په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\١٠\٢٠١٢

ته‌وه‌ری پیاوان لە روانگەی ژنانی یەکسانییخواز. - ٣ -:

ئەڤین ئیبراهیم فەتاح:

زۆر جار گوتوومه‌: ژن سه‌ربازی ونه‌ له‌ له‌شکری پیاوسالاریی!

رێکخراوەکانی ژنان پیاو پێکیهیناون... نازانم بڵێم چی؟

سازادانی: پایزە ئەحمەد  

 

لەوڕۆدا زۆربەی پیاوان - هەر یەکەو بە گوێرەی بیروباوەڕی خۆی - بە گفتار دان بە یەکسانیی نێوان ژنان و پیاواندا دەنێن.. بەڵام بێجگە لە کەمایەتییەکی زۆر کەمیان زۆربەی هەرە زۆریان لە رەفتاردا پیاوسالار و چەوسێنەرن! بە بەدووداچوونی ئەوەی کە ئایە کێشەکان و هۆکارەکان چین؟ بەو چەند پرسیارە پەیوەستدارە ژنان دەدوێنین:

 

پایزە ئەحمەد: ئایە خودی پێکهاتەی سروشتی پیاو وەک رەگەزی نێر پیاوان بەو جۆرە ئافەریدە دەکا؟ یان ئەوە دابونەریت و دین و دەسەڵاتە پیاوان بەو شێوەیە بەرهەم دەهێنن کە هەن، یان هەردوو هۆکار هەر یەکەو بە ئاست و جۆرێک کارتێکردنی خۆیان هەیە؟

ئەڤین ئیبراهیم فەتاح: له ‌کۆمه‌ڵگه‌دا دابونەریت هه‌یه.. به ‌نێر و مێ و به‌ بێ ویستی خۆیان ملکه‌چی ده‌بن.. ته‌نیا که‌سانێک نه‌بێ که‌ دواتر ده‌بن به‌ قوربانیی گۆڕانی کۆمه‌ڵایەتی، بۆیه‌ ده‌کرێ بێژم به‌ڵێ دابونەریت وا له‌ ژن و پیاو دەکا.. دینیش بەشێکی سه‌رەکییە‌ له‌ دابونەریت.


پایزە ئەحمەد: ئایە تەنیا پیاوان هۆکاری ئەو باری چەوسانەوەی ژنانن یان ژنانی ناهۆشیار و دەستەپاچەش رۆڵی خۆیان هەیە لە درێژەدانی ئەو بارەی خۆیان؟ چارە چییە.. یان چاکترین رێیەکانی چارەسەر چین لەو رووەوە؟

 

ئەڤین ئیبراهیم فەتاح: نه‌خێر ژنیش رۆڵی باشی هه‌یه‌ له ‌چه‌وسانه‌وه‌ی خۆی و ژنی دیکه‌ چونکه‌ به ‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێ دابونه‌ریتی وه‌رگرتووه‌، زۆر جار گوتوومه‌: ژن سه‌ربازی ونه‌ له‌ له‌شکری پیاوسالاریی!


پایزە ئەحمەد: هەر کەسێک لە ناخەوە بەو ژنکوژییە زۆرەی ئەو دواییانە رادەچڵەکێ یەکسەر پەنجەی تاوانکاریی بۆ حکومەت و تەواوی دەسەڵاتداران رادەکێشێ، بەڕێزت لەو بارەوە چ دەبێژی؟ 

ئەڤین ئیبراهیم فەتاح: یەکەم حکومەت کەمتەرخەمە... بەڵام کۆمەڵگە بەو بارە رازین و دەیکەن واتا هەموو رازین ئیتر بۆچی ژن نەکوژرێ؟

پایزە ئەحمەد: لەبەرچی ژنان زۆر بە کەمیی بەشداریی لە رێکخراوەکانی ژنان دەکەن؟ یان لەبەرچی زۆربەی زۆری ژنان رێکخراوەکانی ژنان بە پشتوپەنای خۆیان و داکۆکیکەر لە ماف و ئازادییەکانیان نازانن؟ ئایە ئەوەش بە هۆی دەستتێوەردانی پیاوانە؟ ئایە بەڕێزت بە باشتری نازانی رێکخراوی ژنان لە ژنان و پیاوانی یەکسانییخواز پێکبێ؟

ئەڤین ئیبراهیم فەتاح: ئازیز رێکخراوەکانی ژنان پیاو پێکیهیناون... نازانم بڵێم چی؟

پایزە ئەحمەد: خۆت وەک ژن تا چەند لە بەرانبەر هاوسەر یان باوک و برا یان هەر نێرێک کە لەگەڵی دەژی لە چەوسانەوەی پیاوسالاریی رزگار بووی؟ کێشەکان چین کە تا ئێستا خۆت یان خۆت لە چوارچێوەی ژنان بە گشتیی بە تەواویی لە بندەستی پیاوانی کۆنەپەرست و چەوسێنەر یان سیستەمی پیاوسالاریی ئازاد نەبووی؟ رێگەچارەکانت چین؟

ئەڤین ئیبراهیم فەتاح: هاوسەرەکەم - کۆچی دوایی کردووە - گیانی شاد بی.. ئەو کەسە بوو کە هانی نووسین و چوونەدەرەوەی دام، باوکیشم هانی خوێندنی دام، بەڵام بیاوی خراپیشم بینیوە.. خۆ لە کوردستاندا دەژیم!

 

 

٥\١٠\٢٠١٢ - کوردستان

 

_________________________________________________

لینکی وەڵامەکانی هەموو بەشداربووەکان: www.emrro.com/teweripiyawanle.htm 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک