٥\١١\٢٠١٢ ته‌وه‌ری پیاوان لە روانگەی ژنانی یەکسانییخواز. - ٢٥ -:
سازادانی: پایزە ئەحمەد
لەوڕۆدا زۆربەی پیاوان - هەر یەکەو بە گوێرەی بیروباوەڕی خۆی - بە گفتار دان بە یەکسانیی نێوان ژنان و پیاواندا دەنێن.. بەڵام بێجگە لە کەمایەتییەکی زۆر کەمیان زۆربەی هەرە زۆریان لە رەفتاردا پیاوسالار و چەوسێنەرن! بە بەدووداچوونی ئەوەی کە ئایە کێشەکان و هۆکارەکان چین؟ بەو چەند پرسیارە پەیوەستدارە ژنان دەدوێنین:
پایزە ئەحمەد: ئایە خودی پێکهاتەی سروشتی پیاو وەک رەگەزی نێر پیاوان بەو جۆرە ئافەریدە دەکا؟ یان ئەوە دابونەریت و دین و دەسەڵاتە پیاوان بەو شێوەیە بەرهەم دەهێنن کە هەن، یان هەردوو هۆکار هەر یەکەو بە ئاست و جۆرێک کارتێکردنی خۆیان هەیە؟
پایزە ئەحمەد: ئایە تەنیا پیاوان هۆکاری ئەو باری چەوسانەوەی ژنانن یان ژنانی ناهۆشیار و دەستەپاچەش رۆڵی خۆیان هەیە لە درێژەدانی ئەو بارەی خۆیان؟ چارە چییە.. یان چاکترین رێیەکانی چارەسەر چین لەو رووەوە؟
پایزە ئەحمەد:
هەر کەسێک لە ناخەوە بەو
ژنکوژییە زۆرەی ئەو دواییانە رادەچڵەکێ یەکسەر پەنجەی تاوانکاریی بۆ
حکومەت و تەواوی دەسەڵاتداران رادەکێشێ، بەڕێزت لەو بارەوە چ دەبێژی؟ به‌یان ناسیح: بێگومان یه‌کێ له کاره‌کانیی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت پاراستنی گیانی هاوڵاتیانه به ژن و پیاوه‌وه به‌ڵام کاتێ کوشتنی ژنان و ناچارکردنیان به خۆکوشتن به قه‌د شه‌ڕێکی ناوخۆ ژنان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ده‌بێ ده‌سه‌ڵات کێشه‌ی کوشتنی ژنان به کێشه‌یه‌کی زۆر سه‌ره‌کیی و زیندوو دابنێ و به کرده‌وه کاری بۆ بکا نه‌ک تەنیا به قسه.
به‌یان ناسیح: رێکخراوه‌کانی ژنان به‌رهه‌می ئه‌و که‌شوهه‌وایه‌ن که ده‌سه‌ڵات و حکو‌مه‌تی تێدا دروست بووه. نه‌بوونی ئه‌زموونی دیموکراتی راسته‌قینه و هه‌ستی حیزبپه‌رستیی هۆیه‌کی گرنگه که ژنان روو له رێکخراوه‌کان ناکه‌ن، هۆیه‌کی تریش پێم وایه ئه‌زموونی چه‌ند ساڵە‌ی ژنان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که رێکخراوه‌کان نه‌یانتوانیوه جیاوازیی دروست بکه‌ن له ره‌وشی ژیانی رۆژانه‌ی ژنان له کوردستان، دیاره رێکخراوه‌کان هه‌رگیز ناتوانن شوێنی حکومه‌ت بگرنه‌وه، به‌ڵکو ده‌توانن یارمه‌تی ده‌ربن.
به‌یان ناسیح:
من یه‌کێکم له‌و ژنانه‌ی که هه‌رگیز له لایه‌ن پیاوێکی نزیکمه‌وه
نه‌چه‌وساومه‌ته‌وه، هه‌رگیزش رێگه ناده‌م ئه‌وه رووبدا. به‌ڵام
وه‌کو مێێنه‌یه‌ک هه‌میشه ترسی کۆمەڵگە و یاساکانی کابوسێک بووه
به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه. من ئازادییم هه‌بوو بخوێنم، برۆمه دانیشگا به‌ڵام
هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئازاری ئه‌و کچانه‌دا بووم که رێ‌یان پێ نەدەدرا.
بڕوام وایه په‌روه‌رده‌یه‌کی باشی منداڵ له ناو خێزاندا به‌ردی
بناغەی که‌سایه‌تییه. کاتێک له ماڵه‌وه جیاوازیی نێوان کچ و کوڕ
نه‌کرێ، په‌روه‌رده‌یه‌کی دروست و دوور له شکاندنه‌وه و توندوتیژیی
هەبێ، فه‌راهه‌مکردنی خوێندن و بڕوابوونی دایک و باوکان که
منداڵه‌کانیان موڵکی ئه‌وان نین به‌ڵکو که‌سانی سه‌ربه‌خۆن، چه‌ند
هه‌نگاوێکی پتەون بۆ گۆڕینی ئه‌و رێچکە‌یه‌ی که باوک برا و خێزان
ده‌کا به پاسه‌وانی (شه‌ره‌ف و ناموس)، چاندنی تۆیه‌کیشه بۆ
درستبوونی که‌سی خاوه‌ن خۆ له دووارۆژ، چ پیاو چ ژن. * بەیان ناسیح، توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی.
_________________________________________________ لینکی وەڵامەکانی هەموو بەشداربووەکان: www.emrro.com/teweripiyawanle.htm
|