تەوەری چاک و
کۆنگرەی سێیەم.
سازادنی: کوردۆساید
دارا
ئه‌حمه‌د: •
پێویسته چاک واز له‌و په‌تایه بهێنێ که
ده‌بێ رێکخراوێکی جه‌ماوه‌ریی بێ و به فیته‌یه‌ک هه‌زاران خه‌ڵک
بهێنێته سه‌ر شه‌قام
•
چاک رێکخراوێکی سیاسی نییه بۆ رزگارکردنی
نه‌ته‌وه و نیشتمانی کوردستان به‌ڵکه رێکخراوێکه بۆ وه‌ستانه‌وه
به دژی جینۆساید و به‌س.
•
کاره‌کانی چاک پێویستی به‌و که‌سانه
هه‌یه که هه‌ستێکی به‌هێزی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆییان هه‌یه و نابێ
په‌نا ببرێته به‌ر پێکهاته‌یه‌کی داخراوی وه‌ک خێزان و بنه‌ماڵه
بۆ کاری نه‌ته‌وه‌یی و مرۆیی.
سڵاو بەڕێز،
پێخۆشخاڵ دەبین بەشداری ئەم تەوەرەمان بکەن وەڵامی ئەم چەند پرسیارەی
ماڵپەڕەکەمان بدەنەوە،کە تایبەتن بە کۆنگرەی سێیەمی چاودێری کوردۆساید
لە 27 و28 و 29 مانگی 11 ی ئەمساڵ لە وڵاتی دانمارک دەبەسترێت .
چاک بە بانگەوازێک لە 6-1-2002 دەستی بە کارەکانی کرد،وەک یەکەم
ڕێکخراو بۆ پرسی جینۆساید لە دەرەوەو ناوەوەی کوردستان بە
هاوئاهەنگی،ژمارەی ڕاگەیەنەرانی لە چەند کەسێک تێناپەڕین،ئێستا سەدان
ئەندامی هەیە و دەستی گەیشتووە بۆ زۆر پەیوەندی گرنگ و لە سەر زۆر
دۆسیەی هەستیار کاردەکات،دەتوانین بڵێین یەکەم ڕێکخراوی بوێر و سەربەخۆ
و چالاکترینیانە،لێرەدا چەند پرسیارێک کە وەڵامدانەوەیان بۆ
کۆنگرەکەمان زۆر گرنگن دێتە پێشەوە ،ئەوانیش :
پ1: خاڵە بەهێزەکانی چاک چی بووە لە نزیک 8 ساڵی
ڕابردوو؟.
و1: چاک ته‌نیا سێ کاری هه‌یه: ا- به‌دادگاگه‌یا‌ندنی تاوانبارانی
جینۆسایدی کوردان جا ئه‌و تاوانبارانه که‌س یان کۆمپانیا یان لایه‌ن و
ده‌وله‌ت بن . ب- قه‌رهبووکردنه‌وه‌ی شه‌هیدان و زیانلێکه‌وتوانی کاره‌سته‌کان
و ته‌واوی خه‌لکی کوردستان وه‌ک میلله‌تێک له لایه‌ن تاوانبارانه‌وه.
ج- کۆششکردن بۆ رێگرتن له‌به‌رده‌م دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ر کاره‌ساتێکی
کۆمه‌ڵکوژیی له‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان.
خاڵه به‌هێزه‌کان ته‌نیا ئه‌وانه‌ن که ئه‌گه‌ر چاک پێی وایه به‌کرده‌وه
هه‌ندێک هه‌نگاوی له‌و رووانه‌وه ناوه.
پ2:خاڵە لاوازەکانی چی بوونە ،ئەگەر بە وردی
دەستنیشانیان بکەن؟
و2: خاڵه لاوازه‌کان: 1- بێسه‌روبه‌ریی رێکخراوه‌یی و کۆنترۆڵکردنی ده‌سته‌ی
سه‌رپه‌رشتیی له لایه‌ن چه‌ند که‌سێک و نه‌بوونی ده‌سته‌یه‌کی سه‌رپه‌رشتیی
به‌رفراوان که ساڵانه هه‌ڵببژێردرێن . 2- نه‌بوونی توانستی مادیی. 3-
خۆخه‌ریککردن و خۆهه‌لقورتاندن له هه‌ندێک کاری سیاسی که کاری
رێکخراوێکی وه‌ک چاک نییه و هی حیزب و رێکخراوی سیاسیین. 4- ره‌نگدانه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندیی هه‌ڤاڵینیی و خزمخزمانێ و حیزبایه‌تیی و بیرته‌سکیی نه‌ته‌وایه‌تیی
له کاروباره‌کان و نیشاندانی چاک وه‌ک رێکخراوێکی سیاسیی ناسیونالیستی
دواکه‌وتوو. 5- نه‌بوونی میکانیزمێکی گونجاو بۆ په‌یوه‌ندیی رێکخراوه‌یی
له نێوان رێکخراوکانی ووڵاته‌کان و لاوازیی رێکخراوه‌که له کوردستان.
6- خۆخه‌ریککردن به هه‌ندێک که‌س و رێکخراو و پارتی ووڵاتان که خۆیان
رۆڵێکی ئه‌وتۆیان له‌ناو کۆمه‌ڵگه و ووڵاته‌کانی خۆیان نییه و
دابڕاون و ده‌یانه‌وه‌ێ نان و رۆنێک به کێشه‌کانمان بخۆن. 7- خۆکردنه
دوژمنی کارمه‌ندانی داموده‌زگانی ده‌سه‌ڵات که په‌یوه‌ستن به لایه‌نی
جیاجیای کاروباری شه‌هیدان و جینۆساید به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ خزمه‌تێک به
کێشه‌کان بکا. 8- هه‌ستنه‌کردن و و بێ ئاگابوون له په‌یوه‌ندییه به‌رژه‌وه‌ندیخوازه‌کانی
نێوان ده‌سه‌ڵاته سیاسیی و ئابوورییه‌کانی ووڵاتان به‌تایبه‌تییش
زلهێزه‌کان له‌گه‌ڵ یوئێن و رێکخراوه‌کانی به‌ناو مافی مرۆڤ و...هتد.
9- دووکه‌رتبوونی چاک به هۆی ململانێی که‌سیی و ئایدیۆلۆژیی و...هتد.
پ3:پێشنیارتان چییە بۆ کارکردنی داهاتووی ئەم
ڕێکخراوە؟.
و3: 1- بتوانێ ته‌نیا ئه‌و کارانه بکا که بۆی دامه‌زراوه. 2- واز له
زۆریی بۆریی بهێنێ و ئه‌ندامه‌کانی په‌یوه‌ست بن به کارنامه‌یه‌کی
رۆشن بۆ دامه‌زرانی رێکخراوێکی که‌موپوخت. 3- هه‌وڵبدات میکانیزمێک
ببینێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی توندوتۆڵ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات
دروست بکا بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ک ده‌سه‌ڵات رابهێندرێ کار بۆ کێشه‌کانی
جینۆساید بکا له لایه‌کیتریش سوود له توانسته‌کانی وه‌ربگیردرێ، به‌ڵام
نه‌بێته رێکخراوێکی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات به‌ڵکه ده‌سه‌ڵات ناچار بێ وه‌ک
ده‌زگایه‌کی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکا.
پ4:چاک کۆنگرەی خۆی لە وادەی خۆی و بەشێوەی
کراوە ئەنجامە دات،واتا هەموو کەس دەتوانێت تا کۆتایی چاودێری کارەکانی
کۆنگرە بکات،چۆن ئەم هەنگاوە هەڵە سەنگێنن.
و4: کارێکی باش نییه ده‌یکه‌ن. باشتره رۆژی یه‌که‌م کۆنگره هه‌ندێک
میوانی پێویست بۆ کۆنگره بانگ بکا که سوودیان ده‌بێ بۆ راکێشانی
پیشتیوانی و هه‌ندێک په‌یوه‌ندیی فه‌رمیی، ئیدی رۆژه‌کانی تر ته‌نیا بۆ
نوێنه‌رانی رێکخراوه‌کان بێ نه‌ک هه‌ر ئه‌ندامێک. کۆنگره پێویستیی به
کۆکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رێکی زۆر و بێسه‌روبه‌ر نییه که ته‌نیا کات ده‌کوژن
و سوودێکیان نابێ بۆ کاره‌کانی کۆنگره . ئه‌گه‌ر کۆنگره له چه‌ند که‌سێکی
دڵسۆز و لێوه‌شاوه و شاره‌زا دروست بێ باشتره چونکه کۆنگره
خۆپیشاندان نییه به‌ڵکه پێداچوونه‌وه‌یه به کاره‌کان و دانانی به‌رنامه‌کاری
نوێ و دروستکردنی داهێنانی نوێ و بڕیاری پێویسته بۆ کاره‌کانی داهاتوو.
پ5:پێتان باشە لە داهاتوو چاک قورسایی
کارەکارەکانی بخاتە سەر چ لایەنێک؟.
و5: واز له‌و په‌تایه بهێنێ که ده‌بێ چاک رێکخراوێکی جه‌ماوه‌ریی بێ
و به فیته‌یه‌ک هه‌زاران خه‌ڵک بهێنێته سه‌ر شه‌قام . چاک چه‌ند
ئامانجێکی دیاریکراوی هه‌یه . ئه‌وه‌نده به‌سه که چاک له هه‌ر شار
و ووڵاتێک چه‌ند ئه‌ندامێکی چاڵاک و شاره‌زا و دڵسۆزی هه‌بێ که به‌مانای
ووشه ئه‌ندام بن و داهێنان له کاره‌کانیان بکه‌ن و مانگانه به‌رهه‌مه‌کانیان
دیار بن. به کورتیی رێکخراوی که‌سانێکی دیاریکراو بێ که بۆ به‌دیهێنانی
ئه‌و ئامانجانه ده‌شێن نه‌ک هه‌ر که‌سێکی کۆمه‌ڵ که جۆرێک له
دڵسسۆزیی هه‌یه بۆ کێشه‌که به‌ڵام نازانێ و ناتوانێ ئه‌و کارانه بکا
که چاک له‌پێناویاندا تێده‌کۆشێ.
پ6:ئایا گرنگترین ئەو ڕێگریانە لە کوێ دەبینن لە
بەردەم :
1- گەشە نەکردنی ڕێکخستنی چاک لە هەموو بەشەکانی کوردستان وەک یەک؟.
و1: هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه که چاک خۆی به‌وه خه‌ریک بکا که ده‌بێ
رێکخراوێکی یه‌کگرتوو بێ بۆ هه‌موو کوردستان. چونکه ئه‌و قه‌واره
سیاسییانه هه‌رگیز رێگه به‌وه ناده‌ن و و ناهێڵن گه‌شه بکا. له‌جیاتی
ئه‌و هه‌موو ماندووبوونه‌ی بۆ ئه‌و کاره ده‌خرێته گه‌ڕ ئه‌وا زۆر
چاکتره ئه‌و چاکه‌ی که له راستییدا هی کوردستانی باشووره هه‌وڵبدات
یارمه‌تیده‌ر بێ بۆ دروستکردنی رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی له بابه‌تی چاک له
پارچه‌کانی تر و ئه‌زموونه‌کانی خۆی بخاته به‌رده‌ستیان و ئه‌وان
خۆیان به‌پێێ بارودۆخی جیاوازی خۆیان رێکخراو دروست بکه‌ن، ئه‌وکاتیش
ده‌کرێ هه‌موویان جۆرێک له په‌یوه‌ندی نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌یی و
مرۆیی له‌نێونیاندا هه‌بێ نه‌ک یه‌ک رێکخراو بن، ئه‌زموونی گه‌ڵانی قه‌واره
سیاسی جیاجیای یه‌ک نه‌ته‌وه‌ییش باشترین به‌لگه‌یه، بۆیه هه‌ر پارچه‌یه‌ک
رێکخراوی جیای هه‌بێ باشتره . چاک رێکخراوێکی سیاسی نییه بۆ
رزگارکردنی نه‌ته‌وه و نیشتمانی کوردستان به‌ڵکه رێکخراوێکه بۆ وه‌ستانه‌وه
به دژی جینۆساید و به‌س.
2- کەسوکاری قوربانیان چالاکانەتر بێنە
ڕیزەکانییەوە؟.
و2: نه‌خێر. چاک هی که‌سانێکه که ده‌توانن له پێناو ئامانجه‌کانی
تێ‌بکۆشن ، واته هی که‌سانێکه که دلسۆزییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆپه‌روه‌رانه‌یان
هه‌بێ و توانا و شاره‌زاییه‌کی باشیان هه‌بێ بۆ کارکردن ، کاره‌کانی
چاک پێویستی به‌و که‌سانه هه‌یه که هه‌ستێکی به‌هێزی نه‌ته‌وه‌یی و
مرۆییان هه‌یه و نابێ په‌نا ببرێته به‌ر پێکهاته‌یه‌کی داخراوی وه‌ک
خێزان و بنه‌ماڵه بۆ کاری نه‌ته‌وه‌یی و مرۆیی، کورد هه‌مووی که‌سوکاری
قوربانیانن و هه‌مووشیان خاوه‌نی کێشه‌که‌ن.
له کۆتاییدا ده‌ڵێم : هیوادارم چاک رێگه به‌و که‌سانه نه‌دا یان ئه‌و
که‌سانه له‌خۆی دوور بخاته‌وه که ده‌یانه‌وێ چاک بکه‌نه کاسبییه‌ک
بۆ خۆیان و له‌سه‌ر ئێسکوپرووسکی شه‌هیدان بژین یان خۆیان ده‌رخه‌ن.
دارا ئه‌حمه‌د
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ
dara@emrro.com
له‌نده‌ن -
١٦\١١\٢٠٠٩
|