٢٠\١١\٢٠١٢ ته‌وه‌ری پیاوان لە روانگەی ژنانی یەکسانییخواز. - ٣٢ -:
سازادانی: پایزە ئەحمەد
لەوڕۆدا زۆربەی پیاوان - هەر یەکەو بە گوێرەی بیروباوەڕی خۆی - بە گفتار دان بە یەکسانیی نێوان ژنان و پیاواندا دەنێن.. بەڵام بێجگە لە کەمایەتییەکی زۆر کەمیان زۆربەی هەرە زۆریان لە رەفتاردا پیاوسالار و چەوسێنەرن! بە بەدووداچوونی ئەوەی کە ئایە کێشەکان و هۆکارەکان چین؟ بەو چەند پرسیارە پەیوەستدارە ژنان دەدوێنین:
پایزە ئەحمەد: ئایە خودی پێکهاتەی سروشتی پیاو وەک رەگەزی نێر پیاوان بەو جۆرە ئافەریدە دەکا؟ یان ئەوە دابونەریت و دین و دەسەڵاتە پیاوان بەو شێوەیە بەرهەم دەهێنن کە هەن، یان هەردوو هۆکار هەر یەکەو بە ئاست و جۆرێک کارتێکردنی خۆیان هەیە؟
هۆزان مەحمود: سه‌ره‌تا پێم وابێ هه‌ژمارکردنی فاکته‌ری وه‌کو جیاوازیی بایه‌لۆژیی بۆ ئه‌وه‌ی که پیاوان بۆ وان؟ پێم وابێ فاکته‌رێکی لاواز بێ و به تێپه‌ڕبوونی کاتیش ئه‌م فاکته‌ره که‌مڕه‌نگتر بۆته‌وه به هۆی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیی و رۆڵی ژنانی رادیکاڵ و فێمێنیست له بەرانگژببونەوەی رەهابوونی جیاوازیی بایه‌لۆژیی و هۆکاری سروشتیی... به‌ڵام ئه‌وه هەژموونی ستراکتۆری پیاوسالارییی و سیستەمی سیاسیی پیاوانه‌یه که ئه‌م شه‌رعیه‌ته ده‌داته پیاوی کورد که ئه‌وه‌نده خۆ به مه‌زن بزانێ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته به‌شێک له بیرکردنه‌وه‌ی کۆمەڵگە. چونکه زۆربه‌ی دامودەزگە و مزگه‌وت و په‌روه‌رده و فێرکردن و خێزان و پارته سیاسییه‌کان به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه‌ی ئه‌م جۆره له رۆڵی جێنده‌ری سه‌پێنراون به‌سه‌ر تاکه‌کانی کۆمەڵگەدا. به گرنگی ده‌زانم که ئاماژه به‌وه‌ش بده‌م که دین و پیاوسالاریی و سیستەمه یه‌ک له دوا یه‌که‌کانی حوکمڕانیی و دابونه‌ریت و زۆر شتی تر به‌رهه‌می مرۆڤن، واته دروست کراون. له‌م سیستەمانه‌دا پیاو باڵاده‌ست بووە و به پێی یاسا دینیی و هه‌تا مه‌ده‌نییه‌کانیش که دروستکراوی مرۆڤن ژن هه‌موو کات له توندوتیژیی و مامه‌ڵه‌ی خراپ پتر شتێکیتری ده‌ست نه‌که‌وتوه. ژن و پیاو زاده‌ی کۆمەڵگەیه‌کن و تیایدا په‌روه‌رده ده‌کرین به نۆرم و به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که له لای ئێمه پیاو دەسەلاتی رەهای هه‌یه و ژنیش جیاواز له‌وه‌ی چ پێگه‌یه‌کی هه‌یه دیسان له ژێر ئه‌م هەژموونەی ده‌سه‌ڵاتی پیاو رزگاری نه‌بووە.
پایزە ئەحمەد: ئایە تەنیا پیاوان هۆکاری ئەو باری چەوسانەوەی ژنانن یان ژنانی ناهۆشیار و دەستەپاچەش رۆڵی خۆیان هەیە لە درێژەدانی ئەو بارەی خۆیان؟ چارە چییە.. یان چاکترین رێیەکانی چارەسەر چین لەو رووەوە؟
هۆزان مەحمود:
کارێکی ئاسان نییه ئێمه پیاو وه‌کو تاک بخه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی کۆی
سیستەمێک که له بنه‌ماوه کار له‌سه‌ر جیاکاریی چینایه‌تی و
جێنده‌ریی ده‌کا. بۆیه‌ش به پله‌ی یه‌که‌م من وه‌کو تاک کێشه‌کان
نابینم، به‌ڵکو گرنگه له چوارچێوه‌ی ئه‌و سیستەمه باوکسالاریی و
سه‌رمایه‌دارییه‌دا ئه‌و کێشه‌یه ببینین که پیاویش خۆی تیایدا
قوربانییه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان. ئاخر ئه‌مه چ پیاوه‌تییه‌که
که تۆ شه‌و و رۆژ وه‌ک پاسەوانی شه‌ره‌فی مێینه‌ی ناو خانه‌واده‌که‌ت
ئاماده‌باشی کوشتن و توندوتیژیی بی؟ من ئه‌م رۆڵه داسه‌پێنراوه وه‌ک
رۆڵی زیندانەوانێک ده‌بینم که له زینداندا ده‌کوژی و ئه‌شکه‌نجه‌ی
زیندانییه‌ک ده‌دا به بێ ئه‌وه‌ی بیر بکاته‌وه که ئه‌مه چه‌نده
کارێکی نامرۆڤانه و ئازاربه‌خشه.. به‌ڵکو پێی وایه ئه‌رکێکی
نیشتمانیی به‌جێهێناوه بێ ئاگا له‌وه‌ی پارێزه‌ری ده‌سه‌ڵاتی رەوشتێکە
که ئه‌میان کردوه به جه‌لاد بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان... ده‌سه‌ڵات له
بواره جیاجیاکاندا له رێگه‌ی مزگه‌وت، په‌روه‌رده و فێرکردن، پارتی
سیاسیی، میلیتاریی، زیندان، رێکخراو و میدیاکان ئه‌م جۆره توندوتیژیی
و پیاوه‌تییە به‌رهه‌م دێنێته‌وه. هەڵسوکەوت و رەوشتی ناو ده‌سه‌ڵات
به پێی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی و بۆ راگرتنی سیستەمه‌که‌ی په‌یوه‌ست ده‌بێ
به راگرتنی هه‌ڕه‌مێک له دامودەزگەی پایەداریی و بارهێنانی پیاو
وه‌کو بوونه‌وه‌رێکی مێرانە و جیا له مێینه.
پایزە ئەحمەد: هەر کەسێک لە ناخەوە بەو ژنکوژییە زۆرەی ئەو دواییانە رادەچڵەکێ یەکسەر پەنجەی تاوانکاریی بۆ حکومەت و تەواوی دەسەڵاتداران رادەکێشێ، بەڕێزت لەو بارەوە چ دەبێژی؟
هۆزان مەحمود: زۆر راسته گرنگه مرۆڤ ئه‌م هۆشیارییه‌ی هه‌بێ بۆ مافه‌کانی خۆی و روو بکاته ده‌سه‌ڵات و به که‌مته‌رخه‌می بزانێ له ئاست پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ و ژنان به تایبه‌ت. گرنگه بزانین که هه‌ر سیستەمێکی حوکمڕانیی کەلتوور و به‌ها و نۆرمی تایبه‌ت به خۆی به‌رهه‌م دێنێ له رێگەی دامه‌زراوه و دامودەزگەکانیه‌وه.. ئه‌مه له کوردستاندا به ئاشکرا هه‌ستی پێ ده‌که‌ین له ژیانه‌وه‌ی به‌ها و نۆرمه خێڵه‌کییه‌کان و کەلتووری دژه ژن و بڵاوبوونه‌وه‌ی نەزانیی و خوارافه به‌و ئاسته بڵاوه‌ی ئێستا له ماوه‌ی بیست ساڵی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵییدا هاتوونەتە دی. دیاره کاریگه‌ریی ناوچه‌یی به‌سه‌رمانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام به پله‌ی یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌رپرسه له ئاست داڕووخانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌و دواوه له زۆربه‌ی بواره‌کاندا به تایبه‌ت له ئاست پرسی ژناندا.
هۆزان مەحمود:
هۆکار زۆرن بۆ ئه‌وه‌ی که بۆچی ژنان له کوردستان رێکخراوه‌کان به
پشت و په‌نای خۆیان نازانن. یه‌کێک له‌وانه ئێمه له کوردستان به
راستیی شتێکمان نه‌بووە و نییه به ناوی رێکخراوی ژنان که
جه‌ماوه‌ریی بێ و هاوکات ئاستی هۆشیاریی و هزریی ژنان به‌رێته سه‌ر
له به‌رامبه‌ر چه‌وسانه‌وه و توندوتیژیی که دژی ژنان هه‌یه.
هۆیه‌کیتریش ئه‌وه‌یه که زۆرێک له رێکخراوه‌کانی ژنان له کوردستان
پیاو په‌یڕه و پرۆگرامه‌کانی بۆ نووسیون و چه‌ند پیاوێکی حیزبیی
ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووە به‌سه‌ر ئه‌م ڕێکخراوانه‌داو ته‌نانه ت
ده‌ستێوه‌ردان له زۆر کاری ڕێکخراوه‌که و هه‌تا لاوازکردنی ئه‌م
رێکخراوانه و گۆڕین و هه‌ڵبژاردنی ژنه‌کان بۆ پۆسته جیاکان له‌م
رێکخراوانه‌دا به پێی خواستی پیاوانی حیزبیی بووە.. ئیتر ژنێکی کورد
که به ده‌یان هۆکار ده‌چه‌وسێته‌وه چۆن بێته ناو وه‌ها
رێکخراوگه‌لێکه‌وه؟ ئه‌مه له کاتێکدا ژنانێک که له
رێکخراوه‌کاندان به شێوه‌یه‌کی تر ملکه‌چی ئه‌جێندای پیاوانی ناو
حیزبه‌کانن چۆن بتوانن فریادره‌سی ژنانی چه‌وساوه بن؟
پایزە ئەحمەد: خۆت وەک ژن تا چەند لە
بەرانبەر هاوسەر یان باوک و برا یان هەر نێرێک کە لەگەڵی دەژی لە
چەوسانەوەی پیاوسالاریی رزگار بووی؟ کێشەکان چین کە تا ئێستا خۆت یان
خۆت لە چوارچێوەی ژنان بە گشتیی بە تەواویی لە بندەستی پیاوانی
کۆنەپەرست و چەوسێنەر یان سیستەمی پیاوسالاریی ئازاد نەبووی؟
رێگەچارەکانت چین؟
هۆزان مەحمود:
دیاره له‌وانه‌یه زۆر ئازادیی هەیە که زۆربه‌ی ژنان نیانه و من
ئه‌وه‌م به‌ده‌ستهێنابێ، به‌ڵام دیسان ئه‌م ئازادییانه هه‌مووی
دانپیادانراون و رێگه‌پێدراون.. له روانگه‌ی زۆرێک له ژن و پیاوی
کورده‌وه له‌وانه‌یه که‌سێکی وه‌کو من زۆر سنووری به‌زاندبێ هه‌ر
له‌وه‌ی که راشکاوانه باس له زۆر کێشه ده‌که‌م که تا ئێستاش
تابۆیه، بڕیاردان له‌سه‌ر زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی ژیانی خۆم و... هتد
به‌ڵام ئه‌مه شتێکی سه‌ره‌تاییه له روانگه‌ی منه‌وه بۆ که‌سێک که
له ئه‌وروپادا ده‌ژی، به‌ڵام بۆ ژنێکی کورد خه‌ونه ته‌نانه‌ت هه‌ندێک
له‌وانه‌ش که له ئه‌وروپا ده‌ژین... چونکه ئێمه له
باکگراوندێکه‌وه هاتووین هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانی ژنێک تا له
ماڵه‌باوک دایه بۆی دیار ده‌کرێ و دواتریش که ناچاره هاوسه‌رگیریی
بکا هاوسه‌ری ژیان و مه‌رگی بۆ دیار دەکرێ... کێشه‌که له‌وه‌دا نییه
که من تا چه‌ند له ژێر چه‌وسانه‌وه‌ی پیاوسالاریی و پیاو و برا و
باوک ده‌رچوومە، کێشه‌که لە راستییدا ئه‌وه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا ئێمه
چاوه‌ڕوانیمان چییە له ژیانێکی ئازاد؟ چۆن ده‌ڕوانینه ئازادیی و چی
به ئازادیی ده‌زانین؟
_________________________________________________ لینکی وەڵامەکانی هەموو بەشداربووەکان: www.emrro.com/teweripiyawanle.htm
|