١٨\١٠\٢٠١٢
ته‌وه‌ری
پیاوان لە روانگەی ژنانی یەکسانییخواز.
- ١٨
-:
د. هیوا پەناهی*:
ژن وه‌ک ژێرده‌سته ئامرازی ده‌سه‌ڵات
بووه، هەر مرۆڤێک ده‌توانێ
تاوان بکا گرنگ ئه‌وه‌یه
کە نه‌یکا و خۆی
باربێنێ که مرۆڤ بێ.

سازادانی:
پایزە ئەحمەد
لەوڕۆدا زۆربەی پیاوان -
هەر یەکەو بە گوێرەی بیروباوەڕی خۆی - بە گفتار دان بە یەکسانیی نێوان
ژنان و پیاواندا دەنێن.. بەڵام بێجگە لە کەمایەتییەکی زۆر کەمیان
زۆربەی هەرە زۆریان لە رەفتاردا پیاوسالار و چەوسێنەرن! بە
بەدووداچوونی ئەوەی کە ئایە کێشەکان و هۆکارەکان چین؟ بەو چەند پرسیارە
پەیوەستدارە ژنان دەدوێنین:
پایزە ئەحمەد:
ئایە خودی پێکهاتەی سروشتی پیاو وەک رەگەزی نێر پیاوان بەو جۆرە
ئافەریدە دەکا؟ یان ئەوە دابونەریت و دین و دەسەڵاتە پیاوان بەو شێوەیە
بەرهەم دەهێنن کە هەن، یان هەردوو هۆکار هەر یەکەو بە ئاست و جۆرێک
کارتێکردنی خۆیان هەیە؟
د. هیوا په‌ناهی: وێڕای رێز و خۆشه‌ویستییم
بۆ خوێنه‌ره‌کانتان.. به‌ڵێ ئه‌وه‌ی راستیی بێ پاش کێبه‌رکێی ده‌سه‌ڵات
له نێوان ژن و پیاواندا له ده‌یان هه‌زار ساڵ له‌مه‌وپێشدا یه‌که‌مین
کۆمەڵگەی ژنسالاریی تێکده‌چێ و ئه‌وەش ده‌کرێ بگوترێ وەک لە ئه‌فسانه‌کانه‌وه
هاتووە کاتێک خواوه‌نده ژنه‌کان پڕانییان له ناو ده‌بردرێن و رۆڵ و
کاریان له دوماهییدا ده‌کرێ به ناوی خواوه‌ندی پیاوانه‌وه، هه‌روه‌ها
ئه‌م مێژووه دوور و درێژه پیاوی له ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات تا ئه‌مڕۆ
راگرتووه هه‌روه‌ها سروشتیان تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه و پتر هۆشیارن
چونکه به‌شدار و چالاک‌بوون وەک کورده‌واری دەبێژن ساردیی و گه‌رمیی
لێک جودا ده‌که‌نه‌وه.. بۆیه هه‌ردووکیان کاریگه‌ریی خۆیان هه‌بووه.
پایزە ئەحمەد: ئایە تەنیا پیاوان هۆکاری
ئەو باری چەوسانەوەی ژنانن یان ژنانی ناهۆشیار و دەستەپاچەش رۆڵی خۆیان
هەیە لە درێژەدانی ئەو بارەی خۆیان؟ چارە چییە.. یان چاکترین رێیەکانی
چارەسەر چین لەو رووەوە؟
د. هیوا په‌ناهی: نا به بڕوای من ژن وه‌ک ژێرده‌سته ئامرازی ده‌سه‌ڵات
بووه.. بۆ نموونه هێندێک لایه‌نی ئاین هه‌ن ته‌نیا پێوه‌ندییان به
(خورافه)وه هه‌یه و په‌یوه‌ستن به شتی بچووک نه‌ک به لایه‌نی
رۆحانیی ئاین که مرۆڤ فێری چاکه و پاکیی دەکا تا له ناو خۆیدا
گەنگەشە و لێکدانه‌وه بکا، بۆیه ئه‌م ناوه‌ند و به‌شانه‌ی کۆمه‌ڵگا
به‌رده‌وام بۆ سه‌رقاڵکردن و راگرتنی ژیان
ژنانیان به‌کارهێناوه.. له‌مرۆشدا بۆ ئێمه‌ی
کورد ئەوە ته‌نیا به تێگه‌یشتن و رێزلێنان باش ده‌بێ و ئەوەش کاری په‌روه‌ده
و سیستەمی چاند و که‌لتووره که کۆشش بکا مرۆڤگه‌لێکی هێمن و ژیر په‌روه‌رده
بکا که گوێ بگرن و بیر بکه‌نه‌وه و ئینجا به‌رهه‌مهێنه‌ر بن بۆ خۆیان
و کۆمه‌لگەکەیان.
پایزە ئەحمەد:
هەر کەسێک لە ناخەوە بەو
ژنکوژییە زۆرەی ئەو دواییانە رادەچڵەکێ یەکسەر پەنجەی تاوانکاریی بۆ
حکومەت و تەواوی دەسەڵاتداران رادەکێشێ، بەڕێزت لەو بارەوە چ دەبێژی؟
د. هیوا په‌ناهی: ئه‌وه‌ی راستیی بێ کورد ژنکوشتنی له مێژووی خۆیدا به
خۆیه‌وه نه‌دیوه وه‌ک لەو ساڵانه‌ی دواییدا به نه‌ریتێکی ده‌ستکردی
ده‌بینم که لاسایی دڕنده‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌کاته‌وه مه‌به‌ستم
دراوسێیەکانی کورده.
ئه‌مه‌ش به رای من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی دوور و درێژی شه‌ڕوشۆڕ که
گه‌له‌که‌مانی پێدا تێپه‌ڕیوه، ئاخر شه‌ڕ و وێرانکەرە و مرۆڤ دڵڕه‌ق
ده‌کا و وەی لێدەکا به ئاسانیی تاوان بکا.. ئەوەش خەسڵه‌تی مرۆڤه کە
له بارودۆخی ئەوهادا دەسەڵاتی وەسەر هەر شتێکدا بشکێ خۆی تاقی ده‌کاته‌وه،
هەر مرۆڤێک ده‌توانێ تاوان بکا گرنگ ئه‌وه‌یه که نه‌یکا و خۆی
باربێنێ که مرۆڤ بێ، ئه‌گینا دڕنده‌بوون هونه‌ر نییه.. هونه‌ر میهره‌بان
بوونه که به‌شێکی که‌ڤناری چاندی ئێمه‌یه، با بۆ شته جوانه‌کانمان
بگه‌ڕێینە‌وه و شتی باشی خه‌ڵک و که‌لتووری دیکەش وه‌ربگرین بیخەینە
سەر سامانی بوونی مرۆڤی کوردی وه‌ک هه‌موو گه‌لانی پێ شکه‌وتووی دونیا.
ده‌ڵێن شتی نامووسیی رووی دا کابرا ژنی کوشت، دڵداریی لای کورد هەردەم
شتێکی په‌سه‌ند بووه و کوشتنی ژنان لەسەری به دڵ و رۆحی کورد نامۆ ده‌بینم..
- وێڕای رێزم - ئەو جۆره هه‌ڵسووکه‌وته له‌گه‌ڵ ژن له عه‌ره‌به‌کانه‌وه
بۆ کورد هاتووه، بۆ وا ده‌ڵێم؟ کۆمه‌ڵگەی عه‌ره‌بی دەشت و بیابان له‌سەر
بنچینەی خێڵەکییەوە بنیات نراوه.. هیچ کامیان ئه‌وی دیکه به فەرمیی
ناناسێ بۆیه هه‌ر که‌سه سه‌یری ژن و خزمی خێڵەکەی
دیکه‌ی کردبا ده‌بوو به شه‌ڕیان و ژن کوشتنیش هەر لەوەوە هاتووه
چونکه ده‌سه‌ڵاتی خێڵ ده‌چووه ژێر پرسیاره‌وه که ژنێکیان لێ رۆشتبا
و منداڵەکەی بۆ خێڵێکی دیکه په‌روه‌رده
بکا! بۆیه ژنه‌که‌یان ده‌کوشت بۆ ئه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتیان لێ تێکنه‌چێ.. که‌لتووری
بەعسییەکان رێک لەوەوە هاتووە، بۆیه ده‌بێ
لایه‌نه پێوه‌ندییداره‌کان یارمه‌تیی ئه‌و لایه‌نه بده‌ن و ژنی
کوردیش پێناسی خۆی بپارێزێ و لایه‌نی باشی دونیای مۆدێرن وه‌ربگرێ
چونکه کۆمه‌ڵگەی بێ کێشه‌مان له‌سه‌ر زه‌وی نییه.
پایزە ئەحمەد: لەبەرچی ژنان زۆر بە کەمیی
بەشداریی لە رێکخراوەکانی ژنان دەکەن؟ یان لەبەرچی زۆربەی زۆری ژنان
رێکخراوەکانی ژنان بە پشتوپەنای خۆیان و داکۆکیکەر لە ماف و
ئازادییەکانیان نازانن؟ ئایە ئەوەش بە هۆی دەستتێوەردانی پیاوانە؟ ئایە
بەڕێزت بە باشتری نازانی رێکخراوی ژنان لە ژنان و پیاوانی یەکسانییخواز
پێکبێ؟
د. هیوا په‌ناهی: ژنان ده‌بێ هۆشیار بکرێنه‌وه به به‌رده‌وامیی بە
میهره‌بانیی گۆش بکرێن.. هه‌روه‌ها پیاوانی ئێمه ده‌بێ تێبگەیەندرێن
که ئامانجی ژنی کورد دژایه‌تیی ئه‌وان نییه.. به پێچه‌وانه‌وەش
پیاوێکی ژیر ده‌بێ دڵی خۆش بێ بەوەی کە له‌گه‌ڵ بوونه‌وه‌رێکی ئازاد و
ئازا ده‌ژی نه‌ک ئامرازێکی گوێڕایه‌ڵ.
پایزە ئەحمەد: خۆت وەک ژن تا چەند لە
بەرانبەر هاوسەر یان باوک و برا یان هەر نێرێک کە لەگەڵی دەژی لە
چەوسانەوەی پیاوسالاریی رزگار بووی؟ کێشەکان چین کە تا ئێستا خۆت یان
خۆت لە چوارچێوەی ژنان بە گشتیی بە تەواویی لە بندەستی پیاوانی
کۆنەپەرست و چەوسێنەر یان سیستەمی پیاوسالاریی ئازاد نەبووی؟
رێگەچارەکانت چین؟
د. هیوا په‌ناهی:
وه‌ک خۆشم که خه‌ڵکی کوردستانم تووشی ناهەقیی هاتووم و ناخۆشیی زۆریشم
هه‌بووه به‌ڵام که زانیم شایانی من نییه خۆم لێ دوور خسته‌وه.. به‌ڵام
باوک و برایەکانم به تایبه‌ت برایەکانم هەرگیز بێ رێزییان پێ نه‌کردووم
و یه‌که‌م که‌سیش که شیعره‌کانمی بۆ چاک دەکردم براکه‌م بوو.
____________________________________________________
*
د. هیوا په‌ناهی،
پرۆفسۆری یاریده‌ری زانسته سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییەکان.
زانکۆی پاندیۆس / ئەسینا.
_________________________________________________
لینکی وەڵامەکانی هەموو
بەشداربووەکان:
www.emrro.com/teweripiyawanle.htm
|