٥\٢\٢٠١١ ته‌وه‌ری رووخانی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریی و بنه‌ماڵه‌ییه‌کان. - ٣ -
سازدانی ته‌وه‌ر: ئه‌مڕۆ
رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تونس و میسر ئه‌وه‌نده کاریگه‌ر بوون، که هه‌موو خه‌ڵکی جیهانیان به خۆیانه‌وه خه‌ریک کردووه و بوونه‌ته بابه‌تی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و ناوچه‌که و نواندنی هه‌ڵوێستی چاوه‌ڕواننه‌کراو. له وڵاتانی رۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش خه‌ڵک به‌و جموجوڵانه و ده‌سکه‌وته‌کانی تا ئێستای خۆشحاڵ بوونه و هه‌ست به وره و ئومێدێکی پتر ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌سهێنانی ژیانێکی باشتر و ئازادیی و ده‌سه‌ڵاتێکی زیاتر. دوا به‌دوای ئه‌و جموجوڵانه هه‌رچی سه‌رۆک و پاشا و رابه‌ری شۆڕشی وڵاتانی ناوچه‌که‌یه که‌وتوونه‌ته خۆیان و پاره و پوول و به‌ڵێنی سه‌وز و سوور ده‌به‌خشنه‌وه. هه‌روا که‌سایه‌تی و حیزب و لایه‌نی سیاسی ئۆپۆزسیۆنیش لێره و له‌وێ تووره‌گه‌یان بۆ ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌و جموجوڵانه ئاماده کردووه. ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ئێمه‌ش - ئه‌مڕۆ - به گرنگییه‌کی تایبه‌ته‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و جموجوڵانه و له‌و باوه‌ڕه‌دایه که زه‌مینه‌خۆشکردن و فه‌راهه‌مکردنی ده‌رفه‌تێک بۆ لێکدانه‌وه‌یان و ئاشناکردنی خوێنه‌ران پێیان خۆی له خۆیدا وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌که به به‌شێک له‌و ئه‌رکانه‌ی که بۆ خۆی داناوه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به پێویستمان زانی ئه‌م ته‌وه‌ره ئاماده بکه‌ین و ئه‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز بکه‌ین:
ئه‌مڕۆ: به ڕای ئێوه هۆکاره‌کانی ئه‌و خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕینانه چین که تا ئێستا له وڵاته‌کانی ڕۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆ رووخاندنی ده‌سه‌ڵات ڕوویان داوه؟
عه‌باس رۆسته‌م: ئه‌و ڕاپه‌رین و ناره‌زاییانه له تونس و میسر له‌م رۆژانه‌دا و ره‌نگه به‌یانی ورۆژانی داهاتو له وڵاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌بی ئیسلامی یه‌ک له دوای یه‌ک به‌رپاببێت ، ده‌رهاوێشته‌ێیه‌کی چاوه‌روانکراو بون و ئه‌شتوانم بڵێم ده‌بوایه ساڵانێک به‌ر له ئێستا رویان بدایا ، وه‌ک کاردانه‌وه‌ێیه‌ک بۆ هۆکارگه‌لێک که زه‌ق و ئاشکران له‌وانه‌ش ، قۆرخکردنی ده‌سته‌ڵات و چڕکردنه‌وه‌ی له تاکه که‌س و و له‌ویشه‌وه بۆ بنه ماڵه‌و له‌وانیشه‌وه بۆ خزمان و هۆزه‌که‌یان و ئه‌ندامانی سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه‌ی حیزبه کارتۆنیه‌کانیان که جڵه‌وی ده‌سته‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست له‌ژێر ناوی نیشتمانی و دیموکراتی و هتد .. و داخستن‌و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی کاری سیاسی له‌روی حیزب و نوێنه‌رانی چینه چه‌وساه‌وکان و رۆشنبیران به به‌کارهێنانی ده‌سته‌ڵاتێکی پۆلیسی موخابه‌رایه‌تی تاکه حیزبی له پێناو ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سامان و داهاتی نیشتمانیدا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی بنه ماڵه‌و حیزب و ده‌سته‌و دایه‌ره‌ی سه‌ر به ده‌سته‌ڵات و پته‌وکردنی ده‌زگا داپڵۆسینه‌رو جاسوسیه‌کانیان و بێشکیش ئه‌م کارانه‌یان بونه هۆی بێ‌کاری بۆ هێزی کار له گه‌نجان و دابه‌زینی زیاتری پله‌ی ژیانی هه‌ژاران و فراوان بونی ژماره‌ی هه‌ژاران و نه‌داران رۆژ له دوای رۆژ . ئه‌مانه‌و نه‌بونی دادوه‌ری ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سوکایه‌تیکردن به دانیشتوان له چینه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات و به رۆشنبیران و زیندانیکردن‌و بێسه‌رو شوێنکردنیان و راونانیان ئا له‌م رۆژانه‌ی که جیهان بۆته گوندێک به هۆی ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی له ئامرازه‌کانی په‌یوه‌ندیکردندا هاتونوته ئاراوه له‌گه‌ڵ گه‌لێک هۆکاری دیکه بونه‌ته هۆکاری رودانی ئه‌م ڕاپه‌رینانه.
ئه‌مڕۆ: لێکدانه‌وه‌ی ئێوه بۆ ئه‌وه چیه، که له شوێنێکی وه‌ک میسردا (که ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی ٨٠ ملیۆنه و ته‌نیا ژماره‌ی ئه‌ندامانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و حیزبه هاوپه‌یمانه‌کانی له چه‌ند ملیۆنێک پترن و ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌زگاکانی پۆلیس و ئاسایش له ملیۆنێک پترن) که‌چی خۆپیشاندان و راپه‌ڕینی چه‌ند سه‌د هه‌زار که‌سێک، بووه‌ته مایه‌ی ئه‌و هه‌موو ترس و شپرزه‌ییه له ریزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا؟
عه‌باس رۆسته‌م: ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر خۆیان له هه‌مو که‌سێک باشتر خۆیان ئه‌ناسن ، ئه‌وان باش ئه‌زانن که ده‌سته‌ڵاته‌که‌یان له‌سه‌ر بنه‌ماێیه‌کی گه‌نده‌ڵی و تاڵانی سامانی وڵات له لایه‌ن چینه مشه‌خۆره‌کانه‌وه بنیات نراوه ، ئه‌وان باش ئه‌زانن که ئه‌و گه‌نجه هه‌اژرو بێکارو بێهیوایانه که رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام وڕاپه‌ریون به‌رویاندا هێز نیه له به‌رامبه‌ریاندا بوه‌ستێته‌وه و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانیانو چینه مشه خۆره‌که‌یان ناتونن بێنه مه‌یدانه‌وه‌و به‌رگریان لێبکه‌ن ،ئه‌وان باش ئه‌زانن که هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و دیواری ترسه‌ی ساڵه‌های ساڵه بنیاتیانناوه که‌لێنێکی تێداکرا ئیتر رۆژگاری روخانیان دێته ئاراوه‌و ته‌ختو تاراجیان له ناو ئه‌چێت.
ئه‌مڕۆ: به پێی لێکدانه‌وه‌ی ئێوه، ئه‌و ئاڵوگۆڕانه چی ده‌بن که دوای ئه‌م راپه‌ڕینانه به‌سه‌ر ئه‌م وڵاتانه‌دا دێن؟
عه‌باس رۆسته‌م: به بۆچونی من ئه‌م ئاڵوگۆڕانه هه‌رچه‌ندێک بێت مه‌ودایان و تا کوێ برۆن هه‌ر سه‌رکه‌وتنن ،چونکه سه‌ره‌تاییه‌کن بۆ شڵه‌قاندنی ئه‌و گۆمه بۆگه‌نه که‌ڕوهه‌ڵهێناوه‌ی که ساڵه‌های ساڵه به‌زۆری زۆره‌ملێ سه‌پێندراون به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا و ئابروی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتداره چاره ڕه‌شه چه‌وسێنه‌رانه‌ی برد که ساڵه‌های ساڵه له ژێر په‌رده‌ی پارێزگاری نیشتمان و دژایه‌تی دوژمنی ده‌ره‌کی و نه‌ته‌وه په‌رستی جڵه‌وی ده‌سته‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست و به نیاز بون و به نیازن له رێگه‌ی نه‌وه‌و که‌سوکاریان درێژه‌ی پێبده‌ن و ئه‌و خه‌ونه‌یان پوچه‌ڵ کرده‌وه.
ئه‌مڕۆ: ئه‌گه‌ری روودانی ئه‌و جموجوڵانه له کوردستاندا تا چ راده‌یه‌که؟ له‌و رووه‌وه چ لێکدانه‌وه‌یه‌کتان بۆ په‌رچه‌کرداری خه‌ڵکی کوردستان و هێزه سیاسییه‌کان(ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن) سه‌باره‌ت به‌و جموجوڵانه هه‌یه؟
عه‌باس رۆسته‌م:
هه‌مو ئه‌و هۆکارانه‌ی باسمکردن که
بوونه هۆی به‌رپابونی راپه‌رینه‌کانی میسر و تونس، نه‌وه‌ک هه‌ر
بونیان هه‌یه له کوردستاندا ، به‌ڵکو ئه‌توانم بڵێم به‌زیادتره‌وه
بونیان هه‌یه، بۆ نمونه:
ئه‌مڕۆ: به رای ئێوه ده‌بێ خه‌ڵکی کوردستان چ وانه و ئه‌زموونێک له‌و جموجوڵانه وه‌ربگرن؟
عه‌باس رۆسته‌م: ده‌بێت خه‌ڵکی کوردستان له‌م ڕاپه‌رینانه‌ی تونس و میسر فێری ئه‌وه‌بن که ئه‌رکی رێکخستن و به‌رپاکردنی هه‌رچ جموجوڵێک ، ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیانه‌و نابێت چاوه‌روانی هیچ لایه‌ن وحیزبیک بن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی بێ‌کاری و هه‌ژاریو نه‌بونی و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان و ده‌بێت خۆیان پێشه‌نگبن . شکیش له‌وه‌دا نیه که ئه‌م روداوانه له‌م شووێن و ئه‌و شوێن زه‌نگێکی هوشیارکه‌ره‌وه‌و ترسناکن به‌ره‌وروی ده‌سته‌ڵاتداران ده‌بنه‌وه و ده‌یانخاته به‌رامبه‌ر دووریانێک که یان ده‌بێت زۆرتر‌و زۆرتر ئازادی له جه‌ماوه‌ر زه‌وت بکه‌ن به بیانوی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ست له گه‌نده‌ڵیو تاڵان‌کردنی سامانی وڵات هه‌ڵنه‌گرن یاخود ده‌بێت به خۆیاندا بچنه‌وه‌و گوێڕایه‌ڵی خواستی جه‌ماوه‌ر بن و روو بکه‌نه گۆڕانکاری.
٤\٢\٢٠١١
|