١٩\٩\٢٠١٠
تهوهری
دژی له سێدارهدان:
- ٩ -
تاهیر حهسهن:
سزای له
سێدارهدان زهبرو زهنگی وهحشیانهی قانوونی دهسهڵاته بۆ
ملپێدانهواندنی جهماوهری ملیۆنی خهلک به قانوونهکانی دهوڵهت!
گفتگۆی ئهم جارهی
تهوهر لهگهڵ تاهیر حهسهن کادری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
کوردستان، دهبێت، تا بهرێزیان له ریگهی ئهم گفتوگۆیهوه
بتوانێت بۆچونهکانی خۆی له وهڵام به چهند پرسێارێکی تهوهرهکهمان
بخاته روو.

هیوا ئهحمهد:
ئهمرۆ تیروانینی جۆراوجۆر وجیاواز ههیه سهبارهت به سزای له
سێدارهدان، چینه دهسهڵاتدارهکان و دهوڵهتهکان، بهتایبهتیش دهوڵهت
و حیزبه دیکتاتۆرییهکان و رۆشنبیران و قهڵهم بهدهستانی دهوری ئهم
رژێمانه ههمیشه سزای له سێدارهدانیان به پێویست زانیوه و جێبهجێیان
کردوه، له بهرامبهریشدا ئازادیخوازان و داکۆکیکهرانی مافهکانی
مرۆڤ دژی سزای له سێدارهدان بوون و بهتاوانیان له قهڵهم داوه و
خوازیاری قهدهغهکردنی بوون، ئێوه لهم بارهیهوه دهڵێن چی و
تێروانینی ئێوه سهبارهت به سزای له سێدارهدان چ له رووی مێژوویی
و چ له ئهمرۆدا چۆنه؟
تاهیر حهسهن: مێژووی سزای لە سێدارەدان
، یان کوشتنی دانیشتوان جا بەکۆمەڵ بووبێت یان تاک تاکی لێرەو لەوێ ،
ڕیشەی لە مێژووی دروستبوونی دەسەڵاتی چینایەتی و دەوڵەت دایە . لەگەڵ
دەرکەوتنی قڵشتی چینایەتی لە کۆمەڵگەی ئینسانیدا ، سزای کوشتنی
بەئەنقەست ،جابە شێوەی تیربارانکردن بووبێت یان ملپەڕاندن ،خنکاندن
وگووللەبارانکردن بووبێت یان بەردەبارانکردن و کورسی کارەباو دەرزی
ژەهراوی ، پایەیەکی سەرەکی دەسەڵاتی ئەو چینە بووە کە دەستی بەسەر
کۆمەڵگەدا گرتووە. سزای لە سێدارەدان شتێک نیە جگە لە قەتڵێکی
بەئەنقەستی قانوونی و حکومەتی دەسەڵاتداران بۆ بێدەنگکردنی دانیشتوانی
هەر کۆمەڵگەیەک . سزای لە سێدارەدان بەدرێژایی مێژوو و هەتا ئەمڕۆش
سزایەکی قانوونی و حکومەتی دەسەڵات بووە و هەیە لەدژی دانیشتوانی
کۆمەڵگەیەک کە بەهەر هۆیەکەوە بێت بە دەسەڵات ڕازی نین و بۆ گۆڕینی بە
دەسەڵاتێکی تر تێدەکۆشن ، یان ئەحزابی سیاسی پێک دەهێنن و جەماوەری
ناڕازی بۆ کاری سیاسی و کۆمەڵایەتی لە دژی نایەکسانیەکانی کۆمەڵگە هان
دەدەن . سزای لە سێدارەدان زەبرو زەنگی وەحشیانەی قانوونی دەسەڵاتە بۆ
ملپێدانەواندنی جەماوەری ملیۆنی خەڵک بە قانوونەکانی دەوڵەت . ئیعدامی
بەکۆمەڵی زیاتر لە 4000 ئینسان لە هەڵەبجەدا بە گازی کیمیایی لەلایەن
ڕژێمی بەعسەوە ، شتێک نەبوو جگە لە نیشاندانی ئەوپەڕی ڕادەی وەحشیگەری
و دڵڕەقی ئەو ڕژێمە بەرامبەر بە دانیشتوانی سەراسەر عێراق . ڕژێم بە
ئەنجامدانی ئەو کارەساتە خەریکبوو حوکمڕانی بێ ڕەقیبی خۆی بەسەر خەڵکی
عێراقدا دەکرد.
ئەو خەریکبوو تەواوی خەڵکی عێراقی ڕادەچڵەکاند بەوەی کە ئەگەر کەسێک
بیەوێ دەسەڵاتی ئەو بەرێتە ژێر پرسیار ، ئەگەر کەسانێک بیانەوێ بەشدار
بن لە لەرزاندنی پایەکانی دەسەڵاتی ئەو، دەتوانێ چ کارەساتێک بخوڵقێنێ
.تەنیا چاوێک لە ئاماری قووربانیانی سزای لە سێدارەدان لە کۆمەڵگەی
سەرمایەداری ئەمڕۆدا ، ئەو ڕاستیە حاشاهەڵنەگرە دووپات دەکاتەوە ، کە
ئەو دەسەڵاتانە بەزۆری چەک و زیندان و سەرکوت وئیعدام دەسەڵاتیان بەسەر
جەماوەری خەڵکەوە ڕاگرتووە و خەڵکی ڕۆژێک زووتر خوازیاری ڕووخاندنی ئەو
ڕژێمانەن.
ئەو کۆمەڵگایانەی کە سزای لە سێدارەدان تیایاندا قەدەغەکراوە ،
کۆمەڵگەیەکی ئینسانی ترو قابیلی تەحەمولترن لەچاو ئەو کۆمەڵگانەی کە
دەوڵەت خۆی قاتڵێکی قانوونی ڕێگە پێدارەوە.
خۆپیشاندانی ملیۆنەها ئینسان لە زۆربەی ووڵاتانی دنیادا لە دژی سزای لە
سێدارەدان گەواهی ئەو ڕاستیەیە ، کە دەبێ ئینسانیەت بەر بگرێت بەم
دیاردە دژی ئینسانی و قێزەوونەی دنیای نایەکسانی سەرمایەداری ئەمڕۆ.
هیوا ئهحمهد: لهگهڵ
دروستبونی دهوڵهتی عیراقی نوێدا، سزای له سێدارهدان یهکێک له
سیماو پایه بنهرهتیهکانی حکومهت و رژێمه یهک لهدواییهکانی
بووه تا دهگات به ئهمرۆ، به بۆچوونی ئێوه هۆکاری ئهمه چییهو
بۆچی ههمیشه ئهم رژێمانه سزای له سێدارهدانیان له له بهرامبهر
خهڵکدا راگرتووه؟
تاهیر حهسهن: نەک بەتەنیا لە عێراقدا ،
بەڵکو ژمارەی ئەو ووڵاتانەی کە سزای لەسێدارەدان تیایاندا قەدەغەکراوە
بەبەراوورد لەگەڵ باقی ووڵاتانی دنیادا ڕەنگە لەپەنجەکانی دەست
تێنەپەڕێت . بەڵام لە عێراق وباقی ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە
وەحشیانەترین ئاستیدایە .
من پێشتر ووتم سزای لەسێدارەدان لەپاڵ کۆمپانیای دینی بۆ ووڕوگێژکردنی
دانیشتوان ، لەپاڵ زیندوو ڕاگرتنی دەمارگیری قەومی ودینی و زیندان و
ئەشکەنجەدا ، پایەیەکی دەسەڵاتە بۆ بێئیرادەکردنی خەڵک و وادارکردنیان
بە قبووڵی کردنی دەسەڵات. پایەیەکی حکومەتکردنی دەسەڵاتە بۆ خامۆشکردنی
دەنگی ناڕەزایەتی بێبەشانی کۆمەڵگە . لێدانی پشتێنەیەکی ئەمنیەتیە
بەدەوری دەسەڵاتدا تا دەسەڵات و حکومەتی سەرمایەداران توانای مانەوەی
هەبێت و دەسەڵاتی بەسەر سەری خەڵکەوە بچەرخێ.
ئێوە ئەگەر بۆ تەنیا لەحزەیەکیش بووە تەسەوری ئەوە بکەن .
دەسەڵاتدارانی جمهوری ئیسلامی ئێران تەنیا بۆ ماوەی یەک مانگ
دەستبەرداری سزای لەسێدارەدان وبەردەبارانکردن وزیندان وئەشکەنجە بێت .
لەو باوەڕەدانیم هیچ کەسێک کەلەلانی کەمی وەزعیەتی سیاسی ئێران ئاگادار
بێت ’ کەمترین گومانی لەوە هەبێت ، کە کرێکاران و زەحمەتکێشان ولاوان
وژنانی کۆمەڵگە لەچەند ڕۆژێکدا هیچ دارێکی دەسەڵات بەسەر بەردیەوە
ناهێڵنەوەو دەیڕوخێنن. جمهوری ئیسلامی لەسەرەتای بەدەسەڵات گەیشتنیەوە
تا ئێستا زیاتر لە سەد هەزار هاووڵاتی ئێرانی ئیعدام کردووە. سزای لە
سێدارەدان ڕوکنی چارەنووسسازی ئەم جۆرە دەسەڵاتانەیە.
هیوا ئهحمهد:
له تازهترین راپۆرتی ریکخراوی نهتهوهیهکگرتووهکاندا سهبارهت
بهرهوشی مافی مرۆڤ له عیراق و ههرێمی کوردستاندا، باس لهوه دهکات
که لهداوی روخانی رژێمی بهعسی دیکتاتۆرهوه، له لایهن دهسهڵاتدارانی
نوێی عیراق و ههرێمی کوردستانهوه 12 ههزار زیندانی سزای له سێدارهدانیان
بهسهردا سهپێنراوه و تهنها له ساڵی 2009 دا 124 زیندانی سزاکهیان
بهسهردا جیبهجێکراوه، ئێوه ئهم مهسهلهیه چۆن لێکدهدهنهوه
و پێتان وا نییه ئهمه زهنگێکی مهترسیداره و بهرووی خهلکی عیراق
و کوردستاندا لێدهدرێت؟
تاهیر حهسهن: نەک زەنگێکی مەترسیدار ،
بەڵکو ئەمە نانەوەی بۆمبێکی ئەتۆمیە لەژێر پێی کۆمەڵگەیەکی نزیک بە
بیست ملیۆنی عێراق و کوردستاندا . ئێوە تەسەور کەن بەدرێژایی حەوت ساڵ
دەسەڵاتدارەتی ، کە دەکاتە 2555 ڕۆژ. ئەم دەسەڵاتە هەموو دوو ڕۆژ جارێک
بڕیاری ئیعدامکردنی 9 کەس لەدانیشتوانی ئەو ووڵاتەی دەرکردووە !!.
یەعنی لەماوەی حەوت ساڵدا سێ جار بڕیاری کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی داوە
!. ئەوەی کە بەکردەوە تائێستا نەیتوانیووە هەمووی جێبەجێ بکات پەیوەندی
بە ناجێگیری و نەبڕانەوەی تا ئێستای دەسەڵات لەدەست بەرەیەکی بۆرژوازی
عێراقیدایە ، نەک شتێکی تر. ئەم لەناوبردنی بەکۆمەڵەی دانیشتوان ، ئەم
سڕینەوەو قەڵاچۆکردنە گشتیەی دانیشتوانی کۆمەڵگە ، کارەساتێکن کە لەنێو
چواردیواری ژووری دادگایەکدا و لەلایەن چەقۆکێشێکی دادوەری دەسەڵاتەوە
بڕیاری لەسەر دراوە . بەڵام ئەو تراژیدیا ئینسانیە گەورەیەی کە
لەدەرەوەی دادگاوە هەموو ڕۆژێک ڕوودەدات ولەهیچ بڵاوکراوەو سجلێکی
ڕەسمیدا تۆمار نەکراوەو ناکرێت ، ئابڕووی ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان
دەبات !. تەنیا لە حەوت ساڵی ڕابردوودا نزیکەی یەک ملیۆن ئینسان لە
عێراقدا بەهۆی جەنگی پاکسازی تایەفی ودینی و ڕەگەزیەوە گیانیان لە
دەستداوە !. تەنیا لە کوردستاندا و لە 19ساڵی ڕابردوودا و بەبێ بڕیاری
هیچ دادگاو مەحکومەو ئاراستکردنی تۆمەتێک ، زیاتر لە 30000 ژن بوونەتە
قوربانی قەتڵی نامووسی و ئاماری ڕۆژانەی ڕۆژنامەکان شایەتی لەسەر چوونە
سەری هەموو ڕۆژێکی ئەم ئامارە دەدەن . ئەمە جگە لە قووربانیانی جەنگی
ناوخۆ و تیرۆری ڕۆژنامە نووسان لەلایەن خودی دەسەڵاتدارانی کوردستانەوە
!.
ئەوانەی بڕیاری وەرگرتنەوەی ژیانیان لە 12000 ئینسانی عێراقی داوە ،
خۆیان تاوانبارن بە هەڵگیرساندنی جەنگی قەومی و تایەفی و دینی .خۆیان
تاوانبارن بە تاڵانکردنی ملیارەها دۆلاری پارووی دەمی خەڵک ، خۆیان
تاوانبارن بە سازکردنی دەیان گروپی تیرۆریستی و باندی مافیایی کە هەموو
ڕۆژێک لە گۆشەو کەناری ئەو ووڵاتەدا تاوانی گەورە دەخوڵقێنن و لە هیچ
شوێنێکدا تۆمارناکرێت و دەخرێتە ژێر گڵ !.
ئەمە ئەو دەسەڵات و حکومەتە دیموکراسیەیە کە دەستەی ڕاستڕەوی
فەرمانڕەوای ئەمریکا لەسەرەتای جەنگەوە مژدەی بە خەڵکی عێراق داو
هەزاران ڕۆشنفکری کەلەپووتی عێراق وکوردستان بوونە پاڵپشت و لایەنگری و
وەک فریاد ڕەسی خەڵکی عێراق ناوزەدیان کرد . ئێوە تەماشاکەن هەموومان
دەزانین کە سەرباری ئەزمەی حکومەتی ونامونسەجمی ڕیزەکانی ڕەوتە
جیاوازەکانی بۆرژوازی عێراقی ، بەڵام ڕادەی دەسەڵات و کۆنترۆڵی ئەم
دەسەڵاتە قەومی و تایەفی و دینیە بەسەر هەلومەرجی سیاسی و ئەمنی
عێراقدا لەچاو ساڵانی پێشووتردا زیاترە . جا خێرو بەرەکەتی ئەم هێز
پەیداکردنە بۆ خەڵکی عێراق کردوویەتیە جێبەجێکردنی بێباکانەی سزای
ئیعدامکردنی 124 زیندانی ، واتە هەرسێ ڕۆژ جارێک ئیعدامکردنی کەسێک !!.
ئەگەر کەسێک تا ئێستا لەسەر ئەو خۆشخەیاڵیە مابێتەوە ، کە
دەسەڵاتدارانی ئەمڕۆی جێنشینی دوێنێی ڕژێمی بەعس لە عێراقدا ، دەتوانن
ئاڵوگۆڕ بەقازانجی خەڵکی عێراق ، لەمەیدانی مافەسەرەتاییەکان ژیانی
خەڵکو مافەئابووری و سیاسیو کۆمەڵایەتیەکاندا دەستەبەربکەن ، تەنیا
ڕەوتی بێئاگایی خۆی دەپێوێ . ئەم ئامارە ڕاچڵەکێنەرانە لە قەتڵی بە
ئەنقەستی دەسەڵات لەهەموو شت زیاتر ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێ ، کە ئەم
دەسەڵاتەی ئێستا تەنیا بە زەبرو زەنگ و پێشێلکردنی سەرەتاییترین
مافەکانی خەڵک و سەربڕینی ئازادی و ڕاگرتنی سزای ئیعدام بەسەر سەری
هاووڵاتیان و نەیارانی سیاسی خۆیەوە دەتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێ .
کەمترین چاوەڕوانی کۆمەڵگە لەم دەسەڵاتە کە بەقازانجی جەماوەری خەڵک
کارێکی لەدەست بێت ، کۆمەڵگە لەگەڵ کارەساتی گەورە تر بەرەو ڕوو دەکات
. جەماوەری بەشمەینەتی خەڵکی عێراق شایستەی زیاترن و دەبێ ئەم
دەسەڵاتەو پارێزەرانی بە هێزی ڕێکخراوو یەکگرتووی خۆیان بڕوخێنن .
هیوا ئهحمهد: له
کۆتاییدا ئهگهر قسهیهکی تر یان باسێکی تر به پێویست دهزانن که
له بارهیهوه بدوێن تکایه بفهرموون.
تاهیر حهسهن: سوپاستان دەکەم بۆ ئەم
دەرفەتە . ئەوەی کە لە کۆتاییدا دەمەوێ بیڵێم ئەوەیە ، کە سزای ئیعدام
لەلایەن هەر دەسەڵاتێکەوە بەڕێوە ببرێت ، بە هیچ شێوەیەک بۆ بەسزا
گەیاندنی تاوانباران نیە. ئەو چەمکە باوەی کە دەڵێ (با ببێت بە عیبرەت
بۆ خەڵکانی تر) . چەمکێکە دەسەڵاتە قاتڵە ڕەسمی و قانوونیەکان
خستویانەتە سەر زاری خەڵک و تێکۆشاون بیکەن بە فەرهەنگی کۆمەڵگە.
(با ببێت بە عیبرەت بۆ خەڵکانی تر) ، ( باچیتر کەسی تر نەوێرێت کاری وا
بکات ) شتێک نیە جگە لە دادگایی کردنی تەواوی هەر تاکێکی ئەو کۆمەڵگەیە
، کە هیچ شتێکیان نەکردووەو هێشتا بەهیچ تاوان و خەتایەک تاوانبار نین
. ئیعدامکردنی نەیارانی سیاسی ڕژێمی پێشووی بەعس و ئێستای جمهوری
ئیسلامی و ڕژێمی بەعسی سووری ودەسەڵاتی پاشایەتی ئوردن و ... بۆ ئەوەیە
کە کەسانێکی تر، کە هێشتا هیچ بڕیارێکیان نەداوە چی بکەن ،جورئەتی ئەوە
نەکەن لە دژی ڕژێم دەستبدەنە کاری سیاسی و ئەحزاب و کۆڕو کۆمەڵەو
نیهادی سیاسی لە دژی دەسەڵات پێکبهێنن و خەڵکی بۆ کۆبوونەوە لە دەوری
سیاسەت و ئامانجی حزبەکەیان بانگەواز بکەن و کۆبکەنەوە.
ئەگەر قەراربێت سزای ئیعدام بۆ بە سزاگەیاندنی تاوانباران بێت ،ئەوا
بەر لەوەی جارێ یەخەی کەسی تر بگیرێ ، دەبێ لیستێک لە ئیدارەی ڕاستڕەوی
ئەمریکا کە ووڵاتی عێراقیان بە مووشەک کاولکردو گێڕایانەوە بۆ چەند
سەدساڵ لەمەوبەرو ، مالکی وسیستانی و جەعفەری وحەکیم و تاڵەبانی
وبارزانی بەر لە هەر کەسێک لە دادگا ڕابوەستن وبەرائەتیان بسەلمێ .
بۆیە سزای ئیعدام لە هەر کۆمەڵگەیەکدا ، ئیعدامکردنی ویژدان و ژیانی
ئێستاو ئایندەی هەر تاکێکی کۆمەڵگەیە . بۆیە دەبێ بەر بەم بەربەریەتە
قرونوستاییە بگیرێ و قەدەغە بکرێت.
ماڵپهڕی تاهیر حهسهن
_____________****************_____________
سهنتهری دژی لهسێدارهدان
00447783902098
anti.execution@googlemail.com
|