١٧\١١\٢٠١٢ ته‌وه‌ری پیاوان لە روانگەی ژنانی یەکسانییخواز. - ٣٠ -:
سازادانی: پایزە ئەحمەد
لەوڕۆدا زۆربەی پیاوان - هەر یەکەو بە گوێرەی بیروباوەڕی خۆی - بە گفتار دان بە یەکسانیی نێوان ژنان و پیاواندا دەنێن.. بەڵام بێجگە لە کەمایەتییەکی زۆر کەمیان زۆربەی هەرە زۆریان لە رەفتاردا پیاوسالار و چەوسێنەرن! بە بەدووداچوونی ئەوەی کە ئایە کێشەکان و هۆکارەکان چین؟ بەو چەند پرسیارە پەیوەستدارە ژنان دەدوێنین:
پایزە ئەحمەد: ئایە خودی پێکهاتەی سروشتی پیاو وەک رەگەزی نێر پیاوان بەو جۆرە ئافەریدە دەکا؟ یان ئەوە دابونەریت و دین و دەسەڵاتە پیاوان بەو شێوەیە بەرهەم دەهێنن کە هەن، یان هەردوو هۆکار هەر یەکەو بە ئاست و جۆرێک کارتێکردنی خۆیان هەیە؟
پایزە ئەحمەد: ئایە تەنیا پیاوان هۆکاری ئەو باری چەوسانەوەی ژنانن یان ژنانی ناهۆشیار و دەستەپاچەش رۆڵی خۆیان هەیە لە درێژەدانی ئەو بارەی خۆیان؟ چارە چییە.. یان چاکترین رێیەکانی چارەسەر چین لەو رووەوە؟
کەژاڵ عەلا:
من پێم وایه له کۆمەڵگەی ئێمه‌دا، هه‌روه‌ک پێشتریش ئاماژه‌م پێداوه،
ژنان به شێوه‌یه‌کی گشتیی کۆیله و ژێرده‌سته‌ی دابونه‌ریت و
جیهانبینیی پیاوسالاریی و ئاین و کلتوورن،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا من ده‌ڵێم نه‌خێر ته‌نها پیاوان
هۆکار نین بۆ ئه‌م ره‌وشه‌ی که هاتۆته ئاراوه. به‌ڵکو زۆربه‌ی ژنان
خۆشیان باوه‌ڕیان به‌و جیاوازییانه هه‌یه که له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه
بۆمان دانراوه. زۆرینه‌ی ژنان ڕازین به‌و مافه زۆره‌ی که پیاوان بۆ
خۆیانیان ده‌ستنیشانکردووه و به‌ده‌ستیان هێناوه. هێشتا ئاستی
هۆشیاریی ژنان زۆر نزمه مافه‌کانی خۆیان به باشیی ناناسن. هه‌روه‌ها
ژنان خۆشیان له ناو خۆیاندا نه‌یانتوانیووه وه‌کو پیاوان کۆک و یه‌گرتوو
هاوڕابن، که ئه‌مه‌ش بارگرانییه‌کی زۆری دروستکردووه له‌سه‌رشانمان.
پیاوان له زۆر رووه‌وه پشتگیریی له یه‌کتری ده‌که‌ن و نایه‌ڵن ئه‌و
ده‌ستکه‌وتانه‌ی که به‌ده‌ستیان هێناوه له ده‌ستی بده‌ن. به‌ڵام
ژنان به پێچه‌وانه‌وه. بۆ نموونه، له کۆمەڵگەی ئێمه‌دا پیاوان هه‌میشه
پاڵپشتی یه‌کتر ده‌که‌ن له‌وه‌ی براده‌ره‌کانیان نابێ کاری ژنانه ئه‌نجام
بده‌ن. یا ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستاکه هاتۆته ئاراوه دیارده‌ی فرەژنیی
که پیاوان به‌رگریی له هاوڕه‌گه‌زه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن و به کارێکی
گونجا و دروستی ده‌زانن.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێ و ژنێک، له ناو خێزانه‌که‌یدا
به جۆرێک له جۆره‌کان رووبه‌ڕووی توندوتیژیی و ئازار و ئه‌شکه‌نجه
بێته‌وه، یاخود ئه‌گه‌ر ژنێک ژتێکی تری به‌سه‌ردا بێته‌وه، یا کچێک
خۆشه‌ویستیی بکا، ته‌نانه‌ت ژنێک به ته‌نهایی سه‌فه‌ر بکا.. زۆر شتی
تریش که ناکرێ لێره‌دا باس له هه‌ر هه‌مووی بکرێ.. به داخه‌وه
هێشتا ژنان فێری ئه‌وه نه‌بوونە به شێوه‌یه‌کی مرۆڤدۆستانه پاڵ
پشتی یه‌کتری بکه‌ن یاخود لایه‌نی که‌م دانی خێر به هاوڕه‌گه‌زه‌کانی
خۆیاندا بنێن! ده‌بینین ئه‌وانیش له‌به‌رژه‌وه‌ندی پیاواندا قسه‌ده‌که‌ن
و وه‌ک پیاو حوکم به‌سه‌ر هاوڕه‌گه‌زه‌کانی خۆیاندا ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌یه
نه‌هامه‌تیی و نه‌گبه‌تیی که هۆکاره بۆ به‌ره‌و دوا گه‌ڕانه‌وه‌ی
دۆخی ژنان.
پایزە ئەحمەد: هەر کەسێک لە ناخەوە بەو ژنکوژییە زۆرەی ئەو دواییانە رادەچڵەکێ یەکسەر پەنجەی تاوانکاریی بۆ حکومەت و تەواوی دەسەڵاتداران رادەکێشێ، بەڕێزت لەو بارەوە چ دەبێژی؟
کەژاڵ عەلا: که‌س ناتوانێ له به‌رامبه‌ر دیارده‌یه‌کی گه‌وره‌ی وادا خۆ به‌سه‌ر حوکم به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت و هیچ لایه‌نێکی تریش بدات و ئه‌وان تاوانبار بکات.. چونکه ئه‌و دیارده ترسناکه‌ی ئێستا باوه له ناو کۆمەڵگەدا بۆ زۆر هۆکار ده‌گه‌ڕیته‌وه و سووچی که‌سی تری تێدا نییە. له نموونه‌ی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی و ناکۆکیی خێڵەکیی و نه‌خۆشیی ره‌وانیی و... هتد. به‌ڵام ئه‌رکی سه‌رشانی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ته ئه‌وه‌یه که به شێوه‌یه‌کی زانستیی لێکۆڵینه‌وه و به‌داواداچوونی راشکاوانە ئه‌نجام بدا و سزای قورس به‌سه‌ر بکوژان و تاوانباراندا بسه‌پێنێ و بیانکاته په‌ندی زه‌مانه.
کەژاڵ عەلا: له وڵاتی ئێمه‌دا رێکخراوه‌کانی ژنان وه‌ک هه‌ر داموده‌زگایه‌کی تر وایه که کۆمه‌ڵێک که‌س به شێوه‌یه‌کی دیارکراو کار و چالاکییه‌کانی خۆیانی تێدا به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن. ئه‌وانیش وه‌ک کارمه‌ندێکی مووچه‌خۆر ئه‌و کارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن که پێیان سپێردراوه. پێویسته ئه‌وه‌ش بگوترێ که ئه‌و رێکخراوانه توانیویانه له زۆر رووه‌وه کاری باش و گرنگ به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن و تا راده‌یه‌ک ئازاره‌کانی ژن‌بوون له ناو کۆمەڵگەی داخراوی ئێمه‌دا بخه‌نه‌ڕوو، به‌ڵام ئه‌مه به‌س نییه و به ئه‌ندازه‌ی پێویست نه‌بووه. له لایه‌کی تریش به داخه‌وه رێکخراوه‌کانی ژنان تاکو ئێستا نه‌یانتوانیوه به شێوه‌یه‌کی گشتگیر و یه‌کگرتوو بێلایه‌ن کاریگه‌ربن. بزووتنه‌وه‌ی ژنانه تێکڕا بۆ یه‌ک مه‌به‌ست و یه‌ک ئامانج دژی توندوتیژیی کار بۆ ئازادیی و یه‌کسانیی و نه‌هێشتنی جیاوازیی جێنده‌ریی بکه‌ن. ئاشکرایه زۆربه‌ی رێکخراوه‌کانی ژنان هەر یەکەو سەر بە پارت و لایەنێکن و به‌بێ ئه‌وان ناتوانن خۆیان بن، هه‌ر بۆیه پێیان ده‌گوترێ پاشکۆی پارتەکان. ئه‌مه‌ش وای کردووه ئه‌وان نه‌توانن متمانه‌یه‌کی پته‌و و به‌هێز له ناو ژناندا درووستبکه‌ن، تا ژنان به په‌رۆشه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه‌بکەن.
پایزە ئەحمەد: خۆت وەک ژن تا چەند لە
بەرانبەر هاوسەر یان باوک و برا یان هەر نێرێک کە لەگەڵی دەژی لە
چەوسانەوەی پیاوسالاریی رزگار بووی؟ کێشەکان چین کە تا ئێستا خۆت یان
خۆت لە چوارچێوەی ژنان بە گشتیی بە تەواویی لە بندەستی پیاوانی
کۆنەپەرست و چەوسێنەر یان سیستەمی پیاوسالاریی ئازاد نەبووی؟
رێگەچارەکانت چین؟
کەژاڵ عەلا:
له زۆریک له وڵاتانی دنیادا ژنان له زۆربه‌ی کێشه‌کانیاندا هاوبه‌شن،
هه‌ر بۆیه ده‌توانم بڵێم زۆربه‌ی ژنان به جۆرێک له جۆره‌کان چه‌وسێنراوه‌ته‌وه
چ له ماڵه باوان و چ پاش هاوسه‌رگیریی. به پێپی ئاماره‌کان ده‌رکه‌وتووه
له سه‌راسه‌ری جیهاندا له هه‌ر سێ ژن یه‌ک ژن رووبه‌ڕووی توندوتیژیی
ده‌بێته‌وه. جێی داخه له گشت سه‌رده‌مانێکیشدا به‌رده‌وام ئه‌م سته‌مه
دووباره ده‌بێته‌وه بۆ هه‌ر ژنێک. به‌ڵێ له کۆمەڵگەی ئێمه‌دا پیاوان
نایه‌نه‌وێ ژنان هه‌ست به ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو بکه‌ن.. چونکه
ئه‌وان ئێستا سه‌رکه‌وتووی مه‌یدانن و نایه‌نه‌وێ ئه‌وه‌یان له ده‌ست
بچێ که به‌ده‌ستیان هێناوه. هه‌ر بۆیه هیچ ژنێک ناتوانێ بڵێ من به‌و
ئه‌ندازه‌یه له ده‌ست کۆت و زنجیری پیاوسالاریی رزگارم بووه چیدی
ناچه‌وسێنرێمه‌وه! به‌ڵێ ئه‌وه مه‌حاڵه. به درێژایی مێژوو ژنان
کۆیله و ملکه‌چی پیاوانن. تا هه‌نووکه‌ش ژنان له زۆربه‌ی کاره‌کانیاندا
پشت به پیاوان (باوک و براو مێرد)ه‌کانیان ده‌به‌ستن تا پشت به خۆیان
یان ژنێکی تر ببه‌ستن.
_________________________________________________ لینکی وەڵامەکانی هەموو بەشداربووەکان: www.emrro.com/teweripiyawanle.htm
|