڕه کورسیه‌کی تری پێبکڕێت. سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش گۆڕان ئه‌مه‌ی کرد به هه‌لێک بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی هه‌موو هێزه ناوچه‌یی و ده‌ره‌کیه‌کان بخاته سه‌ر خۆی، که خزمه‌تکارێکی دڵسۆزی ئه‌جیندای ئه‌مریکا و سه‌رمایه‌داران و پێکهاته‌کانی سیسته‌می حوکمڕانی و ئیسلام و سه‌وابته‌کانیه‌تی.
ئه‌مڕۆ: به رای ئێوه ده‌بێ خه‌ڵکی کوردستان چ وانه و ئه‌زموونێک له‌و جموجوڵانه وه‌ربگرن؟
ئامانج پیرۆت: به ڕای من ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه هه‌ر له ئێستاوه تا ئه‌و کاته‌ی که به لایه‌کدا ده‌که‌ون پڕن له وانه‌ی گرنگ و ده‌بێت خه‌ڵکی کوردستان(به تایبه‌تی چین و توێژه چه‌وساوه و به‌شخوراوه‌کان و هه‌ڵسوراوه‌کانیان و له‌ناویاندا کۆمۆنیسته‌کان) وه‌ک به‌شێک له مێژووی خۆیان که‌ڵکیان لێوه‌ربگرن.له‌وانه:
1.هه‌موو ئینسانێک(جا چه‌ند له ژێر سته‌می سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا تێکشکێنرابێت و خرابێته په‌راوێزی کۆمه‌ڵگاوه) کاتێک که بڕیاری ئه‌وه ده‌دات یه‌خه‌ی چه‌وسێنه‌ره‌کانی بگرێت، له شه‌و و ڕۆژێکدا ده‌بێته ئینسانێکی ئه‌وه‌نده مه‌زن که ته‌نانه‌ت ئه‌و سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی که سه‌دان هه‌زار پۆلیس و لایه‌بگریان هه‌یه و خاوه‌نی ملیارده‌ها دۆلارن، له به‌ریان هه‌ڵدێن.
2. شیعار و ئامانجی لێبڕاوانه‌ی هه‌ر هێزێک له دژی ده‌سه‌ڵات و خۆشخه‌یاڵ نه‌بوون پێی،سه‌رچاوه‌یه‌کی له بن نه‌هاتووی هێزه بۆ گۆڕینی ته‌رازوی هێز به قازانجی چین و توێژه چه‌وساوه و ناڕازیه‌کان.
3. کۆمۆنیسته‌کان ده‌بێت زیاتر له هه‌ر کاتێکی تر گرنگی بده‌ن به لێکدانه‌وه‌ی زانستیانه‌ی دنیا و ناوچه‌که و عێراق و کوردستان و که‌م تا زۆر خۆیان بۆ پێشهاته‌کان ئاماده بکه‌ن و هه‌ر له ئێستاوه ده‌توانن بێجگه له خاڵه به‌هێزه‌کانی ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه خاڵه لاوازه‌کانیشی ده‌سنیشان بکه‌ن(که حه‌تمه‌ن ئه‌و خاڵه لاوازانه ده‌بنه مایه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌سکه‌وته‌کانی چینی کرێکار به هیچ جۆرێک به‌پێی ده‌ور و کاریگه‌ری ئه‌و نه‌بێت له‌و ڕاپه‌ڕینانه‌دا). کۆمۆنیسته‌کان ته‌نیا هێزێکن، که ده‌بێت و ده‌توانن هه‌ر له ئێستاوه هه‌م خۆیان بۆ ڕاپه‌ڕین ئاماده بکه‌ن و هه‌م خۆشیان بۆ ئه‌وه ئاماده بکه‌ن که چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان ئه‌و جۆره ده‌سکه‌وتانه به ده‌ست بێنن، که چینی کرێکار و مرۆڤایه‌تی له سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری نزیک ده‌که‌نه‌وه و سیسته‌مێکی بێ چین و چه‌وسانه‌وه داده‌مه‌زرێنن.
4. ده‌بێت کۆمۆنیسته‌کان هه‌وڵ بده‌ن، که چینی کرێکار و لاوانی ڕاپه‌ڕیوی سبه‌ینێی کوردستان، تێبینی ئه‌و خاڵه لاوازه بکه‌ن که ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه هه‌یانه،ئه‌ویش خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه، که هه‌ر له‌و کاته‌دا کرێکاران خۆیان ماتریاڵی سه‌ره‌کی ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه‌ن و خاوه‌نی به‌شێکی گه‌وره‌ی سه‌رمایه‌ی ئه‌م ڕاپه‌ڕینانه‌ن،که‌چی زۆربه‌یان ده‌یانه‌وێت به‌رهه‌مه‌که‌ی بدرێته‌وه به سه‌رمایه‌داران و پارێزه‌ره‌کانی سیسته‌می چینایه‌تی! هێشتا ئه‌و وشیاریه ئه‌وه‌نده نیه ، که ئه‌وان وا لێبکات وه‌ک خاوه‌نی ڕاپه‌ڕین مامه‌ڵه بکه‌ن، نه‌ک وه‌ک به‌کارهێنراوێک.
له کوردستان ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت ئه‌مه هه‌رگیز دووباره نه‌بێته‌وه. ٥\٢\٢٠١١
|